🔴«لە دوای ئەو ھەمووە کارەساتەی بەسەر کورددا ھاتووە قسە لە «برای موسوڵمانم» وەحشیگەرییە بە تەواوی واتا»
🔺سەبارەت بە کوژرانی ئەو بنەماڵە کوردە کە بە دەستی تورکی فاشیست کوژران...
📖ئادۆرنۆ لە ساڵی 1951 دا لە باسێکدا بە ناوی شێعر و کارەسات، دەڵێت: «لە دوای ئاشویتش شعر وتن وەحشییانە و بە دوورە لە فەرھەنگ و شارستانییەت›. ئێمەی کورد ئێستە لە دوای ئەو ھەمووە کارەساتەی لە درێژایی مێژوودا بەسەرماندا ھاتووە ، بەڕاستی قسە لە برایانی موسوڵمانی عەرەب و فارس و تورک یان ھاودەنگی چەپی کوردستانی لەگەڵ چەپی ئێرانی و عەرەبی شیوعی، ئێتر کارەسات لە نێو کارەساتە، وەحشیانەیە و کوردکوژی و چەپەڵترین دڕوژم. بە پێی چ بەڵگەیەکی عەقڵانی ئەی موسوڵمانی کورد قسە لەو توڕڕەھاتە دەکەیت بە ناوی برای موسوڵمانم؟ ئایا ئەو تۆ ھەر بە بنیادەم دەزانێت؟ ئەو لە نێو ناسیۆناڵیزمی چڕ و پڕ و فاشیستیانەی خۆیدا تۆ ھەر بە بنیادەم نازانێت بەڵام ئێوە لێرە دەڵێن، ئەردووغان ڕەھبەری جیھانی ئێسلام. بەسە ئەم تووڕەھاتە بەسە کاوێژ کردن بە شتێک کە ھەر نایشزانن چییە. باس لە کێ و کێیی عەرەبی ئێخوانی ھاتە کوردستان و بە شێوەیەکی بەربڵاو داوێنی پێدرا بەڵام نەپرسرا گەلۆ: ئاخۆ چەمکی «حکوومەتی ئێسلامی» کە لە سەر دەستی بزاڤی ئێخوانی درووس کرا لە کوێیی قورئان و حەدیسدا ھەیە؟. تەحەددا دەکەم چەمکی واتان دۆزییەوە تا ئاخری عومرم وشەیەک نانووسم و لە تەواوی خەڵک مەعزرەت خوایی دەکەم. ئێستە ھەر بە ناوی حکومەتی ئێسلام و لە ژێر چالاکی مەدەنی بە دەسەڵات گەیشتوون و ئێنجا وەحشیگەری پێدەکەن و ئەوە سەیرە لێرە و لەوێ کوردی بەدبەختی بەشمەینەتی ئێستعمارکراو، کتێبەکانی وەردەگێڕێت و چەپڵەڕێزانی بۆ دەکات و لە پشت ئەردۆغان نوێژ دەکات. ئەشا ئەو حەماقەتە!! ئەشا ئەو فەلاکەتی مێشکە!! کەوایە زۆر ڕوون و ئاشکرا: قسە لە برایەتی ئێسلامی و وەحدەتی ئێسلامی لەسەردەمی ناسیۆناڵیزم، توڕەھاتی و لەففازی پەتییە، دروشمێکە بۆ کورد کوشتن. لەلایەکی دیکەوە بەرەی چەپ و ناسیۆنالیزمگەلی مەدەنی لە شێوەی ڕفۆرمخوازیدا بە شێوەیەکی دیکە پڕۆپاگەندە دەکەن بۆ ئەوەی عەرەب و تورک و فارس برای ئێمەن. ئەمان بە جێگەی برای موسوڵمان دەڵێن برای سکۆلاری ئێرانی و تورکی و عەربی یان برای چەپی ئێرانی و عەرەبی و دەس لەملانی یەک بۆ ڕزگاری بندەستەدان . کارەسات کە چی عەرزم کەم، چونک بە پێی عەقڵی مێژوویی ھێگڵی، ئەگەر یەک کارەسات دووبارە بە ھەمان شێوە ڕووبداتەوە، ئێتر ئەوە کارەسات نییە ئەوە کۆمدییە. کارەساتی کۆمێدی ئاسای برایەتی لەگەڵ ئەوان ھەر ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە ڕۆژ بەڕۆژ تەنگ بە کورد ھەڵدەچنێن و وێرانی دەکەن و خۆیان سەردەست دەمێننەوە.
(ھەڵبەت ماڵیان ئاوەدان ڕانتی جەماعەتێک لە جێی خۆیەتی) دەبێت بزانین لە فورمەتی چەپ یان ڕفۆرمخوازەکەی، کورد دەبێتە قۆچی قوربانی دموکراتیزە کردنی ئەم و ئەوی فاشیست. کەس نییە بڵێی کەواسووری بەر لەشکەر، ئەو تێچووە ئەخلاقییە بۆ بە ئێمەی دەکەیت؟! کەوایە کورتی کەمەوە ئەم نووسینە بەس بۆ ئەوەیە بڵێم کوردئەندێشی ئاوا نابێت. ئەوە کوردکوژییە ئێوە دەیکەن جا ئێستە یان بە فورمەتی ئێسلامی یان بە فۆرمەتی لیبرال و یان چەپ.( لە ناو کەوانەدا ئەوە بڵێم کە نەکەوتوومەتە نێو داوی جەوھەرخوازی و بڵێم یەک جۆر ئێسلام ھەیە و ھەمووی ئەمەیە کە دەبێتە کارەسات بۆ کورد، دیارە لەم بوارەدا یەک دوو پیتم خوێندووتەوە و دەزانم کە ئێمە نەک لەگەڵ یەک جۆر ئێسلام بەڵکوو لەگەڵ خوێندنەوە و ڕاڤەی جۆراوجۆر لە ئێسلام و تەنانەت چەپیش ڕووبەڕووین. ئەوەیە ئەو موسوڵمانە باوەرمەندە ئەخلاقییە کە دەرکی ئەوەی کردووە بە بێ سەروەری سیاسی کوردی لە سەردەمی مۆدێرندا «حيّ علي الفلاح» « وەرن بۆ لای ڕزگاری» کەیشی درۆ دەر دێت و ناتوانێت تەنانەت لە ژێر چەپۆکی سیستمی باڵادەستدا عیبادەتێکی درووس و حەساویش بکات مادامێ کە سەروەری سیاسی بۆ خۆی نەبێت، ئەو موسوڵمانە بۆ من جێی ڕێزە وھەر وەتر ئەو مرۆڤە چەپ باوەڕەی کە لەگەڵ ئەوەی دەزانێت سیستەمی سەرمایەداری تەنگی بە دونیا ھەڵچنییوە و بە تایبەتی نئولیبرالییسم وەحشیگەرییەکی مۆدێرنە، بەڵام ژێرپای ناسنامە و ناسیۆناڵیزمی کوردی کە ڕێشەی لە مرۆڤناسی فەلسەفیدا ھەیە، خاڵی ناکات ئەوە بەڕاستی جێیی ڕێزن و بەر تیری ڕەخنەی ئەم نوسراوە ناکەون، ئێتر لەگەڵ ڕفۆرمخوازنیش قسەیەکی تایبەت نییە و ئەحواڵ ئاشکرایە).
✍ مەلا سەعید کاکەڕەش...
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ

Telegram
مێژووی کورد
ئهو کهسانهی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میللهته کهیان بێخهبهرن
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2

رەفیق حەلیمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیاری خۆی و ئەم ناودارەگەلێک وتاری رامیاری لەرۆژنامەی (ڕۆژی کوردستان) زمانی میری مەلیک مەحمود نووسی. کاتێک کەمیری کوردستانی باشوور بەپیلانی بەریتانیا و بەزەبری هێزی چەکداری لەناوبرا، مامۆستا رەفیق حیلمی لەو ناوچەیەدوور خرایەوەو کرا بەمامۆستای بیرکاری، بەڵام دەستی لەکوردایەتی هەڵنەگرت و پتر لەسەر گەیشنی کورد بەمافی چارەنووسی خۆی هەوڵیدا بووەیەکێک لەڕێکخەرانی شەڕەکەی بەر دەرکی سەرای سلێمانی لەساڵی 1930 و ماوەیەک لەسەر ئەم خەباتەی گیرا. کاتێک دەستەیەک لەقوتابیان و لاوانی کوردی هەولێرو سلێمانی و کەرکووک و کۆیەو کفری رێکخراوێکی رامیاریان بەناوی کۆمەڵەی (دارکەر) دامەزراند و ئامانجیان رزگارکردنی کوردستان بوو، بەڵام نەبووەئەو پارتەجەماوەرییەتاکو لەساڵی 1939 مامۆستا رەفیق حیلمی نەکرا بەسەرۆکی ئەو رێکخراوە، ناوەکەیشی لەسەر داخوازی ئەو سەرۆکەکرا بە(پارتی هیوا). بەهەوڵ و کۆششی بێوچانی ئەم سەرکردەنەتەوەییەلێهاتووه، زۆر لەئەفسەری کورد پەروەر و کاسبکار و رووناکبیر بوونەئەندامی کارای ئەم رێکخراوەڕامیارییەی کوردستان تا گەیشتەڕادەیەکی وا بەهەوڵ و هیمەتی ئەو پارتە(مەلا مستەفای بارزانی)ی دەست بەسەر لەسلێمانی، دەرباز کرا بۆ ناو خاکی کوردستانی رۆژهەڵات و لەوەێوەش لە28-07-1943 گەیشتەوەخاکی بارزان بۆ خۆکۆکردنەوەبۆ بەرپاکردنی شۆڕشی 1943-1945ی بارزان. ئەو پارتەی هیوا تاکۆتایی ساڵی 1943 و نیوەی یەکەمی 1944 بەهێزترین کۆمەڵەی رامیاری کورد بوو، یارمەتیەکی باشی شۆڕشی رزگاریخوازی بارزانی دا، لەجێی پارتی هیوا دوو رێکخراوی رامیاری کورد دروستبوون و پەرەیان سەند ئەوانیش (پارتی شۆڕش) و (پارتی رزگاری) بوون و لە16-08-1946یش لەشوێنی هەردوو رێکخراوەڕامیارییەکە(پارتی دیموکراتی کوردستان) دروست بوو، مامۆستا (رەفیق حیلمی)ش وەک ناودارێکی رامیاریی گەورەی کورد مایەوەتاکو لە 04-08-1960 کۆچی دوایی کرد. مامۆستا رەفیق حیلمی لەگەڵ ئەوەی ناودارێکی رامیاری گەورەبوو، لەهەمان کاتیشدا شاعیرو مێژوونووس و وەرگێڕو رەخنەگری لێهاتووی وێژەی کوردیش بوو، لەماوەی ژیاندا ئەم بەرهەمانەی داناوەو بەچاپی گەیاندوون:
- کورد لەبەرەبەیانی مێژووەوەتا 1920 بەزمانی عەرەبی
- خولاسەی مەسەلەی کورد (لەفەڕەنسیەوه) کردوویەتی بەکوردی
- شیعرو ئەدەبیاتی کوردی - بەرگی یەکەم، لە1941 و بەرگی دووەمیش لە1956 دا بەچاپ گەیاند
- یاداشت (کوردستانی ئێراق و شۆڕشەکانی شێخ مەحمود) 6 بەرگەو هەموویان چاپکراون
- دیوانێکی شیعری بەناوی پاش تەمووز

ئەمڕۆ سێزدەی گەلاوێژ، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شێعری جیهان شاعیری ئازادیخواز مامۆستا شێرکۆ بێکەس
یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین
@mejhuikurd

🔴یەکەمین ئەو دەقانەی ناوی کوردی تێداهاتووە..
یەکەمین دەق کە ئاماژە بە زاراوەی (کورد) دەکات دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنەماڵەی ئوری سۆمەری کە حوکمڕانی ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بوون.
لەدەقێکی پادشای سۆمەری (سوشین ٢٠٣٦ - ٢٠٢٨ پ.ز) ناوی کورد بە (کردا) هاتووە، کە مەبەست لێی ناوچە بەرزەکانی باکور بووە کە نەژادێکی جیاواز لە سۆمەریەکانی تێدا ژیاوە، کە پێدەچێت هەر هەمان کۆمەڵەبن کە دواتر گەلی کوردیان لێوە پەیدابووە.
جگە لەم دەقە سۆمەریە دەقێکی تریشمان هەیە کە لێرەدا زاراوەی (کورد) زۆر بە ڕوونی تێیدا بەکارهاتووە
ئەویش نامەی پادشای ئەشکانی (ئەردەوانی پێنجەم)ە بۆ (ئەردەشێری کوڕی بابەک) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ساسانی.
دەقی نامەکە بەم جۆرەیە
"تۆ کە زۆرت بۆخۆت هێنا و دژایەتی دەوروبەری خۆتکرد و هەوڵتدا بە کارە سەرەڕۆیەکانت سەرنجی دەوروبەر بۆ خۆت ڕابکێشیت، ئەی کوردی پەروەردەکراوی لای خێمەی کوردان، کێ ڕێگەی پێدایت ئەو تاجە بخەیتە سەرت"①
ئەم دوو دەقە کۆنترین ئەو دەقانەیە کە ناوی کوردی بە هەمان ئەو زاراوەیەی ئەمڕۆ تێدا بەکار هاتووە
مێژووی یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و دووەمیشیان بۆ پیش سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام.
هەڵبەت دواتر و بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتە ئیسلامیەکاندا چەندین جار ناوی کورد بەهەمان زاراوەی ئیمڕۆ بەکارهاتووە و دواتر زاراوەی کوردستانیش وەک نیشتیمانی کوردان هاتووەتە پاڵ ناوی کورد.
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
یەکەمین دەق کە ئاماژە بە زاراوەی (کورد) دەکات دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنەماڵەی ئوری سۆمەری کە حوکمڕانی ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بوون.
لەدەقێکی پادشای سۆمەری (سوشین ٢٠٣٦ - ٢٠٢٨ پ.ز) ناوی کورد بە (کردا) هاتووە، کە مەبەست لێی ناوچە بەرزەکانی باکور بووە کە نەژادێکی جیاواز لە سۆمەریەکانی تێدا ژیاوە، کە پێدەچێت هەر هەمان کۆمەڵەبن کە دواتر گەلی کوردیان لێوە پەیدابووە.
جگە لەم دەقە سۆمەریە دەقێکی تریشمان هەیە کە لێرەدا زاراوەی (کورد) زۆر بە ڕوونی تێیدا بەکارهاتووە
ئەویش نامەی پادشای ئەشکانی (ئەردەوانی پێنجەم)ە بۆ (ئەردەشێری کوڕی بابەک) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ساسانی.
دەقی نامەکە بەم جۆرەیە
"تۆ کە زۆرت بۆخۆت هێنا و دژایەتی دەوروبەری خۆتکرد و هەوڵتدا بە کارە سەرەڕۆیەکانت سەرنجی دەوروبەر بۆ خۆت ڕابکێشیت، ئەی کوردی پەروەردەکراوی لای خێمەی کوردان، کێ ڕێگەی پێدایت ئەو تاجە بخەیتە سەرت"①
ئەم دوو دەقە کۆنترین ئەو دەقانەیە کە ناوی کوردی بە هەمان ئەو زاراوەیەی ئەمڕۆ تێدا بەکار هاتووە
مێژووی یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و دووەمیشیان بۆ پیش سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام.
هەڵبەت دواتر و بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتە ئیسلامیەکاندا چەندین جار ناوی کورد بەهەمان زاراوەی ئیمڕۆ بەکارهاتووە و دواتر زاراوەی کوردستانیش وەک نیشتیمانی کوردان هاتووەتە پاڵ ناوی کورد.
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Telegram
مێژووی کورد
ئهو کهسانهی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میللهته کهیان بێخهبهرن
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2
🔴هۆکارەکانی کوشتنی مارشەمعون لە لەلایەن شەهیدی سەرکردە سمکۆی شکاك
✍سیدات مجید
🔺مار شەمعونی قەشەی مەسیحی کە پاشماوەی ئاشوریە بێدەسەڵاتەکانی سەردەمی مادەکان بوو، لەگەل پەنجا هەزار ئاشوریەك لە ناوچەی هەکاری لە نێوان عێراق و ئێران و توکیادا دەژیان، بە هۆی دینەکەیانەوە خۆیان لە روسەکان و فەرنساو ئینگلیزو نزیك کردبوو دەیانویست بە پشتیوانی ئەوان دەسەڵات بەدەست بهێنن و کوردستان داگیر بکەن ، دەسەڵات لە ناوچەکە بەدەست بهێنن، ئەوەش عوسمانیەکانی ترساندو لە ساڵی ١٩١٥ دا پەلاماری ئاشوری و ئەرمەنیەکانیان دا، مار شەمعون لەگەڵ دە هەزار ئاشوریەك رایکرد بۆ شارو ناوچەی ورمێ، کە جەنگی جیهانی یەکەم هەڵگیرسا، ئەو کات(مار شەمعون) پتریکی هەرە گەورەی ئەرمەنەکەن بوو ، ، دوای ئەوەی رووسەكان قسەيان لەگەل (مار شەمعون) کردو بەڵێنى هەموو جۆرە پەيمانێکيان دايە
كەهەستێت بە دروست كردنى حكومەتێكى فیدرالی (ئەرمەنى-كوردى)بكەوێتە قسە لەگەڵ سمكۆی شکاک ، بەڵكو بەجۆرێك مەسەلەکە يەكلايى بكاتەوە و لەدوايدا سمكۆ لەناو ببەن و حكومەت بكەنە ئەرمەنى و ئاسورى، سمكۆ لەو تێگەيشتبوو ئەگەر مارشەمعون لەناو نەبات ئەوا مار شەمعون ئەو لەناو دەبات ، دواتر مارشەمعون لەسەرقسەى ڕوسەكان داواى لەسمكۆ كرد لەساڵى 1918 كۆببنەوە ، بەمەرجێك كەهيچيان هێزێكى زۆريان لەگەڵ نەبێت ، لەڕۆژی 3ى ئازارى 1918مارشەمعون بەسوارى گاليسكەكەى و 140 سوارەى چەكدارى گەيشتنە شوێنى كۆبوونەوە ، مارشەمعون و سمكۆ دانيشتن بۆ قسەكردن بەڵام ڕێك نەكەوتن لەكاتى ڕۆيشتنى مارشەمعون لەگەڵ سوارەكانى سمكۆ بەدەمانچە تەقەى لێ كرد و ئيتر هەموو تفەنگ چيەكانى سمكۆدەست ڕێژيان كردوو تەواوى دارو دەستەى مارشەمعون يان كوشت تەنها يەك كەسيان لێ دەرچوو ، ئەويش براى مارشەمعون بوو ، سەبارەت بەو هۆكارەكانەی کە پاڵ نەر بون بۆكوشتنى مارشەمعون بيرو ڕاى جياواز لەنێو نووسەراندا هەيە ، هێزەكانى ئاشورى چەند بەڵگەنامەيەكيان دۆزى يەوە كەتيايدا داوا لە سمكۆ دەكرێ مارشەمعون بكوژێت ئەم نامانە لەلايەن حاكمى شارى تەبرێزەوە نێردراوەو بەڵێنى ئەوەى پێداوە ئەگەر ئەم كارە ئەنجام بدات ئەوا جێگاى وەفادارى شاى ئێران دەبێت ،
كەمال نورى مەعروف پێی وايە سمكۆ بەناوى بەرگرى كردن لەئاينى ئيسلام و كارتێ كردنى پڕوپاگندەى ئيسلامى و بەندكردنى بزوتنەوەكەى بەو يارمەتيانەى كەلەتوركياوە پێی گەيشتبێ مارشەمعونی كوشتبێ ، لەبەڵگەنامەى فەڕەنسيەكان ئەوە ڕوون دەبێتەوە كەئەو سنورەى كەئاشوريەكان داوايان دەكرد بريتى بوو لە زۆربەى ناوچەكانى گۆمى ورمێ تاگۆمى وان لە ئامەدەو تاموسڵ ئەمەش ئەوە دەگەيەنێ كەداواى زۆربەى خاكى كوردستانيان كردبێ ، دەتوانين بڵێین لەو ڕاو بۆچوونانەى كەلەسەر هۆكارى كوشتنى مارشەمعون دەدوێن ئەم هۆكارەى كە ئاشوريەكان داواى زۆرترين خاكى كوردستانيان دەكرد ، تادەوڵەتێكى ئاشورى لەسەر بنيات بنێن ، هۆكارى سەرەكى بووە چونكە سمكۆ مەترسى ئەوەى هەبووە كەئاشوريەكان دەست بەسەر ئەم خاك و ووڵاتەدا بگرن و بەدامەزراندنى دەوڵەتى ئاشورى ، خاكى كوردستان لەدەست كورد نەمێنێت
بویە هەمومان تا ماوین دەبێت سوپاس گوزاری سەرکردەی نەمر سمکۆی شکاك بین 🌹

🔥نەورۆز
نەورۆز و ساڵی کوردی بەکورتی:
نەورۆز بۆنەیەکی کۆن و دێرینە، کورد هەر لە کۆنەوە بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی گرتووە. کەس نازانێت یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کەی بووە. چیرۆک و ئەفسانەی جۆربەجۆر بۆ دەستپێکەکەی گوتراوە، بەڵام هەموویان ئەفسانەن. ئەوە هێندە گرنگ نییە.
گرنگ ئەوەیە کە لە کاتی تەواوبوونی زستان و دەستپێکی بەهار لە نیوگۆی باکووری زەوییەوە، نەورۆز دەست پێ دەکات.
سروشت نوێ دەبێتەوە، مەڕ و ماڵات دەچنە دەر، سەرما و سۆڵە و تاریکی نامێنن، ڕۆژ بەرە بەرە درێژتر و درێژتر دەبێتەوە. کەوا بێت نەورۆز بۆنەیەکی سروشتییە، سەر بە هیچ ئایینێک نییە و دژی هیچ ئایینێکیش نییە. هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا جەژنی دەگرن.
بەپێی یونسکۆ نەورۆز بۆ نزیکەی 300 میلیۆن کەس لە جیهاندا بۆنەیەکی دێرینە.
خەڵکانێکی زۆر بە دابونەریتی جیاوازەوە جەژنی نەورۆز دەگرن، کورد بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی نەورۆز دەگرێت کە لای هیچ نەتەوەیەکی تر بەو شێوەیە ناگیرێت:
ئاهەنگگێڕان لە سروشت و ئاگرکردنەوە لە هەموو لایەک بەتایبەت لەسەر چیا و شاخەکان، هەڵپەڕکێ و شایی کە هەتا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوامە. هەروەها لە کاتی خەباتدا وەک ڕەمزی خەبات کەڵکی لێ وەرگیراوە.
*
لە ڕۆژژمێری کوردیدا نەورۆز وەک دەستپێکی ساڵ جێگیر کراوە. یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەش ساڵی دامەزراندنی ئیمپراتۆریی مادە کە 700 ساڵ پێش لە زایین بووە. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی 2722ی کوردی.
مانگەکانیش بریتین لە:
بههار: (١. خاکهلێوه ٢. بانهمهڕ ٣. جۆزهردان).
هاوین: (٤. پووشپهڕ ٥. گهلاوێژ ٦. خهرمانان).
پاییز: (٧. ڕهزبهر ٨.خهزهڵوهر ٩. سهرماوهز).
زستان: (١٠. بهفرانبار ١١. ڕێبهندان ١٢. ڕهشهمه).

افسانە کوردان
گویند وقتی خداوند انسان را خلق کرد و تعداد انها زیاد شد،ازانجا کە همە یک زبان ویک نژاد داشتند ،زندگی یکنواختی داشتند،لذا خداوند تصمیم گرفت انها را به صورت اقوامی با زبانها و نژادهای متفاوت در اورد،به یکی از فرشتگانش بنام متیوس دستور داد "قوم"هایی از انسانها درست کند،متیوس گفت قوم چیست؟گفت جمعی محدود از انسانها که با یک زبان صحبت کنند،متیوس دستور را اجرا کرد،بعضی را ایتالیومتیوس،برخی را انگلومتیوس،عده ای را فرانسومتیوس و جمعی را بنام عربومتیوس،فارسومتیوس،ترکومتیوس و کوردومتیوس درست کرد.
متیوس سپس خدمت خداوند رسید و گفت ماموریت انجام شد.خداوند گفت امروز را استراحت کنند و فردا بیایند تا به هر کدام یک ویژگی اختصاص دهیم که علامت مشخصه انها باشد.
روز بعد همه در بارگاه خدا حاضر شدند جز کوردومتیوس که گوشه ای قایم شده بود،دید هر قومی هدیه خود را گرفته و میرود،به بعضی حیله گری،به برخی ادب،به عده ای شجاعت ،علم،فلسفه،زور و قدرت و ....میبخشید.کوردومتیوس همه را دید و خوشه چینی میکرد و از هر صفتی کمی یاد می گرفت،اما متاسفانه در اخر طاقت نیاورد ، پیش رفت و گفت; سهم قوم من چیست؟
متیوس گفت ;دیر امدی،تو خواب ماندی چیزی برای شما نماندە،نا امید و سرگردان تا شب سر کرد ،سپس دید خداوند و فرشتگان دور اتش جمع شدە و دربارە ایندە بشر صحبت میکنند،جرقه ای به ذهنش رسید،جلو رفت، گفت:اتش را بمن بده،سهم من اتش است،متیوس او را از درگاه دور کرد و گفت اتش سهم کسی نیست،میدانستند کوردها از همه صفات اندکی گرفته اند،از زور،شجاعت،حیله،زیبایی،ادب و ،،، اگر اتش راهم ببرند کسی جلودارشان نیست.
کوردومتیوس صبر کرد تا همه بخواب روند سپس مقداری از اتش برداشت و سر کوهی رفت،قوم خود را جمع کرد و گفت :از همه صفات سهمی داریم ،اتش مکمل همه صفات است.امروز روزی نو است،نوروز بر شما مبارک!
روز بعد خداوند و فرشتگان بدنبال چاره جویی افتادند،خداوند فرمان داد زنی زیبا بنام برادوست را بیاورند و او را با جواهرات زیباتر بیارایند و به میان کردان بفرستند،صندوقچه ای هم به او دادند و تاکید کردند تا رسیدن به میان کردها انرا باز نکند اما از انجا که انسان را از هر چه منع کنی،کنجاوتر میشود،برادوست انرا باز کرد،صندوقچه حاوی"اتحاد" بود،همچون پرنده ای پر زد و رفت .حالا صفت اتحاد پریده بود،این تصادف نبود، نقشه خدا بود،برادوست به میان کردها رفت،کردها از یک قوم تبدیل به چند قوم شدند،بر سر برادوست به جان هم افتادند،از ان روز به بعد کوردها سالی یکبار به امید اتحاد به دور اتش جمع شده و رقص و پایکوبی میکنند ،اما بلافاصله پس از ان بر سر برادوست(مظهر ثروت و منفعت طلبی و خودخواهی) به اختلاف افتاده و اتحاد را فراموش میکنند،
و اینست داستان غم انگیز ما

🔴پادشای کورد دیاکو
ئەو کەسەی لە ناو زوڵمی ئاشوری و بابلیەکان هوزە کوردیەکانی یەک خست و نەتەوە و ئیمبراتوریەتی کوردی دامەزراند لە ساڵی 700 بەر لە زاینی واتە بەر لە 2722 ساڵ
کە بو ماوەی 53 ساڵ حوکمی دەولەتی مادی کردبوو لە نێوان ساڵەکانی 709 ب.ز تا 656 ب.ز
شوێنی گوڕی دیاکو دەکەوێتە حەسەن ئاوای شاری سنە کە لەسەر دینی زەردەشتی بوون
دیاکو 3 کوری هەبوون ئەوانیش
1- ئیخ تۆیکۆ
2- فرەڤەرتیش
3- ئاشتی هاک
دیاکۆ پێشتر دادوەری گوندێک بوو و لەبەر دادپەروری لە لایەن حەوت ھۆزی ماد کرا بە ڕابەر ئەم ھۆزانە و دوای حەوت ساڵ ڕابەری، ھۆزەکانی ماد ھەڵیانبژارد بۆ پاشایەتی ماد. دیاکۆ لە هەگمەتانە(هەمەدان) پایتەختە بە ناوبانگەکەی ماد .کۆشکێکی بێوێنەی ساز کرد خاوەن حەوت نھۆم کە ھەر کامی بە ڕەنگێک ڕازابوونەوە. لە کتێبی مێژووی ھێرۆدۆتدا باسی دیاکۆ و ماد زۆر کراوە.
هێرودوت لە کتێبی (مێژوو) دا داستانی دیاکوی دامەزرێنەری دەولەتی ماد بەم جورە دەنووسێتەوە : -
«لە نێو مادەکاندا پیاوێکی ژیر هەبوو بە ناوی دیاکۆ، کوڕی فرۆرتیش. ئەم دیاکۆیە پیاوێک بوو توانا و دەسەڵاتدار. دیاکۆ، هەر لەبەر ئەوەی لەمێژ بوو لە گوندەکەی خۆیدا - ئاخر مادەکان گوندنشین بوون - ناوبانگی باشی هەبوو، بە ویست و ڕژدەوە پەرۆشی ڕەوایەتی بوو. ئەمەش، وێرای ئەوەی بێدەستووری گشت وەڵاتی مادی گرتبۆوە و ئەمیش باشی دەزانی کە ناڕەوایەتی دوژمنی ڕەوایەتییە. مادەکانی گوندەکەی، ئەو هەڵوێستەیان لێ بینی و دیاکۆیان بە دادوەری خۆیان هەڵبژارد. ئەویش چونکە سەروەریی ڕەچاو گرتبوو، بەردەوام بێلایەن و دادپەروەرانە هەڵوێستی دەگرت. بەم جۆرەش لە نێو هاوزێدانی خۆیدا ناوبانگێکی ئەوندە مەزنی پەیدا کرد، خەڵکی گوندەکانی دیکە، کە زووتر تووشی بێدادی بووبوون و دەیان بیست کە دیاکۆ تەنها کەسە بڕیاری دادپەروەرانەیە، بە شادییەوە بۆ دادپرسی ڕوویان لێ دەنا. لە ئەنجامدا ڕوویان لە کەسی دیکە نەدەنا. هەتا دەهات ژمارەی ئەو کەسانە زیاد بوو کە پەنایان بۆ دەهێنا لەبەر ئەوەی دەیانزانی بڕیاری ئەم دادپەروەرانەیە».
هێرۆدۆت هەر لەوێدا بەردەوام دەبێت و ڕوونی دەکاتەوە کە پاش ئەوەی دیاکۆ بۆ ماوەیەک دەست لە دادوەری هەڵدەگرێ، دیسان بێدادی و ستەمکاری وەڵات دەگرێتەوە، مادەکان کۆ دەبنەوە و پاش ڕاوێژ دەڵێن :-
«... ((گەر بەم جۆرە بەردەوام بین ئەوا هیچ دەرفەتێکی ژیانمان لەم وەڵاتەدا نامێنێت. جا وەرن شاهێک بۆ خۆمان دیاری بکەین بۆ ئەوەی شیرازەی ئەم وەڵاتە دابین بێت. ئەوا ئێمەش دەتوانین بچینەوە سەر کاروباری خۆمان نەک لە تاو بێدەستووری ناچاری کۆچ بین)). بە گوتەی وەها بە یەکتری دەسەلمێنن کە شانشینی دامەزرێنن. ئەوجا کاتێک پرسیار سەری هەڵدا، ئەوان کێ بە شاهی خۆیان هەڵدەبژێرن، گشتیان دیاکۆیان پێشنیاز کرد و ڕژدانە پەسنیان کرد».

⚫ کارەساتی رووخانی کۆماری کوردستان و لەداردانی #پێشەوا قازی محەممەد،دڵی ناسک وبە هەستی هەژاری هروژاند.
کورتەی چەند شێعرێک دەردەخا ئەم کارەساتە دڵتەزێنە تا چ ڕادەیەک ئەوی دڵگران کردووە⚫
دەرگای شێران کرایەوە
دار و بەرد دەنگی دایەوە
گوێ لە زڕەی زنجیر بگرن
پاڵەوان ناترسن بمرن
بۆمەرگ دێن بەئازایی
دەڵێی دەڕۆنە سەر شایی
مەردانە هەنگاو هەڵدێنن
بەدکاربە توندی دەدوێنن
ڕوو گرژن بەرانبەر دوژمن
دەم بە بزەن بەرەو مردن
وا پێشەوای کوردان #قازی
پێشەوایە بۆ گیانبازی
گوڕڕەی ماتی شەو دەشکێنێ
دڵی زۆردار دەلەرزێنێ
مامۆستا هەژار
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
کورتەی چەند شێعرێک دەردەخا ئەم کارەساتە دڵتەزێنە تا چ ڕادەیەک ئەوی دڵگران کردووە⚫
دەرگای شێران کرایەوە
دار و بەرد دەنگی دایەوە
گوێ لە زڕەی زنجیر بگرن
پاڵەوان ناترسن بمرن
بۆمەرگ دێن بەئازایی
دەڵێی دەڕۆنە سەر شایی
مەردانە هەنگاو هەڵدێنن
بەدکاربە توندی دەدوێنن
ڕوو گرژن بەرانبەر دوژمن
دەم بە بزەن بەرەو مردن
وا پێشەوای کوردان #قازی
پێشەوایە بۆ گیانبازی
گوڕڕەی ماتی شەو دەشکێنێ
دڵی زۆردار دەلەرزێنێ
مامۆستا هەژار
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Telegram
مێژووی کورد
ئهو کهسانهی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میللهته کهیان بێخهبهرن
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2
Forwarded from bashir
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تکایە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن
پرۆژەی هەڵوەشاندنەوە و پارچە پارچە کردنی میللەتی کورد
شرۆڤەی ئەم ستراتیژیک
ئایا دەزانن هەندێک دامودەزگای کوردیش کەتوونەتە ئەم پرۆژەی مێگاکۆلۆنیالیستییەوە

جەنگی شانشینی مەلکیشی و شانشینی زولقەدری.
ـــــــــــــــــــــــ
شانشینی زولقەدر لە شانشینەکانی (ئەنادۆڵ) بووە و پایتەختەکەی شاری (بستان)بووە سەر بە هەرێمی (مەرعەش) لە دوای روخانی دەوڵەتی سەلجووقی دامەزراوە.
ــــــــــــــــــــــــ
شانشینی مەلکیشی، یەکێکە لە شانشینەکانی گەورە و بەهێزەکانی کوردستان کە بە شانشینی (کوردستان) ناسراوو بوو و پایتەختەکەی شاری (چەمشگزەک- دێرسیم) بووە لە باکوری کوردستان.
دەرسیم یاخود دێرسیم شارێکی مێژوویی کوردە ولە ژێر دەسەڵاتی هەزەبانی-کوردیان، بووە، لە دەوروبەری ساڵی (1070)زایینی پاشا مەلکیشۆ توانی سنوری شانشینەکە فراوانتر بکات کە پێک هاتبوو لە (34) قەڵا و (16) شار. پاشایانی مەلکیشی لە هۆزەکانی بڵباسن سەر بە ئێڵی گەورەی هەزەبانی کە لە نەوەی پاشا (مەلکیشۆ) نەوەی پاشا ابوالهیجا موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانین.
ــــــــــــــــــــــ
ئەم جەنگە لە دەوروبەری ساڵی 1450 زایینی رووی داوە، کاتێک پاشای وڵاتی زولقەدر پاشا(سولەیمان کوڕی محمد زولقەدری) بریار دەدات هێرش بکاتە سەر شانشینی مەلکیشی(بڵباس).
لەو سەردەمەدا پاشای شانشینی مەلکیشی پاشا (الملک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس کوڕی پاشا الملک العادل تاج الدین کوڕی پاشا کەیقوبا کوڕی پاشا خالد کوڕی پاشا بهاءالدین کوڕی پاشا محمد کوڕی پاشا مەلکیشۆ نەوەی پاشای مەزن ابوالهیجاء موسەک هەزەبانی کوڕی پاشا چەکۆ جەعفەر محمد هەزەبانی لە نەوەکانی پاشای مەزن مۆنبازی هەزەبانی) لە شەڕدابوو لەگەڵ دەوڵەتی ئاق قوینلو لە سەردەمەی پاشایان (ئۆزۆن حەسەن ئاق قوینلو تورکمان)، زولقەدریەکان کە کێشەیان هەبوو لەگەڵ بڵباسەکان لەسەر هەردوو قەڵای (کوئراک) و (وئراک) بۆیە ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانی بۆ هێرش کردنە سەر پاشا ئەلمەلک العادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بڵباس، چونکە پاشا شێخ حەسەن ملکیشی سەرقاڵی بەرەنگار بوونەوەی سۆپای ئاق قوینلو بوو.
پاشا سولەیمانی زولقەدر بە سۆپایەکی (30)هەزار نەفەری لە تورکمان هێرش دەکاتە سەر کوردانی بڵباس لە شانشینی مەلکیشی، پاشا شێخ حەسەن مەلکیشی بلباس دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ میر و سەرکردە سەربازیەکانی بریار دەدات سۆپاکەی بکاته دوو بەش بەشێکیان بەردەوامی بە شەڕکردن بدەن بەرامبەر دەوڵەتی (ئاق قوینلو) لە دەشتی (سەفان) کە سنوری شانشینی مەلکیشی بووە لە نزیک شاری (بینگول) و بەشێکی دیکەی سۆپاکەی ڕوانە دەکات بۆ شەڕ کردن بەرامبەر زولقەدرییەکان، دوای پێنج ڕۆژ شەڕ کردن سۆپاس کوردانی مەلکیشی بڵباس بەسەر تورکمانە زولقەدریەکان زاڵ دەبن و خەراپیان بەسەر دێنن بۆیە پاشا سولەیمان زولقەدری پاشەکشە دەکات بۆ قەڵای خەربوت و کۆتایی بەم شەڕە دێت.
لە هەمان کاتدا بڵباسەکان سەربازانی ئاق قوینلو ڕاودەنێن.
لێرەدا بۆمان روون دەبتەوە کە شانشینی مەلکیشی(بڵباس) چەند بەهێز بووە و چۆن توانیویەتی لە یەک کاتدا شەڕی دوو دەوڵەت بکات وەک ئاق قوینلو و زولقەدر، کە تەنها سوپای زولقەدر 30 هەزار سەرباز بووە.
ـــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:
١- کتێبی دیاربکریە، ئەبوبەکری تەهرانی.
٢- شەرفنامە شەرف خانی بەدلیسی.
٣- تاریخ اربل.
٤- صبح الاعشی
کانالهای:
تاریخ فراموش شدەی ملت کورد
و موزیکهای برتر جهان

لیبریا،چۆن 528 كۆیلە توانییان سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، بەڵام 50 ملیۆن كورد ناتوانێت؟!
لەڕۆژی 26/7/1847 ئۆردوگای كۆیلەكان، سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند.
كۆیلەكان كەلەئەمریكا ئازاد دەكران، بەرەو ناوچەیەكی ڕۆخەكانی ڕۆژئاوای ئەفریقیا بەڕێ دەكران. بەڵام ئەوان توانییان یەكەم كۆماری كۆیلە ئازادكراوەكان دروست بكەن و، ناویان لێنا كۆماری لیبریا.
وشەی لیبریا كە لەوشەی "لیبرتی" واتە "ئازادی" وەرگیراوە، خۆی بۆ خۆی ئاماژەیە بەوەی كۆیلە ڕزگاكراوەكان چەندە تامەزرۆی ئازادی بوون.
یەكەم گروپی كۆیلەكان كە كۆچیان كرد بۆ ئەو زەوییانەی دەكەوتنە ڕۆخی ڕۆژئاوای ئەفریقا و بەدورگەكانی بیبەر ناسرابوو، ژمارەیان گەیشتە 528 كەس. دەست بەجێ ئۆردوگایەكی بەهێزیان دروستكرد.
لەناو كۆیلەكاندا قەشەیەك هەبوو بەناوی "جۆندی ئەشمان" لەساڵی 1822، دەستیكردە ڕابەرایەتی كردنی كۆیلەكان بۆ كڕینی زەوی لەخاوەنە ئەسڵیەكان، ئەوە بوو پارچە زەوییەكی بەناوی" كیپ میسۆدۆرا" كڕی. توانرا ئۆردوگاكە فراوانتر بكرێت. پاشان ئەو كۆیلانەی لە دورگەكانی ئەندێزەوە ئازاد دەكران، دەهێنران و لەوپارچە زەویەدا نیشتەجێدەكران كە تازە بەتازە كڕیبویان، دواتر شوێنەكەیان ناونا "مۆنرۆڤیا" بەناوی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمریكا " جیمس مۆنرۆ" دواجار ئەو شوێنە بوویە پایتەختی كۆمارەكە.
لەشەڕی ناوخۆی ئەمریكادا 1861، نزیكەی 15 هەزار كۆیلەی تر بەرەو لیبریا كۆچیان كرد. بەوەش ژمارەی كۆیلەكان لەو پارچە زەوییەدا زیادی كرد.
ساڵی 1847 یەكێك لەكۆیلە ئازادكراوەكان بەناوی " جۆزیف ژینگتین" كرایە سەرۆكی ئەو كەمپە. هەر دوای دەستبەكاركردنی ساڵی 1847 سەربەخۆیی كامپەكەی ڕاگەیاند.
ئینسكلۆپیدیای بەریتانی دەڵێت: لەنێوان ساڵانی 1848 تاكو 1856 ژمارەیەكی زۆری وڵاتان دانیان بە سەربەخۆیی لیبریادا نا.
دواجار دەپرسین: چۆن 500 كۆیلە توانییان سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن؟ بۆچی كورد ناتوانێت دەوڵەت دروست بكات؟
👇👇👇👇👇👇👇👇

Forwarded from مێژووی کورد
🔴بۆچی گرنگە منداڵ زمانی دایکی بخوێنێت؟
✍️:دوکتۆر موئمین زەڵمی
زمانی دایک، ئەو پەیوەندبەست و پەیوەستە هەڵقوڵاوەی خێزانە کە منداڵ لەدایکبوونەوە قسەی پێدەکات و ئاخاوتنەکانی لەگەڵ خێزان و دەوروبەرەکەی پێ ئەنجامدەدات، بەواتایەکی تر زمانی دایک زمانی منداڵیی (بومی) یە کە ئامرازی پەیوەندییەکانە لەسەربنەمای زۆرترین شارەزایی منداڵ پێی، واتە منداڵ لە پەیوەندیکردندا یەکەمجار پەنا بۆ ئەو زمانە دەبات کە زمانی پێی پژاوە، بۆیەش گرنگە لێرەوە و لەچەمکی (زمانپژانەوە) چاو بخەینە سەر (زمانی خوێندن)، ئەم بیرکردنەوەیەش لەوەوە تۆخ بوویەوە کە زمانی بیانی بویە زمانی خوێندن لەزۆرێک لەوڵاتانی جیهاندا، وەک چۆن ئێستاش لەهەرێمی کوردستان زمانی بیانی جێپێی بەزمانی دایک لێژکردوەو لەسەر ئاستی خوێندنی تایبەت، زمانی بیانی بووەتە زمانی خوێندن لەجێگای زمانی دایک.
بۆیەش لەچەندساڵی رابردودا بەشێک لەوڵاتان بیریان لەریفۆرمی یاساکانی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندن کردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەم هەژموونە بێ بەزەییە بگرن کە منداڵ ناچاردەکات زمانی دایکی خۆی لەبیربچێتەوە، هەستی شانازی پێوەکردنی کەم بێتەوەو وشەسازی و رستەسازی لاوازبێت.
لێرەدا بە کورتی ئەو هۆکارانە دەخەینە ڕوو کە بۆچی گرنگە منداڵ بە زمانی دایکی بخوێنێت لە قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتیدا:
٭ بێگومان منداڵ کە پێش قوتابخانە بە زمانی دایکی ئاخاوتنەکانی ئەنجام دەدات، کاتێک دەچێتە قوتابخانە پێویستە بە هەمان شێوە زمانی دایکی بخوێنێت بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو بۆشاییەکی زمانەوانی و دابڕانی گەورەوە کە هەر لە سەرەتاوە لە زمانی دایکی داببڕێت، چونکە بە دڵنیاییەوە کاریگەری راستەوخۆی دەبێتە سەر هەموو کارلێککردنێکی ئەو منداڵە لەگەڵ پرۆسەی خوێندن و فێربووندا.
🔺٭ منداڵ لە قۆناغەکانی سەرەتای خوێندندا پێویستە بە تەواوەی فێری نوسین و خوێندنەوە ببێت، بۆیەش کاتێک زمانی خوێندنی زمانێکیتر دەبێت نەک زمانی دایکی، هەستکردن بە شکستی لادروست دەبێت و لەم قۆناغە سەرەتاییانەی ژیانییەوە توشی ترس و دڵەڕاوکێ و دوودڵی زۆر دەبێت کە هۆکارن بۆ شکستپێهێنانی لە بیرکردنەوەو فێربوون و خوێندندا، یارید (۲۰۱٦) لە توێژینەوەکەیدا لەسەر زمانی خوێندنی منداڵان گەشتە ئەو بڕوایەی کە خوێندنی زمانی دایک کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون و زانستی منداڵان دەبێت.
٭ خوێندن لەخۆیدا بە ئامانجی پەرەپێدانی توانای فێربوون و وەرگرتنی زانیارییە لە منداڵدا، بەڵام خاڵی گرنگتر ئەوەیە کە منداڵ ئەگەر زمانی دایکی خوێند لە بنەڕەتیدا، ئاسانتر و باشتر دەتوانێت ڕای خۆی دەرببڕێت. نیشانتی (۲۰۱۷) داکۆکی لەوە دەکات کە خوێندنی زمانی دایک لە قۆناغی بنەڕەتیدا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێشخستنی بیرکردنەوە و فراوانکردنی هەستی ئەدەبی و توانای زانستی منداڵدا.
٭ ئاشکرا پەروەردەی نوێ، جەختلەسەر بەشداری ڕاستەوخۆ و کاریگەر و فراوانی قوتابی دەکاتەوە، بە شێوەیەک قوتابی چەقی پڕۆسەی فێرکردن بێت، بۆیەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قوتابی سەنتەر بێت، دەرفەتی پێ بدرێت بیرکردنەوەکانی خۆی پێشکەش بکات، بیرکردنەوەی منداڵیش هەمیشە بە زمانی دایکی دەستپێدەکەن، کەواتە کاتێک پێویستمان بەوەی گوێ لە بیرکردنەوەی منداڵ بگرین، پێویستیشە دەرەچەکەی بۆفراوان بکەین تا لە کەشێکی تەندروست و خێرا و بێ گرێوگۆڵ دا بیرکردنەوەکانی دەرببڕێت کە تەنها بە زمانی دایک دەکرێت.
٭ خوێندن زمانی دایک، هۆکارێکی کاریگەرە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان خێزانی قوتابی و قوتابخانەدا. چونکە خوێندنی زمانی دایک دەبێتە پاڵنەرێکی کارا بۆ ئەوەی دایکوباوکی منداڵ دڵخۆش بن بە بەشداریکردن لە پەروەردەی منداڵەکەیاندا و بەدڵنیاییەوە بەشداری دایکوباوک هۆکارێکی سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی منداڵەکانیانە. کارسیک و نۆبلێت (٢٠٢٠)
🔺٭ خوێندنی زمانی دایک، دەرفەتی باشتر بۆ مامۆستایانی ئەو دەڤەرانە دەرەخسێنێت کە بتوان ئەوانیش بە زمانی دایکی خۆیان وانەکان شیبکەنەوە و هیچ جۆرە کەمبود و کورتهێنانێک لە وەرگرتن و بەخشینی زانیاری و مەعریفە لە نێوان مامۆستا و قوتابی دا دروست نەبێت.
٭ بۆ منداڵانی قۆناغە بنەڕەتییەکان، خوێندنی زمانی دایک، دەبێتە هۆی ئەوەی کە لامەرکەزییەت لە پڕۆگرامی خوێندندا بێتە ئاراوە، واتە هەمووان ناچارنابن کە پابەندی یەکجۆر پڕۆگرامی خوێندن بن. لەبەرامبەردا پشت بە پرۆگرامێکی خوێندن دەبەسترێت کە زۆر نزیکە لە بازنەی منداڵانەوە لەسەر ئاستی تاک و خێزان و گوند و شار و شارۆچکەکانەوە. چونکە قوتابی کە پرۆگرامی خوێندنەکەی و نمونە کلتورییەکانی لە قۆناغی منداڵیدا نزیک بوون لە رۆحی خۆیەوە، خۆشەویستی زیاتری بۆ خوێندن و هەستێکی بەرزتری بۆ فێربوون لا دروست دەبێت. (پۆرسوێڵ، ۲۰۲۱).
🔺٭ قوتابی زۆر گرنگە لە منداڵییەوە لە کلتور و فەرهەنگ و کەلەپور و شارستانییەتی خۆی دانەبڕێنرێت، بە پێچەوانەوە خوێندنی رێزمان و ئەدەبی

زمانی دایک، دەرفەتی گەورەی دەداتێ کە شارەزای فەرهەنگ و ڕۆشنگەری و ئەدەبیاتی خۆی و ناوچەکەی ببێت و هەستێکی بەرزی لا دروست بببێت کە خوێندن و پەروەردەو فێرکردن ڕۆشنکەرەوەی ڕێگاکەی دەبن و زیاتر شارەزای دەکەن لە زێد و بنەچەی خێزانی و نەتەوەیی خۆی.
لەکۆتاییدا، پێویستە ئەوە تۆخ بکرێتەوە کە خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵ لەقۆناغی بنەڕەتیدا، مافێکی تەواو یاسایی و دیموکراتییەو ڕەخساندنی یەکەمین ژینگەی پەروەردەیی تەندروست و ساغە بۆ منداڵ، کە بتوانێت خۆی تیا بدۆزێتەوەو پەرە بەتێگەشتی باشترو بیرکردنەوەی باشترو فێربوونی باشتری بدرێت.
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
لەکۆتاییدا، پێویستە ئەوە تۆخ بکرێتەوە کە خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵ لەقۆناغی بنەڕەتیدا، مافێکی تەواو یاسایی و دیموکراتییەو ڕەخساندنی یەکەمین ژینگەی پەروەردەیی تەندروست و ساغە بۆ منداڵ، کە بتوانێت خۆی تیا بدۆزێتەوەو پەرە بەتێگەشتی باشترو بیرکردنەوەی باشترو فێربوونی باشتری بدرێت.
https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Telegram
مێژووی کورد
ئهو کهسانهی که له ڕابردووی پڕ له شانازی میللهته کهیان بێخهبهرن
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2
ناتوانن ئاڕمانجی پێشخستن و بهرز کردنهوهی ئاستی میللهتهکهیان له
مێشکی خۆدا پهروهرده بکهن.
بۆ پەیوەندی گرتن
https:/www.tgoop.com/mokryan2
🔴چەند خاڵێک سەبارەت بە دینی میترا و دینی زەردەشتی
وە ناساندنی چەند سەرچاوەیەک لەم بابەتەوە
ئێستا لە بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردستان دا زۆرێک لە لاوەکان بەدوای ناسنامەدا دەگەڕێن و لەم ناوەش دا بۆیان گرنگە کە بزانن کورد لە کۆن دا زەردەشتی بووە یان میترایی. وە لەبەر ئەوە کە لەم بوارەدا سەرچاوەیەکی دروست و زانستی دەست ناکەوێ، بە زۆری دەکەونە ناو هەڵدێری پڕ غەڵەتی کتاوەکەی زەکریا قادری، یان مارتین ڤێرمازنی بێلژیکی.
کتێبی زەکەریا کە تێکڕای سەرچاوەکانی فارسیە و جۆرێک دژکردەوەیە لەئاست شیۆنیسمی ئێرانی، بۆ خۆی تووشی دیدگایەکی شیۆنیستی هاتووە و هەموو هەوڵی ئەوەیە کە دینی زەردەشتی پێشکەش بە فارسەکان بکا و دینی میترا بستێنێتەوە بۆ کوردەکان. بێ خەبەر لەوە کە هەر دوو دین پێوەندی قووڵی فەرهەنگی زمانیان لەگەل نەتەوەی کورد هەیە و فڕیان بەسەر فارسەوە نییە. خوێنەری وشیار ئەو ڕاستییە دەزانێ کە مەفهوومێک بە ناوی فارس و زمانی فارسی زۆر کەم تەمەنە و لە سەردەمی ئیسلامی دا بەدیهاتووە.
جا خاڵی جێگەی داخ ئەوەیە کە فڵان هونەرمەندی هەرە بەرزی کورد وەک تووتی بەشێک لە قسەکانی زەکریا دووپات دەکاتەوە، یان فڵان دۆکتۆری شانۆکار بە هەمان شێوە. یان فڵان ئەکتیڤیستی سیاسی بە پشتبەستن بە کتێبەکەی ڤێرمازنی بێلژیکی خێرا میترا بە پیاو دەزانێ و حوکمی کۆتایی دەردەکا.
لێرەدا پێویستە ئاماژەیەکی کورت بە چەند خاڵێک بکەم و چەند سەرچاوەش بناسێنم:
یەکەم، ڕەنگە دینی میترا کۆنترین دینی جیهانە و لە کۆنتێکستی فەرهەنگ و جڤاتی هوری دا بەدیهاتووە. کە وتمان هوری، یانی بنەما و بناغە، یانی دایک، هەم دایکی بیۆلۆژیک، هەم دایکی جڤات و فەرهەنگ و زمان. دینی هوری یان میترا دینێکی سروشتی فرەخودایی یە و بەدوورە لە ژەهر و ترس و وەهمی متافیزیک. لەم دینەدا زۆربەی خودایان ژنن و جڤات بەپێی مۆدیریەتی ژنانە بەڕێوەدەچێ. بە دوور لە هیرارشی دەوڵەت و پێوەندی چینایەتی. چەندین هۆزی مەزنی پرۆتۆ کوردی وەکوو هوری، هیتی، میتان، ئوراتوو، گوتی، کاسی، لوولوو، کەیمەری، سەرمەتی و سەکایی هەر هەموویان هوری یان میتراپەرست بووگن. ساڵی ٦١٥ی بەر لە زاین بە ڕوخانی دەوڵەتی ئوراتوو بە دەستی مادەکان دواین مۆدیریەتی ژنسالاری میترائیست کۆتایی دێت. ئەڵبەت لەپاش هاتنی ئەسکەندەر، بۆ جارێکی تر دینی میترا دەژێتەوە و دەسەڵاتی ئەشکانی زیاتر میترا پەرستن تا زەردەشتی.
بەڵام دینی زەردەشت لە کۆنتێکستی کۆمەڵگەی ماد دا بەدیهاتووە. ماڵباتی سپیتماد کە خانەوادەی زەردەشت پێکدێنن یەکێ لە مەزنترین هۆزەکانی ماد بوون کە لە سەرەوەی موکریان تا خوارەوەی دەریای وان نیشتەجێ بوون. دینی زەردەشت بەپێچەوانەی دینی میترا دینێکی متافیزیکی یە. ئەوە یەکەم جارە کە هۆزێکی پرۆتۆ کورد فێر دەبێ کە دینی متافیزیکی پێکبێنێ. یانی مادەکان بەخاتر ئەوە کە چەند سەد ساڵ دەسەڵاتداری بابل بوون لەوێ لە گەڵ مەفهوومی دینی متافیزیکی، یانی خودایەکی ئاسمانی تاقانەی تۆتالیتر ئاشنا بوون و، کە هاتنەوە بەم دیوا "ئەهورا مەزدا"یان خولقاند و لە دژی خودایانی میترایی وەستان. ئەم کارە هەم سوودی هەبوو، هەم زیان. سوودی ئەوە بوو کە توانیان دە هۆزی پرۆتۆ کورد رێک بخەن و فیدراسیۆنی ماد پێکبێنن، وە سەرەتا وەڵاتی خۆیان لە چنگی دەوڵەتی ئاشور ڕزگار بکەن و پاشان بەسەر ئاشور دا سەرکەون و ئەمپراتۆری ماد دامەزرێنن. بەڵام زیانی ئەوە بوو کە لەوە بەدوا ژنان پەراوێز خران و هەموو خودایانی ژن دێوێندران. وە بەمجۆرە بواری ئازادی و فرەچەشنی ئاستەنگ کرا و دەوڵەت شێوازێکی چینایەتی و ستەمکاری بەخۆوە گرت. مادەکان، پارسەکان و ساسانیان زەردەشتی بوون.
کەوابوو هەر دوو دین هیچ پێوەندییەکیان بە فارسەکانەوە نییە. چون ئەودەم هیچ فارسێک لەئارادا نییە. زمانی فارسی تەنیا هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە سەردەمی ئیسلامی دا و لە جنووبی تاجیکستان سەری هەڵداوە. لەکاتێکا کە دینی میترا حەوت هەزار ساڵ مێژووی هەیە و لە هوریان/کوردستان دامەزراوە. وە دینی زەردەشت نزیکەی سێ هەزار ساڵ تەمەنی هەیە و لە مادیان پێکهاتووە. دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە تەنانەت خودی کورش و داریوش ژی هەر دوویان ماد بووگن [بڕوانە بۆ تەورات، کتاو دانیال] بەڵام ئەوە لە سەردەمی ڕەزاخان دایە کە هەم ماڵباتی پارسیان و، هەم کورش و داریوش دزراون و بە فارس قەبڵیندراون. هۆزی پێرسیان مەزنترین هۆزی کوردی دەڤەری شێراز بووگن [بڕوانە بۆ تاریخ مەسعودی].
چەند سەرچاوە:
١ـ دینەکانی ئێرانی کۆن، نیبێرگ، تەرجمە بۆ ئاڵمانی شەیدێر

🔹۲۵ی بانەمەڕ، گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی
١٥ی ئایار، مەی ٢٠٢٣ی زاینی کە وەک ڕۆژی زمانی کوردی و ڕۆژی خێزان نێودێر کراوە
🔹ئەو ڕۆژە مەزنە، لە سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و قوتابیانی ئازیز، چ ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ لە بنکەکانی فێرگەی زمانی کوردی، لە شار و گوندەکان و چ ئەو کەسانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چالاکن، پیرۆز بێ.
🔹 هەروەها ڕۆژی خێزانیش لە بنەماڵە خۆشەویستەکان کە بۆ پێکەوە ژیان حەول دەدەن پیرۆز بێت، بە هیوای پەرەگرتنی زمانی پیرۆزی کوردی و پێکەوە ژیانی بنەماڵەکانی نیشتمانم.