Telegram Web
لەگەڵ
هەموو هەناسەکان
بە کوێری چاوی دوژمنان
یادت دەکەم
ئەی کوردستان!

#ک_د_ئازاد
64👍13
Forwarded from ملوانکەی شین
@mlwankay_shin


چۆن بڵێم چەندە بە تاسەم بۆ شەوێ
ئاسمان مانگی لە داوێن داکەوێ

بێم و دوور لە چاوی پیسی دوژمنان
جارێتر چاوم بە چاوانت کەوێ

چۆن بڵێم هەر شێتەکەی جارانتم
چۆن بڵێم هێشتاکوو سەرگەردانتم

چۆن بڵێم وەک بەردی سەر ساجی تەنوور
لە هەموو بارێکەوە بریانتم

خۆش ئەسووتێنی بە ئێش و دەردەوە
خۆش ئەبرژێنی بە ڕەنگی زەردەوە

هەروەکوو مەجنوونی شێت و دەربەدەر
خۆشم ئەتلێنی بە تۆز و گەردەوە

دیت و ڕادەبری بە لاما پڕ غوروور
لێم ئەشێوێ لە چوارلا ، ڕێی عوبوور

دێم بەیانی ئیشی دڵ کەم ناگەهان
بە نگاهێ ئەمخەیە، شەرمی حوزوور

چۆن بڵێم کەی دێ کە ڕاوێستم لە ڕێت
پێت بڵێم وەختە لە داخت بم بە شێت

کەی ئەبێ قەلبم لە سینگم دا بخەم
مەرگ ئەشێلی کەی لە ژێر پێڵاوی پێت!

عەباس کەمەندی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔25👍137🕊3
کەمەندی ئەڵێ : 
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخیلان
ڕۆژێک نییە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن!
👍5323🕊3💔3
Forwarded from ملوانکەی شین (AmiR)
چاوەکانت"
پێشێلی مافەکانی مڕۆڤ ئەکەن،
به بەرچاوی یاساوه، ڕۆحم ئەکێشن!

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔13👍113
عەدنان کەریم - له وێرانەی دڵی شێواوم
ملوانکەی شین
🎤: عەدنان کەریم

"پێم بڵێ گوڵەکەی بەهاریم
لەتۆ تابەکەی جودا بم
وەرەوه بەشەرتی جاران
ڕۆژێ سەد جارت فیدا بم

له وێرانەی دڵی شێواوم
شین و واوەیلایەو ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆته هەناوم
دێته دەر له هەناسەم بۆسۆ
بوومه ئەفسانەی وڵاتان
شار به شار ماڵ به ماڵ کۆ به کۆ"

#زۆر_تایبەت👌
#پێشنیاری_دانلۆد🥀

🎻🎻🎻🎻

Tel⇔ @mlwankay_shin
24👍13🕊2
تا له چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما دای‌نەکرد!

#شێرکۆ_بێکەس
34👍5🕊4
@mlwankay_shin

🥀 گیرۆدە 🥀

کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ دەفتەرێ پڕ کاتەوە؟ !

دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زولفت فێر بووە
وا بە شێواوی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە

کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم ئەو بیشواتەوە

هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جاروبار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زمزمێ دەخواتەوە

گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوە

چەندی کردم بەڵکوو تەسویری بزەی تۆ هەڵگرم
من بە دووی واژێکی شیرن‌دام کە خەو دەمباتەوە

دەردی سەرگەردانی هەر دەڕوا، دوایی هەر دێ خەم
زۆری پـێناچێ دەبینی 'هێدی' ڕۆژی هاتەوە

مامۆستا هێدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍199💔3
شوکر ھوشیارە مەحوی،
تێدەگا دنیا خەراباتە..!🖤

#حەزرەتی_مەحوی
36👍2🕊1
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
چاوی من چاوگەی گریان و زاری

من چاوم بۆ چەس ئەسرین بڕژێنێ
با چاو تۆ خۆش بێ دنیا بوێنێ

تۆ چاوت نەیشێ قیبلەی دڵانە
با چاو من بێشێ دایم گریانە

عەباس کەمەندی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
💔2010👍1
من ئاوارەی وڵاتێکم، شارەکانی بێ پەنجەرەن، شەوەکانی بێ ئەستێرەن
ڕێگەکانی؛ قەیتانی پێڵاوی بیری گرێ کوێرەن.
من ئاوارەی وڵاتێکم، جادووگەریی
له ئەشکەوتی یاساکانیا
له گەراجی پاسەکانیا
له گیرفانی جانتای پارەی، شین و سووری پیاوەکانیا
له کیسەی مەمکی لاستیکی ژنەکانیا
له منارەی درۆکانیا،
پێشمەرگەی وشه ئەکوژن،
قەڵەمه جەنگاوەرەکان ئەخنکێنن
مێشکی "کاوه" ئەپژێنن
"ژاندارک"ی ڕسته یاخییەکان،
ئەسووتێنن ...

#شێرکۆ_بێکەس

Tel⇔ @mlwankay_shin
🕊30👍276💔4
+یەک کاتژمێر چەند کاتژمێرە؟؟
-پێوەندی بەوەوە هەیە کە کێ لە تەنیشتت بێ...

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍2410🕊1
@mlwankay_shin

ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی:

ئەمجارەیان،
لە پێناوتا
کام بەر حەرامە ئەو دەخۆم،
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم.
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرت دێنم.

خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا،
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...

ئەمجارەیان،
نیوەشەوێک،
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بەپێوە بێ،
بەفر تا چۆکان کەوتبێ،
با و بۆران و کڕێوە بێ،
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵت دەگرم.

کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەوال نەوال دەتفڕێنم.
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین،
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم.

لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر،
قەت ناهێڵم کەسێک هەبێ
لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر.

هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست،
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم،
شیعر لەسەر قەدی داران دەنەخشێنم،
هەر برووسکێک چەخماخە دا،
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم.

هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی..!

عەبدوڵڵا پەشێو"

Tel⇔ @mlwankay_shin
28👍14👎1
حەسەن دەرزی نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن دەرزی
🎼: نەمردم من ئەگەر ئەمجاره بێ تۆ

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
12👍2🕊1
سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار
شاعیران یەک، عالمان دوو، نیشتمانی کوردەوار

سێ شتن لەم دەورەدا، هیچ شۆرەت و ناویان نییە
عەیبی دەوڵەتمەند و شیعری قانع و مەرگی هەژار

وەک پڵاوی خانقا ئیسمێکی بێ‌جسمن برا
یەک مرووەت، دوو سەخاوەت، سێ وەفای عەهد و قەرار

سێ نەخۆشی کەوتە دونیا، هیچ دەوا و چاریان نییە
کیبر یەک، بەرتیل دوو، سێ موخلیسی پارە و دینار

سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێ‌قیمەتن
یەک شیعر، دوو ڕاستی، سێ حورمەتی خاک و دیار

بێ‌وەفایی لازمەی سێ تایەفەن لەم کاتەدا
دولبەران یەک، کورسی دوو، سێهەم گوڵی خونچەی بەهار

سێ کەسن هەرگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن
"قانعی" یەک، برسی دوو، سێ بولبولی دێوانەکار

#مامۆستا_قانع@mlwankay_shin
👍36💔129
Kê dezanê be şew le min çi deka
Ew xeyaĺe  peşêw û 'aĺozem?
Kê dezanê ke çîm beser dênê
Ew diĺe piŕ  biĺêse û sozem?

کێ دەزانێ بە شەو لە من چ دەکا
ئەو خەیاڵە پەشێو و ئاڵۆزەم؟
کێ دەزانێ کە چیم بەسەر دێنێ
ئەو دڵە پڕ بڵێسە و سۆزەم؟🖤
💔31👍112
خـەزان هـات و خـەفـەتـبـارانـه بـێ تـۆ
کـەلاوەی دڵ کــپ و وێــرانــه بــێ تـۆ

گـەڵای زەردم، بـە دەم زریانـی مەیلـت
چ سـەخت و تاڵـە ئەو دەورانه بـێ تـۆ

بـڕا ئـاوی دوو چـاوم هـێـنـدە بـگـریـم
بـزەش تۆرا لـه لـێـو، قـەیـرانـه بـێ تـۆ

هـەتـا دوور بـی لـه بـەرچـاوم عەزیـزم
دوو چـاوی مـن وەکـوو کوێـرانه بـێ تـۆ!

#مامۆستا_نالی
👍2716💔3🕊1
نازانم لەم دونیا تاڵە،
خەڵک چۆن تووشی شەکرە دەبن!

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔31👍141
🖤
💔49👎7🕊3👍2
کە میهرەبان دەبم ..
هەموو شار دەزانن..
کە ماچت کردووم..
مــــــــن..
گومانم هەیە لە هەموو میهرەبانەکانی جیهان..!!!

#پایا_شەریفی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Tel⇔ @mlwankay_shin
13👍9🕊2
ئەگەر بمتوانیایە نەمدەهێشت دڵ هێند بناڵێنێ
بەڵام چی لێ دەکەی بێ عار و شێت و کەوتەکارێکە

لە ناو شاری دڵانا جاڕ ئەدەن کێ بێ کە هوشیار بێ
لە هیچ لایەک جواب نایە عەجەب خامۆش شارێکە!

#پیرەمێرد
19👍6🕊2
2025/07/13 23:35:19
Back to Top
HTML Embed Code: