Telegram Web
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی شەشەم 6

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

رۆشتم ودایکم بوو سلاوی کردو وتی بۆ شلەژاویت وتم بەخێربێیتەوە هیچ نیە ترسام تۆ نەبی دایکم بەرەو مەتبەخ رۆشت و من بە ترسەوە بە دوایدا دایکم بە دەنگێکی پر پرسیار و زبرەوە وتی پەیڤین لە دلمدا وتم تەواو ئەوی بینیوە و بە هەلە لەمن گەشتوە کەوا کورێکم هێناوەتە مالەوە وتم بەڵی بەخێرای بەرەو لای چوم وتی چۆن پەنجەری مەتبەخ دەکەیتەوە کچم ماڵەکە پر بوو لە تۆز سێری دەوروبەرم کرد کورەکە نەمابوو دایکم وتی سێری چی دەکەیت وتم هــا وتم بزانم کوا تۆز دایکم وتی کچێ دایخە زوو لە پەنجەرەکەوە بینیم کە کورەکە رۆشت و کڵاوەکەی کردەوە سەری وەک ئەوەی بلێی ئیتر باوەرم کردبێت ئەو مرۆڤە و بونی هەیە دلم ئیسراحەتی کرد ئەوجا روم لە دایکم کردو وتم ئەرێ دایکە ئەم مالە بۆنی خنکاوی لێدێت نە دەرگا دەکەیتەوە نە پەنجەرە بەراستی پێویستە رۆژانە هیچ نەبی سەعاتێک پەنجەرە بکەینەوە هەوا گۆرکێ بکات دایکم وتی نانت خوارد وتم نا دایکم سەیری سەر مێزەکەی کردوووتی ئەی کێ نانی خواردوە وتم هـا بیرم کەوتەوە کورەکە بوو نانی خوارد وتم ئێ مەبەستم ئەوەیە هــێشتا تێر نەبوم دایکم کەمێک سەیری سەر مێز و قاپی خواردنەکەی کردو رۆشت بەدەم رۆشتەوە وتی هەرگیز باوەر بە چاوم ناکەم تۆ ئەوەندە عەزابی نەفست دەدەی تەنها بۆئەوەی قەلەو نەبی پێکەنیم و وتم ئیتر شتەکان گۆرا
دانیشتم و نانم خوارد وە هەر بیرم لە کورەکە دەکردەوە دەبێت کێبێت بۆ وەک تارمای دەردەکەوێت و ون دەبێتەوە جارجاریش سامێک لە دلمدا دروست دەبوو بەتەواوی هەمو کاتەکانم ببو بە خوێندنەوە و سەیرکردنی دراما و خوێندنی قورئان هەستم بەئارامی زیاتر دەکرد بەراستی هەستم بە دلخۆشی دەکرد لوتبەرزی جارانم نەمابوو دەرۆشتمە دەرەوە نەک بۆ بەفیرۆدانی کات بەلکو دەرۆشتم یارمەتی هەژارانم دەدا و خێرم دەکرد ئەگەر دلی مندالێکیش با خۆشم دەکرد ئەوجا دەگەرامەوە بەلام بەراستی زۆر زۆر ئاسودە بوم لە چونە دەرەوەکانیش هەردەم چاوم بۆ ئەو کورە دەگێرا من دڵنیابوم دەردەکەوێتەوە بەلام کەی و لەکوێ نەمدەزانی و حالم پەرێشانی ئەو بو هــەمیشە نزام دەکرد کە بیبینمەوە وە لە کۆتای شەوێک دەرکەوتەوە هەر درەنگانی شەو بوو رۆشتمە نێو جێگە پاش چارەکێک هـەستم بە بونی ئەو کرد لە ژورەکەم ، وە بۆنی ئەوم دەکرد بەراستی بۆنی هەمیشە لە لوتم دابوو هەستم دەکرد لەسەر هەمان جێگای من رادەکشێت وە دێتە ژێر پێخەفەکەم ئەوجارە نەدەترسام بەلکوو زۆر دلخۆش بوم زۆر بە پەرۆش بوم بۆ بینینەوەی بێ ئەوەی لا بکەمەوە وتم هـاتیت ئەویش بە سەوتێکی زۆر نزم چرپاندی بە گوێمدا وتی هـاتم لات دەبم ئەگەر بە دەنگی بەرز قسە نەکەیت و خێزانەکەتە نەیەن زەردەخەنەم کرد و ڕوم وەرگێڕا بە لای ئەودا لەگەل تاریکی شەویشدا تیشکی روخساری ئەو پێش چاومی روناک کردبوەوە زۆر شیرین و خۆشەویست بوە لام ئەو لەسەر تەختەخەوەکەم دانیشت و منیش هەستامەوە لە پێشی دانیشتم وتم تۆ کێی ؟ وتی من کریڤم
وتم کریڤ ؟ وتی بەلێ پەیڤین گیان وتم بۆ ئاوا دەردەکەویت بەنهێنی دێت و دەرۆیت و وەک تارمای وایت کریڤ وتی چۆن چۆن دڵت دێت پێم بڵێیت تارمای زەردەخەنەم کرد و وتم بەلام بەراستی تۆ وایت کریڤ وتی من پێویستە هەر وابم وتم کریڤ من تێناگەم بەراستی هەمو شتم بۆ رون بکەوە چۆن هاتیتە ژیانم بۆ وادێیت دەرۆی کریڤ وتی پەلەم لێمەکە هـەموو شتت بۆ باس دەکەم وتم تکایە ئێستا زۆر نیگەرانم هەردەم بیرت لێدەکەمەوە کریڤ وتی باشە بەخێرای هەندێک شتت پێدەلیم تا نەترسیت و مێشکت ئالۆز نەبێت بەلام کاتم کەمەو دواتر هەموشتت بە درێژی پێدەلێم وتم باشە رێک کەوتین کریڤ وتی پەیڤین من چەندین مانگ دەبێت تۆم بینیوە و ئاشق و شەیدای تۆ بوم تۆ نەمێشکت تێک چوبوو نە نەخۆشی دەرونیت هەبوو وە نەخلافابویت و جنیشت نەدەبینی بەڵکو تۆ بەراستی منت دەبینی بەلێ ئەورۆژەی کافێکە من هاتم بۆ لاتان و پرسیم چیتان بۆ بهێنم تۆ منت بینی وتم کریڤ چۆن بەراستی نەئەوەی کامێراکە تۆبویت نە کچەکان تۆیان بینیبوو کریڤ وتی   مەگەر نەموت کاتێکیتر هەمویت بۆ باس دەکەم وتم تکاکەم زۆر کەوتومەتە دلە راوکێ کریڤ سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کردەوە وتی

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 7 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
5❤‍🔥1👍1
Live stream finished (56 minutes)
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی حـەوتـەم 7

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

7 خولەک وتم چی وتی پەیڤین حەوت خولەکم ماوە دەرۆم وتم تکایە شتەکانم تێبگەیەنە کریڤ وتی باشە بە خێرای زۆر بە پەلە وتی پەیڤین گیان ئەگەر بیرت بێت دوجار کارمەند هاتەلاتان من سەرەتا هاتم تەنها بۆ ئەوەی تۆ ببینم بەراستی نەمزانی تۆش ئاشقی من دەبیت من رۆشتم و کارمندی ئەوێ هاتەوە لاتان چوکە دەیوست بزانی چیتان دەوێت ئیوەش وتان ئیستا داوامان کرد کارمەندەکە وتی نا هیچتان داوا نەکردوە منیش شتەکانم بیرکەوتەوە ئەو راستی دەکرد پاشان وتی من دواتر گەرامەوە ئەوێو وتم کەوا من پارەم لێون بوە دەمەوێت سێری کامێراکانتان بکەم کورەکەش سەرقال بو مۆبایلەکەی خۆی دایە دەستم و خەریکی کارەکەی بوو بە خێرای ئەو دیمەنانەم سریەوە کە تێیدا دەرکەوتبوم سپاسم کردو رۆشتم وە ئەو شەوەی تەریش من لەژورەکەت بوم بەهەلەدا نەچوبویت لە شاشەی مۆبایلەکەتەوە سەیری روخساری یەکمان دەکرد وتم بەلام دەستم لێدای هەستم بە هیچ نەدەکرد کریڤ وتی من بە پێچەوانەی تۆ بوم وتم ئەی ئاوێنەی ناو تەکسیەکە چی کریڤ وتی نازانم وتم بەراستی من تۆم لە ئاوێنەی تەکسیەکیش بینی کریڤ وتی کچێ بەراست ئەونە ئاشقم بویت هەر لەپێش چاوتم پێکەنیم ،وتم نەخێر ئیتر کریڤ وتی بەلێ دیارە من زەردەخەنەم کرد و کریڤ وتی من دەرۆم پەیڤین وتم نا تخوا مەرۆ من زەردەخەنەم کرد و کریڤ وتی من دەرۆم پەیڤین وتم نا تخوا مەرۆ کریڤ وتی وامەکە پەیڤین من ئەرکم هەیە وتم تکاکەم زۆر شت لە مێشکم ماون تۆ چۆن دێتە ژورەوە بۆ مالمان چۆن ئەمکارانە دەکەیت کریڤ وتی پەیڤین وامەکە دەگەرێمەوە هەموشت دەزانی بەپێی کات تەواو فرمێسک بە چاومدا هاتە خوارەوە و کریڤ بە بلوزەکەی خۆی فرمێسکەکانی سریم و وتی دەتەوێت ئیتر وەک تارمای دەربکەوم و خۆمت پێشان نەدەم وتم نانا تکایە وتی کەواتە وامەکە دێمەوە سەرم لەقاند کریڤ ویستی بروات وتم کریڤ تکایە بەیەک وێنە بگرین کریڤ وتی نابێت وتم تکایە هەرنەبێ دلی خۆمی پێدەدەمەوە کریڤ وتی بەڵام هـەرگیز نەکەی هـەوڵ بدەی بە کەسێکی نیشان بدەیت سەرسام بوم وتم باش بەلێن بێت کریڤ وێنەیەکی هەردوکمانی گرت بە مۆبایلەکەم و  رۆشت زۆر بە ئاسای دەرگای ژورەکەمی کردەوە و رۆشت بەلام هەرگیز نەمبینیبو کەسێک ئاوا بە وریای و بێدەنگی بروات ئەو زۆر شارەزاو وریا بوو کریڤ رۆشت منیش هەردەم لە خەیالی ئەودا بوم بەراستی کە زانیم بۆنیشی هەیە زۆر زیاتر ئاشقی بوم و خەون و هیوای زۆرم هەبوو لەگەل کریڤدا
هەرکات بێزار بوبام سەیری وێنەکەی خۆم وکریڤم دەکرد زۆر دلم پێی خۆش بوو کریڤ زۆر زۆر جوان بوو هەرگیز کورێکی ئاوام نەبینیبوو بەلام زۆر بەجوانی وێنەکەم لە نێو مۆبایلەکەم پاراستبوو تا کەس نەیبینێت خۆم نەبێت چەند مانگ رۆشت کریڤ نەگەرایەوە زۆر بێزارو بێتاقەت بوم هەردەم شەرم بە مالەوە دەفرۆشت و زۆرجار لە ژورەکەم دەگریام حالم وێران بوە زۆر تێکشکابوم تەنها خۆشم لەخۆم تێدەگەشتم بیرکردنەوەم لە کریڤ وایکردبو هەمو ژیانم ببێت بەگریان نازانن ئازاری ئەشق و دوربون لێی چەند سەختە ئەو چەند مانگە درێژەی کێشا و بوبە ساڵێک کریڤ لەهیچ جێگەیەک بونی نەبوو دەرنەکەوتەوە هەموشەوێک بە خەیالی ئەو دەخەوتم دەموت کەمێکیتر دێت هەمو بەیانیەک بەهیوای بینینی ئەو لەخەو لەدەستام دەموت ئیستا کریڤ لە سوچێکدا دەردەکەوێت بەلام نەبوو هیواکانم بێسود بوو لە مێشکی خۆمدا وتم بۆچی من بۆی نەگەرێم هەرچەند زۆریش دەترسام بەلام رۆشتم رۆشتم بۆ بنکەیەکی پۆلیس لەوێ کورێک بەدەممەوە هات و وتی چۆن یارمەتیت بدەم خاتون وتم من بەدوای کورێکدا دەگەرێم ناوی کریڤە کورەکە سەرسامی پێوە دیار بوو بەلام خۆی دەرنەدەخست وتی ناوی سیانی چیە تەمەنی چەندە وتم نازانم هیچ نازانم کورەکە وتی چۆن ئەی چۆن بەشوێنیدا دەگەرێی وتم نازانم
چۆن هەر نازانی ئەی باشە وێنەیەکیت لا نیە کاتێک وای وت قسەکانی کریڤم بیرکەوتەوە وتی هەرگیز نەکەیت رەسمەکە بەهیچ کەسێک نیشان بدەیت وتم نا وتی ببورن خانم ئاوا ناتوانین بۆ کەس بگەرێین رۆشتمە لای دەرگای چونە دەرەو و نەبونی کریڤ منی خستەوە گریان و گەرامەوە وتم کاکە ئەو رەسمەیم لایە کورەکە وتی کوا خستمەسەر وێنەکەی کریڤ کورەکە مۆبایلەکەی لەدەستم سەند و بە وردی سەیری وێنەکەی کرد وتی ئەو وێنەیە هی کەیە وتم بەتەواوی سالێک و چەند رۆژێک دەبێت کورەکە وتی نا شتی وانابێت تۆ باش دیار نیت خاتون بەتوتایە سێ سال پێش ئیستا باوەرم دەکرد وتم بۆ وتی خاتون ئەوە نزیکترین هاورێی من بوو ناوی سیانی وت وە وتی من و

