Telegram Web
پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱۳٨)

بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن
سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن

بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە
زوبانت بێڵێ سەرت ڕەحمەتە

پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە

وەختێ ئەتوانی بەگژ مندا بێی
بۆ بەرهەڵستی زۆری من بشێی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
کۆی باسەکە پارەیە،
پارە، ستّار العیوبە...!!!


#سادق_هیدایەت
ـــــــــــــــــــــــــــــ
عەجەب ماوم لە بەختی نەگبەت و شوومم لە لام وایە
ئەگەر بچمە بەهەشتیش هەروەها داماو و دڵتەنگم...!!!



#شاهۆ
ـــــــــ
فیلمێ باش بناسێنن پێمان.

#کۆمێنت
گەر سێوێک بوو، لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.

بزەیەک بوو لەتی دەکەم
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ.

خەفەتێک بوو، بەشت نادەم
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ...!!!!


#پەشێو
ــــــــــــــــ
پەندەکانی #پیرەمێرد، بەشی(۱۳۹)

پێ لە مار مەنێ هەر چەند سڕیش بێ
مەچۆ ڕێی بەراز لە ڕەو بڕیش بێ

تەنها گاجووتێ زیان دەنوێنێ
کەچی گاگەلێ تێوە ئەگڵێنێ

ئێستا من بۆیە ناوم پورێیە
خەتا سوورێیە و لە خۆم دوورێیە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا قانع
ئێستە تۆ ماسییەکان دەخۆی یان ماسییەکان تۆ دەخۆن؟؟؟ ماڵاوا هاوڕێ ماڵاوا برا زرێباریش خۆشی ویستی بۆیە لە باوەشی گرتی و نەیدایتەوە پێمان. بە ماسییەکان بڵێ باسی جەلالی ئالی ئەحەمەدت بۆ بکەن، تۆ بڵێی ماسییەکان لەسەر بیرۆکەی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات وەک من و تۆ ناکۆک بن؟…
ماڵئاوا میلاد..
ماڵئاوا برا
ماڵئاوا هاوڕێ...
فەردین زرێبار خنکاندی و تۆش...
نەجاتت بوو بە دەس ئێش و تاران و نەخۆشخانە و دوکتۆر...بەڵام ئێمە تازە لە بێ تۆیی قەد ڕزگارمان نابێ!
دار و نەدارێ کە لەم دنیا بردت "ماچێکـــ" بوو!
هەڤاڵ هۆزان! کوردستانت بەجێهێشت و"قانع"یش...
دوای تـۆ ئیتر لێرە کەس خەبات ناکات.

سڵاوی ئێمە بە فەردین و ماسیەکان بگەیەنە...
ئێمەی دۆزەخنشین تەرمۆمەترمان بۆچییە..؟؟؟


#ماردین_ئیبراهیم
ــــــــــــــــــــــــــــ
کەسانێکم دی کە لە بکوژێک بێڕەحمتر بوون، سەرەڕای ئەوەی کە قەت کەسێکیان نەکوشتبوو.
من کەسانێکم دی کە هیواکانی ئێمەیان کوشت...!!!!

#داستایۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــ
من بە بێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم….!!!


#مەلەکشا
ـــــــــــــــــــ
بۆچی هێندە ڕۆحی ماندووم ئازار دەدەن؟

نیگایەکی ڕۆحی پیسی خۆتان بکەن
دەردی من و دەردی ئێوە جیاوازە
شەرافەتی دەردێکی خۆم
بە گشت ژین و ماڵ و حاڵتان ناگۆڕمەوە
دەردی ئێوەش زۆر گەورەیە
بەڵام هەتا لای گونتانە!

قەڵەمێکی تیژ و تووڕەم
خۆتان لە من بپارێزن
دێڕ بە دێڕی نامیلکەی ژینتان دەزانم
من وەک ئێوە خۆم لە پشتی ئاوێنەوە ناشارمەوە
کانییەکی بەر تریفەی مانگەشەوم
ساکار و ڕوون وەک ئاسمانم

من گوڵێکم
بتانەوەێ و نەتانەوێ
لەم شۆرەکاتە ڕواوم
ئێوەی دڕکیش..
ڕەق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوە
دڵنیابن.. دەستان ناگا
بە ترۆپکی بەرزی ناوم!

ئێوە چین بتاندوێنم
من شاعیرے دڵے خۆمم
من هەر ئاواز بۆ خۆم و بۆ دڵدارەکەی خۆم دەخوێنم.


#جەلال_مەلەڪشا
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینی تۆ ئەژیم

توخودا تۆیش نەیبڕی مووچە و بەراتم ڕۆحەکەم…!!!


#بێخود
____
غوربەت، ترسناکە،
بەتایبەت کاتێ لە وڵاتی خۆتدا بیت..!!!!


#میخایل_بولگاکۆف
ـــــــــــــــــــــــــــ
شاعیرێک ڕۆشته لای خودا
تا لە دەس ڕەنج و ئازاری دەزگا ئەمنی و سەرکوتکەرەکان شکایەت بکا
خودا سەیرێکی ژێر کورسییەکەی کرد و فەرمووی: ڕۆڵەگیان
دەرگاکانت باش بەستووه؟؟؟


#نزار_قەببانی
_
وڵات بۆ دەوڵەمەندەکانە،
لە کاتی شەڕ و بەڵادا ناوی لێ ئەنێن نیشتمان و ئەیدەنە دەستی هەژاران....!!!!


#مەحموود_دەروێش
_____
دەتانفرۆشــین! بەڵام بە کـێ؟
کێ بـۆگـەن لە خۆی ئەگرێ؟
خائین و دز و زۆڵ، کێ دەیهەوێ؟
ترسنۆک و سیخوڕ و پیس، کێ دەیکڕێ؟
سەرشۆڕن لە دەوران، کێ تفی سەرەوژووری ئەوێ؟

دەتانفرۆشیــن! بەڵام بە کێ؟
گەماڵی بەردەرگە نین وەڕینتان سەرنج بگرێ
نە کەرن سوارتان ببن نە هێسرن کە بار بکرێ
نە مریشکن بوخورێن نە دەستەمۆیە لە باوەش بکرێ
نە پێڵاون لە پێ بکرێن نە پیاوێک بۆ متمانە بشێ

دەتانفرۆشـین! بەڵام کەس ناتانکڕێت لێمان
ئەگەر ئەتانەوێ ڕێزمان بگرن، کۆڵبەن لێمان!
با سپاستان بکەین لەبەر عەشق بە نیشتـمان...

#فتح_مەسعوود
________
بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامی نووح

ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم


#بێخود
___
بێزارم لەو قوربانیانەی کە ڕێز لە جەللادەکانی خۆیان ئەگرن...!!!!

#سارتر
———
2025/06/29 10:52:01
Back to Top
HTML Embed Code: