tgoop.com/muhamadkalary/12006
Last Update:
[ چۆن پێشوازی لەمانگی ڕەمەزان بکەین ]
❶ــ مژدەدان و دڵ خۆشبوون ، دڵمان خۆشبێ بەهاتنی ئەم مانگە پیرۆزە وەدڵی ئەوانیتریش خۆشبکەین و مژدەی هاتنی ئەم مانگەیان پێبدەین، هەروەک پێغەمبەرمان ﷺ
بەهاوەڵانی دەفەرموو: ئەوە ڕەمەزان هات مژدەتان لێبێ کەڕۆژوی تێدافەرزکراوە وەدەرگایەکانی بەهەشت دەکرێنەوە وەدەرگایەکانی دۆزەخ دادەخرێن و شەیتان و جنەکان کۆت و زنجیردەکرێن و وەشەوێکی تێدایە کەشەوی قەدرە پاداشتی #هەزارمانگە هەرکەسێک مەحڕوم بێبەش بێ لەو شەوە ئەوە مەحڕوم و بێبەش بووە لەخێر.
بائێمەی موسڵمانانیش شوێنکەوتوی پێغەمبەرە خۆشەویستەکەمان ﷺ ئەو سوننەتە زیندووبکەینەوە دڵمان خۆش بکەین و مژدەش بەئەوانی تربدەین بەهاتنی ئەم مانگە موبارە کە .
❷پێویستە لەسەرمان داوالەخوای پەروەردگار بکەین کەبمان گەینێتە مانگی ڕەمەزان نەک هەرداوابکەین کەبمانگەینێتە مانگی ڕەمەزان بەڵکو داوا لەخوابکەین کەموەفقمان بکات و یارمەتیمان بدات کردەوەی چاک زۆر تێدائەنجام بدەین وەبەرەکەتی تێبخات و وە عیبادەتەکانیشمان بۆقەبوول بکات،
لەهەندێک سەلەف هاتووە کەشەش مانگ پێش ڕەمەزان داوایان دەکردخوای گەورە بیانگەینێتەمانگی ڕەمەزان .
لە طلعة بن عبدالله بۆمان دەگێڕدرێتەوە کە ڕۆژێکیان دوو پیاو پێکەوە هاتن بۆلای پێغەمبەری خوا ﷺ پێکەوە موسڵمان بوون ، یەکێکیان هەوڵی زیاتری دەداو زیاتر خۆی ماندوو دەکرد چووە جیهاد شەهیدبوو ئەوی تریان کەعیبادەتی کەمتر بوو ساڵی دواتر مرد ، خەونم بینی بەو دوو پیاوەوە کەسێک هاتەدەرلەبەهەشت مۆڵەتی بەو پیاوە دا کەساڵی دواتر مردووە کەزووتربچێت بۆبەهەشت دواتر مۆڵەتی بەو پیاوە دا کەشەهیدبووە لەجیهاد منیش ویستم مۆڵەتی لێوەربگرم وتی بگەڕێوە تۆ کاتت نەهاتووە واتە نەمردووی ،
بەیانی طلعة خەونەکەی بۆخەڵک گێڕایەوە خەڵکەکە سەریان سوڕمالەوەی کەئەوپیاوەی ساڵی دواتر مردووە پێشی شەهیدەکە چۆتە بەهەشت ، کەگەیشتن بەپێغەمبەری خوا ﷺ هەواڵەکەیان بۆباسکرد پێغەمبەری خواش ﷺ پێیانی فەرموو چی شتێک تووشی سەرسوڕمانی کردوون؟ وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەوپیاوەی ساڵی دواتر مردووە پێش شەهیدەکە چۆتەبەهەشت ،
پێی فەرموون ئایا ئەو پیاوە ساڵێک پێشتر نەمردووە ؟ فەرموویان بەڵێ ، فەرمووی ئایە ڕەمەزانێکی زیاتر نەگرتووە ؟ وتیان بەڵێ ، فەرمووی ئایانوێژی زیاتری نەکردووە وە سوجدەی زیاتری نەبردووە ؟ وتیان بەڵێ ،پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی بەینی نێوان ئەو دووپیاوە لەبەهەشت وەکوبەینی ئاسمان و زەوییە .
❸باری خۆمان سوک بکەین لەتاوان بەوە کەتۆبەیەکی نەصوح بکەین و تاوان نەکەین چونکە تاوان باری موسڵمان قوڕس دەکات لەسەلەفەوە هاتووە کەپێش ڕەمەزان دڵ و دەروونی خۆیان پاک دەکردەوە لەتاوان تۆبەیەکی ڕاستگۆیان دەکرد.
🔸 يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ(٨)[ الحریم ]
🔹 ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ته‌وبه بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام ته‌وبه‌یه‌كی راستگۆ و نه‌صوح، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤـ به ڕاستگۆیی و به‌دڵسۆزی ته‌وبه بكات و ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كردوویه‌تی لێی په‌شیمان بێ، وه ئه‌وه‌ی كه ئێستا له تاوان ئه‌یكات ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، وه عه‌زیمه‌تی هه‌بێ كه له داهاتوودا نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری، وه به دڵ په‌شیمان بێ له‌وه‌ی كه ڕابردوو كردوویه‌تی، به زمان داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكات، به لاشه ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، عه‌زیمه‌تی هه‌بێ نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری، وه ئه‌گه‌ر ماف و حه‌قی خه‌ڵكیش بوو حه‌قی خه‌ڵكى بگه‌ڕێنێته‌وه به دڵنیایی خوای گه‌وره له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كی وا بكه وه ئه‌تانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوا له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران سه‌رشۆڕ ناكات به‌ڵكو سه‌ربه‌رزیان ئه‌كات وه ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌وه نوورو ڕووناكیان له‌به‌ر ده‌ست و له‌لای ڕاستیشیانه‌وه ده‌ڕوات و ڕێگای سه‌ر پردی (سیراط) و ساحه‌ی مه‌حشه‌ریان بۆ ڕووناك ئه‌كاته‌وه باوه‌ڕداران كاتێك ئه‌بینن ڕووناكی مونافیقان ئه‌كوژێته‌وه دوعا ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار نووره‌كه‌ی ئێمه نه‌كوژێته‌وه‌و به‌رده‌وامی پێ ببه‌خشه وه لێمان خۆشبه هه‌ر تۆ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتت ەسەر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
BY « م.محمد عبدالرحمن کەلاری »
Share with your friend now:
tgoop.com/muhamadkalary/12006