tgoop.com/mu7eebat/86724
Last Update:
«من و تۆ»
خەم بەرۆکی گرتووم و هەر ڕۆژەو بزمارێک لە جوانییەکانی دڵم دەداو خەمێکی تازەی تیا دەڕوێنێ، ئێستاش بەچاوی پڕ لە فرمێسک و بە ڕۆحی پڕ لە ئاگرو بەدڵی پڕ لەبرین، چاوەڕێی دەرکەوتنێک دەکەم، دەرکەوتنێک ژیان بەبەر دڵم و تولەڕێی هاتن و دارسنۆبەرەکانی سەر ڕێگاو ئەستێرەکانی ئاسمان بکاتەوە!
ئەو بارانە نەیهێشتم و لەناو ئاهو فرمێسکدا نوقمیکردم، نەئەمن بەرگەی نەهاتنت دەگرم و نەئاسمانیش بەرگەی توڕەیی هەورەکان، ئەو بارانی بەخوڕ دادەبارێنێ و منیش فرمێسکی بەگوڕ، ئەو کێلگەو داروبارەکان دەشواتەوە و فرمێسکیشم خەمی ڕۆحم و کێلگەی ڕوومەتم و ئاهی سییەکانم!
چاوەڕوانی خەوێکم، ببم بەسوارێکی عەگیدی ئەو شاخانە، هەسپی هومێدم تاودەم و لەتەنکایی ئەو تولەڕێیە، بتخەمە سەر پشتی ژیان و لەگەڵ یەکەم نەعرەتەی هەسپەکە، بتفڕێنم بۆ ئاسمان و قژێک لەهەور و چەپکێک گوڵ لەئەستێرەو خانوێک لەشینی ئاسمانت بۆ دروستبکەم🤎»
ماویەتی...
BY ♥ موحیبەت ♥
Share with your friend now:
tgoop.com/mu7eebat/86724