KURDISHBOOKHOUSE Telegram 1072
📘کتێبی «سەبارەت بە کێشەی کورد» بەرهەمی دوکتۆر جەماڵ نەبەز بڵاو دەکرێتەوە

▫️لەم پێشەکییەدا وەرگێڕ د.حیسامەدین خاکپوور، هەوڵی داوە بە شێوازێکی ورد و زانستی کۆی پڕۆژەی فیکری پرۆفیسۆر #جەماڵ_نەبەز و بە تایبەت ئەم کتێبە بە بەردەنگ بناسێنێت....

✍️ #حیسامەدین_خاکپوور

💐 ئەم وەرگێڕانە پێشکەشە بە:

- ڕۆحی بەرز و نەبەزی جەماڵ نەبەز کە وەکوو ئیمکانێکی درەوشاوە لە مێژووی ئەم سەردەمەدا دەرکەوت و لە ڕۆشنگەری ھزری داھێزراوی کوردیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا.

▫️جەماڵ نەبەز وەکوو بیرمەندێکی فرەڕەھەند، ئەنسێکڵۆپیدیایی، سەربەخۆ و ڕەسەن بە زمانگەلی جواروجۆر، بۆ نموونە کوردی، ئاڵمانی، ئێنگلیزی ، عەرەبی و ... بەرھەمەکانی پێشکەشی قوتابخانەی ھزری کوردی کردووە. ئەوەی کە بۆچی ئەم بیرمەندە جیدییە، کە لە بناغەڕێژانی کوردناسیی مۆدێرنە، ھێشتا بە ڕادەی پێویست دەنگی لە نێو بازنە فیکرییەکانی کوردستاندا بەرز نەبووتەوە، ھۆکارگەلێکی زۆری ھەیە. یەکێک لە گرینگترینی ئەو ھۆکارانە دەتوانێت زاڵێتیی و سوڵتەی پاڕادایمی فیکری نەتەوە سەردەستەکانی کورد لەسەر بیری ئیلیت و دەستەبژێری کۆمەڵگای کوردی بێت. ھەژمۆنی پاڕادیمی فیکری باڵادەست بە شێوەیەک دەروونی کراوەتەوە، کە دەنگی بیرمەندێکی وەکوو نەبەزی لە ململانێی ھێزەکاندا کردووەتە ”دەنگێکی خامۆشکراو و نەبیستراو“. ھەروەھا دەتوانین قامک بۆ زاڵێتیی سیاسەتی حیزبایەتی- نەک کوردایەتی- قەتیسماو لە جوگرافیای سیاسی سایکس-پیکۆ و تۆقاو لە گشتگیربوونی گوتاری کوردایەتی ڕاکێشین. ئەو جۆرە سیاسەتە وادەکات کە دەنگ و گوتاری بیرمەندێکی سەربەخۆیی-خوازی وەکوو نەبەز نەک تەنیا ئاوڕی لێ نەدرێتەوە، بەڵکوو بیشخرێتە پەڕاوێز. لەگەڵ ئەمانەیش فرەیەک ھۆکاری دیکە ھەن کە دەبنە ھۆی ئەوەی دەنگی نەبەز ئێستەیشی لەگەڵدا بێت لە غوربەتدا بژی و خۆیایە کە لەم پێشەکییەدا دەرفەتی ئەوە نییە بە وردەڕیشاڵ باسی ئەو ھۆکارانە بکرێت کە بۆچی پڕۆژەی فیکری ئەو بیرمەندە بە شێوەی شیاو وەبەر تیشکی خوێندنەوە و لیکۆڵینەوە نەدراوە.

▫️ ئێستە ئەگەری ئەوە ھەیە خوێنەر بپرسێت ئەو پڕۆژە فیکرییە بۆ شوێن-کاتی ئێستەی ئێمە چ گرینگایەتییەکی ھەیە؟ بە وشەیەکی دیکە پێداویستییەکانی ئۆنتۆلۆژیی ئێستاکەی مرۆڤی کورد چییە کە خوێندنەوەی ئەندێشەی جەماڵ نەبەز گرینگ دەکاتەوە؟ یان ئەمڕۆ چ پێویستییەک ھەیە بە ناساندن و ناساندنەوەی نەبەز؟
بەو ڕادەیەی کە لە گەشتوگوزار و سووڕانەوە لە بەرھەمەکانی نەبەزدا لێیی تێگەیشتووم، دەتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بە زمانی خۆم ئاوا فۆرمووڵە بکەم: بە خوێندنەوەی پڕۆژەی فیکری نەبەز، مرۆڤی کورد ”لاق لە سەر زەمینی سفت و پتەوی خۆھۆشیاری نەتەوەیی“ دادەنێت. میتافۆڕی ”زەمینی سفت “ لە بەڕامبەر ”زەریا“دایە کە زەریا، بزۆک و بجووڵ و لەرزۆکە و ئەملاوئەولا زۆر دەکات و ھیچ شتێکی لەسەر بەند ناکرێت. بەڵام زەمینی سفت و ژێرخانی پتەو دەکرێت ڕاوەستانی لەسەر بکرێت و بناغەی ھەر جۆرە خانوویەکی لەسەر دابنرێت. بە پێچەوانەوە، لەسەر زەریا خانوو ساز ناکرێت. بەرھەمەکانی جەماڵ نەبەز زەویی و ژێرخانێکی سفت و قایمی مەعریفی بۆ خوێنەری کورد ساز دەکەن کە لە گێژاوی لەخۆنامۆیی و ناھۆشیاری و خۆبەکەمزانین و قەتیسمان لە زیندانی تێگە و چەمکی ساختەیی ئەوانیتری سەردەست و ھەروەھا خۆھەڵواستن بەوانەوە ڕزگاری دەبێت. نەبەز بە جیھان-¬زەینێکی بەربەرین و ناسینی زمانگەلێکی بەربڵاو، سەرەڕای ھەوڵ بۆ سازدانی خانوویەکی خۆھۆشیاری نەتەوەیی و ھەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی مەعریفی ئەوی دیکەی کورد، ئەویترناسییەکی چڕوپڕیش دێنێتە ئاراوە.

▫️نەبەز لەم کتێبەدا واتە ”حول المشکلة الکوردية“ (سەبارەت بە کێشەی کورد)؛ پرسی کورد لە نێو بیرمەندان و حیزب و دەستەجاتە عەرەبییەکان بە وردەڕیشاڵ و بە شێوەی بابەتیانە شەنوکەو دەکات و ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر ئەو پرسە لە لای دوو حیزبی کوردی سەرەکی لە باشووری کوردستان و بە شێوەیەکی مووقڵەشێن و وردبینانە، بیرەکانی ئەوان لەسەر کورد دەباتە ژێر تێخی نەشتەرگەری. بەو شێوەی نەبەز لەم کتێبەدا شیکاری دەکاتن، بیرمەندان و حیزبە عەرەبییەکان - بە سکۆڵار و ئایینییەوە - یان بە تەواوەتی نکۆڵییان کردووە لە مەسەلەی کورد و ئەو ھەمووە کارەساتەی کە بەسەریدا ھاتووە، یان زۆر بە دەگمەن حیزب و لایەنێکی عەرەبی ھەبووبێت کە دانی بە پرسی کورددا ھێنابێت و باسی ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕێوەبەری ئەو شتانەیان کردبێت.

🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)

🌐http://kurdishbookhouse.com/ku/100-987/

#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی

■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":

▪️ @kurdishbookhouse

🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

tgoop.com/kurdishbookhouse/1072
Create:
Last Update:

BY Kurdish Book House

Share with your friend now:
tgoop.com/kurdishbookhouse/1072

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Clear Hashtags are a fast way to find the correct information on social media. To put your content out there, be sure to add hashtags to each post. We have two intelligent tips to give you: In handing down the sentence yesterday, deputy judge Peter Hui Shiu-keung of the district court said that even if Ng did not post the messages, he cannot shirk responsibility as the owner and administrator of such a big group for allowing these messages that incite illegal behaviors to exist. fire bomb molotov November 18 Dylan Hollingsworth yau ma tei Find your optimal posting schedule and stick to it. The peak posting times include 8 am, 6 pm, and 8 pm on social media. Try to publish serious stuff in the morning and leave less demanding content later in the day.
from us

Telegram Kurdish Book House
FROM American