Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
ئەم خۆ پەسەندیەتت خۆشبوێ !

تا چ ئاستێک باج بدەین بۆ کەسی بەرامبەر چۆن بزانین کەسە گونجاوەکەیە:

سەیرکە چاوەکەم !
کەسی باش و گونجاو وەک (تاج) وایه کەسی خراپیش وەک (پێڵاو )
کەسی باش تاجی سەرە ،  ئەشێ ئەم تاجە بەسەرت نەشێ گەورە یان بچوک بێت ، ئاسایشە وابێ ، کەست بینیوە تاجی ئاڵتون لەبەر نەگونجانی قەبارەکەی فڕێ بدات؟ بێگومان نەخێر بەڵکو دەیبەنە لای باشترین زێڕەنگەر تا بەجوانی کاری لەسەر بکات ، تەنانەت گەر دەسکاری نەگونجانەکەشی نەکرا هێشتا هەر تاجە و قیمەتی خۆی هەیە.

نمونەی کەسی خراپیش وەک پێڵاوێک وایە تەسک بێت بەپێت یان فراوانتر بێ، خۆ ناتوانی دەسکاری پێڵاوەکە بکەیت ناچار ئەبێ بیخەیتە لاوە
هەڵەی پەیوەندیەکان ئەوەیە پێڵاوێک کە بە پێتان تەسکە ، سازشی بۆ مەکەن ، بیانوو مەهێننەوە قەینا بۆ ڕێگا و سەفەری کورت بەکاری دێنم
هەرچەند پێکانت بگوشی تا ئازارت نەدات هەر دەبێتە برین ، لەکۆتایدا ناچاریت فڕێی بدەیت ئەوەی ئەمێنێتەوە شوێنی برینە لەسەر دەرونت

هەر بەڕاستی بەندە لەسەر ئەوەی تۆ قیمەتی خۆت بەتاج ئەزانی یان پێڵاو ، ئیتر بۆت دەرەکەوێ سەریت یان قاچ

هەڵبژێرە یان ڕەش یان سپی ، ڕەساسیت بۆچیە!
Haloy Mam Xaled 🖤
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیرەمێدی کەڵە شاعیر دەفەرموێت :

(ئەو پارچە گۆشتەی لەناو دەمایە
کلیلی دەرگای خێر و بەڵایە )

سوقراتیش لەخۆڕا نەیوت :
(قسە بکە با بتبینم )

نمونەی ئافرەتی ژیر :
وەک پێویستی ئینسانە بە چرایەک لە شەوێکی تاریکدا ، وەک ڕێبەرێکی گەشتیاریە لە شارێک کە تیایی ون بویت

چەن جوانە خانمەکان بەسروشتی مێینەی خۆیانەوە گوڵ بن ، گوڵاویش لە دەمیان بێتە دەر

ئاخر وەک خۆشەویستمان دەفەرموێت د.خ
زمان ئەتوانێ بەرەو بەهەشت یان دۆزەخت بەرێت ...

تەنانەت باوەڕم وایە ئەو زمان بەدی و زمان پاراویەیی پیاوەکانیش هەر دایکیان لێی بەرپرسە ، هەموو زادەی ئەو ڕابردوەین کە لەناو چ ژینگەیەت هاتوینە دەر ئێستا ئەوە ئەدەینەوە ...

دایک و باوکی بەڕێز :
ڕۆڵکانتان بە ڕەوشتەوە پەروەردە بکەن تا ئەوە بدەنەوە کۆمەڵگا کە پێتان ئەوت کوڕی خەڵک و کچی خەڵک ئەها چۆنە ....وەسەلام

Haloy Mam Xaled 🖤
تەنیا محەمەد لەدێڕی نامەکاندا زۆر جوان دەڵێت:

"" هەرکەس بە گرنگی پێدان غرور بێت ، فڕینەکەی واقعی نیە ، چەن بەرزیش بێتەوە بۆ ئاسمان هەر پوشە"
دەزانی (مرياع) چییە؟

مریاع لە زمانی عەرەبی بەو بەرخە دەگوترێت کە لە کاتی لەدایک بوونی دایدەبڕین لە دایکی و شیری پێدەدن بەبێ ئەوەی دایکی خۆی ببینێت، زۆربەی جار لەگەڵ مێیەی گوێدرێژ شیری پێدەدرێت بۆ ئەوەی وابزانێت کە گوێدرێژەکە دایکیەتی، دوای ئەوەی گەورە دەبێت ئەم بەرخە دەخەسێنرێت و خوریەکەشی نابڕن بۆ ئەوەی هەیبەتی هەبێت
شاخەکانی درێژ دەبن زەبەلاح دەبێت و خوریەکی زۆریشی دەبێت، زەنگۆڵە لە شاخەکانی دەبەستن
و وەک پێشەوایەک بۆ مێگەلەکەی دەڕوات، ئەگەر ئەم مریاعە بڕوات ئەوا مێگەلەکە دوای دەکەوێت چونکە مێگەلەکە وادەزانێت کە بەدوای پاڵەوانێکی مەزن دادەڕوات
بەڵام ئەم پاڵەوانە زلکراوە هەرگیز بستێکیش ناجوڵێت ئەگەر گوێدرێژەکە نەجوڵێت و هەرگیز پێشی ناکەوێت، ئیتر بەم شێوەیە مێگەلە مەڕەکە لە دوای پێشەواکەیان دەڕۆن و پێشەواکەشیان لەدوای گوێدرێژێک دەڕوات
مەبەستەکە لەم بابەتە ئەوەیە کە بە ڕوکەش و دەنگی زەنگۆڵە هەڵمەخەڵەتێ چونکە ئێمە لە زمەنی (مریاع)ەکانین ، ئەی ئێستا چەندین (مریاع)مان هەیە کە هەتا گوێدرێژی گەورە نەجوڵێت ئەویش ناجوڵێت؟!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بایەزیدی بوسطامیان پرسی :

چیت دەوێ ؟
وتی: دەمەوێ هیچم نەوێ !
" ئاسودەترین مرۆڤ ئەو کەسەیە بە هەڵبژاردەی خوا ڕازییە
نیچە كە لە نامەیەكدا هەواڵی سالۆمێ دەپرسێت

-سالۆمێ :- ئەی من نەم ووت جارێكیتر نامە مە نێرەوە ؟

-نیچە :- ووتم هەمیشە پیاوە مەزنەكان عاشقی ژنە هیچ و پوچەكان دەبن منیش ڕۆژێ پێم كەوتۆتە ئەو قوڕەوە
ئێستا چی تیایە  بۆ حورمەتی مێژووی خۆم هەواڵی هیچ و پوچێك بپرسم !؟
ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟

پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت
خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ، هەرلەویا ژمارکەم لێ وەرگرت وتم پاشان قسەکەین لەخزمەتام ، هەرچەند دواتر زۆر هەوڵمدا سەیارەکەی بۆ بژمێرم ، وتی هەر ئەوەی هێندە پیاوانە هاتویتە بەردەم ماڵم سەیارەکەش بەقوربانت بێ
ڕەنگە من سبەینێ لە کەسێک بدەم گرنگ ئەوەیە سەلامەتین ، بیرم کردەوە باشە خەڵکی هەر دەڵێن مرۆڤی باش نەماوە

تۆ ئەزانیت دەیان و سەدان سەرمایەدار هەیە دەستیان بە فەقیر و بێ هاوژین و هەتیوی ئەم وڵاتەیە
دەیان گەنجی خۆبەخشمان هەیە بەزانستەکەی ڤیدۆی نەشیاوی هەڵەی گەنجەکان ئەسڕنەوە ژیانی خەڵک دە پارێزن ، چەندین دکتۆری بەڕێز و بە ویژدان کێشەی دەرونی و جەستەیی خەڵک چارە دەکەن بێ بەرامبەر
ماندو نە ناسانە ، خانم هەیە بە دیار هیچ و پوچێکەوە دانیشتوە کە سور ئەزانێ بەسەر ئەمەوە فەسادی ئەکات ، سۆزی بۆیان نیە ، پیاوی بەڕێزی وامان هەیە
ژنەکەی چەندین ساڵە لەسەر جێیە ، بە میهرەبانیەوە مەردایەتی خۆی نواندوە ،
هێشتا خوشک و دایکانێک ماون بە شەرەفەوە
تەحەمولی دونیای بێ بەزەیی ئەمڕۆ دەکەن

گەرەکمە بێژم پێت هێشتا ئەم نیشتیمانە پڕیەتی لە مرۆڤانێکی باش کە نابیندرێن ، ناڵێم بێ هۆکار مرۆڤێکی باشبە ، باشی زۆرینە لەبەر خودایە

بس کێ وتوێتی ناچارین لە بەر چەند هەرچی و پەرچیەک و ئیعلامی سەقەتی وڵاتەکەمان کە پوچەکانمان بۆ گەورە ئەکات بەچاوێکی کەم سەیری ئەم کەسە باشانە بکەین؟

ناوی هیچ کام لەو کەسانەم نەهێنا کە بەڕاستی مرۆڤانێکن هەقە لە شوێن پێکانیان گوڵ بڕوێت
بەڵام هەقی خۆیەتی بڵێم ئەم نوسینە پێشکەشە بەوانەی نابیندرێن ،پێشکەشی کەن بەوانەی ئەهلی چاکە و خێرخوازین با لەیادمان بن تا
باڵی کەسە خراپەکان مۆڵگەی مێش و مەگەزیان لەناخما نەچێنن
وابزانین کەسی باش نەماوە ...

بمێنن بەخێر ، خوا پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە وتم
شوێن پێکانیان هەقە گوڵ بگرێت ...

Haloy Mam Xaled 🖤
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉 pinned «ئەم قسەیەتان بیستوە کە دەڵێ کەسی باش نەماوە ؟؟ پێش چەن ڕۆژێک بە قەدەری خوا سەیارەکەم کێشای بە سەیارەیەکدا ، زیانی زیاتر بەر ئەوکەوت خەتاکە لەمن بو ، پاش دابەزین سلامعلیکم براکەم باشیت؟ ئەویش جوابی سڵاوی دایەوەو وتی جەنابتان سەلامەتن عەزێتان پێنەگەشتوە ،…»
گەورە بیرمەند و نوسەر:

( فیۆدۆر میخالۆڤیچ دۆستیۆڤسکی )
لە 11/11/1821 لە مۆسکۆ لە ڕوسیا لە دایکبوە ، هەر لە تەمەنی 15 ساڵیدا دایکی کۆچی دوایی کردوە ، ژیانی پڕ نەهامەتی و سیاسی کاریگەری زۆری لە سەر نوسینەکانی هەبوە ، بە یەکێک لە هەره کاریگەرترین نوسەرەکانی سەدەی نۆزدە دادەنرێت ، چونکە کەسایەتی تاکی شیکار کردوە بەشێوازێک تەنانەت ئەو جۆرە کەسایەتیانەی کە لە کۆمەڵگا فەرامۆش کراون ، هێناویەتە بەرباس
دوو جار هاوسەر گیری کردوە لەگەڵ
( ئانا و ماریا )

لە 9/2/1881 کۆچی دوایی کردوە
لە 59 ساڵی تەمەن خاوەنی چەند شاکارێکە لەوانە :
(ْتاوان و سزا ، برایانی کارامازۆڤ ، شەیتانەکان ، یادگاری خانەی مردوان ، ژنی پیاوێکی تر ، دزێکی ڕاستگۆ ، گەمژە ، شەوە ڕۆشنەکان ، هەژاران ، قومارچی ،هاوزا ) ....

یەکێک لە جوانترین وتەکانی :
( تێڕوانینی ڕاستەقینەی خۆشەویستی لە نەخۆشخانەکان و گۆڕستانەکاندا هەن ، ئێمە مرۆڤانێکین تا شتەکان نەگاتە کۆتایی قەدریان نازانین )

(هەرشتێک بە پارە بکڕدرێت ، گران نیە )

(بە سەد کەروێشک ، ئەسپێک پێک ناهێنن )

هیچ بەرهەمێکیت خوێندۆتەوە؟

Haloy Mam Xaled 🖤
خەڵکی ئەم سەردەمە وای لێهاتوە

تا بڵێی لەگەڵ "حەیوانەکان" میهرەبانە
بەس لەگەڵ " میهرەبانەکان " حەیوانە !

Haloy Mam Xaled 🖤
""نازانم چۆن کارمەندی سەرژمێری تێبگەیەنم من و تۆ یەک کەسین نەک دوان""

""بەکارمەندی سەرژمێریەکەم وت تۆمارم مەکە تا یار ئەبێتە سەرۆک خێزانم ""

""بە کارمەندی سەرژمێریەکەم وت بنوسە سینگڵی کاتی ، لەداهاتوو من و ئەو وسەرخڕەکەمان""

""کارمەندی سەر ژمێریەکە وتی لەکوێ نیشتەجێی ، وتم لە دڵی ئەو""

کارمەندی سەرژمێری : تخوا بەجدی ، دە لاکەوە کارتی نیشتمانیەکەتمان بەرێ و سەرمان مە ئێشێنە

Haloy Mam Xaled 🖤
ژیان هیچ بەهایەكی ڕاستە قینەی نیە ، تەنیا بە هۆی حەزە سێكسیە كان و خەیاڵی پوچەوە بەردەوامە

شۆپنهاوەر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خراپترین درۆ ئەو درۆیە یە مرۆڤ لەگەڵ خۆی ئەیکات ..
ئاخر چاوەکەم دوێنێش ئەتوت ئەمڕۆ
کەی ئەو کاتەیە بەڕاستی ئەو هەموو شتە کەڵکە بوەت ئەکەی کە ئەتوت ئەیکەم
پێت وایە کات چاوەڕێی تۆ ئەکات؟
بێزار نەبوی هەر خەریکی ڤیدۆ پەڕاندنی
کار لەسەر خۆت بکە ، باجی ئەم وەستانەت کاتێک ئەدەی ناچاری خۆت بەراورد بکەی بەکەسانێک کە تۆ پێت وابوو لەچاو تۆیا هیچن بەس ئێستا لەچاو تۆیا زۆر شتن ...
هاش و هوشی ناوێ بیکەو بڵێ کردم ...

Haloy Mam Xaled 🖤
2024/11/28 11:14:40
Back to Top
HTML Embed Code: