tgoop.com/rabatonline20/8721
Last Update:
#سەربەرز
لە سەردەمی سەدام حوسین
حاجی حەسەن لە خەو هەستا گوتی: حەلیمەخان ئەم شەو لە خەوما دوو کەس سەدام حوسێنیان بەستبوەوە هەڵیان واسیوبوو بە شەق وپێلاق لێیان ئەدا، ئەمنیش ڕۆشتم داخی دڵی خۆمم پیاڕشت تاهێزم تیابوو لێمدەدا.! ئای کە خەونێکی چەن خۆش بوو حەلیمەخان!
حەلیمەخانی ژنی زوو ئەڕوات ئەم خەونە بۆ فاتیمەخانی دراوسێیان ئەگێڕێتەوە،
فاتیمەخانیش ئەڕوات لە ناو ژنانی هەموو گەڕەک ئەیگێڕێتەوە،
تا خەبەر ئەگاتە دائیرەی ئەمن، دائیرەی ئەمنیش ڕاستەوخۆ مەفرەزەیەک ئەنێرن بەدوای حاجی حەسەنا، ئەیهێنن یەک حەفتە بەشەلاق وپێلاق لێی ئەدەن ئەڵێن: بۆ خەونی وات بینیوە؟
دوای حەفتەیەک بەڵێن نامەی پێ پڕ ئەکەنەوە جارێکی تر خەونی وا نەبینێ پاشان بەکەفالەت ئازادی ئەکەن،
کاتێک دێتەوە ماڵەوە حەلیمەی ژنیو فاتیمەی دراوسێیان پێی ئەڵێن: ئەگەر خەونی وا نەبینی بۆ ئاوات بەسەر دێت ؟
دوای حەفتەیەکی تر ئەمن ئەنێرێ بە دوای حاجی حسن پێی دەلێن: وەرە تا دائیرە ئیشمان پێتە!
حاجی حەسەن دەڵێ: من بەڵێنم داوە خەونی وا نەبینم خەونم نەبینیوە بۆچی بێم بۆ دائیرە؟
ئەڵێن: وەرە پێمان بڵێ: ئەو دوو کەسە کێ بون سەید ڕەئیسیان بەستبوەوە؟
ئەویش مەردانە ئەڵێ: وەللە حەلیمەی خێزانم لە گەڵ فاتیمەی دراوسێمان بوون!
حەلیمەو فاتیمیش ئەبەن یەک حەفتە ئەیاندەنە بەر پێلاوق و شەلاق.
کاتێک ئازاد ئەکرێن دێنەوە حاجی حەسەن ئەڵێ: ئەگەر ئێوە سەدام نەبەستنەوە بۆ ئاواتان بەسەردێ؟
BY 🧿🧿ڕەبەت ئانلاین🧿🧿
Share with your friend now:
tgoop.com/rabatonline20/8721