tgoop.com/mergasat/6747
Last Update:
من لە هەر کوچەیەکی ئەم شارە ئەم هەولێرە یادگاریەکم تۆمار کرد ئینجا بۆ ساڵانێکی درێژ بە جێی دەهێڵم ...
لە نەخۆشخانەکان لە گۆرستانەکان لەسەر شەقامەکان لە قاوەخانەکان لە پارکەکان لە ئەم گەرەک بۆ ئەم گەرەک لە باڵەخانە بڵندەکان لە کوچەی ژورەکان
بە کۆمەڵێ یادگاری دەرۆم و ئەم شارە بە جێ دەهێڵم رابردووم بە جێدەهێڵم وەک بڵێی هەرگیز تیایا نەژیاوم
چۆن مێشک و دڵم تێبگەیەنم کەوا نەخۆشخانەکان پڕن لە نەخۆشی من چۆن تێی بگەیەنم گۆرستان ئازیزی دڵمی لێیە چۆن تێی بگەیەنم کوپەکانی قاوەخانەکان جێ سوراوی منی لێیە چۆن دڵم تێ بگەیەنم نەگەشتوم بە مرازی دڵم و دڵێک لەم شارە بە جێ دەهێڵم
ژیان لێرەوە کۆتای دێ و لە دایک دەبیەوە من لاپەرەیەکی نوێم لە ژیانم هەڵداوە بە کۆمەڵێ مراز و ئارەزووی لە گۆڕناوم
نازانم چۆن ئەو کاغەزە ئەینوسێ چۆن نوکی قەڵەمەکەم ناشکێ لە کاتێکا من دڵم لەو گۆرستانە ناشتوە کە دایکمی تیا نێژرا
💔
BY مێرگەسات🖤.
Share with your friend now:
tgoop.com/mergasat/6747