tgoop.com/tapuynusrawe/19333
Last Update:
#ڕۆژی_ئاڵای_کوردستان
له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا و له ساڵی ٢٦٤٦ی کوردی به‌رانبه‌ر به ١٩٤٦ی زایینی دوای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، ئاڵای کوردستان بۆ یه‌که‌مجار له مه‌هاباد هه‌ڵکرا.
هه‌موو گه‌لانى دونیا، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن،
"#پێناسە"ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کوردستان،
ئاڵای کوردستان له سێ ڕه‌نگ و دروشمێک له ناوه‌ندی پێکهاتووه.
#ڕەنگەکانان:
ئاڵای کوردستان له لاکێشه‌ی ئاسۆیی پێکهاتووه، لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه "#ڕه‌نگی_سوور"ه،
ئه‌وه‌ی ناوه‌ند "#ڕەنگی_سپی"یه و، لاکێشه‌ی خواره‌وه "#ڕه‌نگی_سه‌وز"ه.
به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێی درێژییه‌که‌یه‌تی.
#دروشمی_نەتەوەیی ئاڵای کوردستان "#خۆری_زێڕین"ه، ئه‌م خۆره ۲۱ په‌ڕ (تیشک)ی یه‌کسان و هاوشێوه‌ی هه‌یه.
خۆره‌که ده‌بێ ڕێک له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای کوردستان جێگیر بێت.
خۆر به‌شێوه‌یه‌ک جێگیر کراوه که ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ (تیشک) تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ڵواسینی به دارا، پێویسته خۆره‌که‌ی له هه‌ر دوو ڕووه‌وه دیار بێت.
#هەر_شەکاوە_بێت_ئاڵاکەمان
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔸
BY تاپوی نووسراوە
Share with your friend now:
tgoop.com/tapuynusrawe/19333