SALAHADDINAHMAD Telegram 3933
صلاح الدین أحمد
Photo
۲. ئەو هاتووە کتێبێکی نووسیوە، ئێمەش دەتوانین بێین دە کتێبی لە وەڵامدا بنووسین.
۳. چی تێدایە ئەگەر ڕەخنە لە کەش و جەوە دینییەکە بگرێت و باسی کۆمەڵناسی دینی و سایکۆلۆجیای دین بکات و بێت بە بۆچوونی خۆی باسی دینداری و جۆرەکانی و ... بکات لە کوردستاندا؟! ئایا ئێمە ئەوەندە لاوازین نەتوانین وەڵامی بدەینەوە؟! ئایا ڕەوت و پارت و ڕەوتە ئیسلامییەکان کە ئەو ڕەخنەی لێ گرتوون ئەوەندە کادیر و نووسەر و ڕۆشنبیرەیان نیە بێن دیراسەی کتێبەکەی بکەن و بە زانستی و بێ جنێودان وەڵامی بدەنەوە؟! بۆ مەگەر ئیسلام (هەرچەندە ئەو دەڵێت: "من لەسەر دین قسە ناکەم بەڵکو لەسەر دینداری") دینێکی ئینسانی و عەقڵی و فیتری و واقیعی نیە؟! ئێ کەوایە با ڕێی بدەین قسەی خۆی بکات ئێمەش قسەی خۆمان بکەین، بەڵام بە زانستی و بێ ناوزڕاندن (تەشهیر) و جنێودان.
٤. وەک ئینسافێک دەبێ کەسە ناموسڵمان و بێ دینەکان پۆڵێن بکرێن، ناکرێ نووسەرێک کە ڕەخنەدەگرێت و دەنووسێت و دەڵێت بێ جێودان تۆ بێی ڕێک وەک کەسێک مامەڵەی لەگەڵدا بکەی کە ئیشی بەس جنێودان و سووکایەتیکردنە و نازانێ نووسین و فیکر ڕۆشنبیری هەر چییە، ئەوە بێ ئینسافییە، هەروەها نەهێشتنەوەی هیچ مەجالێکیشە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ناموسڵماناندا!

ئینجا مەرج نیە ئەوەی ناموسڵمانێک لەسەر موسڵمانان و دینداران دەیڵێت هەمووی ناڕاست بێت، بۆ نموونەی ئەوەی کاک مەریوان باسی دەکات دەربارەی کاریگەری نەرێنی ڕەمز و بکەر و قسەکەرە دینییەکان و
دابەشبوونی کایە و ساحەی دین و دینداری و هەستی نەفی کردن و سڕینەوەی ئەوانی تر لەلایەن دینداران و بکەر و ڕەمزە دینییەکان بەشێکی ڕاستە (هەر چەندە بەندە پێش چەندان ساڵ کتێبم لەو بارەیەوە نووسیوە دەربارەی "نەخۆشییەکانی ئوممەت" و ۱٨۰ نەخۆشیم دیاریکردووە و دەرد و نەخۆشییەکانمان زۆر بە ڕوونی و وردی دیاریکردووە و دەستمان خستووەتە سەر برینەکان).

ئینجا دەبێ ئەوە بزانین کە کەسێکی وەک کاک مەریوان کە دێ باسی دین و دینداری دەکات وەک کۆمەڵناسێکی عەلمانی باسی دەکات، نەک وەک زانا و بیرمەندێکی ئیسلامی، بۆیە چاوەڕێی زۆر قسە و تێڕوانین و بۆچوونی لێ دەکرێت کە جیاواز بێت لە ئێمە.

یەعنی بەڕاستی دابەشکردنی کۆمەڵگە بەسەر ئەو هەموو تەوژم و ڕێبازەدا و دواتر حیساب نەکردن بۆ یەکتری و ڕەشکردنەوەی یەکتری و تەبدیع و تەکفیر و تەفسیق و ... شتێکی تا بڵێی خراپ و مەترسیدارە و کۆمەڵگە لەبەریەکهەڵدەوەشێنێ و بۆ داهاتووی میللەت و دین و خاک و وڵاتیش مەترسیدارە! چۆن سیاسییە ستەمکارەکانی کورد کۆمەڵگەی کوردییان دابڕ دابڕ و پارچەپارچەکرد و کۆمەڵگەکەیان لە ڕەگ و ڕیشەوە ڕەنگڕێژ کرد و پاشان بێ ئینتیما (وەک ئاردی ناو دڕوان)، خەریکە هەندێ موسڵمان و تەوژم و ڕەوتی دینیش هەمان شت دەکەن، تاوەکو دەگاتە نەمانی ژن و ژنخوازی لەنێوان هەندێ لە ڕەوتەکاندا، هەروەها نەچوون بۆ مزگەوتی یەکتر و خۆ بە غەریب بینین لەلای بەرامبەر و لە مزگەوتی فڵان و سەلام نەکردن و تەخوینکردن و تەکفیرکردن و ....!

بەشێکی گەورەی نهێنی سەرکەوتنی غەززە بریتییە لە تەبایی و یەکگرتوویی کۆمەڵگەکەیان و ڕەشنەکردنەوەی ڕەوتە جیاوازەکان بۆ بەرامبەرەکانیان، واتە لەگەڵ ئەوەی ڕەوتی جیاوازیشی تێدایە بەڵام نەگەیشتووە بەو گەڕەلاوژێیەی لێرە هەیە کە کەس حیساب بۆ کەس نەکات و هەستی نەفی کردن و ڕەشکردنەوە و بەدگومانی باڵ بکێشێ بەسەر ڕەوت و کەسایەتی و تەوژمە جیاوازەکاندا و پاشان شۆڕ ببێتەوە بۆ ئاستی خوارە و تاکەکانی کۆمەڵگە.

بەکورتی
۱. پێویستە ڕەخنە بە ڕەخنە وەڵامدەینەوە نەک بە جنێو و تەشهیر.
۲. پێش ئەوەی ڕەخنە بگرین بەرامبەرەکانمان بخوێنینەوە و دیراسەیان بکەین.
۳. ڕەخنەگران لە یەکتری جیابکەینەوە بە یەک چاو سەیری هەموویان نەکەین، هەروەها جیاکردنەوەی ڕەخنەگرتن لە دیندار (وەک مرۆڤ) لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە دین لە یەکتری جیابکەنەوە.
٤. بەخۆماندا بێینەوە چیتر لەوە زیاتر کۆمەڵگەکە لەبەریەکهەڵنەوەشێنین و هەمان شتی سیاسی و حیزبە ستەمکارە کوردییەکان دووبارە نەکەینەوە بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگە و بەهەلاکبردنی، چیتر بابەتە خیلافییەکانی نێوان زانایان و مەزاهیب و بابەتە نوخبەوییەکان نەهێنینە ناو خەڵکی عەوام. هەروەها لەسەر حیسابی ئەو بابەتانە خەڵکێک خۆی نەکاتە بەتەڵی ساحە و بیەوێ قۆرخی مەیدانی بانگەواز بکات و خۆی وەک ڕزگارکەری دینی خەڵک نیشان بدات و مامەڵەیەکی پۆپۆلیستی بکات لەگەڵ بەرامبەرەکانیدا.
٥. قبوڵی جیاوازییەکان بکەین، هەر کەسە و بە زمانی خۆی وەڵام بدرێتەوە بێ تەشهیر و جنێودان و سوکایەتی، ناکرێ موسڵمانێک له شتێکی جوزئی بۆچوونی جیاواز بێت ڕاستەوخۆ تەبدیع و تەکفیر بکرێت و بە جنێو و زمان و ڕەفتارێکی پۆپۆلیستی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
یان وەڵامدانەوەی ڕەخنەی ناموسڵمانێک بەشێوەیەکی نادروست و ناشیرین.

tgoop.com/salahaddinahmad/3933
Create:
Last Update:

BY صلاح الدین أحمد

Share with your friend now:
tgoop.com/salahaddinahmad/3933

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

4How to customize a Telegram channel? Telegram users themselves will be able to flag and report potentially false content. There have been several contributions to the group with members posting voice notes of screaming, yelling, groaning, and wailing in different rhythms and pitches. Calling out the “degenerate” community or the crypto obsessives that engage in high-risk trading, Co-founder of NFT renting protocol Rentable World emiliano.eth shared this group on his Twitter. He wrote: “hey degen, are you stressed? Just let it out all out. Voice only tg channel for screaming”. The visual aspect of channels is very critical. In fact, design is the first thing that a potential subscriber pays attention to, even though unconsciously. Informative
from us

Telegram صلاح الدین أحمد
FROM American