tgoop.com/mrdn_nzeka/4885
Last Update:
سەحابەی ڕێزدار حذیفة بن الیمان رضي الله عنه دەڵێت :
خەڵكی پرسیاریان دەكرد لە پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لە بارەی خێر و چاكە، بەڵام من پرسیاری شەڕ و خراپەم لێ دەكرد لە ترسی ئەوەی پێم بگات،
بۆیە گووتم: ئەی پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئێمە لەناو نەفامی و شەڕ و خراپەدا بووین پاشان خوای گەورە ئەم خێرەی بۆ هێناین كە ئیسلامە، ئایا لەدوای ئەم خێرە شەڕ و خراپە هەیە وەك چۆن لە پێشدا هەبوو ؟
پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: بەڵێ، گووتم: ئەی لەدوای ئەم شەڕە خێر دەگەڕێتەوە ؟ فەرمووی: بەڵێ، بەڵام خەڵت و لێڵی تێدایە. گووتم: ئەی خەڵتەكەی چییە ؟ فەرمووی: خەڵكانێك دەبێت لەسەر بەرنامە و ڕێبازی من ناڕۆن، چاكە و خراپەشیان لێ دەبینیت. گووتم: ئایە لەدوای ئەو خێرە شەڕ هەیە ؟
فەرمووی: بەڵێ، بانگەوازكارانێك كە لەسەر دەرگاكانی دۆزەخ ڕاوەستاون هەر كەسێك وەڵامیان بداتەوە ئەوە فڕێی دەدەنە ناویەوە. گووتم: ئەی پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وەسفیان بكە بۆمان ؟ فەرمووی: ئەوانە لە پێستی خۆماندان و بە زمانی خۆمان قسە دەكەن. گووتم: ئەی پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بە چ شتێك فەرمانم پێ دەكەیت ئەگەر گەیشتم بەو سەردەمە ؟
فەرمووی: پەیوەستبە بە كۆمەڵی موسڵمانان و پێشەواكەیانەوە. گووتم: ئەی ئەگەر موسڵمانان نە كۆمەڵیان هەبوو وە نە پێشەوا ؟
فەرمووی: خۆت دوور بگرە لە هەموو ئەو فیرەقانە و گروپانە، ئەگەر بە قەپ گرتنیش بێت بە ڕەگی درەختێكدا، تاوەكو مردن پێت دەگات تۆ هەر لەسەر ئەوە بە و شوێن هیچیان نەكەویت.
📚صحيح البخاري: «٣٦٠٦»
📚ومسلــم: «٤٨٩٠»
BY مٰہٰٖرٰدٰنٰہٰٖ نٰہٰٖزٰیڪە🌚🥀
Share with your friend now:
tgoop.com/mrdn_nzeka/4885