tgoop.com/pajinbane/6750
Last Update:
لە بەرەبەری پێشوازی لە خاکەلێوە و شایی خاکی پۆشاندا کۆمەڵێک رۆڵەی دڵسۆز و خاک خۆشەویست بە ڕنووی بەفری کوێستانی کەڵەکەجاڕ گەڕانەوە ئامێزی پڕ لە خۆشەویستیی خاکی نیشتمان.
حەیفە کوێستان بەو سەرە بەرزانەوە هەر تەم نەبێ
ئەو تەمە پیرۆزە سایەی لەو سەرانە کەم نەبێ
خۆ بە زێڕ نایگۆڕمەوە دەشتی وڵاتی خۆم بەڵام
من سەرم تێدا دەچێ جێگەم ئەگەر ئەستەم نەبێ
گلەیی لە کوێستان و دوندەکانی وڵاتی خۆمان ناکەین ئەوان نە تەنیا دۆست بەڵکوو گراویی هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەرن ، هەر بۆیەش ئەگەر لە خۆشەویستیی خۆیان باوەشی پڕ لە تاسەیان بۆ کردووینەوە و توند لە ئامێزیان گرتووین ، تەنیا لە خۆشەویستیی بووە و بەس.
هاوڕێیانی ژینگە پارێری پاژین،
گرووپی کەژەوانی سوورکێو،
بنەماڵەی بەڕێزی ئازیزانی کۆچکردوو،
خەڵکی بە ئەمەگی شاری بانە و گشت کوردستان
ئێمە لە بنکەی هەواری ئەدەبی هاژە خۆمان بە شەریکی ئەم خەمەگەورە دەزانین و ئاواتە خوازین گیانی بەرزەفڕی ئەو پۆلە هەڵۆ و تەوارە بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و سەبووری و ئارامیش بۆ دڵی هەموان لە یەزدانی مەزن دەخوازین و هیوادارین ڕێگایان پڕ ڕێبوار و بەردەوام بێت.
بنکەی هەواری ئەدەبیی هاژە
١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣
BY پێگەی فەرمی پاژین

Share with your friend now:
tgoop.com/pajinbane/6750