Telegram Web
بۆ ئەوندە سەرسەختی!
ئەی خۆش نەشئەی شەوانم...

#تاریق_فەقێ_عەبدوڵڵا
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
نە دەکەومە زار و
نە بە دڵدا دەکەم ختوور
من ئەو نالییەم
کە نەگەڕایەوە سلێمانی دڵت...

#سۆهەیب_عەلی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لە هیجرانا سەحەر وەختێ
فنا فی النوری چیهرەت بم
لەبەر تاقی برۆی تۆ
ڕوو لە میحرابی دوعا ناکەم!

لەکاتی دووریی تۆدا دەمەوبەیانیان (فنا فی نور)ی،روخسارت و نوقمی دەریای بیرکرنەوە لەجوانی ڕوومەتت دەبم،مادەم لەحاڵەتی فەناکەدا بەرامبەر تاقی برۆی تۆم،ئیتر ڕوو لەمیحرابی دوعا و نزا ناکەم و تاقی برۆی تۆ میحیرابمە..،

#سالم
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئەحواڵی دڵی عاشقی
بێچارە مەپرسن
جیلوەی قەدی یار
کافییە بۆ پرسشی حاڵی!

#شێخ_نوری_شێخ_ساڵح
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لێم هاڵێ هەتا داوی ژیان نەپساوە!


#خەییام
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لەخۆتم دوور مەخەوە
چونکە لەئەزەلەوە
دڵم بە عیشقی تۆ ئاشنا بووە

#خالص
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ڕۆزانا ئەمڕۆ بوو بە 7 ساڵ

چیتان هەیە بۆی🥰

گۆرانی یان شیعر یان هەرشتێ حەزتان لێبوو
هەموو شەوێ
چاوەکانت
بە خەمەوە دێنە خەوم
بڕیار وابوو ئازیزەکەم
بهێڵی شەوان بسرەوم!

#ڕووناک_سەمەدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئێستا.. منی ون لە تەمومژی ڕەشی غوربەتا
گەڵای درەختی گیانم هەڵوەری..
لەناو بڵێسە و گڕی مەینەتا

دە توخوا وەرە..
بیابانی دڵم.. تینوی کانیاو - شەیدای سێبەرە
دە توخوا وەرە..
با سەرابەکان ببن بە شەتاو
درەخت سەر بکا بە کۆشی هەورا..
هاژە بێتەوە ناو چەمی سووتاو

#حەمە_عومەر
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ڕۆزانا🎷🍂
<unknown>
بەجێت هێشتم لەم شارە وێڵم...
چەن شەو گریام، من پڕ بەدڵم

دیسان باران...دیسان نامۆیی
شەقامی چۆڵ،دەردی بێ تۆیی...

تەنیا(وێنەت)بۆ من هاوڕێیە.
بێ تۆ کۆتا،نایە ئەم ڕێیە...


#حسین_میناپوور
#ڕۆزانـــــا

-
@rozana_kurdistan 🌼
ڕێژنە باران
تەنیا گەمەیەکی مناڵانەیە بۆ چەتر!
نەمزانی شەوێک،
ئەوەندەی ئەژماری تنۆکەکانی
باران دەتنووسم.

#فەرهاد_ساڵحی_فەر
#ڕۆزانا


@rozana_kurdistan 🪷
تۆ هه‌مان ڕێژنه‌ی
له‌ باران داده‌باری بێ وچان
تۆ هه‌مان فێنکایی ده‌شتی
جه‌رگی سووتاوی منی

#خاڵە_قازی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئەگەر ڕۆژێک خۆشتنەوێم، پاییز لەگەڵ خۆیدا دەمبات.
ئەگەر ڕۆژێک بانگت کەم و ئاوڕ بۆلای سێبەرەکەم نەدەیتەوە، 'با'یەکی دڵڕەق لەگەڵ خۆیدا بۆ لای کێلی گۆڕی مردووەکان دەمڕفێنێ.
ئەگەر شەوێک خۆشتنەوێم، وەکوو ئەستێرەیەکی ماندوو لەناو دڵی شینی ئاسمان کاڵدەبمەوە.
گەر ئێوارانێک خۆشتنەوێم، وەکوو گۆرانی پیاوێکی سەرخۆش لەبیری هەموان دەچمەوە.
گەر تۆ بڕۆی، چرایەکانی ناو دڵی خۆم
دەکوژێنمەوە،
گەر تۆ بڕۆی...
بەخەتێکی تۆخ لەسەر دیواری باخچەکان
دەنووسم:
خۆزگە دەمایتەوە!
بۆت دەنووسم؛ ئێستا کە لێرەنیت،
دووری تۆ و هەزار دڵتەنگی…

#شوان_سەعید
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
بە چەند کۆڵانی ئەم جیهانەدا بوگزەرم
تا بگەمەوە ئێوارەی قژی
تا بمرم بۆ سپێدەی دەستی؟...

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئاوێتەی دەردێکم
بە قووڵیی نیگای تۆ
ئەی تۆ، ئەی شەیدایی بەردەوام
زەریاییترین چارەنووس...

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
کە هاتی دێتە دەر ڕۆحم، لەباتی ئەجری هەنگاوت...

#حەمدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
عەشق ئەو بایەیە،
تا ئێستا
بە وڵاتی مندا تێنەپەڕیوە

#فەرهاد_پیرباڵ
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لە دوورەوە کە ئەتبینم
تەزووی ئارام بە دڵما دێ
خۆشەویستی هەتاوێکە
کە ئاوا بوو جوانتر ئەبێ..

#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
2024/12/23 09:44:59
Back to Top
HTML Embed Code: