Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
3918 - Telegram Web
Telegram Web
لەدەستدانی باوک زۆۆۆۆۆر قورسە، چونکە دونیایەک یادەوەریت لەگەڵیدا هەیە و لە ناکاو کۆتایی پێ دێت و ....💔، بەڵام غەززە هەم نەخۆشکەوتنە لەناکاوەکەی باوکم و هەم مردنە لەناکاوەکەشی لەسەر ئاسان کردم، چونکە خەم و دڵم بەشێکی لێرەبوو بەشێکی لەوێ ...

، زۆر سوپاس غەززە، لەوەشیاندا بەرەکەت بووی، دەبێ دڵی چەند هەزاری وەک منت پتەو و خۆڕاگرکردبێ؟! دەبێ چەندی وەک منت پەروەردەکردبێ؟! دەبێ چەند کەست وەک من لێ کردبێ و تەنها خەمی خۆی نەبێ؟! ئازارەکانی خۆی و ئازیزانی وەک تۆ حیساب کردبێ و فەرقی پێ نەکردبێ؟! تۆ فێرت کردم ئەو ساتەی باوکم نەخۆش دەکەوێ و وەفات دەکات تەنها بیرم لەلای ئەو نەبێ، دڵم و غەم و هەستم کورتهەڵنەیەت لەسەر ئەو، بەڵکو لە سەختترین ساتەکاندا تۆم لەبیربێت و خۆم بەشەرمەزار بزانم و تاقیکردنەوە و ئازارەکانی خۆم لە ئاست تۆدا بە شتێکی نەبوو سەیر بکەم!

لەسەرووی هەموویشەوە لێتەوە فێری فەلسەفە و ماناکانی ژیان و مردن ببم و ...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئارامگری و سوپاسگوزاری لە سەختترین کاتدا💔❤️

باوکێک لە ساتی لەدەستدانی ڕۆڵەکەیدا سوپاسی خوای گەورە دەکات!
لە ۷۲ کاتژمێردا ٤ منداڵی تازە لەدایکبوو لە سەرما مردوون و ڕەق بوونەوە💔

ئێمە لەبەر سۆبە و جێی نەرم و گەرم و نان و ئاو و ماڵ و حاڵ هێشتا بەزەییمان بەخۆماندا دێت! ئەی چی دەکەی لە گەلێک هیچ شتێکی لەو دونیایە نەماوە و منداڵەکانی لە سەرما ڕەق دەبنەوە و لە برسا دەمرن و ئابڵقوقەی تەواوەتیشیان لەسەرە و لە ئاسمان و زەوی و دەریاشەوە بۆردومان دەکرێن و عیلاج و ئازارشکێنیشان نیە؟! 💔💔💔
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
منداڵەکەی شەهیدبووە، بەڵام ئەو بە ئێمە و خەڵکی دەڵێت ئارام بگرن واللە خوا سەرماندەخات ....💔
بنەمای بیست و شەش

تەزکیەی نەفس


یەکێ لە بنەماکانی کەسایەتی بەهێز و دامەزراو بۆ زانستخواز و هەڵگرانی زانستە شەرعیەکان بریتییە لە تەزکیەی  نەفس و دڵپاکی و دڵ ئاوەدانی، چونکە هەموو کێڵگەیەک پێویستی بەوەیە زوو زوو بژار بکرێت و خاوێن بکرێتەوە، دڵ و دەروونیش لە هەموو شتەکانی دیکە زیاتر تەپوتۆزی لێدەنیشێت و پیس دەبێ، بۆیە پێویستە بەردەوام پاک بکرێتەوە و بژاربکرێت، ئەگەرنا یەک پارچە دەبێت بە پیسی، کە دڵ و دەروونیش پیس و ناپاک بوو، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت بەسەر هەموو بەشەکانی تر و کردار و گوفتارەکانیش پیس و ناپاک و خراپ دەبن و دواتر تاک و خێزان و کۆمەڵگەش بەرەو داڕووخان دەڕۆن، کەواتە داڕووخان و پیس بوونی دڵ و دەروون واتە داڕووخانی هەموو کۆمەڵگە، بەپێچەوانەشەوە باشبوونی دڵ و دەروون واتە باشبوونی هەموو کۆمەڵگە بە هەموو تاکەکانیەوە، ئەو پڕۆسەیە پێی دەوترێ (بژاری دەروون) (تەزکیەی نەفس‌) (پاککردنەوەی دڵ و دەروون).

تەزکیە دوو واتای ھەیە:
١. پاککردنەوە و پاکبونەوە.
٢. گەشەپێدان و گەشەسەندن.
بەو پێیە تەزکیە واتە پاککردنەوە و گەشەپێدانی نەفس.
تەزكیەی نەفسیش واتە:
*(رزگاركردن و پاككردنەوە)ی هەر نۆ ئەندامە سەرەكیەكەی مرۆڤ (مێشك) و (دەم) و (چاو) و (گوێ) و (دڵ)و (دەست) و (گەدە) و (دامێن) و (قاچ) لە خراپە و شتە پیس و زیانبەخشەكان.
* (گەشەپێدانیان) بە ڕاهێنانی (مێشك) و (دەم) و (چاو) و (گوێ) و (دڵ) و (دەست) و (گەدە) و (دامێن) و (قاچ) لەسەر چاكە و شتە پاك و بەسوودەكان.
بە پرۆسەی تەزكیە هەم مرۆڤ پاكدەبێتەوە هەم بەرەكەتیش دەكەوێتە ژیانی و گەشەدەسێنێ.
* کەواتە دەتوانین بڵێین تەزکیە دووشتە:
١. خۆداڕنین و خۆخاڵی کردن ( التخلية)، واتە خۆداڕنین لە ھەموو سیفەتە ناشیرین و خراپەکان لەناوە و لەدەرەوە، ھەم دڵ و دەرون و مێشک ھەم ئەندامە دیارەکانی تر.
٢. خۆڕازاندنەوە ( التحلية) واتە خۆڕازاندوە بە ھەموو سیفەتە جوان و باشەکان لە ناوەوه‌ و لە دەرەوە، ھەم دڵ و دەرون و بیر و عەقڵ، ھەم ئەندامە دیارەکانی تر.

* میکانیزم و ڕێگاکانی تەزکیەی نەفس
١. لێپێچینەوە و لێپرسینەوە ( المحاسبة)، واتە بەردەوام موحاسەبەی نەفسی خۆت بکەی، ھەم لەسەر گوناھو تاوان، ھەم لەسەر کەمتەرخەمی لە عیبادەت و پەرستشدا.
٢. گوێ پێنەدان و نەچونە ژێربار ( المخالفة)، واتە ھەرکاتێ نەفس فەرمانی پێکردی بە شتێکی خراپ، بەگوێی نەکەی و نەچیە ژێرباری.
٣. مەرج دانان ( المشارطة)، واتە مەرج لەسەر خۆت دانێی شتە باشەکان بکەی و خۆت دووربگری لە شتە خراپ و حەرامکراوەکان.
٤. چاودێری کردن ( المراقبة)، واتە چاودێری خۆت بکەی و بزانی تاچەند ئەو شتانە جێبەجێ دەکەی، وە تاچەند فەرمانەکانی خوا جێبەجێ دەکەی و خۆت بەدوور دەگری لە شتە حەرامەکان.

* ڕێگری و لەمپەرەکانی بەردەم تەزکیە

١. نەناسینی خوای گەورە بە باشی و جوانی.
٢. زۆر سەرقاڵ بوون بە دونیا.
٣. دوورکەوتنەوە لە ژینگەی ئیمانی.
٤. ھاوڕێی خراپ.
٥. نەبوونی پێشەنگی جوان و باش.
٦. سەرقاڵی لەڕادەبەدەر بە ماڵ و سامان و خێزان.
٧. نەزەرکردن.
٨. بیرنەکردنەوە لە مردن.
٩. دووری لە زانستی بەسود.
١٠. کەمی پەرستش و عیبادەت.

* ھۆکار و پاڵنەرەکانی تەزکیە
١. ناسینی خوا وەک خۆی.
٢. بیروباوەڕ و عەقیدەیەکی ڕاست و دروست.
٣. دەستگرتن بە قورئان و فەرموودە ڕاستەکان و تێگەیشتنی ڕاست و دروست لێیان.
٤. زیکری بە فیكر و دڵ.
٥. موناجات و خەڵوەت لەگەڵ خوای گەورەدا.
6. دوعا و پاڕانەوە و لاڵانەوە لەبەردەم خوای گەورە و داوای هیدایەت و ڕاستەڕێكردن و ئیمانی ڕاستەقینە لێی.
7. موحاسەبەکردنی نەفس.
8. چاودرێریکردنی نەفس.
9. مل نەدان بۆ نەفس و تەسلیم نەبوون پێی.
10. ھاوڕێی باش.
11. پەرەوەردەی باش و جوان.
١2. مەرج دانان لەسەر خۆت بەوەی کە ئەو چاکەیە بکەم و ئەو خراپەیە نەکەم.
١3. بەگەورە دانانی سنورەکانی خوا و ترسان لە سەرەنجامەكانی.
١4. بیرکردنەوە لە مردن.
١5. بیرکردنەوە لە کەمی دونیا و جێهێشتنی.
١6. بیرکردنەوە لە دروستکراوەکانی خوا و گەورەیی خوا.
١7. جۆراوجۆری لە عیبادەت و پەرستشدا.
١8. مەجلیس و كۆڕی زیکر و فیکر.

