MAKTABQURANI Telegram 420
بسم الله الرحمن الرحيم

متي استعبدتم الناس و قد ولدتهم امهاتهم احرارا.
(حەزرەتی عومەری فاروق)

پتر لە دوو مانگ لە ڕاپەڕین و بەرخۆدانی هاوڕێ لەگەڵ بەرهەڵستیی وبەرتەک وگازندەی خەڵکی ئێران بە گشتیی تێدەپەڕێ و حکومەت نە تەنیا، کەمتریین ئاوڕێکیان لە داخوازییەکانیان نەداوە و داواکاریی ڕەوای ئەو خەڵکه یان لە بەرچاو نەگرتووە،بەڵکوو بووەتە هۆکاری خوڵقاندنی ترس و سام وهەراس وکوشتن و دەسبەسەر کردن و ئەشکەنجە،بەردەوامیش پێداگرن لە سەر زوڵم و نادادگەریی .
ئەوەی ئێستا، لەئێران بە تایبەت لە کوردستان،هەر لە جوانڕۆ هەتاکوو مەهاباد و پیرانشار و بۆکان و .....ڕوویداوەو،بە ڕەشەکوژی بێ بەزانە،ڕوخساری ئاڵی ئەم وڵاتە هەمیشە مەزڵووم و،لاشە پڕلەداخ و ئازیەتبارەی بە خاک وخوێن ئاڵاندووە، نیشاندەری ئەوەیە،کە دەسەڵاتدارانی حکومەت  هییچ قەستیان نییە ئەو کێشەوگرفتانەی پێکیان هێناوە بە شێوەی ئاشتیخوازانە جێبەجێ بکرێت.
ڕەوتێک کە بە درێژایی پتر لە چل ساڵ ئەو شێوازە لە حوکمڕانیی بە نێوی دین و مرۆسالاری وخەڵک مەزنی دینیی !هەمووجۆرە  ئازادیی و مافی هەڵبژاردن بۆ چۆنیەتیی ژیانی ، لەخەڵکیی ستاندووە.
پێویستە بەم خاڵە گرنگە ئاماژە بکرێت کە شەرعییەتی هەر حکومەتێکی دینی بەستراوە بە پابەندیی و ڕەچاوکردنی دەستووراتی  دیینەوە، کە دابین کردنی مافی ئازادیی بۆ هەموو تاکێک و کۆمەڵگاو،جێبەجێ کردنی دادوەریی و ڕاگرتنی کەرامەتی مرۆڤەکانەو،هەروەها،تەنیا بە پشتگیریی ڕای گشتیی -کە لە یەک ڕیفراندومی ئازاددا،پێک دێ،دەتوانێ پەسەندکراوی خۆی وەدەست بێنێ.
ئاساییە وەها حکومەتێکی پاوانخواز،بە ڕەفتارێکی توندووتییژ وزاڵمانە بەرانبەر بە گیان و ماڵ و سامان وئابڕووی خەڵکی بێ دەسەڵات،لێوەشایی ولێهاتوویی بۆ ئەنجامدانی وەها کارێکی گرنگی لێ ناخێزێت.
ئێمە پەیڕەوانی کاکە ئەحمەدی موفتی زادە لە مەکتەب قورئان،نە وەک ئامۆژگاریی ،چونکوو لە پەیکەرەی ئەم دەسەڵاتەدا،نە گوێی ژنەوا،بۆ ڕاچڵەکان
دەبینین و،نە عەقڵ و هۆشێک بۆ بە کارهێنانی ڕێگەیەکی درووست بۆ حوکمڕانیی؛ بەڵکوو بە میسداقی «ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە»پێیان ڕادەگەیێنین کە: تا ماوە ماوە،لە سەر تەختی دەمار بەرزیی و خۆپەسەندیی و،ملهوڕیی و زۆرە ملیی وەرنە خوارێ و،
بە شێوازێکی فەرمیی دان بە داخوازییەکانی ئەم خەڵکەدا،بنێن و ڕایگەیێنن،
سەرجەم زیندانیە سیاسییەکان ئازاد بکرێن،
لە دەستدرێژیی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وئازار وجەزرەبەی مەردم  واز بهێنن،
ئەوەی لەم جنایەتانەدا،تائێستا کراوە دەستی هەبووە،چ فەرماندەر چ فەرمانبەر،دەبێ دادگایی بکرێن وسزا بدرێن،
پێش لەوەی ئاگری تووڕەیی ئەو خەڵکە کە دەستیان لەگیانی خۆیان شتووە،بڵێسەی شەماڵە کات، وەخۆ کەون،
ئەگینا پاش ئەوە بۆ پەشیمانیی بێ سوودە.

شوورای بەرێوەبەریی مەکتەب قورئان
۱۴۰۱/۹/۳

tgoop.com/maktabqurani/420
Create:
Last Update:

BY شورای مدیریت مکتب قرآن

Share with your friend now:
tgoop.com/maktabqurani/420

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

bank east asia october 20 kowloon The Channel name and bio must be no more than 255 characters long Telegram Android app: Open the chats list, click the menu icon and select “New Channel.” Hashtags are a fast way to find the correct information on social media. To put your content out there, be sure to add hashtags to each post. We have two intelligent tips to give you: Those being doxxed include outgoing Chief Executive Carrie Lam Cheng Yuet-ngor, Chung and police assistant commissioner Joe Chan Tung, who heads police's cyber security and technology crime bureau.
from us

Telegram شورای مدیریت مکتب قرآن
FROM American