Telegram Web
#چیـرۆڪـی 📝

(#جەنگ_لەگەڵ_مەرگ_و_ژیاندا)

بـــەشـــی حـەوتـەم 7

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

لەئەنجامی بیرکردنەوەی باش دێت نەک بەهێزی جەستە زۆر جار هێزی جەستە ناتوانێ زاڵ بێت بەسەر هەندێک کێشەو سەختیدا بۆیە دەبێت لەگەڵی مێشکێکی فراوان هەبێت بۆ بیرکردنەوەی جوان و تەندروستانە تاوەکو لەسەرجەم کێشەکان دەرباز ببین رۆژێکیان لەگەڵ یەکێک لەهاورێیکانی زانکۆم لە باخچەی زانکۆکەمان پێکەوە دانیشتبووین ئەو هاورێیەم پێی ووتم ئامانج دەزانی خۆشترین رۆژی من لەژیانم چیە  منیش خۆم سوراندەوە بۆ لای هاورێکەم کە هەڵە نەبم ناوی نیهاد بوو کورێکی کورتە باڵای سورە بوو منیش بەنیهادم وت خۆشترین تۆ چیە نیهاد..؟
نیهادیش ووتی : یەکەم شەوی هاوسەرگیریمە کە خۆشترین رۆژی ژیانمە زۆر بەئاواتی ئەو رۆژەم کە بەچاوەکانی خۆم بیبینم منیش بە نیهادم ووت
ئامانج : باشە نیهاد دەتوانی زیاتر بۆمی رونبکەیتەوە کەوا بۆچی یەکەم شەوی هاوسەرگیری بەلاتەوە رۆژێکی خۆشە واتە دەمەوێت زیاتر بۆمی شرۆفەکەیت کە لەو شەوە چی داهێنانێک روودەدات لەنێوان تۆ و خێزانەکەت نیهادیش بە پێکەنینەوە ووتی
نیهاد : ئاخ ئامانجی هاورێم دووبارە خۆت گێل کردەوە لەم جۆرە بابەتانە..!!
ئامانج : بۆچی خۆم گێل کردووە بەراستمە دەمەوێت بزانم خۆشی ئەو یەکەم شەوە چیە رەنگە منیش بەدڵم بێت نیهادیش بەدەنگێکی کزەوە پێی ووتم..
نیهاد : یەکەم شەوی هاوسەرگیری ئەو شەوە جوانەیە کە لەگەل کچێکی جوان و نەرم و تەری تازە پێگەیشتوو بۆ خۆم لەژورێکدا شەوی سوور بەرێدەکەم لەگەڵیدا تۆ سەیری ئەو هەموو کچانەی ناو زانکۆکەمان بکە چەنێک جوان و ناسکن کەچی ناتوانین بەئارەزووی خۆمان،،....،،لەگەڵ دا بکەین بەڵام لەیەکەم شەوی هاوسەرگیریەکەم تۆڵەی هەموو ئەو کچانەی زانکۆ لەخێزانەکەم دەکەمەوە ..!!
ئامانج : لەقسەکانی نیهاد زۆر بێزار بووم ناچاربووم لەتەنیشتی هەستمەوە سەرپێ و برۆمە شوێنێکی تر بەئارامی دابنیشم چونکە هەستم دەکرد ئەو نیهادە سورەیە تەنیا بیرو هۆشی لای گەل و گ....خۆیەتی و هیچی تری نەدەزانی لەژیان داماوە وای زانیـووە کە ژیان بریتیە لە گەورەکردنی ئەندامە نێرینەکەیی و دەستبازی لەگەڵ کچانی تازە پێگەیشتوو نیهادی هاورێم پرۆسەی هاوسەرگیری بە پرۆسەیەک دانابوو کە وا دەزانێت لە رێگایەوە ئارەزووە سێک.... پێ تێر دەکاتن یاخود هاوسەرەکەی بەو کچە سۆزانیانەی سەر شەقامەکانی شووپهاندبوو کە شەوان لەگەڵ چەندین پیاودا کاری بەدرەوشتی دەکەن بەڵام ئەوەی من لەپرۆسەی هاوسەرگیری تێگەیشتبم لە گ...شەوان زۆر گەورەتر و جوانترە ژیانی هاوسەری پرۆسەیەکی زۆر گەورەیە کە چەندین بەر پرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر شانتەوە لەژیان پاش شەش ساڵی رەبەق لەتەواو کردنی زانکۆم رۆژێکیان لە بازار لەبەرامبەر قەڵات چاوم بە نیهادە سور کەوتەوە  کە دوو منداڵی بچکۆڵانەی لەگەل بوو منیش لێی نزیک بوومەوە و سڵاوێکم لێ کرد پێم گوت چۆنی نیهاد ئەویش بەزمانێکی پر لەماندوو بونەوە وەڵامی دامەوەو وتی هیچ باش نیم ئامانج
ئامانج : بۆچی نیهاد باش نیت خوانەخواستە خۆ نەخۆش نیت ؟؟
نیهاد : خۆزگەم بەنەخۆشیەک ژیانێکی زۆر ناخۆشم هەیە هاورێی هەر راکە راکمە بەتایبەتی ئەو شەش ساڵەی ژیانم زۆر ماندوو بووم هیچ کاتێک ماندوو بوونی وام نەچەشتووە
ئامانج : هەر ئەم دوو کورەت هەیە نیهاد..؟
نیهاد : کچێکی یەک ساڵانیشم هەیە
ئامانج : تەمەن درێژ بن بــــۆت
نیهاد : سوپاس ئـــامــانج
ئامانج : باشە بۆچی وا ماندوو دیاریت نیهاد
نیهاد : چۆن ماندوو نەبم هاورێ گیان کەسێکی وەک و منی کرێچی دەبێت هەموو سەرە مانگێک بری 350 هەزار بدەمە کرێی شوقەکەمان لالەیەکی ترەوە بەخێو کردنی 3 منداڵی بچووک بەراستی ژیان زۆر ئەستەم بووە پێداویستیەکانی رۆژانە ئێجگار زۆرن و سەرباری ئەوەش نرخیان زۆر گرانە کە ناتوانم فریای هەموویان بکەوم لە یەک کاتدا بەتایبەتیش پێداویستی و داواکاری منداڵ ئەوەنە زۆرە هەر پرناکرێتەوە بەئاسانی ئەگەر وا بروات من ئیتر چەند ساڵێکی تر موی سپی لەپرچەکانم دەردەکەوێت منیش بەنیهادی هاورێم گووت..،
ئامانج : باشە هاورێی گیان ئەی تۆ نەبووی هەر بەردەوام دەتگووت یەکەم شەوی هاوسەرگیریم خۆشترین رۆژەکانی ژیانم دەبێت
نیهاد : راستەکەی ئامانجی هاورێم من تەنیا بیرم لەو شەوە بچووکە کردەوە کە تەنیا وامزانی هاوسەرگیری هەر چێژی ئەو شەوە خۆشەیە کە لەگەڵ خێزانەکەم دەستبازی و شەوی سورمان بەرێ دەکرد بەڵام کەچی دواتر رۆژە سەختەکانی ژیانم هاتە پێشم زۆر زوو پەلەم کرد لە پرۆسەی هاوسەرگیری هیچ کاتێک گوێم لەقسەکانی تۆ نەدەگرت کەهەمیشە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ
زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی ڪۆتـایـی بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nlpeKJgNO4&_r=1
6
ژیـــــان هــەر بــــەردەوامـــە..!!
لـەگـەڵت بـن یـان لـەگـەڵت نـەبن.🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
4🕊1
حــه‌سـره‌تـی نـه‌بــوونـی زۆر شـت
لــە دڵمـه‌ با ئــەمـەشی بێتــه‌ ســه‌ر”

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
😢74
شـەوێـڪ هـەبـوو خـەم دەیخنڪانـدی
بــەڵام نـەخنڪـایـت ،،
ڕۆژێـــڪ هـەبـــوو وات دەزانی دەمــری
بـەڵام نـــەمــــردی ،،
ئـازارە بـەسـۆڪەی دڵـت ڪە وات دەزانـی ڪــۆتـــایی نــایــات ڪـۆتـایی هــات ،،
ئــەو هــاوڕێی نـزیڪەی ڪە ئـەتووت هـەرگیز ڕۆژگــار نـــایگـۆڕێ گـــۆڕا ،،
پـرچـە زۆر جوان و ڕووخسارە درەوشاوەڪەت ڪە پێـت وابـوو بـەهیچ تێڪ نــاچێت خـــراپ تێـڪچـــوون ،،

تـــۆ بـــۆ هێشتــا بــاوەڕ نــاڪەیت ڪە
هیــچ شتێــڪ وەڪ خـــۆی نــامێنێـت 🥲

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
💯62
#چیـرۆڪـی 📝

(#جەنگ_لەگەڵ_مەرگ_و_ژیاندا)

بـــەشـــی ڪــــــۆتــــایــی

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  

بەمنت دەوت پەلەمەکە لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری تا ئەوکاتەی دەبیتە خاوەنی ئابوریەکی باش و پتەو سەرباری ئەوەش ئێستاکە سێ منداڵم سەرشانی خۆم کە بەخێوکردنیان ئێجگار ئەستەمە بۆم ئەوکات من پێکەنینم دەهات بەو قسانەی تۆ کەدەربارەی ژیانی هاوسەرگیری دەتکرد کەچی ئێستا گریانم بۆ ئەو قسانەی تۆ دێت کە شەش ساڵ پێش ئیستا بەمنت دەوت لەباخچەی زانکۆکەماندا کە هەر وەکو زێر وابوون من ئەوکات تەنیا بیرم لای سێک..بوو هیچی ترم نەدەزانی تۆ کورێکی زۆر رۆشنبیری ئامانج خۆزگە منیش بەقەد تۆ تۆزێک رۆشنبیر بوومایە بۆ ئەوەی وەک و تۆ کەمێک ژیانم خۆش بوایە منیش لەدڵی خۆمەوە ووتم ئەم ژیانە خۆشەی من کە ئێستا تێیدام لە سایەی هەڵەکانی باوکی کۆچکردومەوە بۆم ماوەتەوە کە هەڵەکانی بۆ من وانە گەلێکی گرنگ بوون بۆ ژیانم نیهادی هاورێم ئیتر خۆت ئەم ژیانەت هەڵبژاردووە بۆیە دەبێت تا کۆتایی لەگەڵی بەردەوام بیت ژیانی نیهادی هاورێم هاوشێوەی ژیانی باوکی کۆچکردووم دەهاتەوە پێش چاوم کە ئەویش بە 3 منداڵەوە ژیانێکی سەختی بەرێدەکرد کەچی دەرئەنجامەکەی ئێمە باجەکەیمان دا بەڵام هیوادارم منداڵەکانی نیهاد باجی هەڵەکانی باوکیان نەدەنەوە لەژیانیان تەنیا من دەزانم کە باجی هەژاری لەتەمەنی منداڵی چەندە ناخۆش و سەختە

من لێرەوە کۆتایی بەچیرۆکەکەی خۆم دەهێنم و ئیتر کاتی ئەوەیە کە تۆی خوێنەری چیرۆکی ژیانی من بریار بدەی لەسەر ئەوەی کە چۆن بیردەکەیتەوە بۆ ژیانت...؟

كـــــــــۆتـــــــــــــایــی ...... ئــامـانــج .......

سوپاس بۆ ئێوەی خوێنەر کە تا کۆتایی چیرۆکەکە لەگەڵمان مانەوە داوای لێبوردن لەتاک بەتاکی خوێنەرانی ئازیز ئەکەم کە تاخیر بەشەکانم پۆست ئەکرد بمبورن لەبەر ئیش و کار و ماندووێتی نەمدەتوانی بەزووی بەشەکانی بنوسمەوەو پۆستی بکەم هەر ئەوەنە فریا ئەکەوتم سوپاس بۆ هەموولایەک کە خوێنەری ئەم چیرۆکە بوون بەڵام بەداخەوە خودی خۆم و هەموو خوێنەرەکانیش نەمان زانی ژیانی ئامانج چیلیهات و بەکوێی گەیشت دەبوایە ئامانج باسێکی ژیانی ئێستاشی بکردایە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ
زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

کـــــــــــــۆتـــــــــــایـــی 🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nlpeKJgNO4&_r=1
6👏1
لـەبیـرت بێـت خـودا دەتوانێـت
ئـەوە بگـۆڕێـت ڪـە نـاگـۆڕێت !🖤


ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
6🔥2💯2🤣1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پـۆسـتـەکـە تـێـمـەپـەڕێـنـە
ڕەنـگـە قـوربـانـی داهـاتـوو
تـــــــۆ بــیــت....‼️

هـاوبـەشی بڪـە لـەگـەڵ هـاوڕێڪانـت ❤️

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
🥰3👏2❤‍🔥11
ڪە عەیبێڪیان لێت نەدۆزیەوە
دانەیەڪ لەوەی خـۆیـان ئەڪەن
بـــە بـــەرتـــا
´🤍🕊

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
❤‍🔥5👏3👍2🔥1🤗1
لەناوەڕاستی هەموو سەختییەڪان
بڵـێ: « الْحَمْدُ لِلّٰه »💗


ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
7👍2🙏2
خەجاڵـەتـم زەمـەنێڪە رۆشتووی💔
ڪـەچـی مـن هێشـتـا خـۆشمـدەوێی 🌚


ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
👀32
ئێمە لە درۆیی ئەوانە نقووم بووین
ڪە بە حیساب ڕقیان لە درۆ بوو
..🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
6
ئەوانەی لە ڕۆژە سەختەڪان دیار نین ،
پێویستە تا هەتایە بە نادیاری بمێننەوە

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
‌‌ ‌‌ ‌ ‌
6👍1
چیرۆڪــــی 📝
#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

چیرۆکی کچێکە کە لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە بەهۆی دەوڵەمەندی خێزانەکەی هەمیشە لوتبەرز و پۆزاوی بووە هەر بەم هۆیەشەوە لە پۆلی 9 واز لەخوێندنەکەشی دێنێت دایک و باوکی زۆر هەوڵدەدەن کەواز نەهێنێت و بخوێنێت بەڵام ئەو سور بوو لەسەر وازهێنانی و وازی هێنا بەڵام.....هتد
......................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
........................................................
🦋 ئەم چیرۆکە خۆم ئەینوسمەوە🦋بـۆ ئێوەی ئازیز و پۆستی ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋
.........................................................
🌻🤍 هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 )

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
6👍1🌚1
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی یـەکــەم 1

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

تەمەنم ١٧ ساڵــــان بوو ئەوکات زۆر لوتبەرز بووم لەراستیدا زۆر خۆم بە باش و پلە نایاب دەزانی تەنهــا لەبەر ئەوەی لە خێزانێکی خانەدان و ناودار بووم زۆر دلم خۆش بوو پۆلی ٩ لە قوتابخانە دەرچوم نەرۆشتنەوە بۆ خوێندن دایکم و باوکم زۆر هەولیان لەگەلم دا وتیان بخوێنە دەتنێرینە باشترین ئامادەی ئەگەر بشتەوێت دەتنێرینە قوتابخانەی دەرەوەی ولات تەنها بخوێنە بەلام من زۆر پێداگر بووم وتم تاقەتی خوێندنم نیەو ناخوێنم بە پێچەوانە خوشکە گەورەکەم زۆر سادە و زیرەک بوو لە زانکۆ دەیخوێند منیش خۆم بە دونیا نەدەدا زۆر بە فیز بوم دانی پێدادەنێم ، دەموت ئێمە پارەمان زۆرە بۆ بخوێنم خۆم هیلاک بکـــەم پێویستم نیە
رۆژانە کاتەکانم بە بێسود بەفیرۆ دەدا هـــەمــووکاری من مۆبایل و چونەدەرەوە بوو.
