tgoop.com/kteb_xana_u_ferbun/3616
Last Update:
خواناسی لە سوڕەتی (فاتیحە)
ـــــــــــــــــــــ
سوره‌تی فاتیحه - كه كلیلی قورئانه، كورتكراوه‌ی سه‌رتاپای بابه‌ت و سوره‌ته‌كانه، مشتێكه له خه‌رمانی ورد و درشتی په‌یامی خوایی، بگره له هه‌ر باخێک گوڵێک و له هه‌ر دره‌ختێک میوه‌یه‌كی لێ چنراوه - خراوه‌ته به‌ر باس و خواس و لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه، چ له ڕووی زمانه‌وانیی وشه‌كانییه‌وه، تا حوكمه فیقهییه‌كانی سووره‌ته‌كه به‌گشتی و ئایه‌ته‌كانی به تایبه‌تی، به سه‌رنجێكی ورد و تێگهی‌شتنێكی قووڵه‌وه هه‌ڵوێسته كراوه له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی چه‌مكه‌كانی؛ به دیدێكی كراوه و ئاسۆیه‌كی فراوانه‌وه، به پشتبه‌ستن به تێگه‌شتنی زانایانی پایه‌به‌رزی پێشین و پاشین، چووینه‌ته خزمه‌تی وشه و ئایه‌ته پیرۆز و گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی؛ خولگه و ته‌وه‌ری سووره‌ته‌كه له «خواناسی»دا خۆی ده‌بینێته‌وه، بۆیه بابه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاری و خوایه‌تی، حاكمییه‌ت و پادشایه‌تی، ڕبووبییه‌ت و ئولوهییه‌ت، ئه‌سما و سیفات و وه‌حدانییه‌ت؛ مهیر و سۆزی ئیلاهی، ڕۆژی په‌سڵان و لێپرسینه‌وه و دادگایی، په‌رستش و ڕێوشوێن و ڕێساكانی، هیدایه‌تی خوایی و جۆره‌كانی و ئاسته‌كانی؛ ڕێگای ڕاست و ناڕاست، هەر هەموویان تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر و گه‌نگه‌شه كراون. له كۆتاییشدا چمكێک له به‌هره و سووده‌كانی ئه‌م سوره‌ته مه‌زنه خراوه‌ته ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تی «حاكمێتی» و «سه‌لماندنی پێغه‌مبه‌رێتی» کراوەتەوە له به‌ر ڕۆشنایی تیشكی سورەتەکە‌دا.
د راید
BY کــتێبخــانـــە و فــێربـوون✏️

Share with your friend now:
tgoop.com/kteb_xana_u_ferbun/3616