QAWAXANA_TEXT Telegram 2417
خێزانی کورد و جەژن بۆ خۆشی یان بۆ ناخۆشی ؟
(دیوە ناشرینکەی جەژن بەهۆی کلتوری کوردیەوە )

🔶هەر ئەونە ڕۆژێک دوانی مابوو بۆجەژن ئافرەتەکانی ئەم وڵاتە،وەک ئەوەی ئیمتیحان بکرێن جۆرێک ماڵ پاک ئەکەنەوە تا یەک حەفتەی تر پشت ئێشەو قاچ ئێشە بەریان نادات ، جا خوانکا پیاوی داماویش دەست بەرێ بۆ دەسکی کەوانتەرێک بیکاتەوە سێ چوار هاواری خێرای لێئەکرێ نەکەی نەکەی پیاو وا ئەزانێ قومبەلەی تیایە

🔴جا لەوەش سەیرتر کەوانتەرەکەی بیست تاکی هەیە هەموی پاک ئەکاتەوە وەک ئەوەی میوانەکان بێن بگەڕێن بزانن کام تاک ڕێکنەخراوە ، ئەڵێی سوێندیان خواردوە کە ئەبێ خۆیان بخەنە ئەرکەوە

🔴ئینجا لەبەدبەختی خێزانە هەژارەکان ئەوەیە ئەیانەوێ لاسایی دەوڵەمەندەکان بکەنەوە ، ئێ ئیتر جەژنە چۆن فەرش و تەپڵەک و قەنەفە بگۆڕن ، چۆن فیلەرو بۆتۆکس و ساڵۆن و جلکڕین و ڕاکە ڕاکێکە ئەڵێی چاوی کامێراکانی جیهان ئەو ڕۆژە لەسەر تۆیەو بەس

ئەرێ کاکە ، ئەرێ دادە کێ وتوێتی کە بارودۆخەکەی تۆ هی ئەوەنیە لەپێناو دوسێ ڕۆژ ئەبێ داهاتی مانگێکت دانێی ،ئەسڵەن بۆچی لاسایی ئەوانی تر ئەکەیتەوە؟؟

هەموو ڕۆژەکانی ساڵەکە ئاسایی بویت ئێستا بۆ چەند ڕۆژێک ئەم هەموو ناڕەحەتیەی بۆچیە؟

قەیچێکە ماڵت پاک و جوانبێ ، جل بکڕی ،خۆت بڕازێنیتەوە، خواردنی خۆش کەس لاری لەمانە نیە بەڵام کوردانە بیشەرعێنی (بەپێی بەڕەکەی خۆت پێ ڕاکێشە )

ئەوانە دیوەکەی دەرەوەی خۆشی جەژنن ، لەناوەوە زیاتری لێ وەربگرە ، بە بەسەرکردنەوەو بەخشین و پێکەوە کۆبونەوەی خێزانی وسەردان و لێخۆشبونی ڕقی کەسێک کەلەدڵتایە لەبەر خودا ...

کلتورێکی تری ناشرین ئەم کۆپی پەیستی نامەو ناردنی ڤیدۆیەکی جەژنانە بۆ هەموو هاوڕێکانت ، دو وشەی خۆتانەم بۆ بنوسە [جەژنت پیرۆزبێت] زۆر لەوە باشترە کۆپی تێکستێک بۆمن و هەزاری وەک من بنێریت ...

ئینجا چاوەکەم خۆت زەخت و شەکرەو نەخۆشی دڵت هەیە ، خۆ جەژن واتای ئەوەنیە خۆت ئینتیحاربکەی ،ئاگات لەتەندروستی خۆتبێ ، جەژن بۆ سەردان و خۆشیه نەک لەتەواری بەسەری ببەی..

لەدیوە جوانەکەشیەوە جەژنەوە هەر کە وشەی جەژن ئەبیستی ، نوقڵ و جەژنانەو جەژنت پیرۆزبێ و ، فاسۆلیاو قەیسی و گۆشت و مریشک وقەل و قازت یەتەوە یاد ، ئەوەی چەنێکە نەتدیوە ئەیبینی شتێکی جوانە ئەم بەسەرکردنەوەیە ، هەرئەوەشی کە قوربانی ئەکرێ و وەک هەدیەیەک پێشکەش ئەکرێ ئەگەر لەقسەی دڵ ڕەشەکان بگگەڕێن ئەرکێکی جوانە ...

خۆشیەکی تریشی ئەوەیە ڕۆژی یەکەم هەمومان چاوەڕێی میوانەکانین و ڕۆژی دوەم دا ئەنێین بۆ سەردان لەڕۆژی یەکەم هەمومان چاوەڕێین ، لەڕۆژی دوەمیش ئەچین بۆماڵی یەک و یەک نابینین

🔶سودێکی تریشی ئەوەیە وەک هەمیشە وتومە بۆت دەرەکەوێ زۆرێک لەژمارەو هاوڕێکانی ناو مۆبایلەکەت ودۆستەکانت ، زیادەن

نوسین و ئامادەکردنی : Haloy Mam Xaled

tgoop.com/qawaxana_text/2417
Create:
Last Update:

BY قاوەخانەی کوڕان☕

Share with your friend now:
tgoop.com/qawaxana_text/2417

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Telegram channels fall into two types: More>> 4How to customize a Telegram channel? The channel also called on people to turn out for illegal assemblies and listed the things that participants should bring along with them, showing prior planning was in the works for riots. The messages also incited people to hurl toxic gas bombs at police and MTR stations, he added. Just at this time, Bitcoin and the broader crypto market have dropped to new 2022 lows. The Bitcoin price has tanked 10 percent dropping to $20,000. On the other hand, the altcoin space is witnessing even more brutal correction. Bitcoin has dropped nearly 60 percent year-to-date and more than 70 percent since its all-time high in November 2021.
from us

Telegram قاوەخانەی کوڕان☕
FROM American