KURDISHBOOKHOUSE Telegram 1071
💫چاپکراوی نوێ

📘کتێبی «کورد و کۆڕۆنا» بڵاو کرایەوە

✍️ #ڕێبوار_سیوەیلی و #مەعرووف_حەسەن

▫️شەپۆلی یەكەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا ئەوەندە تایبەت بوو، یەكسەر بیرمان كردەوە دەبێت ئێمە كتێبێكی لەبارەوە بنووسین. پەتاكە، جیهانی ڕاوەستاند و مرۆڤی هاویشتەوە ژوورێ و جوڵەی مەخلووقی ڕاگرت! دەتگوت ڕۆمانێكی خەیاڵی دەخوێنینەوە، كە تیایدا مۆتەكەیەكی كوشندە، ڤایرۆسێكە پێی دەگوترێت كۆڤید 19 و لە خێزانی ڤایرۆسی كۆڕۆنایە.

▫️كاتێک دەستمان بە نووسینی ئەم كتیبە كرد، هەر لە سەرەتاوە گریمانەی ئەوەمان هێنایە پێشچاو، كە دەشێت ئەم پەتایە شتێكی هەڵبەستراو بێت و هەر نەبێت، یان داوێكی تایبەت بێت بۆ هەڵەوگیركردنی مرۆڤایەتی و داپۆشینی قەیرانەكانی دیكەی جیهان. هەروەها گریمانەی ئەوەمان كرد، كە ڕۆژگارێک ڕاستەقینەی ئەم پەتایە ئاشكرا دەبێت و لێكدانەوەكانی ئێمەش یا ڕاست دەردەچن، یان ئێمەش زانیارییەكانمان كۆن دەبن و بگرە بە درۆش دەكەوینەوە. ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕۆژانە زانیاری لەسەر ئەم ڤایرۆسە فراوانتر دەبێت و ڕۆژانەش ئەم زانیارییانە لە ئەنجامی هزركردنی بەردەوامی زانایان و ڤاپرۆسناسەكان و تاووتوێكردنی دیاردەكەوە، دەگۆڕێن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بە خۆمان گوت، بە دوای ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكدانەوە سیاسییەكانیدا ناچین؛ تەنیا وەک ڕووداوێك، كە بە بەرچاومانەوە ڕوو دەدات، قسەی خۆمانی لەسەر دەكەین و لێكدانەوە و شڕۆڤەی دەكەین و لەگەڵ ڕووداوە هاوشێوەكانی تر لە مێژووی خۆمان و هەندێک وڵاتی دیكەی جیهاندا بەراوردیان دەكەین.

🔻ئێمە لە سەرەتای كاركردنمانەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێككەوتین، كە كتێبەكە:

1️⃣ یەكەم: بەرهەمی تێبینی و ژیان و بیركردنەوەی خۆمان بێت.

2️⃣ دووەم: ئەزموونی خۆمان و میللەتەكەمان و چۆنێتیی مامەڵەكردنی دەسەڵاتی هەرێمەكە پەرچ دەكەینەوە.

3️⃣ سێیەم: پەیگیریكردنی ئەوەی لە جیهاندا چی لەسەر ئەم دیاردەیە دەگوترێت لە ڕووی هزریی فەلسەفییەوە و جێكردنەوەی ڕەخنە و سەرنجەكانی خۆمان لەمبارەیەوە.

4️⃣ چوارەم: خۆمان بە هیچ بیرمەند و ڕەوتێكی فەلسەفییەوە پابەند ناكەین.

5️⃣ پێنجەم: باسەكەمان لەسەر دۆخی كۆڕۆنا تێكەڵ بە بیروڕای كەسانی تر و فەیلەسووفان ناكەین و خۆشمان بە هیچ بڕیار و داوەریكردنێكی پێشینەوە نابەستینەوە.

▫️ئەم کتێبە، بریتیە لە تێبینی، تۆماركردن و ڕاڤەی ڕووداوەكە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانكارییانەی لە خۆشماندا لە دۆخی گۆڕاندا بوون. دەمانەوێت بزانین بەو تێگەیشتنە فەلسەفی، كۆمەڵناسی، دەروونناسی، سیاسیی و كۆمەڵایەتییەی كە هەمانە، دەتوانین شتێک لەسەر ئەو هەموو ڕووداوانە بڵێین، بەبێ ئەوەی تەنیا گوزارشكەر بین. لەبەر ئەوە ئەم كتێبە كە بە زمانێكی ڕوون، ئاسایی و وردبینانە داڕێژراوە، دەیەوێت دۆخی كۆڕۆنا لە فرەڕەهەندیی خۆیدا بگەیەنێتە خەڵكی ئاسایی؛ لە هەمان كاتیشدا ئاستە متمانەبەخشەكەی خۆی بپارێزێت.

▫️ژیان لەناو ساتەوەختە كارەساتاوییەکاندا، هەمیشە كارەساتەكانی پێشترت بیر دەهێنێتەوە. ئێمەش هەمیشە ئەوەمان لەبیر بوو، لە جیاتی ئەوەی باسی بیروڕای فەیلەسووف و بیرمەندانی وڵاتانی دیكە بكەین، بەیادەوەریی تراژیدیكیانەی خۆماندا بچینەوە و بۆ تێگەیشتن و دەستنیشانكردنی ئاسۆی ئەم تراژیدیا نوێیە، سوودی لێ وەربگرین، بەمەش توانای بەرگەگرتنیمان بەهێز بكەین. بۆیە دەبوو هەموو ئەوانەی لەم واقیعەدا ژیان و ئەزموونیان كرد، دواتر ڕاستگۆیانە ئەزموونی بیركردنەوەی خۆیان لەسەر ئەم واقیعە ئەزموونكراوە باس بكەن، نەک قسەی ئەوانی ترمان بۆ بگێڕنەوە.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-986/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

tgoop.com/kurdishbookhouse/1071
Create:
Last Update:

BY Kurdish Book House

Share with your friend now:
tgoop.com/kurdishbookhouse/1071

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Judge Hui described Ng as inciting others to “commit a massacre” with three posts teaching people to make “toxic chlorine gas bombs,” target police stations, police quarters and the city’s metro stations. This offence was “rather serious,” the court said. End-to-end encryption is an important feature in messaging, as it's the first step in protecting users from surveillance. A new window will come up. Enter your channel name and bio. (See the character limits above.) Click “Create.” The creator of the channel becomes its administrator by default. If you need help managing your channel, you can add more administrators from your subscriber base. You can provide each admin with limited or full rights to manage the channel. For example, you can allow an administrator to publish and edit content while withholding the right to add new subscribers. Administrators
from us

Telegram Kurdish Book House
FROM American