tgoop.com/nwridl/9345
Last Update:
ئاگاداربە ..
چەندێک بوون بە ئافرەت گرنگ بێت ئەوەندەش ڕەوشتی جوان و شێوازی هەوڵسوکەوتی لەگەڵ دەورووبەریدا گرنگە چونکە پێوەری راستەقینەی ئەو دەردەخات ..
قسەکردن: ئەگەر تۆ کچێک بیت دەبێت بشزانیت کەی و لەکوێ قسەدەکەیت یان چ جۆرە باسێک دەخولقێنی نەبووە بەرامبەرەکەت باسی خواردن بکات و تۆ باسی جلو بەرگ بینیتە گۆڕێ رێگەش مەدە لەبەر شەرم کردن توانای قسەکردن لەدەست بدەی هەموو شتێکی باس مەکە وەک کورد گووتەنی زمان بەڵای سەرە ..
ئارایشتکردن: گومان لەوەدا نییە خودا هەموو بەندەیەکی بە جوانترین شێوە خولقاندووە گەر ئافرەتێکی زیرەک بی دەبێت ئەوەش بزانیت هەموو جێگایەک هی ئەوە نییە زۆر ئارایشتی بۆ بکەی ئافرەت بەناسکی و سادەییەوە جوان و سەرنج ڕاکێشە وا لەخۆت مەکە بییتە گاڵتەجاری خەڵک ...
جلوبەرگ: ئەگەر تۆ حیجاب بیت یاخوود نا لەو جلانە بپۆشە کە لەگەڵ داب ونەریتی کومەڵگاو دینەکەت دەگونجێت نەک جلێک بێت نیمچەڕووت بێت و توانجت لێ بگیرێت ئەوە دوورە لە ئافرەتی بەڕەوشت و موسڵمان ...
چاولێکەری: هەموومان لەو دنیایەدا لەپێناو شتێکا خولقاوین هەر یەکەشمان جیاوازین لەڕووی بیرکردنەوەماندا ئافرەتی لێزان بەدوای ژیانی خۆی ڕادەکات و شتی نوێ فێر دەبێت نەک بەچاو تێبڕینی خەلک و هیچی دەست نەکەوێت...
پەیوەندەی: هەوڵبدە ئاگات لە پتەوی پەیوەندەیەکانت بێت لەگەڵ دەروبەرەکەت و بەهێزتریان بکەی چ هاورێ یان خزم و کەسە نزیکەکان بەڵام گەر کەسێکی نوێ هەوڵی یەکترناسینی دا هەر زوو هەموو شتێکی بۆ باس مەکە و زوو متمانە مەکە تا دلنیا دەبیت لەوەی کەسێکی پارێزراوە ...
زۆربڵێی: لەشوێنە گشتییەکان و بۆنەو و ئاهەنگ و پرسەکانا زۆر بڵێی کردن شتێکی گونجاو نییە یان لەکاتی دەمەقاڵێکردندا هەر شتێک بوو بەهێمنی هەوڵی چارەسەرکردنی بدە لەو کەسانە مەبە لەبڕی ئەوەی گوێت لێ بگرن لێت ڕابکەن بە کورتی کەم بڵێ و زۆر ببیستە ....💜
بەهیوای سوود
سروشت ئەرین ....🍀
BY NWRIDL♡
Share with your friend now:
tgoop.com/nwridl/9345