Telegram Web
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خۆشەویستی تا ئەبەد،
بەرهەمی ئالوودە بوونی دوو ڕۆحە نەک دوو جەستە..!

#بەختیار_عەلی@mlwankay_shin
22👍9
Forwarded from ملوانکەی شین
بانگخواز: مامۆستا سۆران عبدالکریم

#گەورەیی_ڕۆژی_عەرەفە

سبەی ڕۆژی عەرەفەیە!

ئەو ڕۆژەیە کە پێغەمبەری خوا ﷺ
ئەفەرموێ هەر کەسێک تێیدا بەڕۆژوو بێت تاوانی دوو دانە ساڵی دەسڕێتەوە، ئەو ڕۆژەیە کە پێی دەوترێ ڕۆژی عەرەفە، هەر کەسێک تێیدا بەڕوژوو بێت تاوانی ساڵێکی پێش خۆی و ساڵێک دوای خۆی دەسڕێتەوە.


Tel⇔ @mlwankay_shin
21👍6👎3🕊1
منت بمرێ، ئەتۆش وەک من غەمینی؟!
گرفتاری تەم و تاسەی ئەوینی؟!
شەوان وەک من، هەتاکوو دێی بەلادا
دەمی مردن بەچاوی خۆت دەبینی؟!

شێخە ڕەسووڵ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
19💔6🕊3
ناحاڵیت له حاڵی من
جا چۆن حاڵیت کەم له حاڵم
که حاڵیت خۆت دەکەی ناحاڵی
یاخوا حاڵت ببێ به حاڵم!

#حەزرەتی_نالی
25👍2🕊2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە درێژی ژین من ئامادەم
گۆمی مەنگی مەینەت ڕادەم
من ئەمەوێ ببمە بایە
خۆشەویستی مرۆڤ بەرم
بۆ گشت سووچی ئەم دنیایە!

Tel⇔ @mlwankay_shin
68🕊8
« لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِیک لَهُ، لَهُ الْمُلْک وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى کلِّ شَیءٍ قَدِیرٌ »
60🕊4👎1
Forwarded from ملوانکەی شین (AmiR)
@mlwankay_shin

قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن

#مەولەوی

من وەکوو مەهدی لەسەر پەیمانەکەی تۆم، تۆبە بێ
جەژنی قوربانە قەسابیش حازرە خۆزگەم بە خۆم
خۆم و ئەولادم هەموو قوربانەکەی تۆم، تۆبە بێ
بێ کەس و حەیران و سەرگەردانە حەمدی وەک  عەرەب

#حەمدی

جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی
شەرابی عەیشی و سەفا بنۆشی

ئیمڕۆ ڕۆژەکەی جەژنی قوربانە
ڕۆژی شادییە و دەس لە ملانە

با یەکتر بکەین گەردەنازادیی
نەوەک ڕوو بدا لەپڕ جودایی

برا ئەتەوێ بەڕاستی بژین
تێرتێر دوو لێوی یەکتر بمژین

ئەمە قانوونی جەژنی قوربانە
لە بەینا ئیتر دڵگیر نەمانە

#عارف_عورفی

قوربان قوربانەن ...
وادەی ئازادی جەژنی قوربانەن

دەروونم کەیلەن دڵم بوریانەن
خەمم جەم بیەن یانەم وێرانەن

#شاهۆ

قوربانە هەموو ژینی من
بژی کورد با بمرێ دوژمن

من سەرم شۆڕ ناکەم هەرگیز
پێشمەرگەم بۆ کوردی ئازیز

#کامەران_موکری

دیسان وا جەژنە جەژنی قوربانە
لای موسڵمانان شادی و سەیرانە

بارانی میحنەت زۆر توند ئەبارێ
بەسەر چیا و چۆڵ خاکی کوردانە

حەجاج لە مینا حەیوان بەختەکەن
کوردیش قوربانی پیر و لاوانە

#لوتفی

تۆ پادشەهی حوسنی ئەی ئافەتی جان و دڵ
عاشق وەکوو مەملووکت ئامادەیی فەرمانە

فەرمووی بە من ئەی ئەحمەد حازر بە لەبۆ کوشتن
ئازاد بە لە دەرد و غەم وا مەوسیمی قوربانە

#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف

ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین

تازە سەییادە لە چینۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین

#ناری

ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
هەموو عالەم موعەتتەر بوو بە بۆی ڕێحانی جانانە

#مەزڵووم

بەم دەردی سەرە کوشتنی لازم نییە قوربان
لەم جێژنەیی قوربانە کە قوربانە دڵی من

#سافی_هیرانی

خودپەرستینە! لە شەو فێری پەرستن بن، کە خۆر
هەر دیاری دا، بە دەوری سەریەدا قوربانە شەو

#مەحوی

سبەینێ جەژنی قوربانە بە قوربانت ئەکەم قوربان
سەر و ماڵ و دڵ و گیانم بە چاوی تۆ قەسەم هەر دوو

#مینە_جاف

فیدات بم پشتیوانم بە لەڕێی ئەم جەژنی قوربانە
سەبەب تۆ بووی کە ئیسماعیل نەجاتی بوو لە قوربانی

#عارف_عورفی

چراغ قوربانەن ...
ئینە عیدی نۆ جەژنی قوربانەن

زەمزەمەی تەوحید ڕای حاجیانەن
قوربانی قوربان ئەمری سوبحانەن

دارا و نەدارا مسکێن و دەروێش
هەر کەس مەکەرۆ قوربانی پەی وێش

تۆیچ ئەمن بەرە بۆ قوربانی گا
قوربانیم کەرە چوون خلیل الله

#بێسارانی

قوربان وەرە ئەم جەژنە قوربانە ئەگەر چی
ئەم زەحمەت و ئازار و جەفادانە لەسەر چی

گەر دەم کوژی بەم چاوە بڵێ فورسەتە ئیمڕۆ
نەک ڕۆژی لە پەنهانەوە خوێنم بە هەدەر چی

#عەونی

قیبلەکەم ئارۆ جە ژن قوربانەن
پەی پابۆس تۆ جەژنانەم گیانەن

#سەید_تاهیر_هاشمی

بڵێ هات مەوسیمی مەرگت سبەینێ جەژنی قوربانە
لە بورجی زوڵمەتی زوڵفت کە شەوقی ڕووت تولووعی کرد

#مەلا_موستەفای_عاسی

وەختی کەرەم و ڕەحمەت و ئازادییە قوربان
گەر مەیل ئەکەی لایەقی قوربانە دڵی من

#مەلا_موستەفای_عاسی

چراغ قوربانەن، قوربان نیەنان
غەیر پەی تۆ پەی کەس قوربان نیەنان

دیدەم نیگەران تێغی دەستی تۆن
ئەڕواحم جۆیای کوشتەی قەستی تۆن

#بێسارانی

جێژنی قوربانە سبەینێ وەختی وەسڵە بۆ تەواف
شەربەتی دیداری یار و چاوەیی زەم زەم دەخۆم

#مەلا_موستەفای_عاسی

جەژنی قوربانە سلێمانی بە مەزبەح دانرا
کورد مەڕن بۆیە بە جارێ هەر لەوێدا سەربڕان

#حەمدی

سبەینێ جەژنی قوربانە بە ئادابی موسوڵمانی
مەڕ و ماڵات ئەکەن ئیسلامەکان ئێستا بە قوربانی

بزانن خەڵکە بۆ پاراستنی خاکی بە نرخی کورد
بە قوربانی ئەکا وا ڕۆڵەکانی خۆی سلێمانی

#کەمالی

لەو جەژنە کە وا جەژنەیی قوربانە بە قوربان
موشتاقی تەوافی مەمتم لێم مەکە پەنهان

#موخلیس

وەرە سەیری ژیانم کە هەموی هەر قۆچی قوربانە
بەبێ پەروا ملم نا بوو گڕی تۆ، دەک ملم بشکێ

#کاکەی_فەلاح

جەژنی قوربانە بەڵام کوردی هەژار
جەژنی هەر نوێژکردن و نان خواردنە

#زێوەر

جەژنی قوربانە بەقوربان نۆبەتی قوربانییە
بۆ تۆ قوربانی بەقوربان گیانی من قوربانتە

#عارف_عورفی

لە شامی مەغریبی زۆڵفت، هیلالی حاجیبی تۆم دی
ئیشارەی کرمێ یەعنی کە سبحەی جەژنی قوربانە

#ویساڵی

شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی

#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف


دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە

#تاهیر_بەگی_جاف

قوربان وەرە قوربانە، سا بمکە بە قوربانت
ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت

#حەریق


Tel⇔ @mlwankay_shin
21👍1🕊1
حەسەن دەرزی - له یاری خۆم زیز بووم
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن دەرزی
🎼: له یاری خۆم زیز بووم

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
19👍4🕊1
Forwarded from ملوانکەی شین (AmiR)
@mlwankay_shin

🌼 قوتابخانە 🌼

پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ
پرشنگ ئەخاتە سەر دێ

خوێندەواران دێنە دەر
ڕێی مەکتەب دەگرنە بەر

لە نێو کۆمەڵەی ماڵان
بۆ خوێندنی منداڵان

ماڵێکی زۆر وێرانە
کراوەتە قوتابخانە

کاکی مودیر بەیانی
بەر لە خوێندەوارانی

ئەڕوات و لە بەر دەرگا
ماوەیە هاتووچۆ دەکا

ڕەوشتی کاکی مودیر
لاوی ژیر و ڕۆشنبیر

لە نێو دڵی خەڵکی دێ
بە جوانی گرتوویە جێ

یاری هەژارەکانە
هیوای نەدارەکانە

لاوێکی چاک و ڕووخۆش
کوردی‌وێژ و کوردی‌پۆش

بەڕاسی خەڵکی ئەوێ
گیانیان بۆ مودیر ئەوێ

ماوەی‌تر مەکتەبی دێ
گەرم ئەبێ بە سروودێ

لە پەنجەرەی پرتووکاو
تیشکی خۆر ئەداتە ناو

مامۆستا وەکوو جاران
ئەڵێ بە خوێندەواران

دیسان ڕۆژی شەممەیە
کاتی پرسینەوەیە

وریا تۆ هەستە سەر پێ
دەرسی پێشووم بۆ بڵێ

ئا وێنەی چی؟ب وەک چی؟
ت وێنەی چی؟پ وەک چی؟

لە ئەلفەوە تاکوو ی
هەرچی دەیزانی بیڵێ

وریا بیر ئەکاتەوە
وەڵامی ئەداتەوە

ئا وێنەی ئاوارە
ئاواتی ئەو هەژارە

ب وەکوو برسیەتی
پ وێنەی پێ‌پەتی

ت وەکوو تاڵی ژین
تاریکی وو تێکۆشین

کاتێ شتێ نازانێ
بۆ منداڵان ئەڕوانێ

نوون بەوێنەی نەدار
هـ بە چەشنی هەژار

کاکی مودیر هەڵدەستێ
بەرامبەریان دەوەستێ

ئەڵێ بەسیەتی ئیتر
دەس کەینە باسێکی‌تر

هەتا من لە بیرم بێ
ئەم وشانە ئەگوترێ

تاکەی دەرسی دڵتەنگی؟
تاکەی دەرد و بێدەنگی؟

ئیتر لایان بەین لە بیر
ڕوو کەینە ڕاوو تەدبیر

منداڵەکان مات ئەبن
دەرسی تازە گوێ دەگرن

بێدەنگی قوتابخانە
پڕ دەبێ لەم وشانە

ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی

ب وەکوو بیرەوەر
ت وێنەی تیکۆشەر

س وەکوو سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی

منداڵ بە یەک دەنگەوە
دەڵین بە ئاهەنگەوە

خ بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات

کاف وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان

ماوەی بەر لە نیوەڕۆ
دوایی دێ دەرسی ئەوڕۆ

ئێوارە منداڵەکان
لە نێو باخ و لە سەر بان

دەرسی تازە دەخوێنن
بە خەڵکی ڕا دەگەیەنن

ی وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی

رۆژی شەممەی داهاتوو
ئەو دەرسەیان لە بەربوو

بەڵام تاکوو خۆرئاوا
بەو گەرمای خۆرەتاوا

لەرێی شارا وەستابوون
چاوەرێی مامۆستا بوون

تینی خۆر و خەمباری
پرسین و چاوەنواڕی

مامۆستامان وا لە کوێ؟
بۆچی نایەتەوە دێ؟

پێش ئەوەی تاریکی دا بێ
هەواڵێ کەوتە نێو دێ

مامۆستای قوتابخانە
کەوتووەتە بەندیخانە

ماوەی حەفتەی دەگوزەرێ
نابێ لەوێ خەبەرێ

بەڵام خوێندەوارەکان
هەر لە قوتابخانەدان

دەنگی بەرزی دەرسی جوان
ئەروا بەرەو ئاسمان

ب وێنەی بێگانە
برین و بەندیخانە

چاویان وا بە ڕێگەوە
مامۆستایان بێتەوە

رۆژی هەوەڵی زستان
کە سەرما هاتە کوێستان

کەسێ هەواڵێ دێنێ
دڵی دێ ئەلەرزێنێ

چەن لاوێکی ڕۆشنبیر
بە هاوڕێی کاکی مودیر

ئەو رۆژە تاریک و ڕوون
لە سێدارە درابوون

ئیتر ئەو منداڵانە
جێی دێڵن قوتابخانە

کاتێ ئەڕۆن بە دڵتەنگ
چاوبەفرمێسک و بێدەنگ

خوێندەواری کش و مات
سەرەنجی دیوار ئەدات

فرمێسکێ پڕ لە گرێ
دێت و بەر چاوی دەگرێ

لەبان تەختەی سەر دیوار
خەتێ مابوو یادگار

دڵی نەدەهات کەسێ
شتی لە سەر بنووسێ

ی وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی

ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی

ملوانکەی شین، مامۆستا شەریف

Tel⇔ @mlwankay_shin
42🕊10👍7
ئارمان سەلیمی - ماچانێ پایێز عاشقا
ملوانکەی شین
🎤: ئارمان سەلیمی
🎼: ماچانێ پاییز عاشقا

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍4💔43🕊2
@mlwankay_shin

گەر تۆ یاری باوەفایی، هێندە سەنگین دڵ مەبە
یا مەکە کەس ئاشنایی، یا نە لێی غافڵ مەبە

دوشمنی بۆ شێخ و شابی، قاتڵی عەنقا و عوقابی
تۆ بە مەعشووقە حیسابی، ساکین و حاییل مەبە

ساکنی سەدر و نیقابە، هەر چی هەن پەردە و حیجابە
ساعەتێ دووانم لە لا بە، تۆوی خەردەلگوڵ مەبە

ڕاستە گوڵ بێ خار نینە، هەر چی بەر ڕوویی زەمینە
دڵ لە حاستی من حەزینە، مەخفی و موشکڵ مەبە

سونجوو و خورما ببینە، نێوڕەقی توێکڵ شیرینە
خۆت بە تۆ و ڕێحان بچێنە، عاقیبەت پێکوڵ مەبە!

ئەحمەدی کۆر"

Tel⇔ @mlwankay_shin
13👍4🕊1
بەڵێ، بەو شەرتە خۆشە وەسڵی دڵبەر
کە دەمدەم دەم لەنێو دەم، دەس لە باوەش..!

#سەیفولقوزات
25🕊5👍2
چارەی خەمی من مەی نییه، مەیخانه بڵێ چی؟!
19💔5🕊2
هێمن سەلام - باب و باپیرم که کوردن
ملوانکەی شین
🎤: هێمن سەلام
🎼: باب و باپیرم که کوردن

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
31👍2🕊2
موبتەلاتم کوردستان...

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
43🕊7
چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە

گەر عومر بدا ماوە، ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بەشەڕ دێم‌ و پیاوانە ئەبێ بمرم!

#عەتا_فەرەجی
41🕊2
کێ بە سەربەرزی ژیابێ تاوێ
ژینی قاڵاوی بەپووشێک ناوێ!

#مامۆستا_هەژار@mlwankay_shi
30👍6🕊4
2025/07/14 06:56:05
Back to Top
HTML Embed Code: