tgoop.com/maktabqurani/422
Last Update:
بسم الله الر٘حمن الر٘حيم
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَي وَالْفُرْقَانِ...
مزگانی یاران ڕاخرا دیسان
سفرەی ئیکسیرێ دێو کەرۆ ئینسان
تاری پارەی دڵ وە ئاواز ئاوەرد
هەڵاڵەی هیلال مانگی ڕەمەزان
ڕۆژی سێ شەممە، یەکەم ڕۆژی خاکەلێوە(۱۴۰۲/١/۱) کاتژمێر۲۰:۵۶ ڕێکەوتە لە گەڵ ۲۰۲۳/۳/۲۱ زایینی، کاتی ڕوودانی موقارەنە و بەدیهاتنی هیلالی مانگی ڕەمەزانە، بەو هۆیەوە ڕۆژی چوارشەممە ۱۴۰۲/۱/۲ ک.ھ ( ڕێکەوتی ۲۰۲۳/۳/۲۲ زایینی) دەبێتە یەکەمین رۆژی ڕەمەزان.
هەر وەها ڕۆژی پێنج شەممە۱۴۰۲/۱/۳۱ ک.ھ ( رێکەوتی ۲۰۲۳/۴/۲۰ زایینی) کاتژمێر ۷:۴۵ سەر لە بەیانی، کاتی موقارەنەی مانگی «شوال»ە - کە دەکەوێتە پاش بانگی بەیانی-
بەو هۆیەوە ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی گوڵان، ۱۴۰۲/۲/۱ک.ھ ( ڕێکەوت ۲۰۲۳/۴/۲۱زایینی) دەبێتە یەکەمین ڕۆژی« شوال» وجێژنی پیرۆزی ڕەمەزان.
شورای بەڕێوەبەری مەکتەب قورئان
١٤٠١/١٢/٢٦ ک.ھ
٢٠٢٣/٣/١٧ ز
Www.maktabquran.com
@maktabqurani
BY شورای مدیریت مکتب قرآن
Share with your friend now:
tgoop.com/maktabqurani/422