بنەما گشتییەکان بۆفێربوونی زانستە شەرعییەکان
م.صلاح الدین أحمد
🤔بەڵێ ڕاستە لە مێژووی موسڵماناندا حاڵ هەبووە لە حاڵی ئێستای ئوممەت دژوارتر، بەڵام نابێ ئەوەمان بیربچێت ئەو کاتانە ڕاگەیاندن نەبووە، بەو پێیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بەسەر ئوممەتدا بە دڵنیاییەوە، بێ هیچ گومانێک، وێنەی نەبووە!

🤔ئاخر شتی وا هەبووە دوو ملیۆن موسڵمان بە سەوت و سوڕە ئەو هەموو ئازار و زوڵمەی سەر برا و خوشکانی ببینێت و نەتوانێ دەبە ئاوێک بنێرێت؟! لەبەر سبیلت و فنێکەرەوە سەیری دۆزەخی ئەوان بکات؟!

🤔هەموو ئەوانە پەیامێکی گەورەی خوایی تێدایە بۆ هەموومان، بمانەوێ و نەمانەوێ ئەو ئوممەتە خەسنێدراوە، پێش هەمووان سەرکردەکانی، ئینجا کۆی گشتی ئوممەت.

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حاڵی خەڵکەکە خراپترە!

م.صلاح الدین احمد



پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢


@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
یەکێ لە هۆکارەکانی هەستانەوەی ئوممەت و تەبایی ناو ڕیزی موسڵمانان بریتییە لە دڵفراوانی و دڵ گەورەیی، واتە لە دڵ نەگرتنی شتی بچووک و وەسوەسەی نەفسی بەرامبەر یەکتری، چونکە کەس بێ هەڵە و کەموکورتی نیە، کە من لە هەموو شتێکدا چاوەڕێی کەمال و تەواویم لە بەرامبەر کرد ئیدی هەر کاتێ بچووکترین شتی کرد لە دڵی دەگرم و دڵم بەرامبەری کرمێ دەبێ و دوایی تەبایی و برایەتی و خۆشەویستی و لەگەڵ یەکبوون نامێنێ و دەڕمێت! کەواتە نابێ چاوەڕێی زۆر و لە ڕادەبەرمان بەرامبەر یەکتری هەبێت، دەبێ بە کەموکورتی و هەڵەکانەوە یەکترمان قبوڵ بێت، هەر خۆشمان ڕۆڵمان هەبێت لە ڕاستکردنەوە و ....
ئاگاتان لێیە💔

ئێستا خێمەکانی غەززە ڕەشەبا دەیان بات💔

خوشک و براکانمان ئێستا بەبێ خێمە، بەبێ خۆراک، بەبێ ئاو، بەبێ عیلاج، بەبێ گەرمکەرەوە، بەبێ ...... ژیان دەکەن💔

شەوێکی تاریک، باراناوی، ڕەشەبا، سەرما، لە هەموو لایەوەکەوە ناڕەحەتی دادەبارێ💔

خودایە دەبێ گەلی غەززە چەند گەورەبن کە ئاوا بە قورسی تاقی دەکرێنەوە؟!

ئەی دەبێ ئێمە چەند بچووک بین کە ئاوا زەلیل و زەبوون و چۆکدادەر ماوینەوە؟!💔
سەیری بکە و با خۆت پێ بگیرێ نەگریێی💔

سوپایەکی گەورە بە پشتیوانی جیهان، بە پێشکەوتووترین چەک و تەکنەلۆجیاوە، دابەزیون بۆ گیان ئەو جۆرانە! دوای ٤٤٨ ڕۆژ لە خۆڕاگری، دواجار لە باکور دەرکران، نەخۆشخانە ئەفسانەییەکە (کمال عدوان) سوتێندرا، ئەوەی بەردەستیان کەوت بە دیل گرتیان، هەندێکیشان بە زیندوویی سووتاند لە دکتۆر و پەرستارەکان! هەندێکیشان وەک ئەو منداڵانە بە برینداری و لەبەردەم لولەی دەبابەدا ناچار بە ڕۆیشتن کرد بەپێ، ٤ سەعات بەپێ، بەبرینداری و برسیەتی و سەرما، لەژێر لولەی دەبابە و درۆنی ئاسمان!💔

خوایە گیان چی تر لەوە زیاتر ڕوومان ڕەش مەکە! واللە مردن لە زەلیلی ناخۆشترە، ئەوان هەر چۆنێک بن براوەن، بەڵام ئێمە چی؟!💔 ئێمە غەیری تەماشاکارێکی زەلیل و زەبوون هیچی تر نەماوین💔

ئێمە هەموو ساتێکمان لە سزایەکی دەروونیدا بەڕێدەکەین💔

خودایە ناشکور نیین، زۆر باشیش لە حیکمەت و تاقیکردنەوەکانت تێدەگەین، بەڵام چی بکەین بە ناچاری و شەرمەزاری دەبێ هەندێ وشە ڕیز بکەین و ڕووی ڕەشی خۆمان تۆزێ سپی بکەینەوە لە حزوری تۆ و برا و خوشکانماندا💔
Forwarded from جهاد حلس
تخيل تكون جالس انت وأطفالك في هذه الأجواء الباردة في خيمة بالية، وفجأة هذه الخيمة تطير من شدة الريح، وتتركك وأطفالك في العراء في منتصف الليل !!
‏هذا ما يحدث الآن لعدد كبير من خيام النازحين في غزة !!
صلاح الدین أحمد
تخيل تكون جالس انت وأطفالك في هذه الأجواء الباردة في خيمة بالية، وفجأة هذه الخيمة تطير من شدة الريح، وتتركك وأطفالك في العراء في منتصف الليل !! ‏هذا ما يحدث الآن لعدد كبير من خيام النازحين في غزة !!
ئەو بانگخوازە ئێستا لە غەززەوە نووسیویەتی:

"بیهێنە پێش چاوت لەو کەشە ساردەدا و لە خێمەیەکی ڕزیودا بەرامبەر منداڵەکانت دانیشووی، لەناکاو ئەو خێمەیە بەهۆی تووندی ڕەشەباکەوە بەهاوادا دەڕوات، تۆ و منداڵەکانیشت لە دەشتێکدا بەجێ دێڵێ لەنیوەی شەودا!!

ئێستا ئەوە ڕوودەدات بە نسبەت زۆربەی خێمەی ئاوارەکانی غەززە!!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەوارەی زایۆنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە کەرتی غەززە سوتاند و چەندكارمەند و پزیشكیك كە لە نەخۆشخانەكە بوون سوتان
لە ٤٤٩هەمین ڕۆژی جەنگی غەز+زە، قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە هەلمەتی جینۆسایدكردن لە غەز+زە
لە درێژەی هەڵمەتە دڕاندانەییەكاندا سوپای زایۆنی دوای ئەوەی دوینێ هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی کەمال ئەدوان و ئەوانەی لەناو نەخۆشخانەکەدان بوون داوای لێكردن چۆڵی بكەن ، ئەمرۆ نەخۆشخانەكەیان بەهۆی رۆبۆتێكەوە ئاگر تێبەرداوە و ژمارەیەک کارمەندی و پزیشکی تیدا مابونەوە سوتان و هەمویان شەهید بوون.
حەکیم ئەحمەد زەهرنە کارمەندی نەخۆشخانەی ئەورووپی لەغە/زز/ە بە هۆی سەرمای زۆرەوە لەکەمپی ئاوارەکانی خان یونس گیانی لەدەست دا
کلتوری جنێودان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا!

جنێودان بەپێی ئیسلام و دەقی قورئان و فەرموودە دروست نیە. جا خراپتر و سەیرتر ئەوەیە بتەوێ بە جنێو بەرگری لە ئیسلام بکەی و دژایەتی ناموسڵمانان بکەی!

کە سەیری تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەکەی دەگەیە ئەو ئەنجامەی خەریکە جنێودان و سوکایەتی ببێتە کلتور و دیاردە، جا ئەو جنێوە یان بۆ کەسێکی مولحید و دژە دین و بێ دینە، یان بۆ موسڵمانێکە کە بۆچوونی جیاوازە ...!

لەجیاتی جێودان بە بێ دینان و نووسەر و کەسایەتیە بێ دینەکان حەق وایە نووسین و کتێب و قسە و ڤیدیۆکانیان بەشێوەی خۆی وەڵام بدرێتەوە، ئەوەش دوای دیراسەکردن و تێگەیشتن لێیان نەک لەخۆوە قسەکردن، کتێبی نووسیوە تۆش دەتوانی بێی بە کتێب یان بە ڤیدیۆ وەڵامی بدەیەوە بەوپەڕی ئەدەبەوە ...

بەڵام ناکرێ هەر کەسێک ڕەخنەی گرت و دژایەتی دینی کرد خەڵک لە کۆمێنت جنێوبارانی بکات! چونکە ئێمەی موسڵمان دین و پەیامەکەمان ئەوەندە ڕوون و بەڵگەدارە پێویستمان بەوە نیە پەنا ببەینەبەر ڕێگای ناشیرین و نامەشروع و ناعیلمی.

ئینجا دەبێ لەوەش تێبگەین کە بۆچوونەکان جیاوازن، مرۆڤەکان جیاوازن، دەکرێ هەر دینی نەبێ، یان دیندارە بەڵام بۆچوونی لە تۆ جیاوازە، تۆ حەقی ڕەخنە و نووسین و ... هەیە، بەڵام حەقی جنودانت نیە ....

بەو هیوایەی پێش هەر شتێک سەرەتا لە بەرامبەرەکانمان تێبگەین، دیراسەیان بکەین، ئینجا دواتر ڕەخنەیان لێ بگرین، چونکە ئەو کات ڕەخنەکانمان زانستی و قەناعەتپێکەر دەبن.
دکتۆر حسام ابوصفیە شاخێک لە خۆڕاگری!

دکتۆر حسام ابوصفیەیە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بوو،
بە فشاری ڕۆبۆتە خۆتەقێنەرەوەکان نەخۆشخانەکەی سووتێندرا و بەشێک لە دکتۆر و کارمەندان شەهیدبوون و سووتان، بریندار و مورافیقەکانیشان لەژێر لولەی دەبابەدا چوار سەعات بەپێ ڕۆیێندران، ئەوانی تریش بەدیل گیران ....


دکتۆر حسام دوای ٨۰ ڕۆژ لە ئابڵوقەی نەخۆشخانەکە و شەهیدبوونی کوڕەکەی و برینداربوونی خۆی، وا ئێستا بێسەروشوێنە! لەپێش گرتنەکەشی زۆر بە وەحشیانە لێیانداوە!

تێڕامان
دکتۆر بی، بەڵام واز لە چێژ و خۆشییەکانی دونیا بهێنی، کوڕەکەت شەهید ببێ، دواتر سێ مانگ ئابڵوقەت بدەن، بەڵام چۆکدانەدەی تاوەکو کۆتا سات و نەخۆشەکانت جێ نەهێڵی، دواتریش تووشی لێدان و گرتن ببیەوە، دواتریش بەهۆی بێ هەڵوێستی موسڵمانانەوە زۆر نزیکە شەهیدیش بکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا وەک زۆر دکتۆری تر!
صلاح الدین أحمد
دکتۆر حسام ابوصفیە شاخێک لە خۆڕاگری! دکتۆر حسام ابوصفیەیە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بوو، بە فشاری ڕۆبۆتە خۆتەقێنەرەوەکان نەخۆشخانەکەی سووتێندرا و بەشێک لە دکتۆر و کارمەندان شەهیدبوون و سووتان، بریندار و مورافیقەکانیشان لەژێر لولەی دەبابەدا چوار…
دکتۆر حسام ٨۰ ڕۆژ بوو هاواری دەکرد! هاواری دەکرد بیکەنە خاتری خوا وەرن بەهانامانەوە، هەموو تێدەچین، هیچ شتێکمان نەما! هاواری دەکرد بە سەوت و سورە، ڕووی لە هەموو جیهان دەکرد! وا ئێستا خۆی لەژێر بە ئازارترین ئەشکەنجەدایە و کەس نازانێ چی لێ هاتووە و چی لێ دێت!
دکتۆر حسام زۆر بەداخەوە، قسەکانت ئاڕاستەی کێ دەکرد! ئەگەر ئاڕاستەی موسڵمانانت دەکرد، موسڵمانان وا زەلیل و سەرقاڵ کراون بەنج بوون، جارێ ماویەتی بەنجەکە بەریان بدات!
ئەگەریش ڕووت لە جیهان کردووە ئەوا جیهانیش لەلایەن ستەمکارە خۆرهەڵاتی و خۆرئاواییەکانەوە بەنج و زەلیل و زەبوون کراوە! ئیدی نازانم ڕووت لە کێ کردووە! هەرچەندە خۆتان (غەززەییەکان) هەموو جارێ دەفەرموون: "تەنها خوامان ماوە و بەس"!
2025/01/03 18:32:19
Back to Top
HTML Embed Code: