Telegram Web
مێـژووی ناوچەی دیواندەرە

بەتەنیا جێم مەهێڵن
بەتەنیا جێم مەهێڵن

مێلۆدی و مۆسیقا: مامۆستا عەلی عابدی
ڤیۆلۆن: ئۆلها ئیلیاشێنکۆ
پیانۆ: دڵزار عابدی

ئەم ئاوازە لە لایەن باوکی بەڕێزم مامۆستا عەلی عابدی خولقاوە. لەگەڵ هاوڕێی ئازیزم ئۆلها ئیلیاشێنکۆ، مۆسیقاژەنی بەتوانای ئۆکراینی، ئەم مێلۆدییەمان پێشکەش کردووە.
گۆرانی "بەتەنیا جێم مەهێڵن" لە مێژە هێمای زوڵم و چەوساندنەوەی میللەتی کورد بووە. لە ئێستا ئۆکرانیا هاوشێوەی ئێمەی کورد پێویستی بە پشتیوانی هەیە، پاڵپشتی لە زوڵملێ کراوەکان لە کاتی پێویستیدا ئەرکێکی مرۆییە. بەڵام نابێ ئەوەمان لە بیر چێت کە کوردستان ساڵانێکی زۆرە بە تەنیایە. ئەم ئاوازە ئێستا بووەتە زمانێکی هاوبەش لە نێوان من و ئۆلهادا.


https://youtu.be/Ju-NbYklezA?si=54TmBeSkzPEYHWLB

T.me/DelzarAbedi

@smkoopakzad
☀️ عدنان کریم ☀️
بۆ هەڵەبجە (روجیار موزیک)
هەڵەبجە
هۆنراوەی مامۆستا سووتاو
کوتنی مامۆستا عەدنا کەریم
😭🎹🎼

دڵ و جەرگم بە سۆزی دەنگی ئێوە
ئەسووتێ کۆڕی لاوانی هەڵەبجە
لە غەمتانا هەتا مردن شەریکم
بە شێعری دەبمە میوانی هەڵەبجە
🎼
خودایە خۆت دەزانی چەندە زۆرە
لەسەر جەرگ و دڵم ژانی هەڵەبجە
بە شێعرێکی تەڕی وەک چاوی ئێوە
دەلاوێنم مناڵانی هەڵەبجە
🎼
بەیادی باوەشی بابی شەهیدم
بە گۆڕی کۆرپەکەی جوانی هەڵەبجە
بە یاد ئەو گوڵانەی هەڵپرووکان
لە سەر کووچە و لە کۆڵانی هەڵەبجە

@smkoopakzad
سمڪۆ پاڪزاد

بەتەنیا جێم مەهێڵن – مێـژووی ناوچەی دیواندەرە
بە تەنیا جێم مەهڵێن
#شۆڕش_ئەبووبەکری

شێعر ڕەفیق سابیر
ئاواز عەلی عابیدی

گیتار و ڕێکۆرد ;
هیوا گولابی

بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیاباران
حەوتی پووشپەڕی شاری سەردەشت
جارێکی دیکە پێشکەشتان دەکەم

کاناڵ #شۆڕەسوار

@shoreswar

@smkoopakzad
به تەنیا جێم مەهێڵن
ئەمشەو زریان ئەمچێنێت
تەم ومژ دامدەپۆشێت
مانگەشەو دەمڕفێنێت
کێ ئەیزانی مەلینە
ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبڕن
شارێکتان دەخنکێنن
کێ ئەیزانی بەهاریش
شەختەو زریان ئەهێنێ
چاوی لێمان دادەخاو
چرۆکان دەوەرێنێ
بەتەنیا جێم مەهێڵن
ئەمشەو زریان ئەمچێنێت
تەم ومژ دامدەپۆشێت
مانگەشەو دەمڕفێنێت
کێ ئەیزانی کە ئاوا
تەناف هەڵخەن بۆ شارێ
دەستی شەقامیش ببڕن
کۆڵان بدەن لە دارێ
لاوێکی شەرمەون بووم
مێشکم دەدرا بە ماران
ئێستاش کە پیرو ماندووم
دەرم دەکەن لە شاران
به تەنیا جێم مەهێڵن
ئەمشەو زریان ئەمچێنێت
تەم ومژ دامدەپۆشێت
مانگەشەو دەمڕفێنێت
کێ ئەیزانی کە ڕۆژێک
من ئەکرێم بە گۆرانی
دەمەو بەهار دێمەوە
دەچمە ناو ئاوی کانی
گەرووم به گزنگ تەڕکەن
زامەکانم به شیلان
به گۆرانی دامپۆشن
یان به سەوزی دارستان
به ته نیا جێم مەهێڵن
ئەمشەو زریان ئەمچێنێت
تەم ومژ دامدەپۆشێت
مانگەشەو دەمڕفێنێت.

#ڕەفیق_سابیر

💌 هۆگرانی هۆنراوەی کوردی

👇👇👇👇
@H_H_kurdi

@smkoopakzad
Audio
MP3 Recorder
📌دەنگ و هۆنراوێکی دەگمەن لە مامۆستا سمکۆ
یادی پیرۆز بێ
هۆنراوەی: دڵشاد موحەممەد ئەمین شاعیری شەهید کراو بە دەستی ڕەشی بەعس
هۆنراوە: پێش یاخی بوون بە چەند ساتێ..
@smkoopakzad
 

هاوڕێکەم!
کانییەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو کانییەی
تینوێتی زۆری شکاندووم.

باخەکانی وڵاتەکەم خۆشەویستن
خۆشەویستتر لە هەموویان
ئەو باخچەیەی
بەری زۆرتر بۆ گەیاندووم.

مامۆستایانی وڵاتم خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو مامۆستایەی یەکەم جار
فێری یەکەم حەرفی کردووم.

هاوڕێکەم!
شەهیدانی وڵاتەکەم تێکڕا
هەموو خۆشەویستن
لە هەموویان خۆشەویستتر
ئەو شەهیدانەی یەکەم جار
ترسی مەرگیان
بۆ بەزاندووم!

@sherkooFayagh
🌼🌼🌼🌼🌼

شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس، هەڵەبجە
@FZ_kurdi
شێعرێکی شێرکۆ بێکەس بە دەنگی پڕ سۆزی خۆیان
لەدوای خنکانی هەڵەبجە
Audio
#گۆڕستانی_چراکان

تایبەت بە #ئەنفال
بە دەنگی ئێمپراتۆری شیعری دونیا
شێرکۆ بێکەس

@SherkooFayagh
@smkoopakzad
4_5965154892002629583.mp4
14.7 MB
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جێژنی نەورۆزە
بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺هاتنی بەهاری کوردەواری لە ئێوە و بنەماڵەی بەرێزتان پیرۆز بێ
@smkoopakzad
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەهار ، شێعری مامۆستا هێدی
خوێندنەوە سمکۆ پاکزاد...86
@smkoopakzad
Audio
چارەنووس

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
دوکتور #مێهری_پاکزاد

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo


@smkoopakzad
خوالێخۆش بوو مامۆستا سمکۆ
لە تەمەنی 28 ساڵیدا
1367
@smkoopakzad
کوڕی گەل مامۆستا سمکۆ
لە پرسەی مامۆستا هەژار هاوڕێی مامۆستا هێدی
1369 هەتاوی
@smkoopakzad
هونەرمەندی نەمر مامۆستا سمکۆ پاکزاد
@smkoopakzad
ڕۆمانی کەیغان
نووسەر : مامۆستا عەلی ئازیز
بۆ ئاگاداری زۆرتر دەگەڵ ئای‌دی تێلگڕامی نووسەر پێوەندی بگرە
@aziz_lasar
@smkoopakzad
پیتکە بوون : بەکرانەوەی قۆزاخەی تێکوڵی گوێز وبادام دەگوترێ کە گەیشت زار دەکاتەوە ، دەهیچ فەرهەنگ وشەدانێکدا باسی لێنەکراوە .

سمکۆ پاکزاد

@smkoopakzad
2025/03/30 14:45:26
Back to Top
HTML Embed Code: