tgoop.com/rabatonline20/8680
Last Update:
🧿❇️🟡🟠🔴🟢🔵🟣⚫️⚪️🟤🔻🔺🔸
شوانێک هەست بە نزیک بوونەوەی مەرگی خۆی دەکات. ڕوو لە مەڕەکانی دەکات و دەڵێت:
داواتان لێ دەکەم گەردنم ئازا بکەن. چونکە دەمدۆشین و خورییەکانتانم دەبڕییەوە و دەمفرۆشتن بۆ سەربڕین.
مەڕە گەورەکەیان وتی: گوێ مەدەیە، گەردنت ئازا دەکەین، چونکە ئێمە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوین، ئەوە ئەرکی خۆمان بووە.
ئنجا شوانەکە ڕووی لە وشترەکان کرد و پێی وتن:
گەردنم ئازا بکەن، زۆرم ماندوو کردن و لە بیاباندا باری گرانم لێنان و سواری پشتتان دەبووم. هەر یەکێک لە ئێوە گەورە بووایە یان قەڵەو بووایە، سەرم دەبڕی.
وشترە گەورەکەیان وتی: گوێ مەدەیە ئەوە ئەرکی خۆمان بووە و بۆ ئەو مەبەستە دروست کراوین. بەڵام تەنها بۆ یەک شت گەردنت ئازا ناکەین.
شوانەکە وتی: چییە؟
وشترەکە وتی: کاتێک کاروان دەکەوتە ڕێ، هەمیشە کەرت ڕەپێش دەخست، کە ئەوەش بۆ ئێمە کێماسی بوو، و لە نرخی ئێمەی کەم دەکردەوە!!
کەواتە:
ئەی خەڵکینە کەر مەکەن بەڕابەری خۆتان، چونکە مێژوو ناتانبوورێ و ئێوەش بێتاوان دەرناچن!!
ئەوانەی کەر پێشەوایەتییان دەکات، دەستیان لێ بشۆن!!
🧿
─━━━━⊱🎁⊰━━━━─
🍃🌸🍃 🍃🌸🍃
http://instagram.com/rabatonline20
🌐ڕەبەت ئانلاین ۲۰🌐
🌏🎤@rabatonline20🌏
─━━━━⊱🎁⊰━━━━─
BY 🧿🧿ڕەبەت ئانلاین🧿🧿
Share with your friend now:
tgoop.com/rabatonline20/8680