tgoop.com/l_why_l/893
Last Update:
ڕەنگە بیرم نەبێت ڕۆژانێک لەگەڵ کێ قسەم کردووە
لەگەڵ کێ تەمەنم بەڕێ کردووە،خۆشم کەسەکانم هەڵنەبژاردبێ
قەدەر تۆ ،ئەو،.......، هێنابێتە ڕێگەم،
ڕەنگیشە ڕۆژێک لەکاتی بینینەوەتان توانای ناسینەوەتانم نەبێت
تێپەڕم بەتەنیشتتاندا، وەک ئەوەی هەرگیز نەمدوانبن و هیچ یادگارییەکمان نەبووبێت
بەڵام ناسینەوەت و سڵاوم دوای ساڵانێک لە تۆ،پێم وانییە هیچ شتێک بگۆڕێت،
ئەوەی ئەگۆڕێت و ئەمێنێتەوە ئەوەیە کە چۆن تێپەڕمان کرد
ئەوانە چی بوو لەگەڵ یەک بەشمان کرد
ئەو هەستانە چی بوون کە بەیەکمان بەخشی و لە نێو یەکدا بەجێمان هێشت،
سەبر بگـرن ئەڕۆم
کە دڵـم مەیلی ئەکرد
ڕێ ناکەمە ئەو کوچانەی کە تامەزرۆبووم
ئەو شوێـنە ئەسڕمەوە سەردەمانێــک قاچەکانم بۆی ڕۆێشتوون
ئەو دەنگـە بێدەنگ ئەکەم کەلەخۆیەوە دەڵێ ''خۆشم دەوێـن
ئیتـر کاتی ھـات دڵی ھەندێـک کەس خۆشبکەم و ھەموو ئەو شتانە جێ بـێــڵــم کە ھیـچ کات بەجێـم نەدەھێـشتن
براتان @kamtyar 🌚💔
BY 𓆩𝒘𝒉𝒚𓆪
Share with your friend now:
tgoop.com/l_why_l/893