tgoop.com/pajinbane/6747
Last Update:
بە ناوی سوکناییدەری دڵان!
لەم کاتە هەستبزوێن و هەستیار و دڵهەژێنەدا، دڵمان لەگەڵ خەڵکی شاری بانەیە، شارێ کە بە هەرەوەزی و یەکبوون ناسراوە. ئەم ڕووداوە ناخۆشەی کە بەهۆی کلیلەوە ٦ هاونیشتمانی بەڕێز لە شاخی کەڵەکەجاڕ گیانیان بەخت کرد، دڵی هەموومانی تێکداوە.
خەڵکی بانە، ئێوە وەک نموونەیەکی ڕاستەقینەی پێکەوەژیان و یەکڕیزی ناسراون. لەم ساتە سەختەدا، پێویستە لەگەڵ یەکتر بەهێز بین و پشتیوانی یەکتر بکەین. بیر و یادەوەری ئەو کەسانە هەمیشە لە ناو دڵماندا دەمێنێتەوە و یاد و ناویان پیرۆز ڕادەگرین، ڕۆحی ئەو ئازیزانە شاد بێ و پرسە و سەرخۆشی لە ماڵباتی ئازیزیان و هەموو خەڵکی کوردستان و بەڕێزانی کەژوانانی پاژین و شاری بانە دەکەم، ئیشەڵڵا ڕۆحیان بە بەهەشت شادبێ و خوا سوکنایی بەجێماوان و کەس و کاریان بدات.
بەهیوای ئەوەی کە هیچ کەسێک لەم جۆرە ڕووداوانە تووش نەبێت و هەموومان بتوانین لەگەڵ یەکتر بە ئارامی و سڵامەتی بژین.
بەهیوای هێوری و ئارامی و سوکنایی بۆ هەموو لایەک.
✍ پشکۆ یاسینی
@pshko_yasini60
BY پێگەی فەرمی پاژین

Share with your friend now:
tgoop.com/pajinbane/6747