Telegram Web
شیعری جوانم بۆ بنێرن
من له‌ شارێکی زۆر دوورم
له‌ژێر گوێسوانه‌یه‌کدام
ئاشنا به‌ خوڕه‌ی نیشتنه‌وه‌ی
کۆتر
به‌ نمه‌ی ڕووناکی باران
من له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌کدا داده‌نیشم و
ده‌نووسم
جیرانی باغچه‌
که‌ هامشۆی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گیای ته‌ڕ
نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بانیژه‌
من هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌مژم
پڕه‌ له‌ بۆنی ڕه‌یحانی ته‌نیایی
پڕه‌ له‌ غایله‌ی هه‌ناره‌مێخۆشه‌ی شیعر..


#دلاوەر_قەرەداغی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ڕۆزانا💐,;;
<unknown>
دڵم ماتى خەمى هيجرانی تۆيە
نەخۆشى دەردى بێ دەرمانى تۆيه

ئەوا عومرێكه چاوم،چاوەکانم
خەریکی شیوەن و گریانی تۆيه

برينم كارییه جەرگم بڕاوە
ئەويش كارى برۆ و موژگانی تۆیه..




تەوافى خاڵى تۆ بۆ من حەڵاڵە
دڵم فيديه و سەرم قوربانى تۆيه!

#حەقیقی
#عەلی_عابدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کە تۆم خۆشویست
دار فێر نەببوو گوڵ بگرێ
دەریایش ماسی.
کە تۆم خۆشویست
هەور گریە و
مرۆڤ خەندەی نەدەناسی
تۆ
تۆ
تۆ
نەمتوانی هیچ بڵێم بۆ تۆ
ببمە باڵاگەردانی تۆ.

#شەهید_دڵشاد_مەریوانی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کچی پاییز
دڵی دا بە کوڕی خەزان
بێچووی هەتاو مارەی کردن
گەڵا و تەم و هەور و هەڵا
جەژنیان گێڕا و دایان لە سێ تەپڵی هەنار!

#کازیوه
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
اینجوری مثل شاملو صداش بزن، بهش بگو:

"شریک سرنوشت و رفیق راه من!
به خانه ی عشقت خوش آمدی! قدمت روی چشم های من! از خدا دور افتاده بودم؛ خدا را با خودت به خانه ی من آوردی".

#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
گوڵم ، تۆ ڕەمزی بوونی، هۆی ژیانی
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی

گڕی عیشقی، فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی

#عەلی_حەسەنیانی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کە هاتی دێتە دەر ڕۆحم، لەباتی ئەجری هەنگاوت...

#حەمدی
#ڕۆزانـــــا


-
@rozana_kurdistan 🌼
خۆشا ڕۆژێ لە عالەم دەربەدەر بم
لە نێو ئەوزاعی دونیا بێخەبەر بم

لەبەر بێتاقەتی دێوانە ئاسا
لە غەوواسانی دەریا بێخەتەر بم

شەو و ڕۆژێ لە چۆڵی هەر بە ناڵە
حەریفی شەوڕەوی بادی سەحەر بم

#حەزرەتی_وەفایی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
شەربەتی وەسڵت دەرمانە بۆ من
پێکێکی تێکە و بیدەرە دەستم
خەستەیی عەشقی نێو نیگایەکم
جارجار ئەحواڵی گەدات بپرسە


#کچە_کورد
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کۆترە ژن..
<unknown>
ئەبێ بێژن..
وەک من چۆن ئەمێستاکە لەسەر بەرماڵی تەڕترین چامەی خودایی وە شا"ترێ"ی دیوانی(ترێستانەکەم)ئێژم..
بم وەخشە تۆ،لەبەرد پێماڵینی هەر شێتییەکمدا،وەپەنجەرەی دڵتا،بم وەخشە تۆ،لە باهۆزی هەر غەزەبێ وەک خوا دابێتم وە تەمووی قەندیلی جوانیتا..
وەی کۆترە ژن گەر خوازیاری،لە شیعری من ماڵت هەبێ،لە ساماڵی دیوانی من،تۆ فڕینی نیشتیمانێ باڵت هەبێ،بۆ لەمەو دوا ڕازی نەبی،گوڵەگەنمی فڕینت بە تەوێڵی قەفەزێکەوە هەڵواسن،
ڕازی نەبی،کێشمە کێش ئاگرت بە بەفرا کێش کەن و  تۆش وەک شەم و دەروەنێ شەم،
بارانت لە شووشەیەکدا خەفە پۆش کەن!
ڕازی نەبی ئەی کۆترە ژن!.دڵت بە ناوی عەشقەوە بسووتێنن.لەپوشەڵانی ناحەقی و زوڵما،دڵت بە قەرەبووت کەن!
ڕازی نەبی ئەی کۆترە ژن،بە شەوقی ئەو هەموو زەمانە ڕۆشنەوە بە زەمانی خوێن و بە زەمانی نازەمانی زینە چاڵدا بتبەنەوە،
نەهێڵی تۆ ئەی کۆترە ژن،با منیش لاس و قەڵەم و یاوەرت بم،نەهێڵی تۆ...نانی جوانیت بەسەر ساجی کۆنە ساڵەی هەزار ساڵەی ژەنگا بسووتێنن!!
(نەهێڵی تۆ...ڕێی فڕینی ساماڵت لێ بەرن
چارەنووست بەدەروەنێکی تردا بەرن و بفڕیت!)

بەشێک:لە حیکایەتی کۆترە ژنێک.
#ئیسماعیل_خورماڵی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
من و تۆ و پەپوولەی ئاشقی
گوڵی سەر کراسەکەت
دەتوانین کوودەتایەک بکەین...

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لەشی تۆ
پەرستگەی ستایشتی منە....

#عەباس_مەعروفی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
هرچه می‌کنم
چهار خط برای تو بنویسم
می‌بینم واژه‌ها
خاک بر سر شده‌اند

هرچه می‌کنم
چهار قدم بيايم
تا به دست‌هات برسم
زانوهام می‌خمد.

نه این‌که فکر کنی خسته‌ام،
نه این‌که تاب راه رفتن نداشته باشم
نه.
تا آخرش همین است
نگاهت
به لرزه‌ام می‌اندازد.



#عباس_معروفی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئەو کاتەی کە برین
لە گریان ماندوو بێت،
دەست ئەکا بە گۆرانی...!!!

#غازی_القصیبی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لە گێژەنی تاریکیدا،
تۆ بریسکەی بەفری چیای...


#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
فیراقی یاری نازدارە،
ئەساسی بێ‌قەراریمە
خەزانی عومری بێ‌مایەم،
لە فەسڵی نەوبەهاریمە

#قانع
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئێستا گومان لەچی بکەم لە چی نەکەم
ئێستا گومان لەکێ بکەم لە کێ نەکەم!

#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
نەهاتی تا بەجووت بڕۆین
شێعرم شەوی بەسەردا هات!


#شێرکۆ_بێکەس
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
2024/12/22 01:22:52
Back to Top
HTML Embed Code: