tgoop.com/salahaddinahmad/3938
Create:
Last Update:
Last Update:
زۆر غەریبیتان دەکەین، ڕاستە ئێوە بۆ شوێنێکی خۆشتر و باشتر و ئاسوودەتر و ئارامتر و .... ڕۆیشتوون و سەرکەوتن، دونیاتان بەجهێشت بەڵام ئەوەندەی ژیان بەسەربەرزی و موجاهیدی و عیززەتەوە ژیان، فیراقی ئێمەتان کرد، بەڵام ویساڵی سەد قات لە ئێمە باشترتان کرد، ئێمەتان بەجێهێشت بەڵام گەیشتنەوە بە کەسانی زۆر باشتر لە ئێمە و حزوری خوای گەورە! ئێمە دەبێ خۆزگە بە شوێن و مەقامی ئێوە بخوازین، دوعا بکەین پڕیشکێک لە ژیانی سەربەربانەی ئێوەمان دەستکەوێت!
ئێمەتان بەجێهێشت، بۆ خۆتان خۆشە، بەڵام بۆ ئێمە زۆر ناخۆش، چونکە چەندی دەڕوانین پیاوی وەک ئێوە زۆر کەمن!
دوو عەقڵی گەورە، دوو پیاوی گەورە، هەتا لەئێوە دەڕوانین زیاتر ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە پیاو زۆر بوون!
بۆیە هەر کاتێ ویستت بزانی پیاو چۆنە، سەرکردە چۆنە، قائید چۆنە، سەیری ئەوانە بکە و ...
BY صلاح الدین أحمد
Share with your friend now:
tgoop.com/salahaddinahmad/3938