tgoop.com/nusarm/15600
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#پەیوەندی_تری_لەگەڵ_دایە)
بـــەشـــی دووەم 2
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
خوایە گیان ئێمە بۆچی هاتین تووشی چی بووین ؟! خۆم گرتبوو هەردوو دەستم دەگرت بە ڕوخسارمداو هەناسەی قووڵم هەڵدەمژی و گریانەکەم دەخواردەوە لە خوای گەورە دەپاڕامەوە کە فریامان بکەوێت پەرستارەکە زوو زوو فشاری خوێنی بۆ دەگرت و ئۆکسی میتەرەکەشی دەخستە پەنجەی هەستم کرد ترێ تەواوی کردووە بەڵام پەرستارەکە هەر دڵخۆشی دەکردم کە چاک دەبێتەوە دەیووت نیگەران مەبە خوا کەریمە چاک دەبێتەوە هەتا گەیشتینە ناو نەخۆشخانەی گەورەی شار 2 کاژێری پێ چوو دکتۆرەکان زۆر هەوڵیان دا نەشتەرگەریان بۆ ترێ کرد بەڵام ترێکەم بە تەنها جێی هێشتم و وەفاتی کرد لە بار چوونەکەی زیانی زۆری پێگەیاندبوو خوێنی زۆر لێ ڕۆیشتبوو هەر دوای 6 مانگێک خزم و هاوڕێ وازیان لێ نەدەهێنام دەیان ووت کاکە تۆ گەنجیت تاکەی هەر بە تەنها دەبیت بۆ ژنێک ناهێنیت خۆ ژیان هەر بەردەوامەو پیاو بێ ژن ئیدارە ناکات دایکێکی باشیش بۆ ماد بهێنە بۆ هەردووکتان باشترە با مادیش تەنیا نەبێت خۆ قسەکانیشیان ڕاست بوو بەڵام من زیاتر لەبەر ماد حەزم نەدەکرد ژن بهێنم و بیخەمە ژێر دەستی باوەژنەوە بەڵام بیریشم لەوە دەکردەوە تۆ بڵێیت هە موو باوەژنێک هەر خراپ بێت خۆیشم بە ڕاستی بێ ماڵ و بێ هاوسەر ژیانم زۆر سەخت بوو بەڵام لە سەروو ئەوەشەوە ترێم هەر لە بیر نەدەچوو مامەڵەو قسەکانی یادەوەریەکانی لە هەموو سوچێکی ماڵەکەمدا دیار بوو بیرمە هەموو جارێ کە سفرەکەی ئامادە دەکرد دەیووت شاهۆ گیان دەی وەرە خێراکە با نانەکەت سارد نەبێتەوە و پێکەوە بیخۆین بێ تۆ سفرەکە چۆڵە ئەم شەو با سەرێکیش لە دایکت بدەین دوای دەچین بۆ لای شەوبۆی خوشکیشت قەت نەیدەووت بچین بۆ ماڵی کەسێکی خۆم منیش چاک ئاگام لەوە بوو دوا جار ڕۆژێک پێش مردنی ووتی ئەگەر ئەم سکەم کچ بوو ناوی دەنێین پەیام کە پەیامیشم بیر کەوتەوە دامەوە پڕمەی گریان بە دەنگی بەرز هاوارم دەکرد تا باشتر هەناسە بدەم و کەف و کوڵم دابمرکێتەوە چونکە دەیووت من و تۆ پەیامی خۆشەویستین با خۆشەویستی بە گوێچکەی خێزانەکانی تریشدا بدەین خوایە گیان خۆزگە من بمردمیایە لە جێی هێشووە ترێکەم ئاخر دابڕان لێی گەلێ سەخت بوو ئافرەتێکی ئەندازیاری هاوڕێم لە فەرمانگە پێکەوە بووین گەورە کچ بوو ناوی سنە بوو ئەو لە حاڵی دەزانیم زۆرجار لێم نزیک دەبۆوە قسەمان دەکرد پێکەوە تا وای لێ هات زۆر جار بە مۆبایلیش جگە لە قسەی کار قسەی تریشمان دەکرد و ناچار خەتێکی ئاسیای فریشم کڕی چونکە قسەکان زیادی کرد الحمد للە کار گەیشتە ئەوەی باسی هاوسەرگیریش بکەین خۆم هەر لە سەرەتاشەوە مەبەستم ئەوە بوو چونکە بە ئافرەتێکی باشم دەزانی بە تایبەت بۆ مـاد پێم ووت سنەخان من تاکە مەرج و هەموو خەمێکم ئەوەیە کە بەڵێن بدەیت ببیت بە دایکێکی باش بۆ مـاد چونکە مــاد هەناسەمە دیاری ڕەحمەتی ترێی هاوسەرمە کە بۆی بە جێهێشتووم ئیتر چاوەڕێی سنە بووم کە وەڵامم بداتەوە هێشتا سنە وەڵامی نەدابوومەوە چاوەڕێی وەڵامی ئەو بووم کۆتای مانگی 12 بوو ڕۆژی هەینی بەیانیەکەی کەشەکەی زۆر تەم و مژو سارد بوو سەیرێکی مـادم کرد زۆر جوان نوستبوو بە ئەسپای هەستام و دەرگاکەم کردەوەو دامخستەوە چونکە هەر لە تەنیشت خۆمەوە دەمخەواند زۆپاکەم هەڵکرد و چوومە دەرەوە تــا خواردنی بەیانی و سەموونی گەرم بکڕم بۆ خۆم و مـادەکەم پێش ئەوە دووبارە سەیرێکی مـادم کردەوە هەر نووستبوو سەموون خانەکە کەمێک لێمانەوە دوور بوو لە ڕێگا بووم سـنە تەلەفۆنی بۆ کردم پێکەوە کەوتینە قسەکردن دووبارە زیاتر هەر لە سەر مـاد قسەمان کرد کەمتر لەسەر خۆمان قسەمان دەکرد باش بوو ڕێکەوتین کە دوو سبەی بچمە داوای ئەم قسەکردن و هاتنەوەیەم بۆ ماڵەوە زۆری پێ چوو هەتا هاتمەوە سەیرم کرد لە بەر دەرگای ماڵی ئێمە قەرەباڵغی هەیە بە پەلە دابەزیم ژنێکی هاوسێمان ووتی ئەی ماڵت نەشێوێ ئەوە تۆ لە کوێ بوویت
ووتم بۆ چی بووە ووتی ماڵەکەت سووتاوە
ووتم ئەی کوڕەکەم ووتی ئەویش سووتاوە کاک دڵشادی هاوسێمان بردی بۆ نەخۆشخانەی سووتاویەکە نەچوومە ماڵەوە بەپەلە ڕۆیشتم بۆ نەخۆشخانەی سووتاویەکە گەیشتمە لای بەشی فریاکەوتن کارمەندو دکتۆر خەریکی مـاد بوون من بە هاوار هاوار و گریانەوە نزیک بوومەوە لێی کە زانیان باوکیم نەیان دەهێشت سەیری ماد بکەم دووریان دەخستمەوە لە دەرەوە هەر بە زۆر لە پەنجەرەکەوە سەیرم دەکرد دەیان ووت نابێت بیبینی دوایی تێگەیشتم کە ئەوان لە بەر منیان بوو چونکە زۆری سووتا بوو لە 60% زیاتری سووتا بوو
خۆم دا بە زەویدا ئینکاری زۆرم کرد هەر نەیانهێشت بچمە ژوورەوە ڕوانیم کەمێک لە
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی کـۆتایی بن 📚🌚
جۆینی جەناڵ بن ❤️👇
https://www.tgoop.com/nusarm
BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚
![](https://photo2.tgoop.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/rkT3YdzlPESS4A7lVwnRSTFuYMiFsn_N5Vd9jnoWplB8Hl1p0XZD1U3z0ZVx6H8l3ohbQr_tuO2E1FGqVy2g1svzce2fxKZwUQ9Q5iqGr29vmLVzTyFXVMhbs1Ek1AobSPOkgUdCVIu8CNaF_S9nACVypROXZ2xdW1Ai-Zd3hc8Q1KU3eI7ALmbH-iaZJd88OfyvmzEMoCN7y5DAdd_NLKfE16iC19Erfq5i-JzI_8eptGSRCeKM1fReof2-dbBfet5ZBuWy8010DCM0Tl1OVFewZ2BLzd2XPd0n6bSJ9qGWJkHQiPYKjcJgFqHkT0ZIWIfq22tpc_DIauKfn-15rg.jpg)
Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15600