Telegram Web
هەر دڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم
هەر تینووەکەی بەر کڕێوه و با و بارانم

#پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
Channel name was changed to «ڕۆزانـــا🌻»
لە پاییزدا
من ڕووناکیم لە ڕووباردا بینیوە
لە ناو سەرما، خۆی بە گەڵای هەڵوەریو داپۆشیوە!

لە پاییزدا
من درەختی شێت و شەیدای وام دیوە
بۆ بینینی مانگەشەوێ،
تا بەیانی لە ئاودا هەڵلەرزیوە.

#شێرکۆ_بێکەس
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
بەڵێن بدە
کە تاریکیم بۆ ڕانەخەیت
بەڵێن بدە
کە شەختەبەند نەخەیتە بەر پێم...!!!!

#عەبدوڵڵا_پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
💙💙:💙💙
باڵم شەکەتە و ئاسۆ بێسنوور.
سەوڵم پۆڵایە ڕوخی دەریا دوور.
هەر چاوە چاومە
بۆ کەنارۆچکە و پەنا و لەنگەرێ...
سەرتاپای ژینم پێل و گرداو بوو،
خوایە، مەرگێکی ئاسانم بەرێ!


#عەبدوڵڵا_پەشێو
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
چاوەکانت بەس بوون بۆ دڵدانەوەم، ڕۆحم بەس نەبوو بۆ مانەوەت...!

#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
ئەی هەتاوی ئاسمانی ماڵەکەم
ئەی شەتاوی وەرزی گەرمی ساڵەکەم
ئەی هەناسە پڕ لە تاسەی ناخی من
ئەی گوڵی پڕ ناز و ڕازی باخی من
ئەی تریفەی مانگی شەوگاری ژیان
ئەی فریشتەی ناسک و نەرم و نیان
چاوەکانت دین و ئیمانم ئەبەن
ڕاحەتی و ئاسایشی گیانم ئەبەن
چاوەکانت چاوەکانم شێت ئەکەن
سەد هەزار خۆزگە هەواڵەی ڕێت ئەکەن
چاوەکانت مەست و حەیرانم ئەکەن
وێڵ و ئاوارەی بیابانم ئەکەن
چاوەکانت دوو گڵۆڵەی ئاگرن
دەس لەسەر چاوی تەڕم هەڵناگرن


#عیماد_کەریمییان
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لە سایەی زوڵفی تۆوە شەو درێژە...

#نالی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
پێشکەشتان بێت هاوڕێیانی ڕۆزانا😍
چی لە ئەوینی تۆ بکەم؟
گڕی کام خەفەت
خۆڵی کام خاک
بەسەر خۆمدا بکەم؟
خۆ ئەوندە دوور نیت
هەر تەنها هەناسەیەکمان بەینە
ئەی بۆ چی دەنگم ناتگاتێ؟


#شێرزاد_حەسەن
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
بەشکوو بنۆشم
بە بەر چاوی مانگەوە
لە دەمت
شاراوەترین شەراب...

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
بۆم بمێنە، با بمێنم
وەک سەهۆڵ و خۆرەتاو
پڕ لە داخت با لەسەر خۆم
قەترە قەترە بم بە ئاو

#عەباس_کەمەندی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
یارم گوڵی ئەم شارەمە
یارم بووکی ئەمجارەمە
کڵێک لە کوورەکەی کاوە
بارگەوبنەی ئەم کارەمە

#حەسیب_قەرەداغی
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
00:00
دەسا وەرە...
وەک دوو ڕووباری خاکێکی غەمگین
با تێکەڵ بین
لە شەتاوی یەک هەوەسدا
دەست لەملانێ
هەردوو بمرین
هەردوو بژین!

#شێرزاد_حەسەن
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
لەو ئاسمانە میهرەبانەدا
نیشتمانێکی هەمیشەیی ئاسوودەم هەیە
لە شەقامە ئاوارەکانیشدا
مشتێ ئاواز و بۆن و لەززەت
لە نێوان ئاسمان و شەقامەکاندا
ڕۆژگارەکانم بێهوودانە
بەسەر دەچن...

#فەرهاد_پیرباڵ
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
جوانترین چەپکەگوڵی شێعرم
پایەندازی تۆ ئەکەم
تۆ کە جوانترین شێعری خودای!


#سوارە_ئیلخانیزادە
#ڕۆزانـــــا


- @rozana_kurdistan 🌼
2024/12/23 05:34:44
Back to Top
HTML Embed Code: