tgoop.com/nusarm/15779
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#لەهاورێتیەوە_بۆ_خۆشویستنی_و_پێنەگەشتنی)
بـــەشـــی سێیەم 3
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
کاولبووە و کەسی تیانەماوە تەنها من نەبێت ، پێشتر باسی زەواج و ئەو شتانەی ئەکرد زۆر لام ئاساییبوو تەنانەت من ئەم کچەم ناساندبوو بە خوشکەکەم و ئەویش زۆری خۆشەویست ڕۆژێکیان پێی وتم کاکە بۆ ئەو کچە ناهێنیت ، وتم نابێت ئێمە تەنها هاوڕێین وتی وەڵا کچێکی زۆر ڕێک و پێک و چاکە حەزەکەم بیهێنیت ، من ئەوکاتە هیچ هەستێکێی وام بۆی نەبوو کە بتوانم زەواجی لەگەڵ بکەم تەنها وەک هاوڕێیەک خۆشم دەویست بەڵام کاتێک زانیم کە کارگەشتوەتە ئەوەی ئیتر ئەبێت لە خۆشەویسترین و ئازیزترین هاوڕێم جیاببمەوە و کەسێکیتر دێت لە بری من و جێگای من دەگرێتەوە ، لەباتی من قسەدەکەن پێکەوە لەباتی من باسی کار و باری ڕۆژانە و ڕووداوەکانی ژیانیان بۆیەک باسەکەن و لەباتی من پێکەوە دڵخۆشی و ناخۆشیەکانیا دابەشەکەن ، ئەوکاتە هەستم بە وێرانبوونێکی تەواوکرد هەستم ئەکرد دڵم لە ناو دەستی کەسێکەو توند ئەیگوشێت هەستم ئەکرد تەواو کۆتایی ژیانی منیشە بە جیابوونەوەی ئەو لەگەڵ من ، ئیتر دوای ئەوەی بۆی باسکردم من خۆم دەرنەخست پێم ناخۆشە پیرۆزبایشم لێکرد ، بەڵام من لەو ساتەوە وێرانبووم بەجۆرێک وێنایی نیە لە دونیادا وشەیەک شک نابەم بتوانێ وەسفی خەم و خەفەتی من بکات ، بەو جۆرە بەردەوام بوو ، شەوەکەی نامەم بۆنارد وتم بۆچی زۆتر قسەت بۆنەکردم ؟ وتی وەڵا لەناکاو بوو ، وتم باشە لەناکاوبوو تۆ بۆ لەناکاو بڕیارتداو ڕازیبووت، وتم نابێت تۆ بتوتاییە ماوەیەک مەجالم بەرێ بابیری لێبکەمەوە ، وتم هەم بۆ شەخسیات و قورسی خۆشت جوان نەبووە بەو جۆرەو بەو پەلە پەلە بڕیار بدەیت ، وتی ئیتر بڵێم چی ؟ ، وتم باشە پیرو خەرۆبن خوا حافیزیم لێکرد و من هەستی خۆمم شاردەوە ئەو شەوە تا بەرەبان تا دووای نوێژی بەیانیش من فرمێسم ڕشتووە من خەفەتم بۆ خواردووە هەموو ڕووداوەکان کە بەدرێژایی ساڵێک ڕوویاندا لە نێوانمان وەک شریت بەمێشکما هەمووی هاتەوەتەوە یادم و لەگەڵ ئەو بیرە وەری و یادگاریانەدا من ئاهو ناڵەم کێشاوە ، لەحەسرەتی دڵی شکاوم هەزارجار ئاواتم بەمردنم خواستووە کە بمردمایەو ئەوەم بەسەر نەهاتایە ، یەکێک بوو لە ناخۆشتری ڕووداوەکانی ژیانم دوای مردنی داپیرەم کە من دایپیرم وەک دایکم وابووە هەر ئەو بەخێوویکردووم 😭
ئیتر ئەو ڕۆژە بەهەزار حاڵێک خەم لێکەوت ، ئەو شەوە هەمووی دوو سەعات تا سێسەعات توانیم بخەوم ، بەجۆرێک بێتاقەتبووم بەدووای شتێک دەگەڕام تۆزێک ئارامی بۆ دڵم بێنت دەمخستە سەر قورئان دڵم زیاتر پڕدەبوو فرمێسی زیاترم ئەڕشت بەدرێژای ژیانم بەو جۆرە نەگریاوم ، دەمخستە سەر گۆرانی وێراتر دەبووم شعرم دەخوێندەوە خراپی خراپتر دڵم وەختبوو بتەقێت ، بەجۆرێکم لێ هاتبوو دایکم و باوکیشم شکیان کردبوو دایکم هاتە لام و وتی بۆ بێتاقەتی وتم هیچ نیە وتی ئاشق بوویت وتم ناوەڵا عاشقبوونی چی ؟ من فشەم بەو شتانەدێ وتی ئەی چی وتم هیچ وتی وەڵا درۆدەکەیت عاشقبوویت بڵێ بزانم کێیە وتم ناوەڵا عشقبوونی چی عشق بوونی نیە لە دڵی منا هەر بڕوواشم بەو شتانە نیە ناوی دوو سێ کچی ناسراومانی هەڵدا وتم ناوەڵا شتی وانیە وەک خوشکم وتی یاخوا وابێت بەس بزانم و بیبیستم عاشقبوویت و لە منی بشاریتەوە خراپ لێت ئاجزەبم وتم نا دایەگیان بێخەم بە هیچوانیە ، منیش بەزۆر خۆمم گرتبوو نەگریم و فرمێسک لەچاوم نەیەت 😭 ، دوای ڕۆژێک دواتر باوکم وتی بۆ بێتاقەتی کوڕم وتم هیچ نیە باوکە گیان وتی ئەزانم هیچ نیە ژن ژنە 😬بزەیەکم کردوو وتم ناوەڵا هەر خۆم تۆزێ جەوم نیە نازانم بۆ . ئیتر بەم جۆرە بوو نەمەزانی چیبکەم گیرم خواردبوو چرکەیەکیش لە مێشک و خەیاڵم دەرنەئەچوو وەخت بوو دڵوو مێشکم بتەقێت ،سێ ڕۆژ دووای ئەو ڕووداوە باپیری دایکیشم کۆچی دوای کرد ئیتر منیش دووای ئەو ڕووداوەی بەسەرم هات دڵم تەواو ناسک بووبوویەوە خوا خوای بیانویەکم بوو تێر بگریم تا دڵم ئارامبێتەوە ئیتر ئەو ماوەیەش پڕ بەدڵی خۆم گریام تێر فرمێسکم ڕشت بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ وێرانترەبووم ئیتر بڕیارم دا داخی دڵم هەڵڕێژم وتم بەم جۆرە بەردەوامبم توشی نەخۆشی نەفسی نەبم توشی جەڵدەی مێشک و دڵ نەبم خۆم ئەکوژم و دەسم ئەچێتە خوێنی
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ
زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹
چاوەرێی بـەشی چوارم بن 📚🌚
جۆینی جەناڵ بن ❤️👇
https://www.tgoop.com/nusarm
BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚

Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15779