KURDISHNATIONALISM4 Telegram 49951
🔴پێویستە هەوڵی یەکڕێزی و گوتاری هاوبەش بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

عەتا جەماڵی

لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە هەوڵێکی نێوخۆیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەبارەت بە پێکهێنانی دەزگا یان پلاتفۆرمێکی هاوبەش هاتووەتە ئاراوە کە بە بۆچوونی من لە دوو ئاستدا جێگای دڵخۆشی و بایەخپێدانە.

یەکەم: ئەوە کە لەم قۆناغەی ئێستەی گۆڕانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە جێی هەوڵ و تەقەلا نەریتییەکان، لایەنەکان بۆ خۆنزیککردنەوە لە لایەنە تاکی و گرووپی و حیزبییە ئێرانییەکان بیر لە پێکهێنانی یەکەیەکی هاوبەشی کوردستانی دەکەنەوە. دووهەم: ئەوەی کە نیشان دەدات نایانهەوێت ئەزموونی دۆڕاون، واتە ئەزموونی پەرتەوازەیی و نایەکگرتوویی دووپات بکەنەوە.

بەڵام بە پێویستی دەزانم لە ئاستی هەستکردن بە بەرپرسیارەتییەوە کە وەک تاکێکی کوردستانی سەبارەت بە پێویستیی پێکهاتنی یەکڕیزی و یەکدەنگیییەکی کارا و مانادار لەسەر شانی خۆم هەستی پێ دەکەم، چەند پێشنیارێک دەخەمە ڕوو.

١ــ بەر لە هەموو شت پێویستە بابەتی پێکهێنانی یەکڕیزی و یەکدەنگی لە ژوورە داخراوەکان دەرباز بکرێت و بکرێتە باسێکی گشتی لە چەند ئاستدا:

ئەلفـ ـ دەربڕینی ئامادەگیی لایەنەکان بۆ پێشوازیکردن لە پرۆژە و پێشنیارگەلی دەرەوەی حیزبەکان، لەلایەن گرووپ و ڕێکخراوە کوردستانییەکانەوە سەبارەت بە ڕێکخستنی کۆڕ و کۆنفرانس و سێمیناری تایبەت بە پرسی یەکڕیزی و یەکدەنگی و گوتاری هاوبەش.

ب ـ بە خزمەتگرتنی ڕاگەیاندنی لایەنە سیاسییەکان بۆ میوانداریکردن لە ئەندامان و بەرپرسانی لایەنەکانی دیکە و تاکەکانی دەروەی حیزبەکان بۆ قسەکردن لەسەر پرسی یەکڕیزی و گوتاری هاوبەش.

پ ـ وەگەڕخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی حیزبی بۆ بڵاوکردنەوەی ڕا و بۆچوونی هەموو ئەو ڕا و بۆچوونە ئەرێنییانەی لە بەستێنی گشتیدا سەبارەت بە پرسی یەکڕیزی و گوتاری هاوبەش بڵاو دەبنەوە.

٢ــ بەر لەوەی هەر ڕەشنووسێک سەبارەت بە فۆرم و چوارچێوە و ناوەڕۆکی ئەو دەزگا یان پلاتفۆرمە لەلایەن حیزبەکانەوە، پێویستە کۆمیسیۆنێک لە کەسی یەکەمی هەموو لایەنە سیاسییەکان پێک بێت بۆ وەرگرتنی زیاتر لە یەک ڕەشنووسی پێشنیاری، لەلایەن تاک و گرووپ و ڕێکخراوەکانی دەرەوەی حیزبەکانەوە بۆ ئەوەی پێکهێنانی وەها پلاتفۆرمێک بە بەشداریی ڕاستەوخۆی خەڵکانی دەرەوەی حیزبەکانیش دابڕێژرێت.

٣ــ بە هەموو شێوەیەک خۆ ببوێردرێت لە دەربڕێنی ئەو فۆرمە سیاسییەی کە هەر کام لە لایەنەکان وەک ئامانجی سیاسیی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاریی کردووە. بە جێی ئەوە سەرنجی سەرەکی لەسەر دوو واتای گشتیی ڕزگاریخوازی و خولقاندنی دەرفەت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی بکرێتە بنەمای ئەم هەوڵی یەکڕیزییە.

٤ــ یەکلابوونەوە لەسەر ئەوەی کە هەر چەشنە دەزگا یان پلاتفۆرمێکی لەم چەشنە دامەزرێت، بە هیچ میکانیزمێک هەتا کاتی گەیشتن بە سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵناوەشێتەوە؛ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەشێ لە ئەنجامی گۆڕانکاریگەلی سیاسیدا بەبێ ڕووخانی "کۆماری ئیسلامیی ئێران" یان لە پرۆسەیەکی درێژتر لە پاش ڕووخانی "کۆماری ئیسلامیی ئێران" ڕوو بدات. هەر چەشنە پەرتەوازەیییەک بەر لە سەقامگیری دەتوانێت خەساری گەورە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگەیەنێت.

۵ــ ئامادەگیی ئەوە هەبێت کە باسی یەکڕیزی تەنیا لە ئاستی سیاسیدا نەبێت، بەڵکوو لە ئاستی پێشمەرگانە و سەربازیشدا بە هاوئاست بچێتە پێش و باسێکی تەواو کراوە بێت بۆ وتووێژکردن لەسەر بابەتەکان.

لە کۆتاییدا:
ئەم پێنج خاڵ و وردەخاڵە پێشنیارییە تەنیا لەپێناو سەرخستنی هەوڵی یرکڕیزی و پێکهێنانی گوتاری هاوبەش و هەروەها سەلماندنی نیازپاکیی نەتەوەیییە بەرانبەر بە هەوڵ و تێکۆشانی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەو هیوایەی بە بایەخەوە سەرنجیان پێ بدرێت. لەم ئاراستەیەدا وەک تاکێکی کوردستانی، ئامادەگیی هەموو چەشنە هاوکارییەکم هەیە لە سنووری توانایییەکانی خۆمدا.

#داگیرکەر_بۆ_دەرەوە
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

🔹Telegram 

🔹 کاناڵی ناسیۆنالیزمی کوردی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM

tgoop.com/kurdishNationalism4/49951
Create:
Last Update:

BY ناسیونالیسم کوردی

Share with your friend now:
tgoop.com/kurdishNationalism4/49951

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

“[The defendant] could not shift his criminal liability,” Hui said. The optimal dimension of the avatar on Telegram is 512px by 512px, and it’s recommended to use PNG format to deliver an unpixelated avatar. With the sharp downturn in the crypto market, yelling has become a coping mechanism for many crypto traders. This screaming therapy became popular after the surge of Goblintown Ethereum NFTs at the end of May or early June. Here, holders made incoherent groaning sounds in late-night Twitter spaces. They also role-played as urine-loving Goblin creatures. Ng Man-ho, a 27-year-old computer technician, was convicted last month of seven counts of incitement charges after he made use of the 100,000-member Chinese-language channel that he runs and manages to post "seditious messages," which had been shut down since August 2020. 1What is Telegram Channels?
from us

Telegram ناسیونالیسم کوردی
FROM American