KURDISHBOOKHOUSE Telegram 1063
📘نووسەرانی کورد لە ڕوانگەی شێرکۆ بێکەس

👤 #هێمن

▫️من ئەدەبی نووسین و وەرگێڕانی ئەم مامۆستایەم لە شیعرەکانی پێ خۆشتر و چاکتریشە. کەوی دەنگخۆشی شیعریی زۆرن، بەڵام ئەو کەوانە بەندی قەفەزە تەقلیدیەکانی هونەری شیعرن. شیعر ئەمڕۆ هەڵفڕینی بەرزتری ئەوێ. ئەزموونی ژیان و نامۆیی و دەربەدەری و هەناسەساردی تەمەنی، لە شیعرەکانی گەورەترن، کارە ئەدەبیە بەنرخەکانی، وەک توحفەی موزەفەریە و وەرگێڕاوەکانی تری و پەخشانی، چەندین پەنجەرەی ڕۆشنتریان بۆ ئەدەبی کورد زیاد کرد. سەرچاوەیەکی ڕوونی زمانی کوردییە.

👤 #عەبدوڵڵا_پەشێو

▫️بەلای منەوە بەهرەی شیعری لای پەشێو لە دیوانی «شەونامەی شاعیرێکی تینوو»ەوە کەوتە شەوقدانەوە لە دیوانی «شەو نییە خەوتان پێوە نەبینم»ەوە زمانی دەربڕینی کۆکتر و پوختتر بوو، شیعرەکانی پەشێو ناسکن، تەجروبەی شیعرە ڕۆمانسیەکانی گەشتر ئەنوێنن. وێنەی بەرجەستەی جوانی هەیە، بەڵام لای پەشێو دنیای شیعر زۆر سنووردارە و تەنها لە یەک دوو بازنەدا ئەخولێتەوە ، وەک باڵی شیعرەکانی کردبێ وایە. نەفەسی کورتە و کانەکانی زمان ناتەقێنیتەوە.

👤د. #عیزەدین_مستەفا_ڕەسوڵ

▫️وزەیەکی گەورە و قەڵەمێکی بە توانای مەیدانی ئەدەبیمانە. ئەگەر بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەم ئەدیبە لە کتێبخانەی کورد دەرهاوێژین، من پێموایە کەلەبەرێکی گەورەی تێئەکەوێ. بیری تیژو بە بڕشتە. لێکۆڵینەوە ئەدەبیەکانی بە گشتی لەسەر بناغەی تێڕوانینێکی زانستیانە ئەنووسێ، گەلێ دیراساتی تازەبابەت و لەوەوبەر کەمتر بایەخ پێدراوی بەبەرهەم هێناوە، بەڵام هەندێجار لە هەڵسەنگاندنی ئەدەبیدا قەڵەمەکەی ئەکەوێتە ژێر کاریگەری سۆزییانەی ناسیاوی و خزمایەتی و ئیعتباراتی سیاسی! خۆزیا ئەو هەندە جارەیشی نەمایە. من بە مامۆستای خۆم و نەوەیەکی تازە پێگەیشتووی ئەمڕۆمانی ئەزانم.

👤 #برایم_ئەحمەد

▫️ئەگەر بەرهەیوانی ئەدەبی هاوچەرخ و تازەی کورد، چەند کۆڵەکەیەک ڕایانگرتبێ، یەکێک لە کۆڵەکانە ئەدەبی مامۆستا برایم ئەحمەدە، ئەگەر ئەدەبی کوردیش لە قۆناغی تازەی پێشڕەوی کردندا بەر لە شەری دووەمی گێتی دواتریش بە تایبەتی لە سەردەمی گۆڤاری گەلاوێژدا بە پردێک بچوێنین، ئەوا بەلای منەوە سەرێکی ئەو پردە ئەدەبییە پەخشان و چیرۆکی ئەم مامۆستا پێشڕەوەیە و سەرەکەی دیکەشی شیعری «#گۆران»ە.

👤 #شێرزاد_حەسەن

▫️بە بڕوای من، لەناو چیرۆکنووسە لاوەکاندا، لە هەموویان بە تواناتر و شارەزاتر و لە پێشترە، کۆمەڵە چیرۆکی «تەنیایی» شایەتێکی زیندووی ئەم بەهرە لاوەیە. زمانی چیرۆکەکانی لەسەرخۆ و بێ قڕە و شیعر ئامێزە. چاوی تێبینی ورد و تیژە، حاڵەتی تەواو بۆ بابەتی چیرۆکەکانی هەڵئەبژێرێ، بەڵام خەوشی دیاری ئەوەیە ئەو وێنانەی ئەیکێشێ ڕەنگە بە پەرەگرافێک تەواو ببن، بەڵام ئەم زۆریان ئەداتە دەم. هەندێجاری تریش پەخشان و پەخشانە‌شیعر بەسەر زمانی چیرۆکدا زاڵ ئەبن، بە کورتی، لەو بارە قورستر لە کورتە‌چیرۆک ئەنێ کە پێویستە لێی بنرێ!

👤 #لەتیف_هەڵمەت

▫️بەلای منەوە کەم شاعیر هەیە ئەوەندەی لەتیف ھەڵمەت بەهرەی شیعری خۆڕسکی و سروشتی بەقوڵپ بێ، وکوو کانیی بەهارە، تەقینەوەی بە هاژەیە. نەفەسی درێژ و زمانی سادەیە. هەندێ پارچە شیعری لە نموونە هەرە جوانەکانی شیعری ئەم سەردەمەن، بەڵام ئەم شاعیرەمان ئەو بەهرە بەپیتەی خۆی، ئەو هەڵقوڵینە بە لرفە و گەرم و گوڕەی، هەندێجار بە دەستی خۆی ساردئەکاتەوە. بژاری شیعر زۆرکەم یان هەر نایکات، چۆن هات و چەند هات ئەم لە ئاستیاندا دەستەوەستانە. ئەو لەبەر ڕۆیشتنی بەهرەیە لە وزەی داهێنانی شاعیر کەم ئەکاتەوە. من هەموو جارێ وتوومە دنیای شیعری هەڵمەت لە دوورەوە ئەوەندە جوانە حەزئەکەیت زوو بیگەیتێ، بەڵام کاتێ ئەچیتە ناوی بەهۆی ئەو بژارنەکردنەوە ئەبێ هەر بە پێوە بوەستیت و زۆر نەمێنیتەوە! وێنەی شیعری زیندوە و بێ تەکەلوفەو ئەچنە دڵەوە.

👤 #ڕەئوف_بێگەرد

▫️بە گشتی ئەوەندەی زمانی ئەدەبی تەڕ و پاراو و پوختە، ئەوەندە بابەتەکانی بەهێز نین. وەک چیرۆکی زۆر باشی هەیە، هەر لە پاڵیدا چیرۆکی لاوازی وای هەیە کە پێت سەیرە چۆن هەر هەمان چیرۆکنووس نووسیویەتی!

👤 #رەفێق_سابیر

▫️ شاعیرێکی بەهرەدارە و لەسەر خۆ و هێمنانە هەنگاو دەنێ، زمانی شیعر و داڕشتنی دوورن لە لاساییکردنەوە. بەشێک لە شیعرەکانی بەلای منەوە ئەچنە خانەی پەخشانەشیعرەوە نەک شیعر، بەڵام ڕەوتی ئاهەنگی ناو زۆربەی ئەو شیعرانەی من دیومن، ناتوانن لەگەڵ بزوتنەوەی ناوەڕۆکدا بگونجێن، هەر وەک قاچیان تێکەڵ و پێکەڵ ببێ وایە!

👤 #حسێن_عارف

▫️لە بزووتنەوەی هونەری چیرۆکی کورتی سەردەمێکی تردا، پێشڕەوێکی ترە، لە ساڵی حەفتاوە و بەرەو ژوور ئەتوانم بڵێم لەسەردەستی ئەودا بۆ یەکەمجار هەندێ تەکتیکی تازەی ئەم هونەرە، کەم و زۆر، هاتە ناو چیرۆکی کوردییەوە، یان ڕەنگی بۆ ڕشتن.

🔻درێژەی بابەت...

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-958/

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

tgoop.com/kurdishbookhouse/1063
Create:
Last Update:

BY Kurdish Book House

Share with your friend now:
tgoop.com/kurdishbookhouse/1063

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

“[The defendant] could not shift his criminal liability,” Hui said. Each account can create up to 10 public channels Matt Hussey, editorial director of NEAR Protocol (and former editor-in-chief of Decrypt) responded to the news of the Telegram group with “#meIRL.” The Standard Channel 2How to set up a Telegram channel? (A step-by-step tutorial)
from us

Telegram Kurdish Book House
FROM American