tgoop.com/shkoyummat/11
Last Update:
🌸بەناوی خوای گەورە و میهرەبان🌸
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه👋🏻
ئازیزانی {شکۆی ئوممەت}
پڕۆژەی (فەرموودەکانی سەروەر ﷺ)
کە تایبەتە بە خانمان👸
🛑مەرجی بەشداری کردن :
1⃣پێویستە ڕۆژانە ئاگاداری بڵاوکراوەکانمان بێت چونکە فەرموودەکان ڕۆژانە بڵاو دەکرێتەوە واتە بە کتێب ناخرێتە بەردەستان ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ڕۆژانە ژیان بکەین لە گەڵ فەرموودەکان ، لەگەڵ نوێژی بەیانی فەرموودەکان پۆست دەکرێن ان شاءاللە .
2⃣ دانانی دەفتەرێکی تایبەت بە پڕۆژەکە و نوسینەوەی فەرموودەکان لای خۆتان بنوسنەوە .
3⃣ فەرموودەکان ڕۆژ نا ڕۆژێک دادەنرێت ، بەشداربوو ڕۆژی دانانی فەرموودەکە دەنوسێتەوەو لەبەری دەکات ڕۆژی دوای ئەوە کار بە فەرموودەکە دەکات و لەبەرکردنەکە جێگیردەکات .
4⃣ پڕۆژەکە پێکهاتووە لە 40 فەرموودە واتە بەشداربوو 80 ڕۆژ لەگەڵ پڕۆژەکە دەبێت بەردەوام بێت .
5⃣بەشداربوو لەگەڵ وەرگرتنی هەر فەرموودەیێکی نوێ دەبێت کار بە فەرموودەکانی پێشوو بکات کە وەری گرتوون پێشووتر ، واتە بە بەردەوامی و کارپێکردن بۆ هەر فەرموودەیێک کە وەری دەگرێت .
6⃣فەرموودەکان بە سەنەد و ڕیوایەتەکەوە وەکووی خۆی بە واتاوە دەبێت لەبەر بکرێت .
🛑مەرجی تاقی کردنەوە:
تەنها ئەوانە تاقی دەکرێنەوە کە تا کۆتایی پڕۆژەکە بەردەوەم بوونە ، ئەوانیش بە دوو شێواز تاقی دەکرێنەوە .
1⃣ بەشێوەی گۆگڵ فۆرم دەکرێت پاشان نمرە بەرزەکان دەچن بۆ قوناغی دواتر
2⃣ ئەم شێوازە لە قۆناغی دووەم دەکرێت ئەویش تاقی کردنەوەی زارەکی دەبێت .
🔖تێبینی / ناونوسین پێویست ناکات ئێمە شەوانە پولێک دادەنێین بۆ ئەرکی ڕۆژەکە ئەوەی هەموو جار بە بەڵێ دەنگی دابێت لە کۆتایی خۆمان دەیخەینە گروپێکی جیا بۆ تاقی کردنەوەکە .
📌لەکۆتایی سەرکەوتووان جگە لەوەی پاداشتێکی زۆر گەورە لە لایان خودای باڵا وەردەگرن بە چەندین خەڵاتی شایستە لە لایەن رێکخڕاوی (شکۆی ئوممەت ) خەڵات دەکرێن کە دواتر ڕایدەگەیێنین 🥇🏆🎁
📌بڕوانامە بە هەموو سەکەوتووان دەبەخشرێ 📃
بۆ ئەوەی ئازیزانت بێ بەش نەبن ئەم لینکەیان بۆ بنێرە👇
https://www.tgoop.com/shkoyummat
BY شکۆی ئوممەت (ب. ئافرەتان)
Share with your friend now:
tgoop.com/shkoyummat/11