Telegram Web
💢 ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی
لە هەمووتان پیرۆز بێت.


من دەپۆشم   ئەم  جلوبەرگ و  کەوا
کەی دەبم من لەم خەڵاتەی خۆ جودا؟

فەخر و شانازی دەکەم  بەم گەوهەرە
ئەم لیباسە هەر   وەکوو   تاجی سەرە

هەر کەسێ نەیپۆشێ بەرگی جوانی خۆ
قەت    نەبینی    شادمانی   ڕۆژی  نۆ

وەک  خەڵاتە   ئەم لیباسە    بۆ    ژیان
گەر   نەپۆشم   با ژیان پڕ  بێ   لە ژان

ئەرکی   سەر شانە لە  مەیدانی خەبات
گیان دە با  قوربانی ئەو  بەرگە و وڵات

یادگاری    ماد  و    میدیا   و  سومەرە
ئیفتخاری      گەنج و       لاوی دڵبەرە

بەرگ و زوان و هەم سروشتی کوردەوار
ئێعتبارە     و    ئێقتدارە     و    یادگار

ڕۆلەکەم بیپۆشە چۆخە و ڕانکی جوان
دەک  موبارەک بێ لە بەرتان   ڕۆڵەکان

نەک هەر ئەم ڕۆژە هەموو ڕۆژی ژیان
با لە   بەرتا  بێ    کراسی     نیشتمان

وەک  دڵ و گیانتان  بپارێزن   هەموو
بەرگ و زمان و داب و کەلتوور موو بە موو

فەخر و شانازی دەکەین و هەم سپاس
بۆ وڵاتی خۆشەویستمان   قەدرناس

ئەم جل و کەلتوورە  و ئایین و زمان
ڕەحمەتێکە   لە  خوداوەندی   جیهان

کوردەکەم  ئەی ڕۆڵەکەم پۆشە لیباس
گوێ مەدە بە جاهیلان بێ‌دەنگ و باس

عادڵ ئەر خۆت و وڵاتت خۆش دەوی
قەت لە یادی خۆت مەبە مافت شەوێ

عادل ویسی زاده

@MTZKD
@MTZKD
👍151
#وانەی_وەرگێڕانی_وشە
#کاناڵی_من_تەنیا_بە_زمانی_کوردی_دەنووسم

#وانەبێژ

#بەڕێز_موحەممەد_کوردی

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺


@mtbzkd : بەستەری گرووپ 🔗
@MTZKD :  بەستەری کەناڵ 🔗
بڕ، بڕەپارە، بڕی پارە، گوژمە، ئەندازە = مَبلغ


بانگەشەکەر، ڕاگەیێنەر(ڕاگەیەنەر) = مُبلغ


ڕاگەیاندنی فەرمی، ئاگاداریی فەرمی = ابلاغ رسمی



ڕاگەیاندن، ئاگاداری، دەربڕین = اعلام


ڕاگەیەندراو(ڕاگەیەنراو)، ئاگادارینامە، ئاگانامە، بڵاونامە، داخویان، جاڕنامە = اعلامیه



تابڵۆی ئاگادارییەکان، تەختەی ڕاگەیاندنەکان(ڕاگەیێنراوەکان) = تابلو اعلانات



شارەزا، لێزان = کارکشته


دوورەپەرێز، گۆشەنشین، گۆشەگیر = خلوت گزین


سەرنەکەوتوو، دەرنەچوو، تێکشکاو، دۆڕاو، شکستخواردوو = ناموفق


نابووت، نابووتبوو، مایەپووچ، مایەپووت، لێکەوتوو، وەرشکست، شکستهێناو، شکستخواردوو = ورشکست



سازاندن، گونجاندن، گونجان، لواندن، دەقاندن، ڕێکخستن، پێکەوەگونجاندن، پێک‌گونجاندن = وفق دادن



ترس، سام، ڕخ، زڵە = واهمه

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
@MTZKD
@MTZKD
@MTZKD
👍64
وەهارەن ، سەوزەن ، ئاوەن ، سەر کاوەن
هاژەی وەفراوەن ،شاخەی شەتاوەن

ساقییەن ، بادەن ، نەسیمەن ، بادەن
بوڵبوڵ جە دەوری گوڵان ئازادەن

بەزمەن، شادیەن ، عەیشەن ، نیشاتەن
کەیفەن ،شۆخییەن، شەوقەن، حەیاتەن

تەمەن ، دووکەڵەن ، گەردەن، غوبارەن
فرمێسکەن ، چەمەن ، سەیلەن ، فوارەن

سەنگەن، کۆسارەن،سەر کۆوەن، هەردەن
خەمەن ، مەینەتەن ، زوخاوەن ، دەردەن

هیجرەن ،دوورییەن ،عیجزەن، فیراقەن
واوەیــلا و شینەن ، ناڵەی عوشاقەن

سەبزەن ، سۆسەنەن ، نەورۆز گوڵانەن
کەمەرەن ، هەردەن ، ملەن ، کەڵانەن

سەرعییەن،شەیدان، نەجدەن مەجنوونەن
فیراقەن ، جامەن ، پیاڵەی هوونەن

مامۆستا مەولەوی

نەورۆزتان پیرۆز
بە هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و بەختەوەری بۆ ئێوەی ئازیز و بنەماڵەی بەڕێزتان 💐💐💐
@MTZKD
@MTZKD
🔥8🤩2
Forwarded from Edris Hashemi
سڵاو هاوڕێیان.
کەوتووینەتە بەر کێشەیەکی گەورە لێرە لە سوید.
بە بڕیارێکی نادادپەروەرانە دەیانەوێ لە سوید بماننێرنەوە بۆ ئێران.
ژیانمان لە مەترسیدایە.

تکایە بە واژۆکردنی ئەم داوانامەیە، پاڵپشتیمان لێ بکەن.

ئەگەر بۆتان دەکرێت لە هەموو شوێنەکان بڵاوی بکەنەوە.
پێویستمان بە یارمەتییە.
پێویستمان بە واژۆکانی ئێوەیە.

ڕێز و سپاس. 🌹
👇👇👇👇👇👇👇👇
Forwarded from Edris Hashemi
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:

https://chng.it/dzGVVyfvsz
Forwarded from سینا ڕەحیمپوور
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆی شێوەی واژۆکردنی داواکاری بۆ پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی دوو هاونیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کە بۆ مانەوەیان لە سوید پێویستیان بە پشتیوانیی هەمووانە.

🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:

🟢
https://chng.it/dzGVVyfvsz

سەرەتا دەبێ بچنە سەر ماڵپەڕەکە دواتر دەبێ ئەو بەشە لێ بدەن کە لە کادرێکی سووردا (Sign this petiton) نووسراوە. دواتر کە دەچێتە پەڕەی دواتر و پێویستە ناو، پاشناو و ئیمەیلی خۆتان بنووسن و داواکارییەکە واژە بکەن. لە کۆتاییدا نامەیەک بۆ ئیمەیلەکەتان دێت و دەبێ بچنە سەر ئیمەیلی خۆتان و لەوێ دواکاریی واژۆکە قەبووڵ بکەن.

پێویستە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پتر لە چەند هەزار واژۆ کۆ بکرێتەوە هەتا ڕێگری لە بڕیاری دادگای سوید بکرێت. ئەم بەستەرە بۆ هەموو هاوڕێکاتان بنێرن.

🟢 بەستەری ماڵپەڕی واژۆکردن:

🟢
https://chng.it/dzGVVyfvsz
👍3
لەلایەن فێرگەی زمانی کوردی و هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی کۆڕ و کاناڵ، بە بۆنەی کۆچی دواییی دایکی بەڕێزی مامۆستا ئەیووب، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خۆی و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارم کە کۆسپ و پەژارە نەبیننەوە و خەمی کۆتایییان بێت.
ڕۆحی کۆچکردوو ئارام و یادی لەنێو بەجێماوان هەرمان بێت.

هاوبەشی خەمتانین🖤🖤🖤🖤
😢33💔185👍3
من تەنیا بە زمانی کوردی دەنووسم
لەلایەن فێرگەی زمانی کوردی و هەموو هاوڕێیان و ئەندامانی کۆڕ و کاناڵ، بە بۆنەی کۆچی دواییی دایکی بەڕێزی مامۆستا ئەیووب، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خۆی و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارم کە کۆسپ و پەژارە نەبیننەوە و خەمی کۆتایییان بێت. ڕۆحی کۆچکردوو ئارام…
سڵاو.

سپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەندامانی کۆڕ و کاناڵ و هەموو ئەو هاوڕێ و خۆشەویستانەی کە لە بۆنەی سەرەخۆشیدا بە شێوەی جۆراوجۆر، بە دڵ یا جەستە لەگەڵمان بوون و هاوخەممان بوون و دڵخۆشیان داینەوە،
لەڕاستیدا مەرگی ئازیزان زامێکی قووڵ و بەژانە و تەنیا بە یارمەتی و هاوخەمیی ئێوەی بەڕێزە کە تا ڕادەیەک هێور دەبێتەوە،
ئەگەر لەم ماوەیەدا بە هۆکاری سەرقاڵبوون و پەشۆکاوی وەڵامی پەیامی کەسێکمان نەداوەتەوە داوای لێبوردنی لێ دەکەین.

ئێوە سڵامەت.
18😢12💔6👍2
(ئامانجمان تەنیا بە کوردی نووسینی تاکی کوردە، یانی ئێمەی کوردیش وەک گشت گەلانی دنیا بە زمان و ڕێنووسی خۆمان بخوێنین و بنووسینەوە)

کاناڵێ بۆ فێربوونی زمانی کوردی

https://www.tgoop.com/MTZKD
https://www.tgoop.com/MTZKD
تکایە بەشدار بن🙏🙏
👍13🎉1👌1
من تەنیا بە زمانی کوردی دەنووسم
#وانەی_وەرگێڕانی_وشە #کاناڵی_من_تەنیا_بە_زمانی_کوردی_دەنووسم #وانەبێژ #بەڕێز_موحەممەد_کوردی 🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺 @mtbzkd : بەستەری گرووپ 🔗 @MTZKD :  بەستەری کەناڵ 🔗 بڕ، بڕەپارە، بڕی پارە، گوژمە، ئەندازە = مَبلغ بانگەشەکەر، ڕاگەیێنەر(ڕاگەیەنەر) = مُبلغ …
با ناوی کوڕە جوانەکانمان تەنیا کوردی بن.😍

@mtbzkd
@MTZKD

ئۆگر
ئاودەنگ
ئاژوان
ئاژین
ئارسان
ئاریاس
ئارژین
باهۆز
بڕوا
بەردین
پەژار
پێشەنگ
پێناو
تیروان
جوامێر
چیاکۆ
خۆگر
خاوەند
دابین
داریان
دارین
ڕۆژیار
ڕێژوان
زمناکۆ

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺

بەستەری گرووپ
@mtbzkd
بەستەری کاناڵMTZKD@
👍18🥰3
با ناوی کچە جوانەکانمان تەنیا کوردی بن



🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺


@mtbzkd : بەستەری گرووپ 🔗


@MTZKD :  بەستەری کەناڵ 🔗


ڕۆژیا = اولین روز زندگی.

کانیا = چشمه آب. زلال. روشنایی.

ئاونگ= شبنم

هانا = فریادرس. کمک کنندە

سایدا =  سایە مادر.

میلکان = سرزمین اجدادی.

ڕۆنیا = نور چشم.

ڕووناک =  روشنایی .

کانی = چشمه.

شانی =  با ناز راه رفتن.

گوڵاڵە =  نام گلی.

سروه = نسیم.

بەیان = سپیدە دم.
ئاڵا = پرچم.

شەرمین =با شرم و حیا.
سولین = غنچه گل.
شەمامە = دستنبو.

نیشتمان =میهن . موطن.
شەنگە = زیبا.

ئايرين ئاورین= آتشين.
شەوبا =  نسیم شب.

ڕۆژین = مانند روز.
سۆژین = روشنایی زندگی.
ئەسرین = اشک

شەوبۆ= گل شب بو.
دڵۆوان دلۆڤان = مهربان.

هاوین =  تابستان.
سۆما = نور چشم.

دیلان =نوعی رقص کوردی.
کاڵێ = دختر چشم آبی با گیسوان طلایی

گەلاویژ = ستارە شباهنگ.
دڵنیا =  دلگرم و مطمئن.

ڕۆژینا = مانند روز.
دڵان = صاحب دل.

دینا = پسندیده.
ئه‌وین = عشق.

ڕۆژان = روزها.
دیا = بینائی و نور چشم. عزیز دودیده

ژینا = زندگی.
بەناز = نازنين .

سایدا = سایە مادر.
ژوان=  میعادگاه.

ئاژوان = عاشق.
ئاسۆ= افق . کوڕ+ کچ

مادیا = از نسل ماد.
گوڵبین =  بوی گل.

نیلا=  روشنایی.
نەشمیل =خرامان.

سێبەر =  سایە.
هەتاو =  آفتاب.

کارین = کارا، توانمند.
چرۆ= شکوفه درخت.

سنوور = مرز، حد.
هێرۆ=نام گلی زیبا.

میدیا = سرزمین مردم ماد.
هۆنیا =شعر و ترانە.

هەڵاڵە =گل لالە.
لاوین = نوازش دهنده.

بەیان = سپیدە دم.
نەوژین =زندگی دوبارە.

ئاگرین = آتشين. کنايه از آدم شجاع.
چیمەن= زمین پر گیاە و همیشە سبز


🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺


@mtbzkd : بەستەری گرووپ 🔗
@MTZKD :  بەستەری کەناڵ 🔗
12👍7💯2
ئەلفبێی زمانی کوردی لە ۳۷ دەنگ پێک هاتووە، دەنگ واتە"صدا"
کە تەنیا ۳٤ پیت، واته"حرف" هێمای"شکل" بۆ دانراوە.
پیتەکانی( و ، ی) هەم بزوێنن و هەم نەبزوێن لەگەڵ بزرۆکە کە ونە یانێ هیچ هێمایێکی نییە.


ئەلفبێی زمانی کوردی به دوو بەشی "بزوێن و نەبزوێن" دابەش دەبن.

پیتە نەبزوێنەکان
بریتین لە:
(ئـ ، ب ،پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ، ڕ ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ، ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ،هـ، ی)

بزوێنەکان
بریتین لە ( ا ، ە ، و ، ۆ ، وو ، ی ، ێ ، بزرۆکە "i")
بزرۆکە لە ڕێنووسی ئارامیدا هیچ هێمایێکی بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە هێمای"i" دەنووسریت و پێی دەڵێن ژێرەی کورت یان بزوێنی کورت.

الفبای زبان کوردی شامل ۳۷ صداست کە تنها برای ۳٤ صدای آن شکل قرار دادە شدە است.
الفبای زبان کوردی بە دو بخش "صدادار و بی صدا" تقسیم بندی میشوند.

حروف( و ، ی) هم صدادارند و هم بیصدا و بزرۆکە کە صدا دارد ولی هیچ نشانەای ندارد.
حروف صدادار عبارتند از:
( ا ، ە ، و ، ۆ ، وو ، ی ، ێ ، بزرۆکە "i") بزرۆکە در نوشتار آرامی هیچ علامتی ندارد اما در الفبای لاتینی با نشانەی (i)نوشتە میشود.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍7💯1
چەند خاڵی گرینگ کە دەبێت لە بواری پیتە بزوێنەکان بزانین:


پیتی بزوێن چییە؟
بەو پیتانە کە دەبنە هۆی بزواندن ، یان بێژەکردنی پیتە نەبزوێنەکان، بزوێن دەوترێت.


هیچکات پیتە بزوێنەکان لە سەرەتای وشە نانووسرێن.


هیچکات دوو پیتی بزوێن نابێت پێکەوە بلکێن.

پیتە بزوێنەکان هەمووکات پیتی دووهەمی وشە یا بڕگەن.

هەر وشەیێک دەبێت لانی کەم یەک پیتی بزوێنی تێدا بێت.



چند نکتە مهم کە باید دربارە حروف صدادار در زبان کوردی باید بدانیم:

حرف صدادار چیست ؟حروفی از الفبای کوردی کە سبب تلفظ کردن حروف بیصدا میشوند.


هیچوقت حروف صدادار در اول کلمە نوشتە نمیشود.

هیچوقت دو حرف صدادار بەهم نمی چسبند.

حروف صدادار همیشە حرف دوم کلمە یا هجا هستند.

هر کلمە حداقل باید یک حرف صدادار داشتە باشد.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍7💯1
لە زمانی کوردیدا پیتی "آ "هیچکات لە سەرەتای وشە و بەتەنیایی نایەت بەڵکوو به یارمەتیی پیتی " ئــ" ئاوەڵبزوێن(هەمزە) دەنووسرێت؛

بۆ نموونە:

ئـ +اڵا ◀️ئاڵا ◀️ آلا
ئـ +الان ◀️ ئالان ◀️ آلان
ئ +ازادی ◀️ئازادی ◀️ آزادی


در زبان کوردی حرف "آ"در اول کلمە نمی آید بلکە همراە با حرف "ئـ" همزە نوشتە می شود.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍5💯1
هاوڕێیان دەچینە سەر باسی (فتحە).
ئێمە لە زمانی کوردی بە دەنگی فتحەی زمانی عەرەبی و فارسی (سەرە) دەڵێین
کە بە هێمای " ە ، ـە" دەنووسرێت.
پیتی" ە ، ـە" لەگەڵ "هـ" جیاوازن
ئەم پیتە بزوێنە، بەڵام ئەوی دیکە نەبزوێنە؛

بۆ نموونە:

سەحەر ◀️ سَحر
حەسەن ◀️ حَسن
بەهار ◀️ بَهار

دوستان میریم سراغ فتحە. در زبان کوردی بە صدای فتحەی زبان عربی و فارسی "سەرە" گفتە میشود کە با حرف"ە ، ـه" نشان دادە میشود.
این حرف (ە، ـه) با حرف(هـ)فرق دارد چراکە حرف "ە،ـه" صدادار است ولی دیگری بیصداست.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍6💯1
هاوڕێیان ئەمانهەوێ باسی (کسرە) بکەین.
لە زمانی کوردیدا بە دەنگی (کسرە)، "ژێرە" دەوترێت، کە لە ڕێنووسی کوردی بە هێمای "ێ" دەنووسرێت؛

بۆ نموونە:

سێ ◀️ سِە
شلێر ◀️ شلر
کێو ◀️ کوە

دوستان در زبان کوردی بە صدای کسرە "ژێرە" گفتە می شود و در الفبای زبان کوردی با حرف "ێ" نشان دادە میشود.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍6💯1
هاوڕێیان بە "ضمە"ی زمانی عەرەبی و فارسی، لە زمانی کوردی بۆرە یان (و) کراوە دەوترێت و بە هێمای " ۆ" دەینووسین.

بۆ نموونە:

دُ ◀️ دۆ ( دوغ)
تُ ◀️ تۆ
شُر ◀️ شۆر

دوستان بە صدای "ضمە"ی زبان عربی و فارسی ، در زبان کوردی "بۆرە" گفتە میشود . باحرف"ۆ" نشان دادە میشود.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍61💯1
هاوڕێیان ئەچینە سەر پیتی (وو)جووت. ئەم پیتە کە (و)ی کێشراوی پێ دەوترێت، کاتێک بتهەوێ بێژەی بکەی لێوەکانت کۆ دەبنەوە؛

بۆ نموونە :
سنوور
مێژوو
لووت
چنوور
پوولەکە

دوستان میریم سراغ حرف (وو) این حرف کە بە اون( و) کشیدە گفتە میشود صدای او دارد و هنگام تلفظ این حرف لبها جمع میشوند.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍8💯1
لە زمانی کوردی پیتی "اَ" هیچکات‌ لە سەرەتای وشە نایەت. بۆ نووسینی لە پیتی ئاوەڵبزوێن "ئـ " لەگەڵ سەرە "ە" کەڵک وەردەگرین.

ئـ +ە مین ◀️ ئەمین ◀️اَمین
ئـ+ە حمەد ◀️ ئەحمەد ◀️اَحمد
ئـ +ە مجەد ◀️ ئەمجەد ◀️اَمجد


در زبان کوردی حرف "اَ"هیچگاە در اول کلمە نمی آید. برای نوشتن آن از دو حرف "ئـ" و "ە" استفادە میکنیم.

#ڕێنووسی_سەرەتایی
@mtbzkd
@MTZKD
👍7💯1
2025/07/13 15:37:15
Back to Top
HTML Embed Code: