Warning: mkdir(): No space left on device in /var/www/tgoop/post.php on line 37

Warning: file_put_contents(aCache/aDaily/post/royaye_bad_borde1/--): Failed to open stream: No such file or directory in /var/www/tgoop/post.php on line 50
بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان@royaye_bad_borde1 P.6223
ROYAYE_BAD_BORDE1 Telegram 6223
کتوپڕنووسی شاعیرانی کۆڕی ئەدەبیی زایەڵە،
دووشەممە بەرواری 10ی بەفرانباری 2724

ــــــــــــــــــــــــــــ

لە ژێر ڕەهێڵەی بارانا
وەها تەڕ بووم و خووساوم
لە پشت پەنجەری نەکراوەت
بە بێ چەتر
بە تاسەی ماچێ وێستاوم.

#خۆشناو
ــــــــــــــــــــ

وردەبەزمی هەورامانە
بە پەنجێرەکەیوە، ڕنەی ئەم بارانە...
منی کرد بە نەیژەنێک و
سییەکانیشم بە سی نەی!
بەتاسەی ماچۆ ئەیژەنم
شمشاڵی عەشق لەنێو سینەی

#فەلاح_وەیسی

ساڵ وەگەڕە شەستەباران دای لە پەنجەرەی ماڵی یار
تاسـە بارە بۆجێی ژوانو گەرمەلانەکەی ســـاڵی پار
بەیادی ئەو مــاچـەوە بــو فراندی لە لێوی شیرین
ساڵێکم ژین پێ بەڕێکرد خەیاڵم لێی نەچوە کەنار

#خاڵەی_ملا ...

#تاپەنجەرەی لای دیوەخان لێم واکە یار
تاقەی لەسەر تاکوو بنی با بێتە خوار

با داکەوێ ڕێژنەی بەهار
#بارانی خۆش
#تاسەی دەروون ساڕێژی کەم #ماچی کەنــار

#قەلەندەر

بریا...
ئەو ئێوارە لێوەکانت لە تاسەم دوور دەخستەوە
با بارانمان وا ئاشقی پەنجەرەکان نەکردایە...!

#زایەڵە


تاسەی دووریت
نمە بارانی ماچێکتە
پەنجەرەی دڵم ئەکوتێ
کاتێ وتت : 
هۆ نووستووی ناو دڵی تەنیا
بیکەرەوە ئەوە منم ، بیکەرەوە
من تەڕترین بیانووی بوونتم ،
تۆیش تینووترین ئاشقی بەر پەنجەرەی
چاوەڕوانیت .

#هەوراز


تاسەم،
     تەژنەو ماچێت بۆ
وەختێوە واران
     دەم منیۆ لچوو پەنجەرەی

شارۆ

#شارۆ

بارانی عەشقت
پەنجەرەی هەستم دەکاتەوە و
من
بە ماچی دڵۆپ بە دڵۆپی
تاسەی تینووی لێوم دەشکێنم

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

چپەی باران
لە بناگوێی پەنجەرەدا
شەو ئاهەنگی دڵتەنگییە
ماچێ لە من، ماچێ لە ئەو
تاسەیەکی شەوڕەنگییە...!


#مەهناز_شەمس

تاسەخوازی تۆم چاو لە ئاسمانم
لەبەر پەنجەرە لە شەو میوانم
باران نەباڕێت بی بۆ جێگەژوان
تێردڵ ماچت کەم نووری چاوانم

#ڕامان

هەوای هەوری یادەکانت
بە پێچەوانەی حەز
بە دەستی فەرامۆشی ئەسپێرم
ئاخ چی بکەم
باران ئەبارێ
باران ئەبارێ...

#سۆران_کەریمیان


ماچێک بە تاسە لە سەر جێژوانێ
چەندە بەتامە لە بن شیپانێ

لە پشت پەنجەرە بەڵکیس پێم دەڵێ
ماچت نادەمێ بەوێ بارانێ

#مەلای_حاجی_ڕەسووی

لە شووشەی پەنجەرەی بەختم بە تاسە
لــە بـارانـی نـیـگاکانـت دەنـۆڕم

بە ماچێکی خودایت هەرچی خولیاس
وەکوو ماسی لە چەم، دەینێمە تۆڕم

#ڕەبەن

لە چاوان وا دەبارێنم بەخوڕ من ئەشکی خوێنینم
وەرە ماچێ خەڵاتم کە وەرە ئەی ڕۆحی شیرینم

لە تاسەی دیتنتدام من، جەفاو جەورت دەبا بەسبێ
دەواکە پەنجەرەی ژوورت، نیگایەک بەڵکو بتبینم

#غائیب

ئێوارەیە و بارانی ماچ،
ڕوانینی گشت، پەنجێرەکان دەشواتەوە!
ئێوارەیە و
تاسە لە ڕووم  هەڵنیشتووە،
بۆ خووسانێک بێ کۆتایی....


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
وەکوو بارانی ماچی بێ هەناسە
دەبێ جارێک لەمن بشکێنە تاسە

دەبا دەنگی شکانی گاتە ئاسمان
زەوی تێگا  لە ژير باران چ باسە

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

هێندە لەبەربارانی
پەنجەرەی  ژووری تەنیایی
بەتاسەی دیتنت  وێستام
لەجیاتی تۆ
فرمێسک گۆنامی ماچباران
کردوو ئازیز هەرنەهاتی

#دڵنیا،(دڵی کوردستان)

تەمەن دەڕوا و ئەمن هەروا، بە تاسەی ماچێکی یارم
وەکوو شیرینی بێ فەرهاد، بەدایم ناڵەیە کارم

لە چاو دەڕژی بەخوڕ باران، له پشت پەنجێرە چاوەڕوان

وەرە و ئەی شاهەڵۆی خەونم، بکە لەو بەندە ڕزگارم

#ماهـــمونیر


@royaye_bad_borde1



tgoop.com/royaye_bad_borde1/6223
Create:
Last Update:

کتوپڕنووسی شاعیرانی کۆڕی ئەدەبیی زایەڵە،
دووشەممە بەرواری 10ی بەفرانباری 2724

ــــــــــــــــــــــــــــ

لە ژێر ڕەهێڵەی بارانا
وەها تەڕ بووم و خووساوم
لە پشت پەنجەری نەکراوەت
بە بێ چەتر
بە تاسەی ماچێ وێستاوم.

#خۆشناو
ــــــــــــــــــــ

وردەبەزمی هەورامانە
بە پەنجێرەکەیوە، ڕنەی ئەم بارانە...
منی کرد بە نەیژەنێک و
سییەکانیشم بە سی نەی!
بەتاسەی ماچۆ ئەیژەنم
شمشاڵی عەشق لەنێو سینەی

#فەلاح_وەیسی

ساڵ وەگەڕە شەستەباران دای لە پەنجەرەی ماڵی یار
تاسـە بارە بۆجێی ژوانو گەرمەلانەکەی ســـاڵی پار
بەیادی ئەو مــاچـەوە بــو فراندی لە لێوی شیرین
ساڵێکم ژین پێ بەڕێکرد خەیاڵم لێی نەچوە کەنار

#خاڵەی_ملا ...

#تاپەنجەرەی لای دیوەخان لێم واکە یار
تاقەی لەسەر تاکوو بنی با بێتە خوار

با داکەوێ ڕێژنەی بەهار
#بارانی خۆش
#تاسەی دەروون ساڕێژی کەم #ماچی کەنــار

#قەلەندەر

بریا...
ئەو ئێوارە لێوەکانت لە تاسەم دوور دەخستەوە
با بارانمان وا ئاشقی پەنجەرەکان نەکردایە...!

#زایەڵە


تاسەی دووریت
نمە بارانی ماچێکتە
پەنجەرەی دڵم ئەکوتێ
کاتێ وتت : 
هۆ نووستووی ناو دڵی تەنیا
بیکەرەوە ئەوە منم ، بیکەرەوە
من تەڕترین بیانووی بوونتم ،
تۆیش تینووترین ئاشقی بەر پەنجەرەی
چاوەڕوانیت .

#هەوراز


تاسەم،
     تەژنەو ماچێت بۆ
وەختێوە واران
     دەم منیۆ لچوو پەنجەرەی

شارۆ

#شارۆ

بارانی عەشقت
پەنجەرەی هەستم دەکاتەوە و
من
بە ماچی دڵۆپ بە دڵۆپی
تاسەی تینووی لێوم دەشکێنم

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

چپەی باران
لە بناگوێی پەنجەرەدا
شەو ئاهەنگی دڵتەنگییە
ماچێ لە من، ماچێ لە ئەو
تاسەیەکی شەوڕەنگییە...!


#مەهناز_شەمس

تاسەخوازی تۆم چاو لە ئاسمانم
لەبەر پەنجەرە لە شەو میوانم
باران نەباڕێت بی بۆ جێگەژوان
تێردڵ ماچت کەم نووری چاوانم

#ڕامان

هەوای هەوری یادەکانت
بە پێچەوانەی حەز
بە دەستی فەرامۆشی ئەسپێرم
ئاخ چی بکەم
باران ئەبارێ
باران ئەبارێ...

#سۆران_کەریمیان


ماچێک بە تاسە لە سەر جێژوانێ
چەندە بەتامە لە بن شیپانێ

لە پشت پەنجەرە بەڵکیس پێم دەڵێ
ماچت نادەمێ بەوێ بارانێ

#مەلای_حاجی_ڕەسووی

لە شووشەی پەنجەرەی بەختم بە تاسە
لــە بـارانـی نـیـگاکانـت دەنـۆڕم

بە ماچێکی خودایت هەرچی خولیاس
وەکوو ماسی لە چەم، دەینێمە تۆڕم

#ڕەبەن

لە چاوان وا دەبارێنم بەخوڕ من ئەشکی خوێنینم
وەرە ماچێ خەڵاتم کە وەرە ئەی ڕۆحی شیرینم

لە تاسەی دیتنتدام من، جەفاو جەورت دەبا بەسبێ
دەواکە پەنجەرەی ژوورت، نیگایەک بەڵکو بتبینم

#غائیب

ئێوارەیە و بارانی ماچ،
ڕوانینی گشت، پەنجێرەکان دەشواتەوە!
ئێوارەیە و
تاسە لە ڕووم  هەڵنیشتووە،
بۆ خووسانێک بێ کۆتایی....


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
وەکوو بارانی ماچی بێ هەناسە
دەبێ جارێک لەمن بشکێنە تاسە

دەبا دەنگی شکانی گاتە ئاسمان
زەوی تێگا  لە ژير باران چ باسە

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

هێندە لەبەربارانی
پەنجەرەی  ژووری تەنیایی
بەتاسەی دیتنت  وێستام
لەجیاتی تۆ
فرمێسک گۆنامی ماچباران
کردوو ئازیز هەرنەهاتی

#دڵنیا،(دڵی کوردستان)

تەمەن دەڕوا و ئەمن هەروا، بە تاسەی ماچێکی یارم
وەکوو شیرینی بێ فەرهاد، بەدایم ناڵەیە کارم

لە چاو دەڕژی بەخوڕ باران، له پشت پەنجێرە چاوەڕوان

وەرە و ئەی شاهەڵۆی خەونم، بکە لەو بەندە ڕزگارم

#ماهـــمونیر


@royaye_bad_borde1

BY بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان


Share with your friend now:
tgoop.com/royaye_bad_borde1/6223

View MORE
Open in Telegram


Telegram News

Date: |

Done! Now you’re the proud owner of a Telegram channel. The next step is to set up and customize your channel. 3How to create a Telegram channel? Hashtags On Tuesday, some local media outlets included Sing Tao Daily cited sources as saying the Hong Kong government was considering restricting access to Telegram. Privacy Commissioner for Personal Data Ada Chung told to the Legislative Council on Monday that government officials, police and lawmakers remain the targets of “doxxing” despite a privacy law amendment last year that criminalised the malicious disclosure of personal information. Deputy District Judge Peter Hui sentenced computer technician Ng Man-ho on Thursday, a month after the 27-year-old, who ran a Telegram group called SUCK Channel, was found guilty of seven charges of conspiring to incite others to commit illegal acts during the 2019 extradition bill protests and subsequent months.
from us


Telegram بەرهەمەکانی: ماریاو سۆران کەریمیان
FROM American