tgoop.com/nusarm/15569
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#کچە_قژ_براوەکەی_زیندان)
بـــەشـــی ڪــۆتـــایی 🖐
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
بەس مخابن ناتوانم وتم باشە باڵا خێرانەکەی دەبینێ وتی بەڵێ زوو زوو دەیانبردەوە لای خۆیان بەس هەر شەڕی بکردایە دەیانهێنایەوە باڵا ئەگەری باشبونی هەیە بڕوادەکەیت لە من و تۆ تەواوترە بەڵام خێزانەکەی خەم ساردن خێزان یانی بنیاد نەرو یارماتیدەری منداڵەکانیان باڵا نزیک ٢ ساڵە لێرەیە بەس خێزانەکەی پشتیان تێنەکردایە ئێستا وەک هەر کەسێکی ئاسایی لەگەل خێزانەکەی دەبوو وتم دەکرێت ڵەگەڵ خێرانەکەی قسە بکەم وتی نا ناتوانیت خۆت هیلاک مەکە زۆر قسەم لەگەڵ براکەی کردوە بەس هەتا بڵێی خەم ساردە وتی چیتر مەگەڕێوە ئێرە خۆت بە دوور بگرە هەموو ئەوانەی لێرە بینیت لە بیریکە چیتریش مەگەڕێوە چونکە بیرکردنەوە لێرە دەرون تێک دەدات ئێرە بۆ ئێوە نەشیاوە نەدەبوو لێرە بن جارێکی تر بێنەوە دڵنیابن ڕێگاتان پێنادەم بێنە ژورەوە وتم سوپاس خانمی پەرستار ئەو ڕۆژە تەواو بوو لە تەواوی ڕێگاکە بیرم لای نەخۆشخانەکە و دیمەنەکان و هەڵسوکەوتی پەرستارەکان بوو کە بە شێوەیەکی خراپ مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسە بێتاوان و پاکانە دەکەن بیرو ڕام وایە ئێمە دەرون نەخۆشین نەک ئەوان ئەی خێزانی باڵا بەڕاستی ئەگەر باڵا خێزانەکەی لە لای بونایە وای لێ نەدەهات ئەوانەی من بینی تەنها پێویستیان بە گرینگی و سۆزو خۆشەویستی خێزان بوو هەندێکات خێزان تاکە چارەسەرە نەک ئەو نەخۆشخانانەی بە ناوی چارەسەر کە ئاساسی تێکدانی زیاتری دەرونە بەداخەوە تاکە هیوام ئەوەیە ڕۆژێک باڵا ببینمەوە یان قسە لەگەڵ خێزانەکەی بکەم تاوەکو لە حاڵی باڵا ئاگاداریان بکەمەوە ئێستا گەیشتومەتە ئەو قەناعەتەی کە ژیان هەمووی ئەوە نیە کە ئێمە دەمانەوێت ئێستا ئێمە لە ماڵەکانی خۆمانین لەگەڵ خێزانەکانمانین بەڵام چەندەها کەس هەن بە هۆی بێ کەسیوە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی زیندان ئاسادا دەژین ئەوەی من بینیم ئەزمونێک بوو هەتا بە چاوی خۆت دیوە تاریکەکەی ژیان نەبینی هیچ ئەزمونێکت نیە هیوام وایە خێزانی تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە بە حیساب دەرونیان نەخۆشە ئاگاداریانبن سەردانیان بکەن بزانن چی دەگوزەرێ چۆن عەزاب نەفسیان دەدرێ تا نەچیتە ناویان نازانی چی ڕودەدا لە کۆتایدا دەڵێم مرۆڤەکان تەنها پێویستیان بە سۆزو خۆشەویستی و یارمەتیە نەک دەرمان و زیندانەکان
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
ڪــــــۆتــــــــایـــــــــی 📚🌚
جۆینی گروپ بن بۆ هەر رەخنە و پرسیارێک ❤️👇
https://www.tgoop.com/masto_chat
BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚
Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15569