KURDISHBOOKHOUSE Telegram 1065
💫چاپکراوی نوێ

📘قامووسی زمانی کوردی، بەرهەمی مامۆستا عەبدوڕەحمان زەبیحی بڵاوکرایەوە

📚ناسنامەی کتێب: «قامووسی زمانی کوردی»، #عەبدوڕەحمان_زەبیحی، ۵۶۰ لاپەڕە، چاپەمەنی #خانی، سەقز ١٤٠۱.

▫️ناوەندی #خانی لە درێژەی چالاکییەکانی‌دا و بەتایبەت لە درێژەی چاپ‌کردنەوەی دووبارەی بەرهەمە کلاسیکە کوردییەکان‌دا، بە شێوەیەکی شایان و ڕازاوە، ئەمجارەیان فەرهەنگی شاز و نایابی "قامووسی زمانی کوردی" بەرهەمی مامۆستا #عەبدوڕەحمان_زەبیحی چاپ و بڵاو کردەوە.

▫️پێموانییە خوێنەرێکی کتێبی کوردی هەبێ، بە شوێن و پێگەی فەرهەنگی قامووسی زمانی کوردی نەزانێ. بێ‌گومان هەر خوێنەرێک بە چاوخشاندنێکی ئاسایی بۆی دەردەکەوێ کە ئەو فەرهەنگە چەندە وردبینانە نووسراوە و تا چ ڕادەیەک مێتۆدی فەرهەنگ‌نووسی و زانستی‌بوون تێیدا ڕەچاو کراوە. زۆربەی چالاکانی بواری فەرهەنگ‌نووسی کۆکن لەسەر ئەوەی هەتا ئێستاش فەرهەنگێکی کوردیی وا نەنووسراوە کە تا ئەو ڕادەیە وردبینی و زانستی‌بوون تێیدا لەبەرچاو گیرابێ. بەڵام هەمووانیش زۆر بەداخەوەن بۆ ئەوەی کە تەنیا دوو پیتی ئـ و بـ لەو فەرهەنگە شازە لە بەر دەستی خوێنەری کورددایە و وەک زۆر شت و لایەنی دیکەی ئێمە، بەداخەوە، بە ناتەواوی و بێ‌سەرەنجامی ماوەتەوە. بەڵام هەر لەو دوو پیتەش‌دا هێندە بابەتی ورد و بەپێز دەبینرێ کە ئەوڕۆ بۆتە بنچینە و بنەڕەت بۆ ڕۆنانی فەرهەنگی وشەی کوردی.

▫️یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی قامووسی زمانی کوردی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی زانستی، باس لە ڕیشەی وشەکان دەکا و دیاریی کردووە کە هەر وشەیەک لە چ زمانێکەوە هاتووە، یان سەر بە کام شێوەزاری کوردییە. هەروەها ڕۆڵی وشەکانی لە ڕێزمان‌دا دیاریی کردووە کە ناو، فێعل، فاعل، سفەت یان...چین. هەروەها بە هێنانەوەی شاهید و نموونە لە ئەدەبی زارەکی، یان شێعری شاعیرانی کلاسیکی کوردی، فەرهەنگەکەی دەوڵەمەندتر کردووە و هاوتا یان دژی بۆ وشەکان نووسیوە و زۆر جار شەرح و لێکدانەوە و زانیارییەکانی لە فەرهەنگ بەرەو ژوورتر دەڕۆن و تا ئاستی ئەنسکلۆپێدیا(دایرە‌المعارف) بەرز دەبێتەوە.

▫️"قامووسی زمانی کوردی" پێک‌هاتووە لە دوو پێشەکیی و پیتەکانی ئـ و بـ ، پێشەکیی هەوەڵ وتارێکی چڕ و پڕ و زانستیی مامۆستا زەبیحییە بە نێوی "سەرەتایەکی مێژوویی زمانی کوردی"، کە لەودا بە وردی باسی پێشینەی زمانی کوردی، زمانی هێندوئورووپایی، زمانی مادەکان، زمانی پارسیی کۆن، زمانی پەهلەوی و زمانی کوردیی پاش ئیسلام و لەهجەکانی زمانی کوردی دەکا. هەروەها وتاری فەرهەنگ‌نووسیی دوکتۆر #ئەوڕەحمانی_حاجی_مارف، لە پێشەکیی دووهەم‌دا دانراوە.

▫️ناوەندی خانی هەوڵی داوە بە شێوەیەکی شایان و ڕازاوە و بەبێ دەست‌تێوەردان و سەپاندنی بۆچوونی ویراستار و ... ئەم بەرهەمە کلاسیک و بنەڕەتییە چاپ و بڵاو بکاتەوە.

▫️شایانی باسە، ئەم کارە، بەرهەمی چالاکیی تیمێکی پسپۆر لە ناوەندی خانییە کە ماوەیەکە هەوڵ دەدەن بەرهەمە کلاسیک و ڕەسەنەکانی کوردی بەوپەڕی دڵسۆزی و بەبێ گۆڕان و بە ئەمانەت‌دارییەوە بگەیێننە دەستی خوێنەری کورد.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-964/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

tgoop.com/kurdishbookhouse/1065
Create:
Last Update:

BY Kurdish Book House

Share with your friend now:
tgoop.com/kurdishbookhouse/1065

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Among the requests, the Brazilian electoral Court wanted to know if they could obtain data on the origins of malicious content posted on the platform. According to the TSE, this would enable the authorities to track false content and identify the user responsible for publishing it in the first place. Image: Telegram. The administrator of a telegram group, "Suck Channel," was sentenced to six years and six months in prison for seven counts of incitement yesterday. Done! Now you’re the proud owner of a Telegram channel. The next step is to set up and customize your channel. Telegram iOS app: In the “Chats” tab, click the new message icon in the right upper corner. Select “New Channel.”
from us

Telegram Kurdish Book House
FROM American