tgoop.com/kchani_islam/6249
Last Update:
حەیفە دوای زانینی ئەمانە بەردەم سەلاوات نەنێرێ بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ
📋سوودەکانى صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خـوا ﷺ چین؟🤔
👈بسم الله الرحمن الرحیم
صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرى خـوا صلى الله عليه وسلم سودى زۆر زۆرە لەوانە :
🎈(1) جێ بەجێ كردنى فەرمانى خوایە.
🎈(2) لەگەڵ خوادا بوون لە صەڵاواتداندا لەسەر پێغەمبەر ﷺ هەرچەندە جیاوازن.
🎈(3) بەشدارى كردن لە صەڵاواتدان لەگەڵ فریشتەكاندا.
🎈(4) دەستكەوتنى دە صەڵاوات لەلایەن خواى گەورەوە بۆ ئەو كەسەى یەك جار صەڵاوات دەدات.
🎈(5) بەهۆى صەڵاواتەوە بەندە دە پلە بەرز دەبێتەوە.
🎈(6) بەهۆى صەڵاواتەوە دە چاكەى بۆ دەنووسرێت.
🎈(7) بەهۆى صەڵاواتەوە دە تاوان و خراپەى لەسەر دەسڕێتەوە.
🎈(8) صەڵاواتدان هۆكارێكە بۆ گیرابوونى دوعــا.
🎈(9) هۆكارێكە بۆ بەركەوتنى شەفاعەتى پێغەمبەر ﷺ
🎈(10) هۆكارێكە بۆ لێخۆشبوونى تاوانەكان.
🎈(11) هۆكارێكە بۆ چاودێرى خوایی بەسەر بەندەوەو هاوكارى كردنى لەكاروبارەكانیدا.
🎈(12) نزیكبوونەوەى بەندە لە پێغەمبەرەوە ﷺ لە رۆژى دواییدا.
🎈(13) صەڵاواتدان وەكو صەدەقەكردن وایە بۆ كەسێك كەلەناڕەحەتیدا بێت و پێویست بێت.
🎈(14) هۆكارێكە بۆ ڕاپەڕاندن و دەستەبەركردنى پێویستیەكان.
🎈(15) هۆكارێكە بۆ صەڵاواتدانى خواو فریشتەكان لەسەر كەسەكە.
🎈(16) هۆكارى پاكبوونەوەى بەندەیە و پاكژیە بۆى.
🎈(17) هۆكارێكە بۆ مژدەدان بە كەسەكە بەبەهەشت پێش مردنى.
🎈(18) هۆكارێكە بۆ ڕزگاربوون لە ناخۆشى و دژواریەكانى رۆژى دوایی.
🎈(19) هۆكارێكە بۆ وەبیرهاتنەوەى ئەوەى بەندە بیرى چووە.
🎈(20) هۆكارێكە بۆ وەڵامدانەوەى پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەو كەسەى كە صەڵاوات و سەلامى لێ دەكات.
🎈(21) هۆكارێكە بۆ پاكێتى وچاكێتى كۆڕ و مەجلیس بە شێوەیەك كە خاوەنەكانیان پەشیمانى ناكێشن لەو دانیشتنەیاندا لە رۆژى دواییدا.
🎈(22) هۆكارێكە بۆ لابردنى هەژارى و نەدارى.
🎈(23) هۆكارێكە بۆ لابردنى رژدى و ڕەزیلى لە بەندەدا.
🎈(24) هۆكارێكە بۆ رزگاربوونى لەو دوعایەى لێى دەكرێت.
🎈(25) هۆكارى دۆزینەوەى رێگاى بەهەشتە، چونكە خاوەنەكەى دەخاتە سەر رێگاى بەهەشت و ئەو كەسەشى كە نایڵێت رێگاى لێ وون دەبێت.
🎈(26) رزگاربوون لە بۆگەنى ئەو كۆڕ و دانیشتنەى كە ناوى خواو پێغەمبەرى تێدا نابرێت.
🎈(27) هۆكارى تەواوى قسەو لێدوانە لە وتار و جگە لەویشدا.
🎈(28) هۆكارى زۆربوونى نور و رۆشنایی بەندەیە لەسەر پردى سیرات.
🎈(29) هۆكارى دەرچوونى بەندەیە لە سەختى و ناڕەحەتى.
🎈(30) هۆكارى بەردەوام بوونى ستایشى خواى گەورەیە بۆ كەسەكە و صەڵاواتدانە لەسەرى لە نێوان ئەهلى ئاسمان و زەویدا.
🎈(31) هۆكارى دروستبوونى فەڕ و بەرەكەتە بۆ بەندە لە كردارو تەمەنیدا.
(32) هۆكارى دەستكەوتنى ڕەحم و میهرەبانى خوایە.
🎈(33) هۆكارى بەردەوامبوونى خۆشویستنى بەندەیە بۆ پێغەمبەر ﷺ
🎈(34) هۆكارى بەردەوامبوونى خۆشویستنى پێغەمبەرە ﷺ بۆ كەسى صەڵاواتدەر.
🎈(35) هۆكارى هیدایەتدانى بەندەیە و ژیانەوەو زیندووێتى دڵێتى.
🎈(36) هۆكارى ناوهێنانى كەسى صەڵاواتدەرە لەلایەن فریشتەكانەوە لاى پێغەمبەرى خوا ﷺ
🎈(37) هۆكارى دامەرزان و پێ چەسپانە لەسەر رێگاى ڕاست و پردى ێیرات.
🎈(38)هۆكارى پێدانى هەندىَ لەمافەكانى پێغەمبەرى خوایە ﷺ
🎈(39) صەڵاواتدان زیكر و شوكرى خواى پەروەردگار لە خۆدەگرێت.
🎈(40) صەڵاواتدان بریتیە لە دوعا وپاڕانەوە، چونكە داوا لە خوا دەكرىَ كە وەصف و ستایشى خۆشەویستەكەى بكات ﷺ و داواكارى بەندەشە بۆ دابینكردنى پێویستى گرنگیەكانى.
BY Kchani_islam
Share with your friend now:
tgoop.com/kchani_islam/6249