tgoop.com/nusarm/15774
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#لەهاورێتیەوە_بۆ_خۆشویستنی_و_پێنەگەشتنی)
بـــەشـــی دووەم 2
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
سووعبەت ئەکات دوای باسیکرد وتی لەناکاو ڕوویدا دوو ڕۆژەبێت ئەو کوڕە لە پەیمانگا هاتبۆلام و پێی وتم خۆشی دەوێم و بەتەمای زەواجە لەگەڵم وتی لە گرووپی خۆمانە وتی نیشانە کراوم ماڵی کوڕەکە ئەزان و ماڵی ئێمەش وتوومە بەدایکم و ئەوان ئەوانیش دەزانن کە گوێم لەو قسەیەبوو دڵم بوو بەئاگر لەناخەوە دڵم گڕی گرتبوو وامەزانی دنیا کاول بووە و کەسی تیانەماوە تەنها من نەبێت پێشتر باسی زەواج و ئەو شتانەی ئەکرد زۆر لام ئاساییبوو تەنانەت من ئەم کچەم ناساندبوو بە خوشکەکەم و ئەویش زۆری خۆشەویست ڕۆژێکیان پێی وتم کاکە بۆ ئەو کچە ناهێنیت وتم نابێت ئێمە تەنها هاوڕێین وتی وەڵا کچێکی زۆر ڕێک و پێک و چاکە حەزەکەم بیهێنیت من ئەوکاتە هیچ هەستێکێی وام بۆی نەبوو کە بتوانم زەواجی لەگەڵ بکەم تەنها وەک هاوڕێیەک خۆشم دەویست بەڵام کاتێک زانیم کە کارگەشتوەتە ئەوەی ئیتر ئەبێت لە خۆشەویسترین و ئازیزترین هاوڕێم جیاببمەوە و کەسێکیتر دێت لە بری من و جێگای من دەگرێتەوە لەباتی من قسەدەکەن پێکەوە لەباتی من باسی کار و باری ڕۆژانە و ڕووداوەکانی ژیانیان بۆیەک باسەکەن و لەباتی من پێکەوە دڵخۆشی و ناخۆشیەکانیا دابەشەکەن ئەوکاتە هەستم بە وێرانبوونێکی تەواوکرد هەستم ئەکرد دڵم لە ناو دەستی کەسێکەو توند ئەیگوشێت هەستم ئەکرد تەواو کۆتایی ژیانی منیشە بە جیابوونەوەی ئەو لەگەڵ من ئیتر دوای ئەوەی بۆی باسکردم من خۆم دەرنەخست پێم ناخۆشە پیرۆزبایشم لێکرد بەڵام من لەو ساتەوە وێرانبووم بەجۆرێک وێنایی نیە لە دونیادا وشەیەک شک نابەم بتوانێ وەسفی خەم و خەفەتی من بکات بەو جۆرە بەردەوام بوو شەوەکەی نامەم بۆنارد وتم بۆچی زۆتر قسەت بۆنەکردم ؟ وتی وەڵا لەناکاو بوو وتم باشە لەناکاوبوو تۆ بۆ لەناکاو بڕیارتداو ڕازیبووت، وتم نابێت تۆ بتوتاییە ماوەیەک مەجالم بەرێ بابیری لێبکەمەوە وتم هەم بۆ شەخسیات و قورسی خۆشت جوان نەبووە بەو جۆرەو بەو پەلە پەلە بڕیار بدەیت وتی ئیتر بڵێم چی وتم باشە پیرو خەرۆبن خوا حافیزیم لێکرد و من هەستی خۆمم شاردەوە ئەو شەوە
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ
زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چاوەرێی بـەشی سێیەم بن 📚🌚
جۆینی جەناڵ بن ❤️👇
https://www.tgoop.com/nusarm
BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚

Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15774