tgoop.com/kteb1/3354
Last Update:
بۆچى كۆمۆنيسته‌كان پێشناوى "هاوڕێ" به‌كاردێنن؟
... بەشی #یەکەم
هه‌ر جيهانبينييه‌ك، خاوه‌نى سيسته‌مى زاراوه‌يى تايبه‌ت به خۆيه‌تى. بۆيه زاراوه‌كان، شتێكى سودفه و ڕێكه‌وت نين. گه‌ر له ئيسلام‌دا وشه‌ى برا/خوشك زۆر دووباره‌بێته‌وه و ئايه‌تى قورئانى ڕه‌وايه‌تى به‌و زاراوانه بدات، ئه‌وا له كۆمۆنيزمدا وشه‌ى "هاوڕێ" هه‌ڵگرى ڕه‌وايه‌تييه‌كى تايبه‌ته. گه‌رچى ڕيشه‌ى وشه‌كه بۆ شۆڕشى بۆرژوازيى فه‌ڕه‌نسا و بگره پێشتريش ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چى دواتر له‌ناو سۆسياليسته‌كانى كۆتايى سه‌ده‌ى نۆزده و تێكڕاى سه‌ده‌ى بيستدا ده‌بێته تێرمێكى زۆربه‌كارهاتووى كۆمۆنيستى. له به‌راييه‌كانى شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ردا، به‌لشه‌فيكه شۆڕشگێڕه‌كان له نامه و بانگه‌وازه‌كانياندا كه‌سانى به‌رامبه‌ريان به (هاوڕێcomrade- Kamerad) ناوده‌هێنا. هاوكات سوپاى نه‌يارى سپييه‌كانيش وه‌ك سوكايه‌تى سه‌يرى ئه‌م وشه‌يه‌يان ده‌كرد. له ناوه‌ڕاستى بيسته‌كانيشدا كه سۆڤيه‌تى كۆمۆنيستى كه‌وته سه‌رپێى خۆى، وشه‌كه بوو به وشه‌يه‌كى ڕۆژانه و هه‌موان به‌ويتريان ده‌وته‌وه. دواتريش حيزبى كۆمۆنيستى چين بۆ مناڵ و ژن و به‌ساڵاچووان وشه‌ى هاوڕێى ده‌خسته پێش ناوه‌كانيانه‌وه. وشه‌كه له ئينگڵيزييدا تاڕاده‌يه‌ك نزيكه له وشه‌كانى وه‌ك(friend, mate, colleague)ـه‌وه. له عه‌ره‌بى و فارسييشدا (رفيق) به‌كاردێت و له كوردييشدا هاوكات هه‌ڤاڵ، هيڤالۆ به‌كاردێت. با له فۆرم تێپه‌ڕين، ناوه‌ڕۆكى وشه‌كه گوزارشته له چى؟
1) هاوڕێ واته مرۆڤه‌كان هاوڕێگا و هاوخه‌باتن، چاويان له يه‌ك ئاسۆ و يه‌ك ڕێگايه .
2) مرۆڤه‌كان له په‌يوه‌ندييه‌كى ئاسۆييدا ده‌ژين نه‌ك ستونى. كه‌س سالار و سه‌ردارى ته‌واوه‌تيى ئه‌ويتر نيه.
3) تێكشكاندنى پێشگره خێڵه‌كى و بۆرژوازييه‌كانى وه‌ك ئاغا، كاك، برام، خوشكێ، كاكه، گه‌وره‌م، قوربان، سه‌يدا، سه‌يد، هتد.
4) هه‌ڵگرتنى جياوازيى ڕه‌گه‌زى له‌نێوان ژن و پياو له‌لايه‌كه‌وه و، نه‌ته‌وه‌كانى تر و شوناسه‌كانى تر له‌لايه‌كى تره‌وه.
5) لێدان له ناوى تايبه‌ت، وه‌كچۆن كۆمۆنيزم لێدانه له خاوه‌ندارێتيى تايبه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى(لێره‌شه‌وه سايكۆلۆژياى خه‌ڵك ئاماده‌ده‌كرێت ده‌ست له ئيره‌يى و موڵكيه‌تى زۆرشه‌خسى هه‌ڵگرێت).
6)هاوڕێيه‌تى واته مرۆڤه‌كان وه‌ك هاوڕێ و پێكه‌وه حوكمى خۆيان بكه‌ن: ئيشى هاوبه‌ش و هه‌ره‌وه‌زى، سياسه‌تى هاوبه‌ش، چالاكيى هاوبه‌ش. ....
..،،
https://www.tgoop.com/qawaxanachanal689/1186
بەردەوامە
#51
BY Kteb_

Share with your friend now:
tgoop.com/kteb1/3354