Telegram Web
بڕینی باڵی کۆتر،
کۆتایی خەونی هەڵفڕین نییه..! 🕊
🕊3918👍9
من پێکەنینم بە دڵ دێت،
دڵیش پێکەنینی بە من دێت،
لێرە شێت بە شێت پێدەکەنێت!
💔407👍6
وتی:
چه‌نێک منت خۆش دەوێ؟

وتم:
بەقەت دانە بە دانەی ئەو زوڵمانەی لە حەقی کورد کراوە:)🖤
💔77👍2118
تەبیبم غەم، جەفا هەمدەم، ئەلەم هەم قووتە هەم مەرهەم
خەریکی شیوەنم دەمدەم، لە ڕەنج و غەمگوسارم چی
کە بۆ من دەردی دووری ئافەتی ڕۆح و
سەروماڵە
لە شۆر و لۆمە و فیتنەی زەمانە و
ڕۆژگارم چی!

حەزرەتی ناری"

Tel⇔ @mlwankay_shin
🕊15👍84💔2
موحەممەد کاکا - له دووری تۆ
ملوانکەی شین
🎤: موحەممەد کاکا
🎼: له دووری تۆ

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔6👍21👎1
من تەنیا هەر ئەوەندە دەڵێم، تۆ نەدەبوو بزانی کە من خۆشم دەوێی، دەبوو من ئەم نهێنییە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە..!

شەوە ڕۆشنەکان/شەوی چوارەم
دۆستۆیڤسکی

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍19💔105
گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستبایه دڵ
کەی لە کۆڵی خۆم دەنا ئەم کێوە ئێش و ماتەمە؟!🖤🫧
36👍6💔6🕊5
سڵاو لەوانەی که
بێهۆ خۆشمان دەوێن..! 🙃

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
36👎6👍5🕊1
هەموو ئەوانەی که وتبوویان
بێ تۆ دەمرم،
بێ یەک دەژین!
بەکوێی ئەم ژیانه بڕوا بکەم؟

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍36💔7👎2
عەزیز شارۆخ - دڵم تەنگه
ملوانکەی شین
🎤: عەزیز شارۆخ
🎼: دڵم تەنگه

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍214👎3🕊2💔1
بیری تۆیە دەمهەژێنێ شەو بە شەو:)🫠🖤
💔255👎4👍2
دەترسم ماچت بکەم،
لێوت بۆنی شێعر بگرێ
!

#لەتیف_هەڵمەت@mlwankay_shin
30👍4👎4
دونیا دەگاتە سەردەمێک کە مرۆڤە زیرەکەکان قسەکردنیان لێ قەدەغە دەکرێت بۆ ئەوەی گەمژەکان تووڕە نەکەن.!


#فیۆدۆر_دۆستۆیڤسکی

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍5811👎2
خۆ تۆ هەر دێی؛ ئێستا وەرە :)🫠❤️
29💔9👍6🕊6👎2
بمبەنەوە بۆ مناڵیم
زۆر بێزارم لە تەمەنم
لە گەڵای وشکی زەرد ئەچم
زۆر گۆڕاوە سیما و شێوەم

ئەو نوکتانەم بۆ بڵێنەوە
قاقام پێی ئەگەیشتە ئاسمان
دڵدارەکەی جارانم ئەوێ
دەستم بگرێ و بمباتەوە بۆ ناو ژیان

پیشانی ئاوێنەم مەیەن
ئەترسم لە پیربوونی خۆم
لە ناکاوێ هاکا مردم
ئەتوێمەوە هەر وەکوو مۆم

نەوژین سۆران"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔23👍124🕊1
شیروان عەبدوڵڵا - بەخێربێی میوانی من
ملوانکەی شین
🎤: شیروان عەبدوڵڵا
🎼: بەخێربێی میوانی من 🕺😍

دڵشاد بن 💗
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍85👎2
مامۆستا قانع
دەڵێی شارێ، بە جارێ، چۆتە غوربەت وەها چۆڵە جیهانی من بە بێ تۆ! #ک_د_ئازاد
له‌ كن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره‌ بێ‌ من
له‌ كن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره‌ بێ‌ تۆ

له‌ كن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نییه‌ ئه‌م شاره‌ بێ‌ تۆ!

حەزرەتی نالی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔19👍105🕊1
مەزهەر خالقی - خۆزگەم بە پار
ملوانکەی شین
خۆزگەم بە ساڵی ڕابوردوو
عومری کورتی دڵداریم بوو
لەپڕ ھات و لەناکاو چوو
یەک پڕ لە دنیا ئارەزوو
دەریایەک تاسە ئەمە دوو
جێ مابووم لە پاری مردوو
بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار، منی ھەژار
خۆزگەم بە پار

ڕۆژ نەبوو چاوم بە دیدار
شاد نەبێ، نەسرەوێ ئازار
ڕۆژ نەبوو یار بە لەنجەولار
چەشنی ئاسکی ھەردی بەھار
بە بەردەمما نەکا گوزار
نەمپێکێ نیونیگای خومار
بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار، منی ھەژار
خۆزگەم بە پار

بڵێن بە یار بێ ناوچاوێ
دیمان لەتاو دووری تاوێ
ئەیڕشت لە فرمێسک لافاوێ
ئاخی ھەڵئەکێشا تاوێ
بەیادی باڵا لاولاوێ
چاوڕەشێ، ئەگریجەخاوێ
بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار، منی ھەژار
خۆزگەم بە پار

🎙 مەزهەر خالقی
🔸شێعر: مامۆستا گۆران

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍307💔2🕊1
بێ‌وەفا نابن ئەوانەی نیشتمانیان خۆش دەوێ🕊
58👍7💔2🕊1
2025/07/13 16:57:18
Back to Top
HTML Embed Code: