tgoop.com/shoreshshokoohi/152
Create:
Last Update:
Last Update:
🌼 #بگه‌ڕێوە 🌼
چرکه چرکه‌ی ژیانه‌که‌م
شێت ئه‌گه‌ڕن،
سه‌ر‌گه‌ردانن،
به‌ڵام ڕۆحم، به‌ڵام گیانم
به شۆن بۆنت بوونیان نییه
گومن، وێڵن، چ وەیلانن!
ئه‌ی که بوونت
وەسه بۆنی ماچێکی ته‌ڕ،
ماچێک پڕئاو
له سه‌ر گۆنای کچه کوردێک
باران لێداو.
له گه‌ڵما به،
له ژێر باران،
له نێو شارێکی خوێناوی،
بگه‌ڕێوە باراناوی!
من دەمه‌وێ
له به‌هارێکی هار و هاج
ببی به تاج،
یان به سێراج
له ژێر گرمه و هاواری هه‌ور
دەورت گه‌ڕێم
ده لێ گه‌ڕێ،
بوومه لێوە
بگه‌ڕێوە!
له گه‌ڵما به
هه‌تا کاتێ که ئاسمان
ببێ به شین
شینم ببێ به پێکه‌نین
زه‌وین بێته به‌هه‌شت به‌رین
له مه‌م و زین،
فه‌رهاد، شیرین
تا ئه‌و کاته له گه‌ڵما به
بگه‌ڕێوە، دە لێ گه‌ڕێ
تا ئه‌و کاته
چاو شینه‌که‌م،
ماچێک باراناویم به‌رێ!
دێکلەمە: #شاهین_بهروزی
شیعر: #شۆڕش_شکوهی
💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
BY هۆبە شیعری شۆڕش
Share with your friend now:
tgoop.com/shoreshshokoohi/152