Telegram Web
حەسەن زیرەک - گۆرانی نەبیسراوه له زیندانی بەغدا
ملوانکەی شین
گۆرانییەکی نەبیسراوە لە مامۆستا حەسەن زیرەک

تا گیرام و کەوتمە زیندان کەس نەبوو ملاقات بکا...

ئەم گۆرانییە لە ناو زیندانی بەغدا تۆمار کراوە.

Tel⇔ @mlwankay_shin
@mlwankay_shin

🥀 پەشیمانی 🥀

من هەڵە بووم،
لە ڕۆژانی جوانی و گەنجیم بەپەلە بووم
هەر نەسرەوتم...
بە شوێن هەستێکی ون کەوتم...
تاکوو لەسەر سنگی نەرمی خەیاڵی پووچ
کپ بووم، خەوتم
ڕابرد گەنجی...
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی.
زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە،
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە.
ئەوسا مۆمی هەستی تەزیو،
بۆ ژیانی پڕشنگ بەزیو،
داگیرسا، درەوشایەوە.
بۆی دەرخستم ڕێی سەرەوژوور،
ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور...
بەڵام پاش چی؟!
پاش ئەوەی خەم گەرای دانا
لە دڵی شێت و مەستمدا،
هەرچی جوانی و ڕۆشنایی بوو،
سەد مخابن، لە دەستم دا.

عەبدوڵڵا پەشێو"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
مەرزیه فەریقی - وەره یارم
ملوانکەی شین
🎤: مەرزیه فەریقی
🎼: وەره یارم

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
تەبیبم غەم، جەفا هەمدەم، ئەلەم هەم قووتە هەم مەرهەم
خەریکی شیوەنم دەمدەم، لە ڕەنج و غەمگوسارم چی

کە بۆ من دەردی دووری ئافەتی ڕۆح و سەر و ماڵە
لە شۆر و لۆمە و فیتنەی زەمانە و ڕۆژگارم چی!

حەزرەتی ناری"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
@mlwankay_shin

فێری ئێوارەی گەڕانی، ئەو بەری بەگزادەیەم
دەستی خانزادەو لە دەس بێ، هەڵوەدای ئەو جادەیەم

سەیری هاتوچۆی خوماران، وەک شەپۆل دێن و دەچن
دەستە مەستان ڕادەوەستن، عاشقی ئەو بادەیەم

لارە سێبەر گوندەکانی، دەبنە ماڵباتی غەریب
خۆرنشینان دێ نشینان، لەو هەوا ئامادەیەم

پێکەنین و چەپڵە ڕێزان، داخی کۆن ئەشواتەوە
ماشەڵا لەو شارە جوانەی، بێ حەد و بێ ڕادەیەم

وەک خەتی بەینی برۆ و چاو، لێی کشاوە ڕێگەیە
کێوی ئەبرۆ و زرێباریش، چاوەکەی ئەو دادەیەم

حەیفە سەرمەستی نزیکە و شاری سەر بەستم نییە
تێبفکرن ئەی عەزیزان، لەم ندا زۆر سادەیەم

هەڵکە بەزمی شادمانی دنیا دوو ڕۆژی ترە
وەی لە ئێوارانی هەینی، ئەم بەری بەگزادەیەم!

فاتێح ئەرژەنگی(تینوو)"

Tel⇔ @mlwankay_shin
عەلی عابدی - بە تەنیا جێم مەهێڵن...
Tel⇔ @mlwankay_shin
حەوتی پووشپەڕ، ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت، یەکێکی تر له لاپەڕە ڕەشەکانی مێژووی چەوساندنەوە و ژینۆسایدی گەلی کورد
لەو هێرشەدا لانی کەم 110کەس شەهید و زیاتر لە هەشت هەزار کەس بریندار بوون.

"شەهید، باڵای بەقەد باڵای کوردستانە"

Tel⇔ @mlwankay_shin
ملوانکەی شین
Tel⇔ @mlwankay_shin – عەلی عابدی - بە تەنیا جێم مەهێڵن...
کیمیاباران تەنیا وشەیەک نییه،
ئازارەکان لە ژمارەکانا خۆیان نیشان نادەن. کاتێک دەڵێین 110 شەهید لە سەردەشت وەک ژمارەیەکی سادە چاوی لێدەکەین و لە پاڵیەوە ڕەد ئەبین، بیر لەوه ناکەینەوه چەن دایک و چەن باوک یا چەن منداڵ بە چاوی خۆیان مەرگ و هەڵقرچانی کەس و کار و بنەماڵەکانیان بینیوه!🖤
Forwarded from ملوانکەی شین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎞 #ناساندنی_فیلم
"دار گوێز 2018"

📽 @mlwankay_shin

🎞 | فیلمی درخت گردو (دارگوێز)
🎬 | بەرهەمی ساڵی 2018
👤 | دەرهێنەر: محەممەدحسێن مەهدەویان
🗣 | زمان: کوردی سۆرانی، فارسی
| ماوەی فیلم: 102 خولەک
🎭 | ژانر: درام، شەڕ
📺 | کوالێت: 720p

📝 چیرۆکی فیلمەکە

چیرۆکی ڕاستەقینە و تاڵی ژیانی پیاوێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بەناوی قادر کە کرێکاری بیناسازییە و لە گوندێکی سنووری نزیک شاری سەردەشت دەژین، کە کاتی کارەساتی کیمیایی سەردەشت بنەماڵەکەی تووشی کێشە دەبن...

📽 @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەمیشە گرینگی پێدان نیوەی بەختەوەرییە،
بۆیە قەدری ئەو کەسە بزانە کە گرینگیت پێ ئەدات!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
قەدری بوونی کەسێک نەزانیت،
ئەبێ باجی نەبوونی بدەیت!
پێویستە قسە بكەین
نازانم لەسەر چی
بەلام ئەوەندە ئەزانم
ڕۆحم زۆر پێویستی بە وشەكانتە...
2025/07/01 09:52:28
Back to Top
HTML Embed Code: