tgoop.com/nusarm/15549
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)
بـــەشـــی دووەم 2
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
گیان خۆزگە تۆ خوشکی من بویتایە ئەگەر تۆ خوشکی من بویتایە قەت من لێرە نەدەبووم ویستی بگریت و قسەکەم پێ بڕی دەستم خستە سەر شانی وتم ئەی ئەوەنیە بومەتە خوشکت بەس بگریت عاجز ئەبم سەیرکە چاوە جوانەکانت چۆن کز بوە سەیرێکی خۆی کرد لە ئاوێنەی بەردەمی و بێ دەنگ بوو وتم دەی پێبکەنە زۆر بە بێ هیوایی سەیری کردم وتی چی؟ وتم دەی پێکەنە کچێ زەردەخەنەیەکی تاڵی کرد بەس بەخوا بەو زەردەخەنە تاڵەشەوە زۆر جوان بوو نەمدەزانی دوای دوای ئەوەی من بڕۆم ئازاری دەدەن باڵا وتی ڤێستا وتم گیان وتی ئەگەر باوکم منی بردەوە لێرە سەرم لێ دەەدەی وایە؟ وتم ئەی تەبعەن چۆن سەرت لێنادەم تۆ ئیتر خوشکی منیت یانی قەت من لەبیر ناکەی؟ وتم نەخێر ئەبەد یانی ئیتر تۆ خوشکی منیت؟ وتم ئا بەساقەت بم با باشبیت پێکەوە دەچین بۆ هەموو شوێنێک پەرستارێک لەولاوە وتی پەرستارێک لەولاوە وتی بابە ئەوە بێکەسە جوابم نەداوە باڵاش وتی من بێکەس نیم خۆت بێ کەسیت باڵا نزیک کاتژمێرێک دەبوو تەواو ببو بەس حەزم نەدەکرد بڕوات لام باڵا زۆر ئەزیز بو لە دڵم وا هەستم کرد ماوەیەکی زۆرە دەیناسم خۆشم ویست بانگیان کردم تا بچم بۆ ناو قاوشەکە ئافرەتێکی لێبوو نەیدەویست بچێ بۆ سالۆنەکە نزیک بومەوە ئافرەتێک بوو دەیوت نا من ڕەنگ ناکەم من لەچک ئەکەم نایکەم من کچی شێخی سۆڵەم چۆن شتی وا دەکەم دەرمان نادەم لە سەرم !!! وتم باشە باش ڕەنگ نادەم لەسەرت هێمن بەوە سەیرکە ئەها ئەمە دەرمانێکە بۆ خاوێن کردنەوەی قژت بۆ ڕەنگ نیە وتی بە ڕاست وتم ئائا من هاتوم بۆ لای تۆ ئەوەم بە تایبەت بۆ هێناویت زۆر دڵخۆش بوو کە وام وت زۆر بە ئاقڵی دانیشت تەمەنی نزیک ٦٠ ساڵ دەبوو نەم دەزانی بۆچی لێرەیە دواتر گەڕامەوە باڵا لەوێ نەمابوو پرسیارم کرد کوا باڵا بۆ کوێتان برد؟ پێش ئەوەی بڕۆم حەزمکرد بیبینم بە کۆتا جار بینیم وتم باڵا باڵا وتی گیان خوشکەکەم هاتی وتم بەڵێ هاتم پێویستە بڕۆم خۆت دەزانی ئیشم تەواو بووە وتی وەرە باوەشم پێدا بکە بیرت نەچێت تا ئەبەد خوشکین وتم دڵنیابە جارێکی تر دێمەوە بۆ بینینت پەرستارێکی گەنجی لێبوو لە سەرەتای چونم بۆ ئەوێ هەر سەیری دەکردم چوم بۆ لای وتم سڵاو خانم وتی سڵاو فەرموو شتێک بووە وتم پرسیارێکم هەیە ئەگەر ئاسایی بێ وتی فەرموو وتم باڵا بۆ لێرەیە چی وایلێکردوە بیهێنە ئێرە وتی کێ باڵا کچە گەنجەکە وتم ئائا ئەو لە وڵامدا وتی جا خۆ ئەوە باری دەرونی زۆر باشە وتی هەر وازی لێ بینە وتم نا تکایە زۆرم خۆشویست حەزدەکەم بزانم وتی باشە باڵا کچێکە تەمەنی ٢٠ ساڵە باوکی زۆر زۆر خۆشدەوێت بەڕادەیەکی زۆر تەنها یەک برای هەیە شەوێکی زستانی ساڵی ٢٠٢٠ بەسەر ماڵیان دادەدەن باڵا ئەو کاتە ١٧ ساڵ بووە لەبەر چاوی باوکیان سوتاندوە باڵا یەکەم جار کە هێنایەن بۆ ئێرە حاڵی زۆر وانەبوو هەرچەندە ئێستاش لە زۆربەیان حاڵی باشترە بەس زیاتر لێرە بە هۆی ژوری تاکە کەسی وتم چی چی ژوری تاکە کەسی؟ وتی بەڵێ ژورێکی تاریکی چۆڵە کاتێک زۆر ئاژاوە دەنێنەوە دەیانبەنە ئەوێ نازانم باوڕدەکەیت بەس ڤێستا لێرە ئەگەر کەسێکی تەواویش داخڵ بکەی بە تەواوی تێک دەچێ لێرە شتەکان زۆر باش نیە ئەگەر بە دەست من بوایە خێزانی هەموو ئەو کەسانەی ئێرەم کۆدەکردەوە پێیانم دەوت بیانبەنەوە لای خۆتان
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی 3 بن 📚🌚
جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇
https://www.tgoop.com/masto_chat
BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚
Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15549