Telegram Web
تەرکی دڵم کرد تەرکی گیانیش ئەکەم
جگە لەعەشقت تەرکی وانیش ئەکەم
هەموو مرۆڤێڪ دوو چیرۆڪی هەیە
چیرۆڪێڪ ڪە تێیدا ئەژیت
چیرۆڪێڪ ڪە ئاوات دەخوازێ تێیدا بژیت
چاوی ژن
دوایین سنوورێکە
کە کەس ناتوانێ لێی تێپەڕێ...

#ئەحمەد ئیدریس

@royaye_bad_borde1
من وا هاتووم
ڕۆحم بە پرچتا هەڵواسم...


#شێرکو_بێکس
Forwarded from سکاڵای دڵ
دەنگ سۆران کەریمیان
خەم


کز و مات پاڵم داوە پاڵ
خەمی لە مێژینەم
شێعر بەجێ دێڵێم
لە ناو بیرەوەری.
کۆگای دەرد و خەم
ئەڕۆشێنێ ئاوێنەی بێکەسیم
چاوەکانم بە چ تاوانێ
تەڕن بە فرمێسکی چاوەڕوانی
بۆم ئەژەنێ هەر سات ئامێری خەم
بە پەنجەی برینداری ژیان
شێعرەکانم ئێوە وەرن پاڵپشتم بن
نەکا ئێوەیش ترسابێتن لە
خەم و دەرد و برینم
وەرن شێعرەکانم
دەستی خەماویتان لە دەستم
بئاڵێنن ئێمە ڕێبواری
ڕێگایەکی بێ کۆتایین
ئێمە مردنێکی بێ ماڵاوایین.....


#سۆران ـــ کەریمیان


@royaye_bad_borde1
حەسەن زیرەک، بارانە
@FZ_kurdi
بیستوومە شیرینیت دەخورێ
لەسەر دڵم بوو به گرێ

زیرەکی هەرگیز نەمر

@royaye_bad_borde1
دنیا پڕە لەکەسانێک
کەسێتریان خۆش ئەوێت و
لەگەڵ یەکێتر ئەژین!!!!
Audio
#شێعر ــ سۆران کەریمیان
#خوێندنەوە ــ خاتوو بارین




دەمەوێ من بم و شەقامێکی چۆڵ و
کۆڵانێکی بن بەست و
نیگایەکی گەرم و گوڕ
تۆ بی و شەوێکی بێ کۆتایی
شەوارەی عەشق بکەین و
ڕۆژمان لێ نەبێتەوە...


@royaye_bad_borde1
من تۆ
بۆ خۆم
بە ئاوات ئەخوازم...
خەیاڵت هەڵم ئەگرێ و
ئەمبات بۆ سەرزەوینی
خۆشەویستی....

#سۆسەن درەفش


@royaye_bad_borde1
شەوی یەلدایە یا دەیجورە ئەمشەو

شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو
کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو


#مامۆستانالی



@royaye_bad_borde1
ماوەیەکە چاوی ئاسمان
پرە لە فرمێسک،
دڵی زەوی تاسەباری
تاوەبارانێکە لە چاوەکانی...
تاکوو بێت و
ئەم
بوختانە بشۆرێت
کە ئاسمان دووگیان بووە
لە  هەورێکی نامۆ...

#ماریا_کەریمیان

@royaye_bad_borde1
شێعر ئەبێ هەستی خوێنەر ببزوێنێ
دڵ بێنێتە جۆش هاوار کا بچریکێنێ

@royaye_bad_borde1
ڕێگەی دوورێ ناچی
ئەگەر شەوێ بۆ خەونی
من سەفەر کەی...

#سۆران کەریمیان
#ڕۆژباش کوردستان🌹


دوورییەکەت
هێندە دوورە
هەرچی بە قوربانت ئەبم
ناتگاتێ....


@royaye_bad_borde1
من هەمیشە چاوەڕوانم
پێم وایە بە مردنیش هەر چاو ئەڕوانم...
2025/01/05 08:10:58
Back to Top
HTML Embed Code: