KTEB1 Telegram 3552
ئایزیا برلین، لە جێیەک لەسەر ژیان و چارەنووسی <<ماندلشتایم>> دەڵێت؛-
"ژیانی زۆربەی شاعیرانی ڕووس، کۆتاییەکی خۆشی نەبووە؛ ڕیڵیف لە سێدارە درا؛ شاعیرانی شۆڕشی دکابەریست لە سیبریا گیانیان لە دەست دا؛ پووشکین و لێرمەنتۆڤ لە دووێلدا کووژران؛ یەسینیین و مایاکۆڤسکی و ماریانا تسڤێتەیڤا خۆیان کوشت؛ بلڤک و پاسترناک لە هەژاریدا مردوون. بەڵام چارەنووسی هیچیان هێندەی ماندلشتایم ترسناک نەبوو. ئەسڵەن تەواوی ژیانی ئەو پڕ بوو لە دیمەنی مرۆڤگەلی بێ جێ، بێپەناه و بێ گوناه کە بەدەست دوژمنەکانییەوە ئەشکەنجەی دەخوارد." ماندلشتایم ساڵی ۱۹۳٤هەجوویەک لەسەر ستالین دەنووسێت و لەسەری دەخرێتە زیاندانەوە. چوار ساڵ دواتر گیانی لەدەستدەدات لە ئۆردوگادا. هاوسەری شاعیر، نادژدا ماندلشتایم لە کۆتایی کتێبی یادداشتەکانی، کۆتا نامەی خۆی بۆ ماندلشتایم دادەنێت، کە هەرگیز ئەو نەیخوێندەوە. "ئووشا، ئازیزەکەم، خۆشەویستی لەمن دوورم.
وشەیەک نادۆزمەوە ئەم نامەیەی پێ بنووسم کە ڕەنگە هەرگیز نەیخوێنیتەوە. لە بۆشایدا دەینووسم. ڕەنگە کاتێک گەڕایتەوە من لێرە نەدۆزیەوە، ئەو کات ئەم نامەیە تاکە شتێکە منت بەبیردا دێنێتەوە.
ئووشا، چەند خۆش بوو وەکو منداڵ یاریکردنمان، دەمەقاڵێکانمان، هەوڵەکانمان، ئەو یاریانەی دەمانکردن و ئەشقەکەمان. ئێستا تەنانەت ناوێرم تەماشای ئاسمانیش بکەم، پەڵەهەورێک ببینم چۆن پێتی نیشان بدەم؟
لە یادتە، کۆتا زستانمان لە ڤۆرۆنێژ. هەژارییە بەختەوەرانەکامان، ئەو شیعرانەی تۆش دەتنووسین. لەبیرمە جارێکیان لە حەمام دەگەڕاینەوە، هێلکە یان سوساگیمان کڕی بوو. عەرەبانەییەکی پڕ لە کا بەلاماندا تێپەڕی. ئەو کاتە هێشتا سارد بوو منیش خەریک بوو ڕەق هەڵدەگەڕام لە تەنوورە کورتەکەمدا (بەڵام نەک هێندەی سەرمای ئێستای تۆ، دەزانم ئێستا چەندت سەرمایە). گشت بیرێکم لەلاتە، فرمێسک و خەندەم لەبەرتە، گشت ڕۆژ و سەعاتێکی ژیانە تاڵەکەمانمم لەلا پیرۆزە. ئازیزەکەم، هاوڕێکەم، ئەی ڕێنوێنیە چاوبەستراوەکەی ژینم.

ژیان دەکرێت زۆر درێژە بکێشێت، چەند سەخت و ئەستەمە بۆمان مردن بەتەنیا و لە دووری یەکدی. ئایە دەکرێت ئەمە چارەنووسی ئێمە بێت، ئێمەی تووتک و منداڵ. ئایە ئێمە شایەنی ئەمەین؟ فریشتەم، ئایە تۆ شایەنی ئەمەیت؟
لە دووا خەونمدا خەریکم بووم خواردنم بۆ دەکڕیت، لە چێشتخانەییەکی پۆخڵدا. خەڵکەکەی ئەوێ تەواو بۆم نامۆ بوون. کاتێک خواردنەکەم کڕی تازە بیرم کەوتەوە کە چی لەم خۆراکە بکەم. لەبەر ئەوەی نازانم تۆ لەکوێیت.
کاتێک لە خەو هەستام بە شوورام گوت "ئووشا مردووە". نازانم ئایە تۆ لە ژیاندا ماویت یاخود نا .
بەڵام لە پاش ئەو خەونە شوێن پێتم ونکردووە ، نازانم تۆ لەکوێیت گوێت لێمە ؟ ئایادەزانیت چەنێکم خۆش دەوێیت ؟ هەرگیز نەمتوانیوە پێت بڵێم چەندێکم خۆشدەوێیت ، تەنانەت ئێستاش ناتوانم . من تەنها بۆ تۆ قسەدەکەم تەنها بۆ تۆ ، تۆ هەمیشە لەگەڵم بوویت و منیش وەک کەسێکی توڕەو کێوی هەرگیز فێرنەبووم کە بگریەم ، ئێستا ئەو کەسە وا بۆت دەگریەت ، دەگریەت و دەگریەت ، ماڵئاوا ئەوە منم نادیا ، تۆ لەکوێیت ؟.

....
هاوپێچ وێنەکە وێنەی شاعیرە لە ئۆردوگا ماوەیەک بەر لە مەرگی ..

#51♠️
https://www.tgoop.com/kteb1/446

tgoop.com/kteb1/3552
Create:
Last Update:

BY Kteb_

Share with your friend now:
tgoop.com/kteb1/3552

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Write your hashtags in the language of your target audience. Telegram channels fall into two types: Step-by-step tutorial on desktop: To view your bio, click the Menu icon and select “View channel info.” Just at this time, Bitcoin and the broader crypto market have dropped to new 2022 lows. The Bitcoin price has tanked 10 percent dropping to $20,000. On the other hand, the altcoin space is witnessing even more brutal correction. Bitcoin has dropped nearly 60 percent year-to-date and more than 70 percent since its all-time high in November 2021.
from us

Telegram Kteb_
FROM American