لەگەل هاورێکانم  رۆشتینە مۆڵێک هەندێک گەراین و هەریەکە هەندێک شتمان کری و پاشان لە بەشی کافێی مۆڵەکە دانیشتین کورێک لەدواوە وتی بێخێربێن چی دەخۆن بۆتان بێنم لــــام کردوە سەرسامی کورەکە بوم ، چاوەکانم لەسەری لانەدەبردوو بەتەواوی خەیاڵمی برد دلم کەمێک توند بوو هـــاورێکانم هەریەکە شتێکیان وت چاوانی هاورێم وتی پەیڤین تۆ چی دەخۆیت وتم هەرچیەک بێت من هەر چاوم لەسەر کورەکە لانەدەبرد بە جۆرێک بوو هــاورێکانم هەستیان کرد و بە دەم پێکەنینەوە دەیانوت کچێ پەیڤین ئەونە سەرنجی راکێشاوی پێکەنیم و وتم وابزانم ئەوان هــەردوکیان سەرسام بوون لانیا وتی ئەو کورە وتم بەلێ بۆ وتیان تۆ کەی کەیفت بەوکەسانە هاتوە کەوا هەژارن خۆشـــم لە خۆم تێنەدەگەشتم دەی من ئەسلەن وەلامی ئەوانەم هەر نەدەدایەوە کە باری مادیان خراپ بوو تەنانەت سێریشم نەدەکرد ئیتر بەراستی ئەوکات وابوم شانازیم بە دەولەمەندی خۆمان دەکرد پــێم وابوو پارە هـــەموو شتێکە وتم نازانم بەراستی نازانم ئیتر دڵـــــە ئەوان سێری یەکیان دەکرد و هیچیان نەوت من بەردەوام لە کورەکەم دەروانی ئەویش جار جار سێری دەکردم نازانم دەبوو ئەویش هەمان هــەستی منی هەبوبێت یاخود هۆکاری زۆر سەیرکردنەکەی من ئەوی ئیحراج کردبێت کە گەراینەوە لانیا وتی هەر بەراست پەیڤین ئەو کورەت بەدڵ بوو وتم لانیا نەک هەر بەدڵ بون بەلکوو بەراستی ئاشقی ئەو بوم چاوانیش وتی یانی بەراستیتە یان گاڵتەت بە پرسیارەکە هات وتم ئەرێ ئێوە چیتانە بۆ باوەرناکەن واللە بەراستمە هەتا لێیان دابرام هەر سەرسام ببون رۆشتمە مالەوە زەرفەکانی دەستم لە سوچێک فرێدا جیاواز لە پێشتر هیچ دلم بەوانە خۆش نەبو کە کریبوم و هەر لە ژورەکەم دەسورامەوە و بیرم لێ دەکردەوە بەتەواوی بیری منی داگیر کردبوو خێرا تەلەفۆنم بۆ چاوان کرد چاوان سلاوی کرد و وتی پەیڤین خۆ هیچ نەبوە ئیستە پێکەوە بوین وتم چاوان ، زۆر خراپم هەر بەراست ئەوکورە هەر لە پێش چاومە لەبەردەممە چاو دەنوقێنم لە مێشکمە چاوان وتی ئەوەندە کاری تێکردیت وتم بەلێ چاوان وتی نیگــەران مەبە هەناسەکەم خودا بۆت ئاسان دەکات وتم تکایە هەرکات چوینە دەرەوە با بچین بۆ ئەوێ چاوان پێکەنی و وتی باشە تەواو تەلەفۆنەکەم داخستەوە و پیس دەستم کرد بە گریان ، هەستم بە ئازارێک دەکرد لە دلمدا دایکم هاتە ژورەکەم خێرا لە باوەشی کردم وتی کچم بۆچی دەگریت ؟
وتم دڵم توند بوو دایکە دایکم وتی بۆ خۆ هیچ روی نەداوە وتم نا هیچ نەبوە بەلام زۆر دلم توند بوو دایکم وتی کچم بەقسەی دایکی خۆت بکە هەستە دەستنوێژ بگرەو نوێژەکانت بکە تەوبە بکە و واز لە جلی ئاوا بێنە نە من نە باوکت دلخۆش نین بە هــەلسوکەوتی تۆ و جلوبەرگت ئەهــا سەیری خوشکەکەت بکە چەند سەنگین و لەسەرخۆو سادەیە باڵا پۆشەو نوێژەکانی دەکات بۆیەش خودا هەمووکات لەگەلیەتی من بەسەر ئاماژەم بۆ دایکم کرد باش هەستام رۆشتم دەستنوێژم گرت و نوێژی عەسر ببو ئەوکاتە نوێژی عەسرم کرد لەکاتی نوێژکردن تەزویەک بە گیانمدا دەهات تەزویەکی ترسێنەر هەستم دەکرد شتێک لە گیانم دەردەچێت و دەروات بەبیری خۆم وتم بەراستی رەنگە خراپیەکانم و بوخز و کینە لەجەستەم بروات و هەستم بە ئاسودەیەک دەکرد ، کە لەژیانم هەستم پێنەکردبوو دوای تەواو بونم لە نوێژ لەسەر بەرمالەکە زۆر زۆر گریام ، گریانێکی سەیر هەستم دەکرد زۆر ئاسودە دەبم بەو گریانە یاخود گریانی پەشیمانی بوو ، پەشیمانیم بۆ ئەوکاتەنەی لەدەستم داو رووم لەخودا نەکرد؟ ئەو هەمو کاتە رۆشت ٥خولەکم دانەنا بۆ یادکردنەوەی خودا و سپاس کردنی!..

خوێنە
رە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2  بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
4👍4🔥1👏1
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی دووەم 2

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

لەو دەقەیەوە سوێندم خوارد دەبێت ئیتر نوێژ بکەم و باڵا پۆش بم هەرشتێک خودا پێی خۆشە ئەوە بکەم و هەرچیەک پێی ناخۆشە لێی دوربم باوەردەکەن هەستکردن بەوهەمــو شتانەو گۆرانم بەهــۆی بینینی ئەو کورە بوو سوێند بە خودا لە ژیانم مرۆڤی ئاوام نەبینیوە زۆر جوان و ئارام بوو دەموچاوی نورێکی زۆری لێدەبۆوە ، هەرگیز هیــچ کەسم ئاوا نەبینیوە بەتەواوی من شێت و شەیدای بوم
هـەوالەکەم بە هاورێکانم راگەیاند کە ئیتر گەراومەتەوە لای خودا ئەوان سەرسام بون هەردوکیان وتیان پەیڤین چۆن ئەوە رویدا وتم هیچ شتێک ئەستەم نیە ئێوە بۆوا سەرسامن ؟ لانیا وتی راستت پێ بلێن ئێمە بەژیانمان باوەرمان نەدەکرد تۆ بگۆرێی بەراستی تۆ نازو فیز و تەکەبورت ئەوەندە زۆر بوو هیچ کەس حەزی بە نزیک بونەوەت نەدەکرد بەقسەکانی دڵگران نەبوم بەراستی ئەو راستیدەکرد من خراپتریش بوم لەوەی کە ئەوان دەیانزانی تەنهـــا خۆم و خودا دەزانین چی لە ناخم دەگوزەرا چ پیسیەک تەنانەت لەخۆبایبونم وای لێکردبوم بێزم نەدەهات دەستی هاورێکانیشم بگرم چ چاوان چ لانیا لەبەر وەفای ئەو هەمو سالەی هاورێیەتیمان نەبوایە پێم دەوتن ئیتر نامەوێت هاورێیەتیتان بکەم ئێوە لە ئاست مندا نین ئەوان هیچ لەوانەیان نەدەزانی دەی خۆ هـــەرچۆنێک بێت خراپترین هــەلەم ئەنجام دەدا بەو کارانەم دوای ١٠ رۆژ جارێکی دیکە چوینەوە کافێکە لەبەر من چــوینەوە تا دوبارە هەو کورە ببینمەوە لەوێ دانیشتم و هەر چاوەروان بوم ئەو کورە ببینمەوە بەلام کارمەندێکیتری لێبوو هاتە لامان و داوای شتمان کرد هاورێکانم هەر پێدەکەنین و بەمنیان دەوت ئەهــا منیش بەسەرسامی سەیری ئەوانم دەکرد وتم چیە چیتانە هەردوکیان سێری یەکیان دەکرد وتم هەر بەراست چیە بۆ پێدەکەنن چاوان وتی ئێ ئەوە کورەکە کە شێتی بویت لانیا وتی پەیڤین تۆ تێکچویت ئێ ئەوە نیە ئەوەتا لام کردەوە و سەیری تەواوی کافێکەم کرد ئەوم نەدەبینی وتم ئەرێ کچم ئێوە تەواو نین کوا من بۆ نایبینم هەردوکیان بەسەر سامیەکی زۆرەوە سەیریان دەکردم چاوان بە ئاشکرا دەستی بۆ کارمەندەکە راکێشا وتی ئاواتە هەمو ئەوانەی ئەوێ بە کارمەندەکەشەوە سێریان دەکردین تورەبوم وتم پێم رادەبوێرن ئەوە کەی هەوە چاوان و لانیا خراپ پەشۆکان چاوان وتی مەگەر هەر ئەوەنەبوو تۆ دەتوت وتم نەخێر کارمەندێکیتر بوو چاوان وتی پەیڤین تورە مەبە بەخوا مەگەر من مێشکم تێک چوبێت ئەگەرنا هەر هەمان کور بوو سەیری لانیام کرد لانیاش سەری لەقاند و وتی راستەکا هەر ئەو بوو منیش بیرمە وتم ئێوە مێشکتان لەدەست داوە ئەوەی چی بابە هەردوکیان سوێندیان خوارد هەر ئەوە بوە منیش تورە بوم وتم باشـــ دەچین دەپرسین بەلام ئێوە ئاوا مێشکی منتان تێکدابێت سوێند بەخودا یەکجار لە ژیانم دەتانکەمە دەرەوە ئەوان لە خۆیان دڵنیا بون وتیان باشە رۆشتینە لای ئەوکورەی دیکە کە کافێکەی بەرێوە دەبرد و شەربەت و شتەکانی ئامادە دەکرد من خۆم پرسیم کاکە لێرە چەند کارمەندتان هەیە کورەکە دەستی راکێشا هەر ئەوە شەریکین و پێکەوە کار دەکەین چونکە ئێرەش ئەوەندە قەرەبالغ نیە هەر بەیەکەوە پێرا دەگەین وتم ئەی هەفتەی پێشوو کێ لێرەبوو لە شوێنی ئەو کورە کورەکە خۆی وتی هەر من بوم هیچ کەسیتر لەگەلمان کار ناکات لێرە وتم نابێت بەخوا ١٠ رۆژ پێش ئێستا دەبێت هاتین کورێکیتری لێبوو کچەکان وتیان نا پەیڤین ئێمەش شایەتین هەر ئەو کورە بوو وتم نەبەخوا من وەک شێتم لێهات دەموت نا کورێکیتری لێبوە هەر بەراست من کورێکیترم بینیبوو سوێند بەخودا کەسێکیتر بوو جوانیەکەی بێئەندازە بوو زۆر زۆر سەرسامکەر بوو ئەوانیش پێداگریان دەکرد شتیوانیە هەر هەمان کور بوو وەک بلێی ئەژنۆم شکابێت کەوتمە سەرزەویەکە خێرا ئاویان بۆ هێنام و لەسەر کورسیەک دایان نیشاندم زۆر بە خراپی دەستم کردە گریان دەموت بەخوا کەسێکیتر بوو لانیا وتی کاکە لێرە کامێرای چاودێری لێیە کورەکە وتی بەلێ لێیەتی وتی دەکرێت سەیری رۆژی ٤ شەمەی هەفتەی پێشو بکەین کورەکەش وتی بێگومان مۆبایلەکەی دەرهێنا چویە سەر بەرنامەیەک کە دەیتوانی ئەو دیمەنانە ببینیت کەوا کامێراکان تۆماریان کردبوو وتی ئێوە لەکامە مێزو کورسی بوون چاوان دەستی بۆ سەر هەمان مێز راکێشا کە ئەورۆژە لەسەری دانیشتبوین
کورەکە خستیە سەر ئەو کامێرایەی ئەوێی تۆمار دەکرد و گەرایەوە سەر ئەوبەروارەی ئێمە چوبوین بە خێرای گەرانێکیکرد بە دیمەنەکان کە ئێمەی تێدابین پاشان مۆبایلەکەی خستە

خوێنە
رە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 3 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
10🔥3
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی سێیەم 3

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

بەردەممان وتی ئەو سێ کچە ئێوە بون ، لانیا وتی بەلێ خۆمان بوین ئیتر مۆبایلەکەی دایە دەستی لانیا و هەرسێکمان سەیرمان دەکرد لە دیمەنە تۆمارکراوەکان هەبوو ئێمە هاتین دانیشتین ، دوای خولەکێک کارمەندێک هات بۆ لامان من وتم، ئەها خۆیەتی ئەوە بوو بە
تێرامانەوە سێرمان دەکرد کەوام وت دووکورەکەش هاتن بە تێرامانەوە چاوەروان بوین کورەکە لابکاتەوە و لە کامێراکە روخساری دەربکەوێت ، ئیتر خەریک بوو لای دەکردەوە و من دلم زۆر زۆر بەخێرای لێیدەدا بیهێزیەکی زۆر لە ئەژنۆم هەبوو لەکۆتایدا بە تەواوی لایکردەوە ، من شـــۆک بوم و هاوارم کرد نـا بەخوا ئەوە نەبو کەسێکیتر بوو لەکامێراکە هەمان کورەکە دەرکەوتبوو کە لەوێ کاری دەکرد ، بەلام  کەسێکیتر بوو من بینیم من هەستام و جانتاکەم هەلگرت ئەوانم جێهێشت و بە خێرای دەرۆشتم هاورێکانم بەدوامدا رایان دەکرد و دەیانوت بۆستە پەیڤین من حالم خراپ بوو ، بەتەواوی وەک شێت بوم من دلنیابوو کەسێکیترم بینیوە بەلام نازانم بۆ ئەوان نەیان بینیوە لەپێش مۆلەکە تاکسی زۆر وەستابوو لە چومە نێو تاکسیەکیان و وتم برۆ هاورێکانم پێم رانەگەشتن رۆشتم زۆر وێران بوم و دەگریام سایەقەکە وتی تۆ باشی خاتوون وتم باشم سەرم هەڵبری و سەیری ئاوێنەکەم کرد شۆک بوم ئەوە ئەو کورە بوو کە من بینیبوم ، من سەرسامی شێتی ئەوبوم ببوم بە دیلی روخساری ئەو وتم تۆ کێی بۆ من دەتبینم هاورێکانم ناتبینن کورەکە سەیارەکەی هێواش کردەوە و لایکردەوە وتی چۆن من چاوەکانم بەتەواوی کرانەوە و شـــۆک بوم ئەوە ئەو نیە گیانم دەستی کرد بە لەرزین خوایەگیان بۆۆ ؟ بۆ لە ئاوێنەکەدا ئەوم بینی بەلام ئەو نیە وتم ببورە کورەکە وتی بەراست تۆ باشیت ، بچم ئاوت بۆ بکڕم وتم من باشــم سپاس تەنهــا زوو بمگەیەنە مالەوە ئەویش وتی بەسەرچاو خوشکم ئۆتۆمبێلەکەی هەلکردەوە و دەرۆشت بە رێگادا بەلام من لە ئاوێنەکە ئەو کەسەم دەبینی کە ئاشقی بوم ، تێناگەم بۆ لای دەکردەوە ئەو نەبوو خۆ ئەو ئاوێنەیە ئەفسانەی نەبوو تا هەوکەسەت پێشانبدات کە تۆ دەتەوێت ئەوم دەبینی لام دەکردەوە سەیری تەواوی ناو ئۆتۆمبێلەکەم دەکرد ئەو نەبوو لە هیچ شوێنێک بونی نەبوو
تەواوی رێگاکە من سەیری ئەوم دەکرد لە ئاوێنەکە گەشتمە ماڵەوە و بەخێرای رامکردە ژورەکەم خوشکەکەشم لەمال بوو ئەورۆژە زوو هاتبوەوە لە زانکۆ بەدوامدا هات و وتی پەیڤین چۆنیت وتم باشـم بەلام خۆم بۆ نەگیرا و دەستم کردە گریان وتم باشـ نیم ئەویش توند لە باوەشی کردم وتی چی بوە بۆ چاوان و لانیات جێهێشتوە ئەوان خەمیان بوو تەلەفۆنیان بۆ مالەوە کرد تا دلنیابن لەوەی بەسەلامەتی گەشتویتە مالەوە وتم دادە  شتانێکی سەیر رودەدەن وتی چیە خوشکم
شتەکانم بۆ دادەم باسکرد وتی هیچ نیە رەنگە خەیالت بۆ چیرۆکێکی جوان کردبێت لە مێشکت و ئەوکەسەی نیو خەیالەکەشت جار جار لەبەرچاوت بێت وتم دادە بەخوا شتی وا نییە ، من ئەوە دوجارە ئەو دەبینم ئەوە راستیە دادەم وتی ئەگەر راستیە بۆ ئیمە نایبینن هەناسەکەم تەنها خۆفێکە لە مێشکی تۆدا ، وتم خۆفی چی خۆ من نەترساوم من ئــاشقی بوم دادەم هیچ گالتەی بەبابەتەکە نەهــات لەبەر ئەوەی زۆر تێگەشتوبوو وتی دیدارێکت بۆ رێک دەخەم دەچین بۆ سەردانی دکتۆرێک هاوارم کرد خۆ من شێت نیم
دادەم وتی خۆ هەر شێت ناچێت بۆلای دکتۆر هەرکەس دەرونی هیلاک بێت پێویستی بە دکتۆرێکی دەرونیە ئارامی بکاتەوە من تورە بوم بەلام دادەم پێداگری کرد یەکجاریش بێت بچین وتم باش تەنها یەک جار دەچم بزانم چیە
دوای ٤رۆژ لەگەڵ خوشکم چوین بۆ لای دکتۆری دەرونی هەندێک چاوەروان بوم تا سەرەم هــات کاتێک چاوەروان بوین دادەم وتی ، چی بوە و چی هەیە بۆ دکتۆرەکەی باس بکەو هیچ نە دکتۆرەکە هەڵخەلەتێنە نەخۆت وتم دادە بۆچی وادەڵێیت من کەی خۆم هەلدەخەڵەتێنم وتی نازانم خوشکم من لە مێشک و دڵتدا نیم خۆت ئاگاداری خۆتی هەر ئەوەندە بەسە کە راستیەکان بە دکتۆرەکە بلێیت و لە ناخی خۆشتدا درک بە تەواوی راستیەکان بکەیت ئیتر من رۆشتمە ژورەوە بۆلای دکتۆرەکە هەرچی هەبوو وە رویدا بوو وە باسی حالی خۆم و پێشترم و ....هد هــەمویم بۆ باس کرد دکتۆرەکە وتی شتێکی ئاساییە و ئەو حالەتانە رودەدات لە خەیالی خۆت کەسێکی وا هەبوە و واتهەست کردوە راستیە وتم لە خەیالم کەسی وانەبوە تا ئیستە بەلام بەراستی بەو شێوانەی باسم کرد دوجار بینیومە. دکتۆرەکە وتی ئێمە بەم حاڵەتەی تۆ دەڵین (سایکۆس) کە دان بە نەخۆشیەکەتدا

خوێنە
رە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 4 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
4🔥1
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی چوارەم 4

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

نانێیت کەسی توشبوو لەهەدێک حالەت دەبێت دەرمان وەرگرێ یان بە پێی کات بەرەو باشی دەروات ئەگەر گرنگی بەخۆی بدات و زۆر بیر نەکاتەوە ژیانی خۆش بێت وە زوزو برواتە دەرەوەو هەمیشە مێشکی ئارام بێت وتم دکتۆر گیان هـەموو ئەوانەی باست کرد من بە زیادەوە دەیکەم و هــەمە ژیانم خۆشە هەردەم لەدەرەوەم مێشکم ماندو نیە و ناخوێنم گرنگی بەخۆم دەدەم هەموکات ماڵمان ئارامە و بێکێشەیە دکتۆرەکە وتی بۆ ناخوێنیت لە کاتیکدا ١٧ سالی وتم تاقەتی خوێندنم نەبوو نەم خوێند دکتۆر وتی ئەی ناخوێنیتەوە واتە کتێب رۆمان وتم ناواللە جا بۆ مێشکی خۆم هیلاک بکەم بە خوێندنەوە دکتۆتەکە وتی نا ئەسلەن بە پێچەوانەوە بخوێنیتەوە مێشکت ئارام دەبێتەوە رات دەگۆرێت،  درک بە زۆر شت دەکەیت رۆشنبیرتر دەبیت هەست بە ئاسودەی دەکەی دەربرینی وشەکانت ئاراستەیان دەگۆرێت کامڵ دەبیت تەنانەت رەنگە لەسەر بابەتی قوتابخانەش رات بگۆرێت وتم باشە هەول دەدەم یەکدوو کتێب بکرم و بیخوێنمەوە دکتۆرەکە وتی زۆر باشە بێت وە قسەیتری زۆر بۆ کردم و پاشان وتی دەبێت هەموو هەفتەیەک بێیت بۆلام و سەردانم بکەیت تا بە وردی و لە نزیکەوە ئاگادارت بم نەبا ئەو حالەتە دوبارە بێتەوە وتم باش بەلام لە دلی خۆمدا وتم نا بەراستی با دوبارە بێتەوە با من هەردەم ئەو کورە ببینم کە ئاشقیم ئیتر رۆشتمە دەرەوە خوشکم وتی دکتۆر چی وت وتم هیچی وای نەوت هەر وەک تۆ قسەی دەکرد خوشکم پێکەنی وتی وامەلێ ئەو دکتۆرا و ماستەری هەیە لەو بوارەدا وتم مەسەلە هــەوە نیە هەندێک جار بۆ ئارام بونەوە وە باشتر بونت ، یەک وشەی کەسە ئازیزەکانت کە لێت تێدەگات بەقەد ، هەزاران وشەی دکتۆرێکی پلە باڵا کار دەکات خوشکم وتی نانا قسەی باشیش دەزانی هەردوکمان پێکەنین و وتم دادە دکتۆر پێشنیاری کتێب خوێندنەوەی بۆ کردم با بچین هەندێک بکرین دادەم وتی هەرچەند من زۆر زۆرم هەیە لەمالەوە دەتوانیت بیان خوێندیتەوە بەلام با برۆین تۆ بە دڵی خۆت دەستنیشانیان بکەیت و ئەوەی بەلاتەوە گونجاوە بیکرین لە کاتێبخانەیەکی بچوک لامان داو سەیری کتێبمان کرد ، هەندێکم بەدل دەبو دادەم دەیوت من هەمە وەرە بیانبە هەندێکیش دەیوت بەرای من زۆر باشە بیت بیکری هەندێکیشیان دەیوت ئەو کتێبە بۆ خوێنەر لە ئاستی سەرەتادا گونجاو نیەو لێی تیناگات چوکە هەندێک جار هەندێک پەیڤ و وشە هەن کە نوسەر بەکاری دێنێت خوێنەر بە پێی کات لێی تێدەگات کە مانای چیە بۆیە ئەم کتێبە پرە لەو وشانە ئەستەمە لێی تێبگەیت
ئیتر بەرای هەردوکمان هەندێک کتێبمان کری و گەراینەوە من هەردەم دەست بەتاڵ بوم چوکە نەشم دەخوێند دەرس خوێندنم لەسەر نەبوو وە هەرگیز کاری ناومالم نەدەکرد هەر هەبو نەبوو مۆبایلەکەم بوو بەکارم دەهێنا بەو دویانە لەویش بێزار ببوم بۆیە زۆر بەخێرای دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبێکیان زۆر سەرنجی راکێشام هەر لە پەرەکانی سەرەتاوە خوێنەری پەلکێش دەکرد بۆ پەرەی دواتر زیاتر خولیای خوێندنەوە بوم ئەوشەوە نیوەی کتێبێکم خوێندەوە نزیک کاتژمێر ١١:٣٠ دەبوو کە بەتەواوی خەوم دەهات و چاوم هەڵنەدەهات گڵۆپی ژورەکەم کوژاندەوە و راکشام هەموو کات لەسەر لای چەپ دەنوستم و روم دەکردە پەنجەرەی ژورەکەم بەیانیان روناکی و درەوشاوەی رۆژ لە پەنجەرەکەوە لە روخسارمی دەدا و بە ئاگای دەهێنام ئەوجارە کە چومە نێو جێگەکەم هەستێکی نامۆم هەبوو نەمدەزانی ترسە یاخود شلەژان یان هۆکاری خوێندنەوە هەستەکانم دەیانوت کەسێک لە دواتەوەیە رێک لە ژورەکەت لەگەڵتدایە بەلام خۆم بە خۆم دەوت هیچ نیە خۆفێکە کردوتە بیری لێمەکەوە چیم ئایەت دەزانی خوێندم بەتایبەت ئەودواییان من زۆر گرنگیم بە لایەنی دینی دابوو بەترسەوە لام کردەوە هیچ شتێک لە ژورەکەم نەبوو بەلام ترسەکەی دلم نەک هەر کەمی نەدەکرد بەلکو تا دەهــات زیادی دەکرد مۆبایلەکەم هەڵکرد و سەیرم کرد واکتژمێر ١٢ لایدابوو بۆخۆم کەمێک سەیری پۆستم کرد و لە سناپچات نامەیەکم بۆ هات رۆشتمە سەر سناپچات هەرکە دەچیتە نێو ئەپەکەوە یەکسەر دەچێتە سەر بەشی کامێراکەی کە کامێراکەی کرایەوە لەسەر شاشەی مۆبایلەکەم کەسێم بینی کە لە تەنیشتم راکشاوە ژورەکەم تاریک بوو بەلام تیشکی شاشەی مۆبایلەکەم لێدەداو دەمبینی ترسێکی ئێگجار زۆر زۆرم هەبوو بەڵام وەک وتراوە لە شتێک ترسایی سەیری بکەو بەدوادا چونی بۆ بکە ترسەکەت نامێنی لەسەر ئەساسی ئەو قسەیەی بیستبوم

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 5 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
5👍4
Live stream finished (1 hour)
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی پێنچەم 5

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

لام کردەوە هیچ شتێک لە بوون نەبوو سەیری تەواوی ژورەکەم کرد هیچم نەبینی وتم هیچ نیە دیارە سێبەرێکە دروست بوە مۆبایلەکەم کوژاندەوەو و پێخەفەکەم دا بەسەرخۆمدا ووتم دەخەوم بەلام هیچ خەو نەچوە چاوم تا کاتژمێر ٢ من نە لەترسا دەموێرا جولە بکەم نە خەویشــم لێدەکەوت دیسان مۆبەیلەکەم بەدەستمەوە گرتەوە تەنها هەلمکرد تا تیشکی روناکی بداتەوە پاشان هەر سەیری شاشەی مۆبایلەکەم دەکرد تا بزانم دوبارە دەیبینم وەلێ زۆر بە ئاشکرا بینیم کەسێک لە تەنیشتم راکشاوە چاوم لەسەر شاشە مۆبایلەکەم بوو دەستم برد بۆلای کەسەکە من هەستم بە هیچ نەدەکرد نە بەرکەوتن نە بونی کەسێک بەلام لە شاشەی مۆبایلەکەم دیاربو بەلام لە شاشەی مۆبایلەکەم دیاربو کە توند دەستمی گرتوو بە دەستەکەی تر ئاماژەی دەکرد ئارام بە زۆر دەترسام بەلام نەشم دەوێرا بجوڵێم مۆبایلەکەم کوژاندەوە و خەوتم وەک ئەوەی بلێی لە ئامێزێکی ئاسودەدا خەوتم خەوم لێکەوت بەیانی درەنگ بەئاگاهاتم ئەوانەی شەوی رابردو رویان دابوو هەر لە مێشکمدا بوو تەواوی ژورەکەم پشکنی هیچم نەدەبینیوە نە هیچ شتێک لە شوێنی خۆی جولێنرابو نە هیچ ئاسەوارێک هـەبوو هەموو شتەکانم بۆ خوشکەکەم باسکرد بەلام دەستیکرد بە پێکەنین و وتی دیسان خەیاڵت کردوە وتم نەخێر شتیوا بونی نیە خوشکم وتی تۆ پێویستت بە چارەسەرێکی باش هەیە وتم قسەی بێمانا مەکە هیچ نەخۆشی و دۆخێکی خراپ لە بون نیە هیچ کەس باوەری بە من نەدەکرد کە کەسێک لەگەلم دەژی و دەیبینم تەنانەت لانیا و چاوانیش گاڵتەیان بە بابەتەکە دەهـات لەسەر ئەوەی باوەریان پێنەدەکردم من کۆتایم بە هـــاورێیەتیکردن لەگەل ئەوانیش هێنا ، تەنانەت هاورێیەتی خوشکەکەم و دایکم وباوکیشم چیترباسی ئەو بابەتەم بۆ نەدەکردن زۆر وتیان با بتبەینەوە بۆ لای دکتۆرەکە وتم ناچم ئەویش باوەر بە من ناکات من هیچ هاورێیەکم نەما و هەردەم بە تەنها لە ژورەکەم بوو ، بەلام من هەر ئاشقو شەیدای ئەو بوم
هەمو کات لە خەیالمدا بوو رێک مانگو نیوێک دوای ئەو شەوە کە کورەکەم بینیوە لە ژورەکەم رۆژێک بەتەنها لە ماڵ بوم هەستام لەخەو کەسی لێنەبو باوکم لەسەر کار بو خوشکیشم لە زانکۆ پەیوەندیم بە دایکم کرد وتم لە کوێی وتی لەگەل پورت چوینەتە بازار وتم باشە نانم ئامادەکرد و لەسەر مێزەکە دامنا زەنگی مۆبایلەکەم لە ژورەکەم لێیدا چوم بۆ موبایلەکەم و هێنا بەدەم گەرانەوە سەیری مۆبایلەکەم دەکرد بزانم کێبوو پەیوەندی دەکرد گەشتمە مەتبەخ شۆک بوم سەرم هەڵبری بینیم هەمان کور لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتوە و نان دەخوات من وەک بتێکم لێهات سێرم دەکرد ئەویش لەنان خواردن وەستا و سێری دەکردم وتی وەرە دانیشە سەوتی لای من هیچ نەناسراو نەبوو من تەنها سێرم دەکرد لە دڵمدا وتم چۆن هاتە ژورەوە وتم بەخوا هەر جنۆکەیە وا لەمن دەکات وتم ( بسم الله ) نەجوڵا ئەوجارە دەستم کرد بە خوێندنی( ئاية  الکرسی) بەلام ئەو بەردەوامبو لە نانخواردن نەجوڵا من بیستبوم جن بە بیستنی ناوی خودا دەروات یان بە ( ئاية  الکرسی) نامێنێ بەڵام ئەو هەر بۆخۆی بە ئاسای نانی دەخوارد کە من تەواو بوم لە خوێندنی ئایەتەکە وتی خۆ جنۆکە نیم خانم وەڵا عەیبە منت کرد بە جنۆکە و شەیتان کاتێک وای وت وەک ئەوەی کە ترسم بەرامبەری نەمابێت رۆشتمە نزیکەوە و وتم ئێ هەر وەک جنۆکە دەرەکەویت و ونەبیت دەستی کرد بەپێکەنین و وتی ئائا وا پێویستەکات وتم بۆۆ وتی ئاخر من چەندین مانگە ئاشقی تۆ بوم وتم بزانم راستیە رۆشتەم نزیکی دەستم لێیدا بەراستی هەستم بە بونی دەکرد  وتی ئەگەر هەر حەزەکەی دڵنیا بیت زلەیەکم لێبدە بزانم ئازارم دەبێت پێکەنیم وتن جا ئازاریشت هەبی من چوزانم وتی ئەی چی ئەگەر من زلەیەک لە تۆ بدەم برۆم گرژ کردو هیچم نەوت لە ئامێزی گرتم و وتی ئەوە بەراستە هەرگیز دڵم نایەت ئازارت بدەم بەلام بەراستی هەستم بە بونی کرد بە جەستەی بە ترپەی دڵی بە بۆنە خۆشەکەی و دەنگی هەناسەی دەستم کردە گریان ئەویش دەستی لە پرچم دا وتی هەقی خۆتە ببورە ئەگەر تۆم ترساندبێ بەلام من نە جنۆکەم نە خەون و خەیاڵی تۆم من راستیم و مرۆڤم دلم زۆر خێرا لێیدەدا کەوتبومە مەتەڵێکی زۆر قورسەوە بەراستی چی رودەدات نەمدەزانی دەنگی قفلی دەرگاکە هات هەستم دەکرد کەسێک دێتە ژورەوە زۆر شلەژام وەک ئەوەی من نەمەوێت کەس ئەو ببینیت بەرەو دەرگاکە


خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 6 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
6❤‍🔥1
2025/07/14 11:18:13
Back to Top
HTML Embed Code: