NUSARM Telegram 15602
#چیـرۆڪـی 📝

(#پەیوەندی_تری_لەگەڵ_دایە)

بـــەشـــی ڪــۆتـــایـی 🖐

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

جلە وەرزشیەکەی بە گیانیەوە بوو چونکە نایلۆن بوو تێکەڵی پێست و گۆشتی بوو بوو زۆرێک لە جەستەی برژابوو هاواری دەکرد دایە گیان باوکە باوکە گیان منیش هاوارم دەکرد کوڕی شیرینم من لێرەم من بە ساقەو بم بە قوربانت بم لێم ببوورە ڕۆڵە گیان بمبەخشە مادە گیان بریا من بسوتامایە لە بری تۆ ڕۆڵە گیان بەو شێوە تۆم نەدیایە خوایە گیان فریام کەوە خوایە گیان ئارامیم پێ ببەخشە یان خوایە گیان بم کوژە من بەرگەی ئەم هەموو ئازارە ناگرم چەند جارێک سەرم کێشا بە دیوار و زەویەکەدا ئەوانەی کە لەوێ بوون گرتمیان  ئاگام لە خۆم نەبوو کە بوورابوومەوە هەتا هۆشم کردەوە مادیان بە لەفاف پێچابوو لە ژوورێکدا بە تەنها دایان نابوو نە دایک نە کەسی تریشی لا نەبوو چونکە هێشتا کەس و خزم نەیزانبوو کە مادەکەم سووتاوە ئەوجا چوومە لای هێشتا کەمێک توانای قسەکردنی مابوو چاوەکانی دەگێڕا نەمدەزانی چی بکەم چی پێ بڵێم وەک شێت بە دەم گریان و هاوارەوە خۆم بۆ نەدەگیرا دەستی سەری ئەم لای ئەولای ژێر پێکانیم ماچ دەکرد لەفافی سەر سووتاویەکانیم ماچ دەکرد دەمووت خۆزگە من بسووتامایە لێم خۆش بە کوڕی شیرینم ووتی باوکە گیان توخوا مەگری خەفەت مەخۆ من چاک دەبمەوە وەک جارانیش پێکەوە یاری دەکەین ئەوەندەی تر ئاگری تێبەردام دووبار دامەوە پڕمەی گریان هاوارم لێ بەرز بۆوە ڕووم کردە ئاسمان خوایە گیان سەبر و ئارامیم پێ ببەخشە خۆزگە من بسووتامایە خوایە گیان جارێکانێ مادەکەم لێ مەستێنە بۆ لای خۆتی مەبەرەوە خوایە گیان وەک دایکیت بردەوە با ماوەیەکی تریش لەگەڵ ماد پێکەوە بژین حەزم دەکرد وەک جاران بینووسێنم بە خۆمەوە لە باوەشی بگرم بەڵام لەبەر سووتایەکەی نەم ئەتوانی ئەوەش بکەم چەند کەسێک گوێیان لە گریانم بوو هاتن و هێوریان کردمەوە دوای ئەوەی ئەوان ڕۆیشتن دووبارە کەوتمەوە قسەکردن لەگەڵ مـاد ووتم مادە گیان ئەتوانی قسەم بۆ بکەیت تۆ چۆن سووتای ئەتوانی بۆم باس بکەیت وتی باوکە کە لەخەو هەستام هاتمە هۆڵەکە کەمێک تاریک بوو وام زانی تۆ لەوێیت نەمزانی خۆم کێشا بە زۆپاکەدا زۆپاکەش کەوت و یەکسەر فەرشەکە گڕی گرت منیش زۆر ترسام چوومە سوچەکەوە کەمە کەمە ئاگرەکەش زۆر بوو هەرچەندە بانگی تۆم کرد وەڵامت نەبوو بیرمە دایکم دەیووت بۆ هەر شوێنێک چوویت با مۆبایلەکەت پێ بێت منیش مۆبایلەکەم خستبووە گیرفانم وتم ئەی بۆچی تەلەفۆنت بۆ من نەکرد وتی باوکە چەند جارێک بۆم کردی هەر دەیووت پـەیوەندی تـری لەگەڵ دایـە کە وای ووت ئیتر ئەوەندەی تر بێ تاقەت بووم بە هەردوو دەست دەمکێشا بە سەری خۆمدا چونکە ڕاستی دەکرد ئەوە هەمووی تاوانی من بوو ئەو کاتە بوو کە قسەم لەگەڵ سنەدا دەکرد زۆریش قسەمان کرد ئەوەندەی تر هاوارم لێ بەرز بۆوە پەردەم هێنایە خوارەوە شوشەم شکاند سەرم کێشا بە دیواردا شەو درەنگ بە ئاگا هاتمەوە تومەز وەک شێتم لێ هاتووە دەرزی خەویان بۆ کردبووم بۆ سبەینێ بەیانیەکەی هەواڵم زانی کە مادیش مردووە ئەوا 4 ساڵ زیاترە من هەر بەناو زیندووم قاوغێکی بێ ڕووح و بێ گیانم چۆن ئەجووڵێم چۆن دەخۆم چۆن دەخەوم هەندێک جار هەر نازانم چۆن مامەڵەی خەڵکی ڕای دەکەم لە فەرمانگە هیچ شتێک چێژی لام نەماوە خۆم بە تاوانبار دەزانم له مردنی ترێ و ماددا لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەرمدا هاتووە هێشتا دووبارە خزم و هاوڕێ دەڵێن ژیان هەر بەردەوامە ژنێکی تر بێنە بـا ئەوانەت لە یاد بچێت منداڵی ترتان دەبێت تۆ یەکەم کەس و دوایەمین کەسیش نیت کارەساتی وای بەسەر هاتبێت بەڵام من لە ئێستادا هەرچەندە تەمەنم 39 ساڵە بڕیارم داوە کە چی تر هاوسەرگیری نەکەم هەفتەی جارێ دووجار دەچمە سەر گۆڕی ترێ و مادەکەم تێر تێر بە تەنها بۆ خۆم دەگریم لەگەڵ وێنەو یادەوەریەکانیاندا دەدوێم هەتا کەنەفت دەبم و هێور دەبمەوە بەڵام هەر سوپاسی خوداش دەکەم هەر خۆی زانایە بە هەموو شتێک تا بزانم بە چی تریش تاقیم دەکاتەوە وازم لە سنەش هێناوە بەڵام ئەویش هێشتا هەر شووی نەکردووە جار جار هەر پەیوەندیش دەکاو دڵنەوایشم دەکات
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێیان لە ئەزموونی باش و خراپی  هەموو کەسێک دەبێت ئێمەش وانەیەک فێر بین
ئایە لە سەیرانەکەی شاهۆ و لە مۆبایلەکەیەوە چی فێر بووین ؟؟ ئایە بڕیاری شاهۆت پێ چۆنە لە بابەت هاوسەرگیری نەکردنی ؟؟

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

ڪـــۆتـــــــایـــی 🌚 🖐

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm

tgoop.com/nusarm/15602
Create:
Last Update:

BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚

Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15602

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Among the requests, the Brazilian electoral Court wanted to know if they could obtain data on the origins of malicious content posted on the platform. According to the TSE, this would enable the authorities to track false content and identify the user responsible for publishing it in the first place. Click “Save” ; While some crypto traders move toward screaming as a coping mechanism, many mental health experts have argued that “scream therapy” is pseudoscience. Scientific research or no, it obviously feels good. Image: Telegram. Telegram Android app: Open the chats list, click the menu icon and select “New Channel.”
from us

Telegram نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚
FROM American