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 8 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
8❤‍🔥1
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی هەشتەم 8

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

کریڤ بەیەکەوە پۆلیس بوین بەلام کریڤ دوو ساڵ و نیو دەبێت مردوە چاوەکانم فراوان بون و شــۆک بوم وتم چی وتی ئێمە لە ئەرکێکدا بوین ئەو فیشەکی بەرکەوت و مرد وتم نا شتی وانابێت بەراستی سالێک بەر لە ئێستا بەیەکەوە بوین ئەو وتی بەخوا ئەو مرد باوەرم نەدەکرد وتم دەتوانیت ناونیشانی خێزانەکەیم پێبدەی وتی بێگومان ناونیشانەکەی پێدام من گەرامەوە مالەوە لە ژورەکەم زۆر زۆر گریام وتم نابێت ، یانی چی ئەو لای من بوو ئیستاش دەڵـێن مردوە باوەرم نەدەکرد رۆژی دواتر چومە لای خێزانەکەی تەنها دایکی لەماڵ بوو وتم من هاورێی کریڤم دایکی دەستی کردە گریان زۆر بەکول وتی ئاخ رۆلەکەم رۆلە خێر لەخۆ نەدیوەکەم رۆلە رۆشتوەکەم زۆر گریاو لاوایەوە وتم پورێ گیان وامەکە بۆچی وادەکەیت وتی کورە تاقانەکەم جێی هێشتم و مرد لەگەلیدا زۆر گریام وتم تەواو ئارام بە تێدەپەرێت من هیچ لە بابەتەکان تێنەدەگەشتم دایکی ژورەکەی کریڤی پێنیشاندام ژورێکی جوان و سادە گیتار و دەمانچەیەکی لە ژورەکەی بوو دایکی دەیوت هەمورۆژ شتەکانی خاوێن دەکەمەوە و جێگاکەی رێک دەخەم سەرچەفەکان دەگۆرم وا دەزانم ئیستاش لەگەلمان دەژی دۆلابەکەیم کردەوە هەوێی پۆلیسیەکەم بینی زۆر لێم روانی و بیرم بۆ شتی جیاواز دەرۆشت کریڤ کۆتا شەو کە لە ژورەکەم بوو وتی پەیڤین ئەرکم هــەیە ئەوە یانی چی من دلنیام بەراستی بونی هەبو خەون و خەیال نەبوو لە دۆلابەکەی تێر بۆنی جلەکانی کریڤم کرد بۆنی کریڤ هەرگیز لە من دانەدەبرا ، وتم پورێ دەکرێت یەکێک لە بلوزەکانی کریڤ بەرم وتی بەلێ کچە جوانەکەم پاشان وتی تۆ خۆشەویستی کریڤ بویت سەرم داخست و هیچم نەوت دایکی وتی حالی دلی تۆش لە جەرهی من باشتر نیە جوان دیارە فرمێسک بە چاوم هاتە خوارەوە و وتم ئاگاداری خۆت بە دایکی کریڤم جێهێشت و گەرامەوە مالەوە بلوزەکەی کریڤم هەردەم پێبوو بۆنم دەکرد و لە ئامێزم دەگرت هەمو هەفتەیەک سەردانی دایک و باوکی کریڤم دەکرد ئاگاداریان دەبوم جار جار خواردن و چایەم بۆ ئامادە دەکردن ئەوان هەردەم باسی چیرۆکی خۆیان و کریڤیان بۆ دەکردم کریڤ تاقانەی دایک و باوکی بوو هەر ئەو کورەیان هەبوو هیچ مندالی تریان نەبوو بۆیەش حالیان زۆر پەرێشان بوە بۆ کریڤ منیش لەوان باشتر نەبوم زۆر وێران بوم هەردەم بۆ کریڤ دەگریام دوای دوومانگ لە کۆتایدا کریڤ دەرکەوتەوە ئەوجارە لەهەموو جارێک زیاتر دەترسام رۆژێک بوو بەتەنها لەماڵ بوم کریڤ وەک تارمای دەرکەوت و زۆر تورە دیار بوو دەموچاوی گرژ کردبوو زۆر دەترسام و شۆک بوو وەلێ زۆریش بیرم دەکرد رۆشتمە نزیک و لە ئامێزم گرت وتم لە کۆتای گەرایتەوە کریڤ پالێکی پێمەوە ناو وتی بۆ پەیڤین بۆ وتم چی بوە کریڤ بۆ بەدواداچون بۆ من دەکەیت و رەسمی منت بردوەتە بنکەی پۆلیس دەستم خستە سەر دەستی کریڤ و فرمێسک لە چاوم دەتکا وتم کریڤ وتی ئیتر کریڤ بونی نیە جارێکی تر نزیکی دایکم و باوکم نەبیتەوە وتم تکایە کریڤ کریڤ پشتی تێکردم بروات هـاوارم کرد وتم بەسە منت شێت کردوە خەریکە توشی نەخۆشی دەرونی دەبم دەلێن تۆ مردوی بەلام وا تۆ لێرەی کریڤ تۆکێی تۆ بۆ وا لە من دەکەی کریڤ بۆۆ کریڤ لای کردەوە و هاواریکرد پەیڤین ئەزانی من دەستم لە ژیان هەلگرتبوو وتم با ئیتر هەبویەکی نەبون بمم بەلام بەهۆی ئاشقی تۆوە بریارمدا ئیتر هەبم منیش زۆر بە کوڵتر دەگریام و وتم ئێ تۆ هیچ بە من نالێی دە شتێکم پێبلی تا تێبگەم تا گومانم لێت نەبێت بەراست مردنی چی چ شتێک هــەیە لە مەڕ ئەم بابەتە کریڤ توند لە ئامێزی گەتم و دەستی لە پرچم دەدا و ماچی دەکرد وتی باشە تەواو هێمنبەوە هەموشتت پێدەلێم سەیری کریڤم کردو وتم کەی کریڤ وتی تۆ چەنددت کات هەیە وتم کاتم زۆرە هەردەم بێ ئیش دەسورێمەوە کریڤ وتی ئێستا ئێستا دەلێم وتم تادایکم دێتەوە  کاتم هەیە وتی کەی دێتەوە وتم نازانم بەلام پێی دەچێت زۆریشی پێدەچیت کریڤ لەسەر زەویەکە دانیشت و قاچەکانی درێژ کرد کڵاوەکەی سەری لا برد من هەتا دەهات زیاتر و زیاتر شەیدای کریڤ دەبوم دلم زۆر بێ ئۆقرەبوو زۆر بە خێرای لێیدەدا و زۆر پەرێشان بووم کریڤ وتی من دوسال پێش ئیستا مردم برۆکانم گرژ کرد چی وتی ئاهـــ کریڤ مرد من نا وتم تخوا وەک مەتەل قسە مەکە کریڤ پێکەنی و وتی هەرچەند متمانەت لەدەستداوە بەلام چی لەم دڵە سەرشێتەم بکەم کە بە یەک قسەت دەبمە ئاو و ناتوانم دلرەق بم
وتم بمبورە کریڤ بەلام چیبکەم تۆ نەبوی سالێک بونت نەبوو وەک شێتم لێهاتبوو بۆ تۆ و هەولێکی تۆ لە تەنیشت کریڤ دانیشتم و

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 9 بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
❤‍🔥33👍1
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی نـۆیـەم 9

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  

کریڤ وتی باشە لێت خۆش دەبم بەلام ئەو جارە بێ ئاگاداری من یەک هەنگاویش نەنێی وتم کریڤ ئەگەر هەواڵت بزانم و هەردەم لەگەلت بم بۆچی کاری وا بکەم کریڤ وتی گیانەکەم کریڤ مردوە ئیتر هەرگیز بە دواداچون بۆ من و زانیاری لەسەر من مەکە من بەسەرسامی هەر سێرم دەکرد کریڤ بەردەوام
بوو وتی من دوسال و نیو پێش ئیستا فیشەکەم بەرکەوت و مردم بەلام زیندوو بومەوە وتم ئاخ کریڤ زۆ من ئەترسێنیت کریڤ پێکەنی و وتی ئێ بەمردو لەقەلەم درام وا پێویست دەکات من بمرم وتم بۆ وتی ئاخر دڵەکەم ئێمە ئۆپراسیۆنێکمان ئەنجامدا بۆ گرتنی گروپێکی تیرۆرستی من فیشەکێکم بەرکەوت و لە نەخۆشخانە بەرێوبەرەکەم هاتە لام وتی کریڤ پێویستە تۆ بمریت ئیتر کریڤ نەمێنێت لە پێناو لەوبردنی ئەو گروپە تیرۆرستیە وتم چۆن پلانەکەمان وابوو من هــەبویەکی نەبون بوم و ئیتر بونم نەما هەموکەس وادەزامێت من مردوم بەلام من ماوم و ئێستا چومەتە نێو گروپەکە گروپەکە زۆر لەوە زیاترن کە چاوەروانمان دەکرد و زۆر گەورەترن رۆژ بەرۆژ من زانیاریان لەسەر کۆدەکەمەوە ئەوندەی نەماوە ئەم بابەتە دەتەقێتەوە ئەو گروپەش لەناودەچێت پەیڤین نزای خێرم بۆ بکە من هەر بەسەرسامی سێرم دەکرد وتی مادەم ئیستا هاتوچۆی دایکم و باوکم دەکەی تکایە ئاگاداریان بە وتم بەسەرچاو تۆ هیچ خەمێکت نەبێت من ئیتر بەتەواوی لە بابەتەکە تێگەشتم تێگەشتم کریڤ بۆچی بە نهێنی دەردەکەوێت و بە نهێنی دەروات پاشان کریڤ وتی بەرێوبەرەکەم داوای لێکردم کەوا دوای ئەوبابەتەش من هەر دەرنەکەومەوە و پۆلیسێکی نهێنی ئەم وڵاتەبم منیش بە داواکەی رازی ببوم بەلام بینینی تۆو ئاشقم بۆتۆ ، بریارەکەی پێگۆریم بریارمدا دوای تەواوبونی ئەرکە نهێنیەکەم ئیتر من دەربکەومەوە و هاوسەرگیری لەگەل تۆ بکەم تەنهــا تۆ چاوەروانمبە چومە نێو ئامێزی و وتم ، بەلێن بێت تا ئەبەد چاوەروانت دەبم تخوا خۆت بپارێزە بیرت بێت کەسێک چاوەروانتە بۆیە پارێزراو بەو بەسەلامەتی بگەرێرەوە کریڤ ماچی نێو چاوانمی کردو وتی بەلێن بێت بە سەلامەتی بگەرێمەوە زۆر دلخۆش بوم و شانازیم بە کریڤەوە دەکرد کورێکی ئاوا چاونەترسو بوێرو ئازا کە شەو رۆژ لە ناو ئەو تیرۆرستانە بەسەر دەبات وە بەرگەی دوری دایک و باوکی دەگرێت ئامادەیە لە پێناو ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەی گیانی بەخت بکات بەراستی جێگەی شانازیە کریڤ مالئاوای لێم کردو رۆشت من ئیتر هەستم بە ئارامی دەکرد لەو بابەتە بەلام زۆر دڵتەنگ بم بۆ کریڤ هەمووکات نزام دەکرد کە سەلامەت بێتو خودا بیپارێزێت هەردەم دەموت خودایە با سەلامەت بێت زۆر زیاتر لە جاران دەچوم بۆلای دایک و باوکی کریڤ و چاوم لێیان دەبوو دڵم دەدانەوە و هاوخەمیان دەبوم بەلام هەرگیز رۆژێک هیوای گەرانەوەی کریڤم پێنەبەخشین لە بەر پارێزگاریکردن لە کریڤ تا ئەرکەکەی بە نهێنی و سەرکەوتوی تەواو بکات
کریڤ ناوە ناوە دەردەکەوت و هەوالی مالەوەی لێدەپرسیم هەموکات باسی چەند روداوێکی بۆ دەکردم و هەندێک بۆنم دەکرد پاشان ون دەبوەوە من زۆر هیوام بەسەرکەوتن و گەرانەوەی کریڤ بوو حەوت مانگ تێپەری و لە میدیاکان هەواڵی شەرکردنێکی بەهێز لەگەل گروپێکی تیرۆرستی بلاو بوەوە ئەو شەوە من تا درەنگ دەگریام و دەپارامەوە لەسەر بەرمال فرمێسکم دەرشت و نزام بۆ سەلامەتی کریڤ دەکرد پێش کاتژمێر دوانزە رایان گەیاند کە گروپە تیرۆرستیەکە تێکشکان و هەندێکیان کوژراون هەندێکیشیان دەستگیر کران من نائارامی و ئازاری دلم ئەوەندە زۆر بوو خۆم بۆ نەگیرا وبە کول دەستم کردە گریان ئەموت خوایە ئەو هیچی بەسەر نەهاتبێتب یارەب بیپارێزیت گریانەکەم ئەوەندە زۆر بوو دایکم و باوکم و خوشکەکم هاتنە ژورەکەم هەرسێکیان پەشۆکابون دەیانوت چیبوە چی هەیە بۆ دەگریت وتم هیچ نیە تەنها دلم تەنگ بوە ئیتر هیچم بۆیان باس نەدەکرد پێشتر بینینی کریڤم بۆ باسکردن بەلام ئەوان باوەریان نەکرد ئیتر منیش کۆتایم بەو باسکردنی ئەو بابەتەهێنا لەگەل ئەوان کات تێدەپەری من خەو لە چاوم نەدەچوو لە ژورەکەم هەر دەگریام و دەهاتم و دەچوم چاوەروانی هەواڵێک بوم لە کریڤەوە بەتەواوی کاتژمێر ٣:٢٤ خولەکی بەیانی بوو تەلەفۆنم بۆهات زۆر سەرسام بوم بەوکاتە دەبێت کێبێت وەڵامم دایەوە وتی کچێ ئیتر تیرۆرست نەماوم رێگەی چونە ژورەوە نازانم کە گوێم لێبوو دەستم کردە گریان و وتم سپاس بۆ خودا ئەوەنە گریام ئاگاداری پیوەندیەکە نەمام کریڤ وتی پەیڤین جاری دەرگاکەم بۆ بکەوە بە ترسەوە رۆشتم دەرگاکەم لە کریڤ کردەوە بە هێمبی سەیری

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی کـۆتـایی بن 📚🌚

ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
6🆒2
#چیـرۆڪـی 📝

(#هەمیشە_لەگەڵ_ئەو_دەژیام)

بـــەشـــی کــۆتــایـی

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }   

دەورو بەری کردو هاتە ژورەوە هاتە ژورەکەم توند توند لە ئامێزم گرت وتی پەیڤین هەموشت تەواو ئەو نەفرەتیە کۆتایهات لە کۆتای وەک مرۆڤێکی سەربەست دەسورێمەوە ئیتر چاکەتە چەرم و کڵاوەکەم فرێدەدەم توندتر کریڤم لە ئامێز گرت و هەردوکمان زۆر گریاین دواتر کریڤ رۆشت منیش ئیتر توانیم بە ئاسودەی بخەوم ئیتر زۆر زۆر دلخۆش بوم وامدەنی دونیا هیمنە بەیانی هەر بە ئاگا هاتم بە دایکم وت دەرۆمە دەرەوە   رۆشتم بۆ ماڵی کریڤ تا بزانم گەراوەتەوە و بە مالەوەی وتوە لە دەرگام داو دایکی کریڤ کردیەوە وتی تۆی کچم وەرە مالەوە ئیتر رۆشتمە ژورەوە بینیم مالیان کشومات و بێدەنگە سلاوم لە باوکی کردو وتم چۆنی مامە وتی چۆن بم کچم هەروەک جارانم تێگەشتم هیچ لەمەڕ نیەو کریڤ هێشتا نەهتوەتەوە مالەوە نەشم دەتوانی لە خۆمەوە هیچ بلێم تا نەوەک توشی کێشەیەک ببێت هەندێک لای دایک و باوکی دانیشتم و گوێمان لە دەنگی قفڵی دەرگاکەیان بوو باوکی وتی ئەوە ئێوەش گوێان لە کلیلگ دەرگا بوو وتم بەلێ وتی چی رودەدات، من دڵخۆش بوم و پێکەنیم زانیم کریڤە وتم تەنها ئارم بن باشە هەردوکیان بە سەرسامی سەیری دەرگاکەیان دەکرد دەرگاکە کرایەوە و کریڤ لە نێو دەرگاکەوە بەدەر کەوت دایک و باوکی هەردوکیان بە شۆکێکی زۆرەوە سێریان دەکرد دایکی خێرا رایکرد کورەکەم شیرینەکەم رۆلەکەم توند لە ئامێزی گرت و ماچی دەکرد  دەستی لێدەدا و دەیوت ئەوە راستیە تخوا بلێن راستەو خەون نیە باوکی هێشتا لە شۆکێکی گەورەدا بوو کریڤ وتی راستیە دایە گیان راستیە من باشم کریڤ بەرەو لای باوکی رۆشت و توند لە ئامێزی گرت هەرسێکیان زۆر بە کوڵ دەگریان و توند یەکیان لە باوەشکردبوو بەراستی دیمەنێک بوو دڵی دەکرد بە ئاو ئەگەر وا بزانی کورەکەت مردوە و دواتر بێتەوە دەبێت چ هەستێکی خۆشبێت خایە گیان خوزگە همو کەس ئاوادەبوو ، مەرگی ئازیزانیان نەدەبینی و ئەوانەی وایان دەزانی مردون دەگەرانەوە لایان ، بەلام گۆر دوا منزڵگەی هەمومانە ئەوە راستیە دوای لە ئامێزگرتنێکی زۆر و گریانێک دانیشتن ، کریڤ ،وتی دایکە باوکە بەتەمابوم ئیتر نەگەرێمەوە بۆ ئەبەد پۆلیسی نهێنیبم بەلام ئەشقی پەیڤین وایکرد من بگەرێمەوە دایک و باوکی توند منیان لە ئامێز گرت و کریڤ وتی ، دەموێت دوای تەواو بونی کارە یاساییەکانم   کە هەموی دوو مانگ ناخایەنێت  برۆمە خوازبێنی پەیڤین دایکو باوکیشی زۆر زۆر دلخۆش بون لە کۆتای خومەون و خەیاڵەکانم بون بەراستی دوای ئەو هـەموو ترسو ئازارو چاوەروانیە ئیتر بە کریڤ دەگـەم ئەوەی هاورێکانم و خوشک و دایک و باوک و دکتۆرەکەم بە نەخۆشی ناویان دەهێنا ئەمرۆ بوو بە راستی

ـــــــــــــــــــــــــــــ کـــۆتــــای ـــــــــــــــــــــــــــــ
هاوریان  لەو بەشە  تەنها  سەرنج و تیبینیتان بنووسن  لەسەر ئەم چیرۆکە

راو تێبینیەکانتان بنوسن تکایە هەر دەست خۆشی مەکەن رەخنەش بگرن تا زیاتر فێربم 💙

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم
بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بـکــەن 🌹


ئەزیزانم فۆلۆی پەیچی Tiktok  بکەن ❤️👇

https://www.tiktok.com/@nusarm0?_t=8nJHIDK9gvv&_r=1
12👍1👏1
هەر ڪاتێڪ ڪەسێڪت گەورە ڪرد لە دڵی خـۆتدا شوێنێڪ بۆ پەشیمانی بهێڵەرەوە..🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
11💯2💔2😢1
ئـــارامی هــــەمــوو دڵێـڪ ❤️‍🩹
ســارێـژڪــەری هــەمـوو دڵێـڪ 🌚

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
113❤‍🔥8
بـۆچی ئـەم خەڵـڪە تێنـاگەن ڪە
بەڕاستی قسەڪانیان ئـازاربـەخشـە..🖤
!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
7❤‍🔥3😴3👍1
مەسەلەی لێبوردن ئاسانە ،، بەڵام
گەرانەوە بۆ جێگای پێشوو "سەختە"
🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
💔43💯2❤‍🔥1
هەندێڪ جـار بـەبێ ئـەوەی خـەتابار بیـت
دەبیتـە قـوربانی هـەندێ قسەی ڪەسانی تر

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
10🕊3👏2💯2👍1💔1
خـــودا قـــەرەبــووی ئـــــــەو
مـانـدوو بوونەت دەڪـاتەوە ڪــە
بەبێدەنگی بـەرەنگاری بـویتـەوە
.!!🖤

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
6❤‍🔥2💔1
چیرۆڪــــی 📝
#سیمای_بێ_کەس_و_دڵشکاو💔😥)

چیرۆکی کچێکە بەناوی سیما کە چیرۆکی خۆی باس ئەکات لەتەمەنی 11 ساڵیدا سیما برای نەبوو تەنیا یەک خوشکی لەخۆی بچوکتری هەبوو بەناوی سۆز وەک هەمیشە زۆر حەزیان ئەکرد برایەکیان هەبێ کاتێک ئەیان بینی کچێک برای هەیە لەکۆتایدا دایکی سیما دوگیان بوو بە کورێک ئەمەش سیما و سۆزی زۆر دڵخۆش کرد بەڵام بەهۆی .....هتد
......................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
........................................................
🦋 ئەم چیرۆکە وەرگیراوەو من🦋بـۆ ئێوەی ئازیز پۆستی ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋 😇
.........................................................
🌻🤍 هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 )

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
3👍2😢1
Live stream finished (3 hours)
2025/07/14 07:02:17
Back to Top
HTML Embed Code: